ئەو کەسەی لە کەنەدا 11 کەسی کوشت دەستگیرکرا؛ "نەخۆشیی دەروونی هەیە"
ئەو گومانلێکراوەی کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە کەنەدا خۆی بە نێو خەڵکدا کرد و 11 کەسی کوشت، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا؛ دەگوترێت نەخۆشیی دەروونی هەیە."
ئەو گومانلێکراوەی کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە کەنەدا خۆی بە نێو خەڵکدا کرد و 11 کەسی کوشت، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا؛ دەگوترێت نەخۆشیی دەروونی هەیە."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بۆ هەوڵەکانی راگرتنی جەنگی ئۆکراینا "هەفتەیەکی زۆر هەستیار" بەڕێوەیە. لەلایەکی دیکە، سەرۆکی ئەمریکا گوشار لە مۆسکۆ و کیێڤ دەکات بگەنە رێککەوتن.
رزگار حوسان لە دیمەشقی سووریاوە بە پێ چووە شاری مەککەی سعودیە؛ ئامانجەکەی نزاکردن بۆ کچە نیڤشکانەکەی بوو، کە توانای رێکردنی نییە
رۆژی شەممە 26-04-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیسدا بەشداری کرد. ماتیۆ پیانتێدۆسی، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند: "400 هەزار کەس لە رێوڕەسمەکەدا ئامادەبوون."
ئەمڕۆ شەممە، 26-04-2025، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس، پاپای کۆچکردووی ڤاتیکان لە باکووری رۆما لە کەنیسەی سەینت ماری مەیجەر بەڕێوەدەچێت. ڤاتیکان دەڵێت: "200 هەزار کەس بەشدارن."
یانەی ریال مەدرید رایگەیاند، دوای ئەو کێشەیەی لەسەر لێدوانی ناوبژیوانێک دروستبوو، لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ناکشێتەوە و بەرامبەر بارسێلۆنا یاری دەکات
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لەبارەی غەززە قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە و پێی راگەیاندووە، "دەبێت لەگەڵ غەززە باش بین، ئەو خەڵکە لە ئازار و مەینەتیدان." داواشی لێکردووە، رێگەی چوونەژوورەوەی خۆراک و دەرمان بۆ ئەو ناوچەیەی فەلەستین بکاتەوە
وەزیری دارایی سعودیە رایگەیاند، دەیانەوێت پشتیوانیی سووریا بکەن و بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش هێزی هەموو دامەزراوەکان کۆدەکەنەوە
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا بە رووداوی گوت، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی کرا "پەیامی هیوای بۆ هەموو سووریا نارد" و گوتیشی، هیوادارن هەموو لایەک هانی سەرکەوتنی ئەو رێککەوتنە بدات
وەزیری دەرەوەی عێراق بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "زۆر باش" بووە و "باسی هەموو بابەتێک"یان کردووە
وەزیری ئابووریی فەرەنسا رایگەیاند، ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا لەسەر پرسی پێناسە گومرگییەکان زۆر دوورە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەورووپا دەیەوێت دەرچەیەک لە تەنگژە بازرگانییەکانی واشنتن بدۆزێتەوە
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، پێویستە سەرۆکی رووسیا بوەستێت لەو "درۆ"یەی کە دەڵێت، "ئاشتیی دەوێت،" لە کاتێکدا هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
ناتۆ دەڵێت، لەو 32 وڵاتانەی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکەن، پار 22 وڵاتیان 2%ی کۆی بەرهەمی نێوخۆییان بۆ بەرگریی ناتۆ خەرجکردووە. لە لایەکی دیکە، دۆناڵد ترەمپ گوشار دەکات ئەو رێژەیە دوو هێندە بێت
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، سزا لەسەر 12 دامەزراوەی حکومیی سووریا هەڵدەگرێت؛ لەوانەش وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، چەند دامەزراوەیەکی دارایی، میدیایی و وزە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند: "ئەمە بۆ بووژانەوە، چاکسازی و بنیاتنانەوە گرنگە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هاوتا رووسییەکەی کرد هێرشەکانی سەر ئۆکراینا بوەستێنێت. ئەمەش دوای ئەوەی رووسیا هێرشی کردە سەر کیێڤ و 12 کەس کوژران.
رۆژی پێنجشەممە، 24-04-2025، رۆبەرت هاکبێک، وەزیری ئابووریی ئەڵمانیا گوتی: "سیاسەتی بازرگانیی ئەمریکا لە هەڕەشەکردن و سەپاندنی باج، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی ئەڵمانیا هەیە، کە ئابوورییەکی زیاتر هەناردەکارە."
بەخێربێن بۆ 2035؛ دوای 10 ساڵی دیکە جیهان چی بەسەر دێت؟
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنێک بۆ وەستاندنی جەنگی ئۆکرانیا "زۆر نزیکە"، بەڵام لەسەر رەتکردنەوەی دەستبەرداربوونی نیمچە دوورگەی کریمیا بۆ رووسیا؛ رەخنەی لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گرت.
چەند دیپلۆماتێکی سووریا بە رووداویان گوت، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا ئەم هەفتەیە سەردانی نیویۆرک دەکات و بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات، کە تایبەتە بە سووریا.
ڤاتیکان بە فەرمی رایگەیاند، پاپا فرانسیس بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. پاپا داوایکردووە "لە رۆما بنێژرێت."
بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران دوو گەڕی کۆبوونەوە و دانوستاندنیان کردووە. یەکێکیان لە مەسقەتی پایتەختی عومان و ئەوی دیکەش لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا. بڕیارە گەڕی سێیەمیش لە عومان بێت. هەوڵەکە ئەوەیە دوو لایەنەکە بگەنە رێککەوتنێک لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.
بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، لە چەند بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا لانیکەم 25 کەس کوژراون.
پۆلیسی ئەڵمانیا بەدوای بکوژ یان بکوژانی خەزوور و زاوایەکدا دەگەڕێت کە بە رەچەڵەک خەڵکی تورکیان.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، فەرماندەیەکی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەی کەوسەرییەت سەییاد لە باشووری لوبنان کوشتووە.
غەززەییەکان لە برسان گۆشتی کیسەڵ دەخۆن
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە گەیشتوونەتە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا. شاندەکە بڕیارە لەوێ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی تاران بکەن. لە هەفتەی رابردووەوە، ئەمە دووەم جارە کۆدەبنەوە
دوو بەرپرسی ناونەهێنراوی ئەمریکا رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا بڕیاریداوە لەماوەی چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا، هێزەکانی لە سووریا "رێکبخاتەوە"، هەنگاوەکە رەنگە ببێتەهۆی کەمکردنەوەی ژمارەیان بۆ نیوەی ئەوەی ئێستا هەن.
ئیسرائیل دەڵێت، لە راگرتنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە بەردەوام دەبێت، کە تێیدا هێرشێکی نەبڕاوەی سەربازی بەردەوامە و پزیشکانی بێسنوور دەڵێت، غەززە بووەتە "گۆڕی بەکۆمەڵ".
حکومەتی ئەڵمانیا بە هاوکاریی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، 24 هاووڵاتیی خۆی و خێزانەکانیانی لە غەززە بردە دەرەوە.
ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی بەسەر هاوردەکارانی نەوتی ئێران سەپاند، لەوانەش پاڵاوگەی "تیپۆت" کە بارەگاکەی لە چینە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە 175 هەزار پەنابەری سووریایی کە لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیان رایانکردبوو، لەدوای رووخانی ئەسەد گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
میدیای نزیک لە حکومەتی میسر دەڵێت، قاهیرە پێشنیازی ئاگربەستی کاتیی لە ئیسرائیلەوە پێگەیشتووە و بۆ حەماس نێردراوە. حەماس دەڵێت، ئیسرائیل داوای چەکدانانی کردووە و ئەمەش هێڵی سوورە لەلای ئەوان.
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو سێ وەزیری سووریا و پارێزگاری بانکی ناوەندیی وڵاتەکە، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو و بانکی جیهانی، سەردانی واشنتنی ئەمریکا بکەن.
بەریتانیا تۆڕی (فۆکسترۆت)ـی "تاوانکاری و مافیایی" خستە لیستی سزاکانیەوە. لەندەن دەڵێت، ئێران ئەو تۆڕەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە ئەورووپا هێرش بکەن. سەرۆکی تۆڕەکە کوردێکی باشووری کوردستانە و ناوی رەوا مەجیدە.
دۆناڵد ترەمپ پێیوایە ئێران "بە ئەنقەست" رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوادەخات و گوتی، ئەوان دەبێت واز لە خەونی چەکی ئەتۆمی بهێنن، ئەگەرنا دووچاری بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەبنەوە.
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەڵەبجەی وەک 19ـیەمین پارێزگەی عێراق ناساند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، کرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مووشەکێک لە یەمەنەوە بۆ ئیسرائیل هاوێژرا و لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
سەرۆکی ئیمارات دەڵێت، وڵاتەکەی دەیەوێت پشتیوانیی دووبارە بنیاتنانەوەی سووریا بکات، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق کۆبووەوە.
لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی سەردانەکەی ئەم جارەی سەرۆکی هەرێمی کۆردستان بۆ پاریس دەکات.
ژمارەیەک هاووڵاتی لە تارانی پایتەختی ئێران، درووشمی (مەرگ) دژی ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێنەوە. بەشێکی زۆریان هیچ هیوایەکیان بەو کۆبوونەوە نییە کە لەنێوان شاندی وڵاتەکەیان و ئەمریکا لە مەسقەتی عومان کرا.
رۆژی شەممە دووەم رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی کرد.
سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی کاتیی سووریا لەسەر بەڕێوەبردنی بەنداوی تشرینی گەیشتوونەتە رێککەوتن، "کوردەکان لە بەنداوەکە دەکشێنەوە."
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، 27 ئەندامی یەکێتییەکە لە پلانی وەڵامدانەوەی پێناسی سەپێنراوی گومرگیی ئەمریکا بۆ ماوەی 90 رۆژ دەوەستن، "ئەمەش بۆ ئەوەی دەرفەت بە گفتوگۆ و دانوستاندن بدرێت."
ژمارەی گیانلەدەستدان لەدوای رووخانی بنمیچی یانەیەکی شەوانەی کۆماری دۆمینیکا لە ئەمریکای باکوور، گەیشتە 218 کەس.
یەکێتیی ئەورووپا و ئیمارات بڕیاریاندا دەست بە دانوستاندن لەسەر رێککەوتنی بازرگانیی ئازاد بکەن. یەکێتیی ئەورووپا دەیەوێت جگە لە ئەمریکا بەدوای هاوبەشی دیکەدا بگەڕێت.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە تێیدا دەردەکەوێت، سەرکردەکانی حەماس داوای 500 ملیۆن دۆلار لە ئێران دەکەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە دوو ساڵدا لەنێوببەن، "ئێرانیش داواکەی قبووڵکردووە."
هەزاران خۆپیشاندەر لە شارە جیاوازەکانی ئەمریکا بە درووشمی "دەستهەڵگرن" لەدژی ئیدارەی ترەمپ وەستانەوە. ئەمە یەکەم خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ئەمریکایە، لەوکاتەوەی ترەمپ چووەتەوە کۆشکی سپی.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، نزیکەی 10 مووشەک و درۆن لەلایەن حەماسەوە بۆ ئیسرائیل هاوێژراون و "زۆربەیان خرانە خوارەوە." میدیای ئیسرائیل دەڵێت، سێ کەس بریندار بوون.
داواکاری گشتیی ئەمریکا دەڵێت، "زۆر قورسە" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێگەیەکی یاسایی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی دیسان خۆی بەربژێر بکاتەوە و ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا.
یەکێک لەو وڵاتانەی قورسترین گورزی پێناسی نوێی گومرگیی ئەمریکای بەرکەوتووە، ڤێتنامە، کە داوا دەکات حکومەتی ئەمریکا پێناسە گومرگییەکە بۆ 45 رۆژ دوابخات.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری وڵاتەکە، دوو کەس کوژران. ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشی کردووەتە سەر چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، هەر بەرهەمێک بچێتە نێو ئەمریکا، لانیکەم پێناسی گومرگیی 10٪ـی بەسەردا دەسەپێندرێت. ئەمە جگە لە پێناسی زیاتر بۆ سەر وڵاتانی دیکە، کە هەندێکیان تەنانەت هاوپەیمانی زۆر نزیکیی ئەمریکان.
هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا دەڵێت، شەوی رابردوو رووسیا بە 92 درۆن هێرشی کردووەتە سەر چوار هەرێمی وڵاتەکە، بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی 51 یان بخاتە خوارەوە.
رووسیا تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ ئۆکراینا کە لە رۆژێکدا و لە 6 جاری جیاوازدا، هێرشی کردووەتە سەر چەند دامەزراوەیەکی وزە؛ شەڕکردن لە هەرێمی کورسکیش بەردەوامە.
میدیای فەرمیی میانمار دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 354 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە. نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات وڵاتان بەهانای لێقەوماوانەوە بچن و یارمەتییان بدەن.
بەرپرسانی تەندروستیی غەززە دەڵێن، تاوەکو ئێستا بەهۆی جەنگەوە 50 هەزار و 609 کەس کوژراون و 115 هەزار و 63 کەسیش برینداربوون. تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا، 86 کەس بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و287 کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی کاری ئەمریکا دەڵێت، مانگی ئاداری ئەم ساڵ 228 هەزار هەلی کار رەخسێندراون. ترەمپ دەڵێت، ژمارەکە باشترە لەوەی پێشبینی دەکرا
بۆردوومانێکی رووسیا بە مووشەکی بالیستی بۆسەر شاری کریڤی ریگ، 12 کەسی لە ئۆکراینا کوشت. سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، بۆردوومانەکە بەڵگەی ئەوەیە "رووسیا ئاگربەستی ناوێت."
وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت، لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ئەو پێناسە گومرگییەی بەسەریاندا سەپێنراوە، کەمبکرێتەوە
فەرمانگەیەک و ئاژانسێكی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکەن منداڵانی عێراق لە مەترسیی مینی چێندراو و پاشماوەکانی تەقەمەنی بپارێزرێن؛ ئاماژە بەوەش دەکەن، لە پێنج ساڵی رابردوودا 314 منداڵ لە عێراق بەهۆی مین و پاشماوەکانییەوە کوژراون یان برینداربوون
دوای ئەوەی ئەمریکا پێناسی گومرگی بەسەر چیندا سەپاند و چینیش پێناسی گومرگی بە رێژەی 34% وەکو وەڵام بەسەر ئەمریکادا سەپاند؛ ترەمپ گوتی، بەرپرسانی ئەو وڵاتە شڵەژاون
کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێل دەستیان بە خۆگونجاندن لەگەڵ پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا کردووە. بەشێکیان دروستکردنی ئۆتۆمبێلیان راگرتووە و بەشێکیان نرخیان بەرز کردووەتەوە، هەندێکی دیکەشیان هەناردەی چەند مۆدێلێکی دیاریکراویان هەڵپەساردووە
رۆژی پێنجشەممە، 03-04-2025 کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پەلەیانە. لە هەوڵەکانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لە پێشی پێشەوەین."
