پۆستەکەی زەریف بووەتە رۆژەڤی سیاسی لە ئێران

29-11-2024
سینا سۆما
پەرلەمانی ئێران.
پەرلەمانی ئێران.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی پۆستەکەی محەممەدجەواد زەریف، ناکۆکییەکی توند کەوتووەتە نێوان پەرلەمان و حکومەتی ئێران. دوور نییە ناکۆکییەکە ببێتە هۆی هەرەسهێنانی ئەو "تەباییە نیشتیمانییەی" حکومەتەکەی پزیشکیان بانگەشەی بۆ دەکات.
 
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، "ئەو پێگەیەی ئێستا برای بەڕێزمان زەریف تێیدایە، بەپێی ئەو یاسایەی ئێستا کاری پێدەکرێت نایاساییە و ئەمە روونە. ئەگەر لە شوێنی زەریف بم، بە پزیشکیان دەڵێم، رێگەم پێبدەن ئەم چەند رۆژەش نەبم هەتا ئەو کاتەی پرۆژە یاساکەش لە پەرلەمان چارەنووسی دیار دەبێت".
 
بەپێی یاسایەک کە لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسند کراوە، هەر کەسێک خۆی یان ئەندامێکی پلە یەکی خێزانی وڵاتینامەی وڵاتێکی بیانی هەبێت، نابێت هیچ پۆستێکی هەستیاری پێ بدرێت. بە بیانووی ئەوەی زەریف منداڵەکانی وڵاتینامەی ئەمریکایان هەیە، داوا دەکرێت لە پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ستراتیژی دووربخرێتەوە.
 
ئەحمەد بیگدلی، پەرلەمانتاری زەنجان لە پەرلەمان گوتی، "بۆ چی مژاری سەرەکیی بەشێک لە هاوکارەکانمان بووەتە زەریف؟ زەریف بهێنن لەسێدارەی بدەن با بزانین ئەمانە ئاسوودە دەبن؟ خەڵک کێشەی ئاویان هەیە، کێشەی کارەبا و بێکارییان هەیە، کۆمەڵێک کێشەی دیکەیان هەیە. بەیانی دێین بۆ پەرلەمان باس باسی زەریفە، ئێوارە دەمانەوێت بڕۆین هەر باسی زەریفە. تکاتان لێدەکەم زەریف لەم وڵاتە دووربخەنەوە بۆ ئەوەی ئەم بەڕێزانە ئاسوودە بن".
 
زەریف سیاسەتڤانێکی ریفۆرمخوازە و جگە لەوەی وەکو ئەندازیاری رێککەوتنی ئەتۆمیی ئیران لەگەڵ وڵاتانی 5+1 دەناسرێت، بە ئەندازیاری پێکهێنانی کابینەکەی مەسعود پزیشکیانیش دادەنرێت، بەوەش لایەنە نەریتخوازە توندڕەوەکان لێی ناڕازین و بەردەوام لە دژی دەوەستنەوە.
 
 
شەهرام دەبیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان دەڵێت، "سەبارەت بە پرۆژەیاسای حکومەت، پێشنیازی ئێمە ئەوەیە کە هاوژین و منداڵەکان لاببرێن و خودی کەسەکە بە بنەما وەربگیرێت. یەکێک لە پەرلەمانتارەکان پرسیارێکی کردبوو لە لیژنەیەکی پەرلەمان سەبارەت بە مادەی 234 کە راستەوخۆ پەیوەندی بە زەریفەوە هەیە. دانوستاندمان کردووە لەگەڵیان و هیوادارین بگەینە ئەنجامێک".
 
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاندووە، یەکشەممەی داهاتوو حکومەت و پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی هاوئاهەنگیی نێوانیان کۆدەبنەوە، پێدەچێت ناکۆکییەکان لەسەر پۆستەکەی زەریف یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکە بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران

ئێران دەڵێت بێ ئیرادەیی سوپای سووریا هۆکاری کەوتنی ئەسەد بوو

حکومەتی ئێران دەڵێت، هۆکاری سەرەکی بۆ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و گۆڕینی رژێم لەو وڵاتە، "بێهێزی و نەبوونی ئیرادە" لە نێو سوپای ئەو وڵاتە بووە. دەشڵێت، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان تاران و دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق بەندە بە هەڵسوکەوتەکانی لایەنی بەرامبەر.