رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان دیواندەرە و سنە چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە درەنگانی شەوی سێشەممە 10ی ئەیلوولی 2024 و لە نزیک گوندی کوڵە روویداوە.
حوسێن جەعفەری، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری رووا و پیجۆی 405 روویداوە، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە سێ کەس دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوتەی حوسێن جەعفەری، لە رووداوەکەدا هەشت کەس بریندار بوون و لە رێگەی شەش ئامبوڵانسەوە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لە شاری دیواندەرە گوێزرانەوە، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