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێناسی گومرگی راگەیاند، چەندین وڵاتی جیهان سەرکۆنەی بڕیارەکەیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک کە کرابووە پەناگەی ئاوارەکان، 25 کەس کوژران. لە گەڕەکێکی دیکەش 15 کەس کوژراون.
کەنەدا دەڵێت، پێناسی گومرگیی 25٪ بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکی ئەمریکی دەسەپێنن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیهاندا سەپاند.
سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا دەڵێن، ئیسرائیل بە فڕۆکە دوو هێرشی کردووەتە سەر دوو پێگەی سەربازی لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا.
لە چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەدا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلێکی بچووکی سوور لە نزیک گۆشەی باشووری رۆژهەڵاتی گۆڕەپانەکە لە بەردەم مۆنیومێنتی نیشتمانی دەوەستێت. دوای ماوەیەکی کەم دەنگی تەقەینەوەیەک دێت و ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەرزدەبێتەوە. پیاوەکە بە ئاگرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە خۆی هەڵدەدات و دەکەوێتە سەر زەوی. پۆلیس بەخێرایی ئاگرەکە دەکوژێننەوە.
کۆشکی ئیلێزێی فەرەنسا دەڵێت، سەرۆکی وڵاتەکە لە سەردانەکەی بۆ میسر، هەفتەی داهاتوو سەردانی شاری عەریش دەکات کە نزیکە لە غەززە.
بەگوێرەی میدیای حووسییەکان، ئەمڕۆ ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر دوو ناوچەی یەمەن. راپۆرتەکان باس لە کوژران و برینداربوونی دوو کەس دەکەن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپا غەززە دابەش دەکات و "دەست بەسەر خاکدا دەگرێت،" بۆئەوەی حەماس ناچار بکات بارمتەکان ئازاد بکات
بڕیارە ئەمڕۆ 02-04-2025 ئیدارەی ترەمپ پێناسی گومرگی 25% بخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێل و پارچە یەدەگانەی هەناردەی ئەمریکا دەکرێن. شرۆڤەکاران دەڵێن، نرخی ئۆتۆمبێل لەلایەن کڕیارە ئەمریکییەکانەوە گران دەبێت، تەنانەت ئەوانەشی ئۆتۆمبێل لە ناوخۆی وڵات دەکڕن
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل دەوروبەری ناوەندێکی توێژینەوەی زانستی لە دیمەشق و ناوچەیەکی دیکەی لە حەما لە نێوەڕاستی سووریا کردووەتە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداریی دا لەوەی، ئەگەر گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سەرکەوتوو نەبن، رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران "بە نزیکەیی مسۆگەرە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە نیازە ئەمڕۆ چوارشەممە 02-04-2025 پێناسی گومرگی 25٪ رابگەیێنێت. ترەمپ ناوی لە دووی نیسان ناوە "رۆژی رزگاریی ئەمریکا"، ئەمەش مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی بازرگانی و ئابووریی لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەمریکا و تێکدانی ئەو بازرگانییەیە کە دەیان ساڵە لە نێوان وڵاتەکاندا هەیە.
کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی دەڵێت، لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانی 13٪ دابەزیوە. بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 50 هەزار ئۆتۆمبێلیان کەمتر فرۆشتووە.
حکومەتی نوێی سووریا، کە زیاتر لە کەسە نزیکەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا پێکهاتووە، رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورەی بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکی سووریا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ مسۆگەرکردنی سووککردنی سزاکان دەبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "زۆر تووڕە" و " بێزار " بووە کاتێک ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رەخنەی لە سەرکردایەتیی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گرت، گوتی ئەو لێدوانانە "لە شوێنی دروستدا نین."
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، تەقەی لە چەند ئەمبووڵانسێکی کەرتی غەززە کردووە. حەماس باس لەوە دەکات، ئیسرائیل بەو کارەی "تاوانی جەنگ"ـی ئەنجام داوە.
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات، بەهۆی ئەگەری هێرشەوە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا گەشت بۆ سووریا نەکەن و ئەوانەیشی لەوێن، دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.
لە هێرشێکی درۆنیی رووسیادا بۆ سەر شاری دنیپرۆی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لانیکەم چوار کەس کوژران و 19 کەسی دیکە بریندار بوون.
حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت پلانی داخستنی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی (USAID) بکاتە فەرمی و بەنیازە بەشێک لە کار و پڕۆژەکانی بداتە وەزارەتی دەرەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، بۆیان روونبووەتەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق "ئامادە نییە" گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات. دەشڵێت، "هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق قبووڵکراو نین."
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، یەکەم پەیوەندیی "بەرهەمدار"ی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئەنجام داوە، ئەوەش دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر باج و بانگەشە بەردەوامەکانی ترەمپ بۆ لکاندنی کەنەدا بە خاکی وڵاتەکەیەوە
حکومەتی ئۆکراینا دەڵێت، تەرمی سەدان سەربازی وەرگرتووەتەوە، ئەوەش گەورەترین پرۆسەی وەرگرتنەوەی تەرمە لە زیاتر لە سێ ساڵی جەنگدا. هاوکات رووسیاش تەرمی 43 سەربازی وەرگرتەوە
سەرکردەکانی جیھان سەرکۆنەی باجە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ھاوردەکراو دەکەن و ھۆشداری لە تۆڵەسەندنەوە و بەرزبوونەوەی نرخەکان دەدەن.
لوبنان رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بوونەتە هۆی کوژرانی 6 کەس لە باشووری وڵاتەکە، ئیسرائیلیش رایگەیاند، بنکەکانی چەکدارانی حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
وەزیری تەندروستیی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی داناوە 10 هەزار فەرمانبەری وەزارەتەکەی لە سەرانسەری ئەمریکا بنێرێتە ماڵەوە و سەرنج بخاتەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی وەزارەتەکەی؛ کە ئامانج لێی هەوڵدان بۆ رێگریگرتن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بێت.
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی و بەریتانیا رابەرایەتیی هەوڵەکان دەکەن بۆ ناردنی "هێزی دڵنیایی" بۆ ئۆکرانیا دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ رووسیا، تەنانەت ئەگەر ئەم بیرۆکەیە لەلایەن هەموو هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیشەوە پەسند نەکرێت.
میدیای فەرمیی میسر رایگەیاند، شاندێکی ئەمنیی میسری بۆ گفتوگۆکردن بە ئامانجی زیندووکردنەوەی ئاگربەست و رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییانی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، سەردانی دەوحەیان کردووە.
لە نێوەڕاستی شاری ئەمستردامی هۆڵەندا لە هێرشێکی چەقۆیی، چوار کەس بە سەختی بریندار کران. پۆلیس دەڵێت، کەسێک لە هێرشکارەکەی داوە و برینداری کردووە، پۆلیسیش دەستگیری کردووە.
سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی ھەن لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھەناردەکردن، راپۆرتی ساڵی 2024ـی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاماژە بە گەشەسەندنێکی بەھێز لە بەرھەمھێنان و زیادبوونی نەختینە دەکات. کۆمپانیاکە ئاماژەی بە چەند ژمارەیەکی سەرەکی داوە و جەختی لە خۆڕاگریی خۆی و بەھای ئابووریی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەرپەرچی مووشەکێکیان داوەتەوە کە لە یەمەنەوە بۆ ئیسرائیل تەقێندرابوو، ئەمەش دوای ئەوەی لە نێوەڕاستی ئیسرائیل و شاری تەلئەڤیڤ زەنگی ئادارگاکردنەوە لێدرا.
نیردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا و رووسیا دەڵێت، ئەو وای نابینێت ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بیەوێت بچێتە دەرەوەی ئۆکراینا و خاکی وڵاتی دیکەی ئەورووپا بگرێت.
رۆژی یەکشەممە، 23-03-2025، تەندروستیی غەززە رایگەیاند، 50 هەزار و 21 کەس کوژراون، یەکسانە بە 2.1٪ـی دانیشتووانی غەززە کە ژمارەیان 2.3 ملیۆن کەسە؛ واتا لە هەموو 46 کەس 1 کەس لە غەززە کوژراوە.
رووداو لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیاوە بەرنامەی دیبەیتی ئەمجارەی پێشکێشکرد؛ تێیدا گەنگەشەی داهاتووی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، هەروەها مافەکانی کورد کرا. سیاسەتڤانێکی کورد لە ئەڵمانیا پێی وایە دەستووری نوێی کاتیی سووریا مایەی گاڵتەجاڕییە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە و بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ پلانی داناوە سەدان ملیۆن هێلكە لە تورکیا و کۆریای باشوور هاوردە بکات و باڵانسی نرخ بگەڕێنێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا چیدیکە نەهێڵێت جۆ بایدن و ژمارەیەک کەسایەتی ناسراوی دیموکراتەکان دەستیان بە بەڵگەنامە نهێنی و زانیارییە هەستیارەکانی حکومەت بگات.
هاونیشتمانییەک باڵاترین خەڵاتی فیدراڵیی ئەڵمانیای پێ بەخشرا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، لە زۆر شوێنی ئەم جیهانەدا کەسانی وەک ئەو هاونیشتمانییە پێویستن بۆ چارەسەری ترۆما، تاوەکو کاریگەریی جینۆساید و تاوانەکان بۆ چەندین نەوە نەمێننەوە
ئەمڕۆ دکتۆر ئیلهان کیزیڵهان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەرلین لە بەرامبەر 25 ساڵ کارکردن و خزمەت لەبوای چارەسەریی دەروونی، بە تایبەت چارەسەرکردنی دۆخی دەروونی کوردانی ئێزدی، باڵاترین خەڵاتی حکومەتی ئەڵمانیای پێبەخشرا. خەڵاتەکە ناوی (شانازیی ئەڵمانیای فیدراڵ)ـە و لەلایەن ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێشکێشرا.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، دوو مووشەکیان تێکشکاندوون کە لە باکووری کەرتی غەززەوە ئاراستەی باشووری وڵاتەکەیان کرابوون. گوتەبێژی سوپای وڵاتەکەش داوا لە دانیشتووانی سێ ناوچەی باشووری کەرتی غەززە دەکات ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر بزووتنەوەی حەماس ئەو بارمتانەی لە غەززە ماون رادەست نەکاتەوە، بەشێکی ئەو ناوچەیەی فەلەستین بە ئیسرائیلەوە دەلکێنن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق، داوای لە حکومەتی کاتیی سووریا کرد کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات کە دەستیان لە "کۆمەڵکوژییەکان"ـی ئەم مانگەی سووریا هەبووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات.
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داخستنی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی واژۆکرد، بەڵام تاوەکو کۆنگرێس پەسندی نەکات، جێبەجێ ناکرێت. ترەمپ دەیەوێت هەر ویلایەتێک پەروەردەی تایبەت بە خۆی هەبێت.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چەند پێگەیەکیان لە رۆژهەڵات و باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئاگربەستی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، شەڕی لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا راگرت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا "هەموو پاڵپشتییەک"ـی بۆ ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئاسمان و زەوییەوە دەربڕیووە.
بەگوێرەی گەنجینەی ئەمریکا، وەزیری دارایی تورکیا و گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و باسیان لە ئابووریی تورکیا، سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران، بەرنامەی مووشەکی بالیستی و هەڕەشەی ئەتۆمیی تاران کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن بە زووترین کات لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان بگاتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا.
ئۆکراینا و رووسیا یەکدی تۆمەتبار دەکەن بەوەی رێزیان لە ئاگربەستی راگرتنی هێرش بۆ سەر کەرتی وزە نەگرتووە؛ ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن و مۆسکۆ لەسەر راگرتنی ئەو جەنگە سێ ساڵییە قسەیانکرد.
کۆمپانیای ستاربەکسی تایبەت بە قاوە لەلایەن دادگەیەکی شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیاوە سزای پێبژاردنی 50 ملیۆن دۆلاری بەسەردا سەپێنرا، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە کڕیارەکانی بەهۆی خواردنەوەیەکی گەرمی کۆمپانیاکە، ئەندامی نێرینە و بەشێکی قاچی سووتا.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئۆپەراسیۆنێکی زەوینییان لە غەززە دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ بۆردوومانی کەرتەکەیان کرد و نزیکەی 436 کەس کوژران.
دانوستاندنی ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و ئۆکراینا بەردەوامە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە رۆژی 18-03-2025 بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەکات. کیێڤ رازی بووە و بەریتانیا و فەرەنساش دەڵێن، هێزی ئاشتیپارێز دەنێرنە ئۆکراینا.
یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سووریا لە برۆکسل بەڵێنی دابینکردنی ملیۆنان یۆرۆی بۆ سووریای دوای ئەسەد دا. وەزیری دەرەوەی سووریاش داوای لابردنی سزای زیاتر دەکات.
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، رایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی وەڵامی ئەو تۆپبارانەی سووریا دەدەنەوە کە بەرپرسانی وڵاتەکە رایانگەیاند بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە.
رۆژی دووشەممە، 17-03-2025، گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا گوتی: "پێشبینی دەکەین 30 وڵات بەشداریی لەو گرووپە بکەن. سەرۆکوەزیران گوتی لە توانای جیاواز لە وڵاتانی جیاوازەوە دەبینن، بەڵام ئێستا گفتوگۆکان لەبارەی هاوپەیمانێتیی خوازیاران بەردەوامن، هەروەها لەسەر پرسیاری ئەوەی کام وڵات چ شتێک دابین دەکات."
ماکسیمۆ ناپای تەمەن 61 ساڵ بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ لەنێو بەلەمە بچووکەکەی لە زەریای هێمن مایەوە، رۆژی 16-03-2025 لەلایەن کەشتییەکی ئیکوادۆری لە کەناراوی شاری چیمبۆتی لە باکووری پیرۆ دۆزرایەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "لەمەودوا حووسییەکان تەقەیەک بکەن، وا سەیری دەکەین ئێران کردبێتی و ئەگەر هێرش بکەن، لێپێچینەوە لە ئێران دەکەین".
کۆنسووڵی گشتیی چین، پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی کرد و باسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان کرد. هەروەها جەختی لە پابەندبوونی چین بە گەشەی ئابووری، پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و هاوکاریی نێودەوڵەتی کردەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیدارن بە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە.
کۆشکی سپیی ئەمریکا دەڵێت، لە بۆردوومانی وڵاتەکەیان بۆ سەر پێگەی حووسییەکان لە یەمەن، چەندین سەرکردەی بزووتنەوەکەیان کوشتووە. هەروەها بە ئێرانیان راگەیاندووە: "چیدیکە پشتگیریی لەو گرووپە یاخییە و هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور نەکەن." حووسییەکانیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکەن.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، بەدوای پیاوێکدا دەگەڕێن کە لەنێو شەمەندەفەرێکی جۆری (ترام) سووتەمەنییەکی بەسەر ژنێکدا پرژاندووە و ئاگری تێبەرداوە. ژنەکە لە نەخۆشخانەیە و برینی سەختە.
هاووڵاتییانی شاری ئامودێ لە رۆژئاوای کوردستان، خۆپێشاندان دژی دەستووری کاتیی سووریا دەکەن. دەڵێن، دەستوورەکە تاکڕۆییە و مافی کورد تێیدا لەبەرچاو نەگیراوە.
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، شارۆچکەی مەجدەل شەمسی ئیسرائیلە؛ دروزەکانی بەرزاییەکانی گۆلان، بە درووشم و گۆرانی پێشوازی لە شاندێکی 100 کەسیی دروزەکانی سووریا دەکەن. بە "میوان، خۆشەویست و خزم" ناویان دەبەن.
رووسیا دەڵێت، لە هەرێمی کورسکی رۆژئاوای وڵاتەکە کە ئۆکراینا کۆنترۆڵی کرد، توانیویانە دوو گوندی دیکە بگرنەوە.
نووسینگەی سەرۆککۆماری ئەفریقای باشوور رایگەیاند، بڕیاری ئەمریکا بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئەفریقای باشوور "جێگەی داخە"، داوای لە هەردوو وڵات کرد "رەوشتی دیپلۆماسی" لەنێوانیاندا بپارێزن. ئەمریکاش رایگەیاند، باڵیۆزەکە "رقی لە ترەمپە".
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 200 کارمەندی لە بارەگای سەرەکی لە جنێڤ دەردەکات. ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئیدارەی ترەمپ کارەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی (USAID)ی راگرت، کە 40%ی بودجەی رێکخراوەکەی دابین دەکرد
مارک کارنی سوێندی یاسایی خوارد و پۆستی سەرۆکوەزیرانی کەنەدای وەرگرت، ئەوەش لە کاتێکدایە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندیی باش نییە و شەڕێکی بازرگانی لەنێوانیان هەیە
بەرپرسانی سوودان دەڵێن، داوایەکی ئەمریکایان بۆ وەرگرتنی خەڵکی غەززە رەتکردووەتەوە؛ ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ گوتی، ئەمریکا دەست بەسەر کەرتەکەدا دەگرێت و خەڵکەکەشی بۆ وڵاتانی دراوسێی دەگوازێتەوە
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بکات و مژاری سەرەکییش جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینایە
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بە تەلەفۆن گفتوگۆیەکی "باش"ـی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەرێکی زۆر هەیە جەنگ بووەستێت.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، سەرۆکی رووسیا خۆی بۆ رەتکردنەوەی پێشنیازی ئاگربەستی 30 رۆژە ئامادە دەکات، کە ئەمریکا کردوویەتی، "بەڵام دەترسێت راستەوخۆ بەڕووی ترەمپدا بڵێت نامەوێت."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خواستی خۆی بۆ لکاندنی دوورگەی بەفرینی گرینلاند بە خاکی ئەمریکاوە دووپاتکردەوە و گوتی: "لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نێودەوڵەتیدایە."
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، وڵاتەکەی بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆکراینا رازیبووە، بەڵام پێویستە "هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم قەیرانە" چارەسەر بکرێن و وردەکارییەکانیش بخرێنەڕوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکە سزا بەسەر موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران و ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار دەسەپێنێت لەبەر هەناردەکرنی نەوتی ئێران بۆ چین.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی گوت، ئەوان پێشوازیی لە رێککەوتنەکەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەن، هیوای خواست رێککەوتنەکە رێگەخۆشکەر بێت بۆ دەستووری نوێ و هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە.
لەوکاتەوەی گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تووڕەییەکی زۆری بەرامبەر نەیارە سیاسییەکانی، هاوپەیمانەکانی پێشوو، بەرپرسانی حکومی و تەنانەت ئەو لێکۆڵینڤانانە دەربڕیوە، کە لێکۆڵینەوەیان لە پەراوەکانی کردووە. ئەو پێیان دەڵێت: "دووژمنی ناوخۆ."
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لەو کاتەوەی شەڕ و گرژییەکانی سووریا لە هەفتەی رابردووەوە دەستیانپێکردووە، لانیکەم هەزار و 383 کەس، کە زۆربەیان عەلەویین، کوژراون.
راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، هەر ئاگربەستێک لە ئۆکراینا بکرێت، پێویستە ببێتە بەشێک لەو پرۆسەیەی کە بەرەو ئاشتی و رێککەوتنی بەردەوام دەڕوات؛ ئەمەش دوای ئەوەی کیێڤ پشتگیری لە پێشنیازێکی ئەمریکا کرد بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی 30 رۆژە لە ئۆکراینا.
سەرۆکی کاتیی سووریا دەڵێت، کوشتنی ئەندامانی کەمینەی عەلەوی هەڕەشە لە یەکگرتوویی سووریا دەکات، بەڵێن دەدات سزای بکەرانیش بدات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هەرکەسێک زانیاری لەسەر چەند کارمەندێکی باڵای کۆمپانیای (کیپاس)ـی ئێرانی ئاشکرا بکات، بە نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دەکەن.
وەزیری وزەی ئیسرائیل رایگەیاند، فەرمانی کردووە کارەبای کەرتی غەززە ببڕن، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە داخستنی دەرگەی چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو کەرتە وێرانکراوەکە. ئیسرائیلیش بەنیازە "پلانی دۆزەخ" لەدژی غەززە بەکاربهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "تیرۆریستە ئیسلامییە تووندڕۆکانی پشت کۆمەڵکوژیی کەمینەکانی سووریا"ی سەرکۆنە کرد و داوای لە حکومەتی کاتیی وڵاتەکە کرد، هەر کەسێک کۆمەڵکوژیی کردووە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت و رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێتەوە. دەشڵێت، هاوشانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە دەوەستن.
کارمەندانی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی، کە تایبەتن بە پاراستنی سەرۆک و بەرپرسانی ئەمریکا؛ لە نزیک کۆشکی سپی تەقەیان لە پیاوێکی چەکدار کرد. ئەمە لە کاتێکدایە، ترەمپ لە واشنتن نییە و لە شوێنی حەوانەی خۆی لە مارالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا کات بەسەر دەبات.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا دەڵێت، لە 25٪ـی وڵاتانی جیهاندا مافی ژنان لاواز بووە؛ هۆکارەکانیش زۆرن، لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە بیگرە تاوەکو پاشەکشەی دیموکراسی.
دوای شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی دەسەڵاتی سووریا و چەکدارانی عەلەوی و کوژرانی زیاتر لە 200 کەس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی کاتیی سووریا و بە "تیرۆریستێکی سەر بە قاعیدە" ناوی دەبات؛ دەشڵێت، ئیسرائیل خۆی لە هەموو هەڕەشەیەک دەپارێزێت.
پۆلیسی ئەڵمانیا تەقەی لە پیاوێکی تەمەن 26 ساڵی ئەفغانستانی کرد کە چەقۆی هەڵگرتبوو و ویستی هێرش بکات. رووداوەکە لە نزیک شاری ماگدێبۆرگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا روویدا، پیاوەکە بەهۆی سەختیی برینەوە گیانی لەدەستدا.
بەرپرسانی ئەلبانیا لە ئەورووپا دەڵێن، لە چەند رۆژی داهاتوو یاسایەک پەسند دەکەن و ئەپی تیکتۆک بەیەکجاری دادەخەن. ئەمەش دوای ئەوەی سێ مانگ لەمەوبەر مێرمنداڵێک کوژرا و ئەپەکە قەدەخەکرا.
گوتەبێژی ئەپیکور بە رووداوی گوت، ئەوان یەک ملیار دۆلاریان لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی کەی و چۆن پارەکە وەردەگرنەوە.
سێ ئەندامی فراکسیۆنی پارتی پێشکەوتنی سڕبی (SNS) کە پارتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەیە بریندار بوون، یەکێکیان ژنێکی دووگیانە. هەروەها پەرلەمانتارێکی دیکە جەڵتە لێیدا.
سەرۆکی مەکسیک دەڵێت، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ پێناسی گومرگیان بخاتە سەر و پێویست بکات، مەکسیک بەدوای هاوبەشی دیکەی بازرگانی دەگەڕێت و پشت لە ئەمریکا دەکات.
تاران دەڵێت، بەریتانیا بەوە تۆمەتباری کردوون کە چالاکی لە دژیان دەکەن؛ قسەکان بە "تۆمەتی بێ بنەما" وەسفدەکات. ئەمەش دوای ئەوەی لەندەن گوتی، هەر کەسێک لە بەریتانیا کار بۆ ئێران بکات، پێویستە سزا بدرێت.
سوپاسالاری نوێی ئیسرائیل دەڵێت، ئەرکی وڵاتەکەی بۆ بەزاندنی بزووتنەوەی حەماس هێشتا تەواو نەبووە. نەتەنیاهووش دەڵێت، بڕیاریانداوە حەماس لەنێوبەرن.
ناسا بەنیازە تەلەسکۆپێک بەناوی (سفیر ئێکس – SPHEREx) بنێرێتە بۆشایی ئاسمان، کە دەتوانێت نەخشەی زیاتر لە 450 ملیۆن گەلەئەستێرە بکێشێت.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە کۆبوونەوەیەکی داخراویان لەسەر غەززە کرد، ئەمەش پێش لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بۆ دانانی پێشنیازێک لەدژی پلانەکەی ترەمپ بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە.
هەشت وڵاتەکەی ئۆپێک پڵەس، کە پێکدێن لە سعودیە، عێراق، رووسیا، ئیمارات، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومان رۆژی 03-03-2025 بە ئۆنلاین کۆبوونەوە و پێداچوونەوەیان بە مەرجەکانی بازاڕی جیهانی و داهاتووی نەوت کرد. بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە عێراق پابەندکراوە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو نەوتەی زیاتر لە بڕی رێگەپێدراو بەرهەمی هێناوە.
لە رۆژئاوای ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو خەڵکدا کرد. پۆلیس دەڵێت یەک کەس و میدیاش دەڵێت دوو کەس گیانیان لەدەستداوە؛ گومانلێکراوێکیش دەستگیرکراوە.
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ رەنج کە شەوی یەکشەممە 02-03-2025 پەخشکرا، لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان، بڕیارەکەی پەکەکە و پێشهاتەکانەوە بوو.
ئیسرائیل رایگەیاند، رێگە لە چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو غەززە دەگرێت، لە کاتێکدا لە چەند شوێنێکی غەززە باس لە چەند هێرشێکی کوشندەی سوپای ئیسرائیل دەکرێت.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی زانکۆی ئێگە و تراکیا لە تورکیا و پەیمانگەی SETI بۆ توێژینەوە لە ئەمریکا؛ یەکەم کەس بەهۆی نەیزەکەوە گیانی لەدەستدابێت و بەڵگەنامەکەی تۆمارکرابێت، لە ساڵی 1888 بووە لە سەرچناری سلێمانی.
ئۆکراینا لە بەردەم مەترسیی نەمانی پاڵپشتیی ئەمریکایە لە دژی رووسیا، چاوی لە هاوپەیمانێتییەکی بەهێزترە لەگەڵ ئەورووپا؛ هەموو ئەمانەش دوای ئەوە هات کە ترەمپ و زیلینسکی لە نێو کۆشکی سپی هەڵشاخان بەڕووی یەکدا.
کۆنسووڵی چین لە هەولێر پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان دەکات و دەڵێت، هەردوو شارستانییەتی ئیسلامی و چینی دێرینن و کاریگەریی گەورەی جیهانییان هەیە؛ هەردوو شارستانییەتەکە دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی هەمەچەشن لەنێوانیاندا بووە.
ئەمریکا سزای شەش دامەزراوە دەدات کە لە چینن و کەلوپەلی مووشەک و درۆنی ئێرانییان کڕیوە.
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەڵێت، کورد لە سووریا دەرفەتێکی گرنگیان بۆ هاتووەتە پێش، بەڵام دووچاری ئاڵنگاریی زۆریش دەبنەوە. هەروەها بەپێویستی دەزانێت سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا بەشداری پێكهێنانی حکومەتی نوێی سووریا ببن.
پارتە پارێزگارە کریستیانەکانی ئەڵمانیا هەڵبژاردنی پەرلەمانیی یەکشەممەی وڵاتەکەیان بردەوە، پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆی دژە کۆچبەریش ریکۆردی شکاند. رێژەی بەشداریکردن 82.5٪ بوو، ئەمەش بەراورد بە هەڵبژاردنی 2021 زیاتر بوو، کە 76.4٪ بوو. رێژەی بەشداریکردنەکە لە ساڵی 1987ـەوە بەرزترینە.
رۆژی 24ـی شوبات سێ ساڵی تەواو بەسەر جەنگی ئۆکراینا و رووسیا تێپەڕی. سێ ساڵ بەسەر یەکەم هێرشی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەڕوات و هێشتا داهاتووی وڵاتەکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی دیار نییە.
ئەمریکا ژمارەیەک نوێی سزای بۆ سەر کەرتی وزە و نەوتی ئێراندا سەپاند، ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" کە دۆناڵد ترەمپ جێبەجێی دەکات.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانیی CDU/CSU زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ئەڵمانیایان بردەوە و فرێدریک مێرتز چەند هەنگاوێک لە پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا دوورە؛ ئەمە جگە لە ریکۆرد شکاندنی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیای راستڕۆی تووندڕۆ کە دووەم بوو.
بڕیارە دیالۆگی نیشتمانیی سووریا سبەی دووشەممە دەستپێبکات و دوو رۆژ بخایەنێت. لیژنەی ئامادەکار دەڵێت: "سەرنج دەخرێتە سەر دەستوور و چاکسازی."
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، لەسەر پرسی هەژماری من کۆبوونەوەیان لەگەڵ تیمی باڵا کردووە و دانوستاندنەکان باش بەڕێوەدەچن. دەشڵێت، خەریکن چارەسەرێکی هاوبەشی بەجێکردن و هەژماری من بدۆزنەوە.
فرێدریش مێرتز، سیاسەتڤان، بازرگان، ملیۆنێر، شارەزای دارایی و فڕۆکەوانە. سەرۆکی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا (CDU)ـە و بەهێزترین بەربژێرە بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا. ئەو سەردەمێک رکابەرایەتیی ئەنجێلا مێرکڵی دەکرد بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردەی پارتەکە.
دۆناڵد ترەمپ پێی وانییە بەشداریکردنی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەستی رووسیا و ئۆکراینادا گرنگ بێت.
جێگری یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ لە عێراق و سووریا قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، نابێت هیچ شوێنێکی جیهان بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکا بەکاربهێندرێت. بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا پەسنی کارەکانی گەلی کوردی کرد و گوتی: "خودا کوردی دۆستمان بپارێزێت."
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات دەستپێبکاتەوە
پارتەکانی ئەڵمانیا دوایین بانگەشەکانی خۆیان دەکەن پێش ئەوەی رۆژی 23ـی مانگ بچنە نێو هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام کۆچبەران و پەناخوازان نیگەرانن لە داهاتوویان بەتایبەت لە دروشمی پارتە راستڕۆکان و نزیکبوونەوەی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا AfD و پارتی کریستیان دیموکرات CDU.
بەگوتەی سەرۆکی رووسیا، دادگە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ساڵی 2024ـدا، بە تۆمەتی تیرۆر، سزای زیندانییان بۆ هەزار و 75 کەس بڕاندووەتەوە.
حەماس رایگەیاند، تەرمی 4 بارمتە رادەستی ئیسرائیل دەکەنەوە، کە دووانیان منداڵن، دوای دوو رۆژیش 6 بارمتەی زیندوو ئازاد دەکەن.
فەرەنسا لەوە تێناگات بۆچی دۆناڵد ترەمپ لەسەر جەنگی رووسیا رەخنە لە سەرۆکی ئۆکراینا دەگرێت و رووی دەمی لەوە.
بەرپرسێکی باڵای حەماس دەڵێت، بزووتنەوەکەیان ئامادەیە هەموو ئەو بارمتانەی لەژێر دەستیان دا ماون، بە یەکجار و لە یەک گەڕدا، لە قۆناخی دووەمی ئاگربەست ئازاد بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت "دیکتاتۆرێکە بەبێ هەڵبژاردن هاتووە." دەشڵێت، "ئەگەر ئەو بە خێرایی نەجووڵێتەوە، هیچ وڵاتێکی بەدەستەوە نامێنێتەوە." وەزیری دەرەوەی ئۆکرایناش دەڵێت، بەرگریی لە مانەوەی خۆیان دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوی رۆژئاوای وڵاتەکە لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت، شەش کۆچبەر خنکاون و 27ـیشیان لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانەوە رزگارکراون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەدوای تەواوبوونی ئاگربەستی لوبنان لە رۆژی سێشەممە، هێزەکانیان لە "پێنج خاڵی ستراتیژی"ـی وڵاتەکە دەمێننەوە. لوبنانیش ناڕازییە.
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە، "گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس دەکەن."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، نابێت کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و رووسیا لە سعودیە بە "دانوستاندن بۆ ئۆکراینا" ببینرێت. کرێملنیش دەڵێت، بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی ئەمریکا و رووسیایە.
رۆژی 23ـی شوبات دەنگدەرانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر حکومەتی داهاتووی وڵاتەکەیان دەدەن، ئەمە لەکاتێکدایە پارتی کریستیان دیموکرات بە سەرۆکایەتیی فرێدریک مێرتز پاڵێوراوی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە و چاوەڕێ دەکرێت دەنگی زۆر بەدەستبهێنێت.
نێردەی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا دەڵێت، ئەمریکا بە ئۆکراینا ناڵێت مەرجە ئەو رێککەوتنە قبووڵ بکات کە ترەمپ لەسەر جەنگی ئۆکراینا دەیکات؛ دەشڵێت، نە ئۆکراینا و نە رووسیا براوەن.
رۆژنامەیەکی ئیسرائیل زیانی سوپاکەیان لە جەنگی غەززە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 846 سەرباز کوژراون؛ 16 هەزار سەرباز بریندار بوون و 1500 سەربازیش دوو جار بریندار بوون.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەمریکا هەوڵدەدات دڵی پووتین و رووسیا رازی بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا ئاراستەی سیاسەتی خۆی گۆڕی؛ دەشڵێت، ئەورووپا لاوازە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بە پشتگیریی ئەمریکا رووبەڕووی "هەڕەشەکان"ـی ئێران دەبنەوە و گورزی کوشندەیان لێدەدەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، ئەگەری هەیە هەناردەکردنەوەی نەوت "مانگی داهاتوو" دەستپێبکات، ئەمەش دوای نزیکەی دوو ساڵ لە وەستانی نەوت و زیانی ئابووریی 24 ملیار دۆلار، گەشبینییەکی دیکەیە.
خانمە نووسەرێکی ئەمریکی دەڵێت، پێنج مانگ لەمەوبەر منداڵێکی بووە و باوکیشی ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری ئەمریکایە. ئەمە 13یەم منداڵی ئیلۆن مەسکە.
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا بە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "نایاب بوو، چونکە ئێمە پەیوەندییەکی نایابمان هەیە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئیستۆنیا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، سەرۆکوەزیرانی کوێت، وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، وهزيرى دهوڵهت بۆ كاروبارى نێوخۆی ئەڵمانیا، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئهندامێکی دیاری ئهنجوومهنى پيرانى ئهمريكا، وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى قهتهر و وەزیری دەرەوەی بەحرێن کۆبووەوە و باسی چەندین مژاریان کرد
ئیتاڵیا ژمارەیەک نەخۆشی غەززەی لە قاهیرەوە گواستەوە رۆما بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات. وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەڵێت، هێشتا هیوا ماوە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، یەکێتیی ئەورووپا بەخێرایی هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا کەمبکاتەوە؛ ئەمە لە کاتێکدایە، کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سووریا لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی حووسییەکانی یەمەن هەڕەشەی هێرشی نوێ دەکەن، ئەگەر خەڵکی غەززە بەهۆی پلانەکەی ترەمپەوە رابگوێزرێنە دەرەوەی کەرتەکە.
زیلینسکی دەڵێت، "خۆش نەبوو" ترەمپ سەرەتا تەلەفۆنی بۆ پووتین کردووە ئینجا قسەی لەگەڵ ئەودا کردووە. دەشڵێت، ترەمپ پێی گوتووە ویستوویەتی لە هەمان کاتدا قسە لەگەڵ ئەو و پووتین بکات.
حەماس دەڵێت، پابەندە بەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئیسرائیل کردوویەتی و بارمتەکان لە کاتی خۆی، واتا رۆژی شەممە، ئازاد دەکات. ئەمەش دوای ئەوەی هەڕەشە کرابوو ئەگەر ئازاد نەکرێن، "دۆزەخ بەرپا دەبێت."
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا دەڵێن، لە 2024ـدا تیمە فریاگوزارییەکان، شەش هەزار و 310 کەسیان لە نۆکەندی ئینگلیز رزگارکردووە کە بەنیاز بوون بپەڕنەوە و بگەنە بەریتانیا. دەشڵێت، بەراورد بە پار 30٪ زیاترە.
وەزیری گواستنەوەی هۆندوراس لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی، بە رووداوی راگەیاند، "لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا لەسەر کێشەی کۆچبەران لەگفتوگۆداین، هەرچەندە بڕواناکەین ئەمریکا هەموو هۆندوراسییەکان دیپۆرت بکاتەوە، چونکە کارکەری لێهاتوون."
کۆنفرانسی میونشن یەکێکە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایش لە جیهاندا و تێیدا سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسە هەستیارەکانی ئاسایشی جیهاندا دەکەن.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، بە تەلەفۆن گفتوگۆیەکی باشی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کردووە و باسیان لە بەدیهێنانی ئاشتی کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە، پێش ئەوە سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کرد و "رێککەوتن پێکەوە کاربکەن."
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دەڵێت، پارتی راستڕۆ تووندڕۆی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (AFD) لە ئەڵمانیا، نوێنەرایەتیی داهاتووی ئەو وڵاتە دەکات، کە گەورەترین ئابووری لە یەکێتیی ئەورووپادا هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کردووە و باسی چەند مژارێکی گەرمیان کردووە؛ دەشڵێت، مەرجە جەنگی ئۆکراینا بوەستێت و سەردانی یەکدی دەکەن.
وەزیری دەرەوەی چین بەنیازە سەردانی ئەمریکا و ئەورووپا بکات، دواتر لە ئەفریقای باشوور بەشداری لە کۆبوونەوەی G20دا بکات.
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، گەڕی شەشەمی رادەستکردنی بارمتەکانیان، کە بڕیار بوو شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، تاوەکو کاتێکی نادیار دواخستووە. ئەوان دەڵێن، ئیسرائیل پابەندی مەرجەکان نەبووە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش هەڕەشە دەکات.
بەگوتەی سەرۆکی ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی ئوردن، سعودیە و میسر کۆدەبێتەوە. دەشڵێت: "ئەوانە ئەو هاوبەشانەن کە دەبێت گوێیان لێبگیرێت، مەرجە دانوستاندنیان لەگەڵ بکرێت."
بەرپرسێکی حەماس دەڵێت، هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە رێڕەوێکی ستراتیژیی نێو غەززە کشانەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە خاڵەکانی نێو ئاگربەستی نێوانیان.
خێوەتەکانی شاری دێربەلەحی نێوەڕاستی غەززە، بەهۆی رەشەبای بەهێزی زستانەوە خۆیان ناگرن. وەک ئەوەی وێرانبوونی ماڵەکانیان و لەدەستدانی کەسوکاریان بەس نەبێت، ئێستا غەززەییەکان خێوەتێکیشیان نییە لە ژێریدا بحەسێنەوە.
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل سەرکۆنەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارمتەکانی کرد و گوتی، "ئەمە تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی."
12 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا نیگەرانیی خۆیان لە پێگەی ژمارەیەک گرووپی چەکداری عێراق دەردەبڕن، گوایە ئێران پشتیوانییان دەکات و لەنێو هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان. سێ پێشنیازیش لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر عێراق دەکەن
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، ترەمپ و نەتەنیاهوو لەوە تێدەگەن کە ئاشتی لە رێگەی هێزەوە بەدەستدێت. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، "هاوپەیمانێتیی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا هیچ کات هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە."
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ستایشی هەوڵەکانی یەکێتیی ئەورووپای بۆ سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کرد، هیوای خواست سزاکانی سەر ئەو وڵاتە "بە تەواوی" هەڵبگیرێن
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ناوی سێ بارمتەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە رۆژی 08-02-2025 رادەستی ئیسرائیل بکرێنەوە، ئەوەش وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل
یەکێتیی ئەورووپا داوای لە کۆمپانیای ئۆنلاینی (شیئێن – SHEIN)ـی چینی کردووە، زانیاریی لەسەر بەرهەمەکانی بدات. ئەورووپا لێکۆڵینەوە لە نایاسایی بوونی بەشێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە دەکات. ئەمە دووەمجارە شیئێن دووچاری لێکۆڵینەوە دەبێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 06-02-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسی: "لەدوای جەنگ، کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە رادەستی ئەمریکا دەکرێت. پێویست بە هیچ سەربازێکی ئەمریکی ناکات، سەقامیگری باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت."
بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان ناڕەزایی خۆیان لەبەرامبەر ئەو قسەیەی سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی کە گوتی، ئەو دەیەوێت کۆنترۆڵی غەززە بکات و فەلەستینییەکان بۆ وڵاتانی دیکە رابگوازێت.
سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات "رێککەوتنی ئاشتیی ئەتۆم" لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت، دەشڵێت "دەمەوێت ئێران سەرکەوتوو بێت، بەڵام چەکی ئەتۆمی نەبێت."
حکومەتی سوێد دەڵێت، مزگەوتێکی شیعەمەزهەبەکانی پایتەختی وڵاتەکە لەلایەن ئێرانەوە بۆ سیخوڕی، لە دژی سوێد و دیاسپۆرای ئێرانی بەکارهاتووە. مزگەوتەکەش قسەکانی حکومەت رەتدەکاتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەبارەی پێناسی گومرگی قسەیان کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وڵاتەکە بڕیاریان دا رێژەیەک لە باج بخەنە سەر کاڵای یەکدی.
رۆژی دووشەممە 03-02-2025 کڵاودیا شێنبۆم پاردۆ، سەرۆکی مەکسیک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "گفتوگۆیەکی باشمان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کرد کە رێزێکی زۆری بۆ پەیوەندییەکەی نێوانمان و سەروەریمانی تێدابوو."
حەماس دەڵێت، ئامادەیە لەسەر وردەکاریی جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی ئاگربەستی جەنگ و ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوەکان دانوستاندن بکات.
چەند سەرچاوەیەکی رووسیا دەڵێن، کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پووتین لە ئیمارات یان سعودیە بەڕێوەدەچێت؛ هۆکارێکی ئەمەش بۆ پەیوەندیی باشی دوو سەرکردەکە لەگەڵ دوو وڵاتەکە دەگەڕێتەوە.
بەهۆی پێنج دەیەی دەسەڵات، بنەماڵەی ئەسەد زۆرترین سزایان بەرکەوتووە.
بەرنامەی ئەم جارەی لەگەڵ رەنج تایبەت بوو بەو پڕۆژەیاسایەی پەرلەمانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان دەنگی لەسەردا. لە بەرنامەکە گەنگەشەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە و چارەنووسی کرا.
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە داوا دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـەمی ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەوەی جەنگی ئابووری لەدژی راگەیاند و پێناسی گومرگی بەسەردا سەپاند.
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، ساتی تێکشکانی فڕۆکەیەکی بچووکی فریاگوزارییە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری فیلادێلفیای ئەمریکا. فڕۆکەکە 6 سەرنشینی مەکسیکی هەڵگرتبوو و هەموویان گیانیان لەدەستدا.
لەدوای 15 مانگ شەڕ، وێرانی، گەمارۆ و برسیەتی؛ ئاگربەست لە 19ـی مانگی رابردوو راگەیێندرا و رێگەی خواردن و هاوکارییە مرۆییەکان کرایەوە؛ بەڵام ئەو هاوکارییانەی دابەشدەکرێن، بەشی هەموویان ناکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە چەند رۆژێکە دەستبەکاربووە دەڵێت، ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سوورە لەسەر کڕینی گرینلاند، ئەمە لە کاتێکدایە گرینلاند لەژێر سەروەریی دانیمارک دایە و ناڕەزایەتیی تووندی خۆیان بۆ ئەو داوایەی ترەمپ پێشانداوە.
شەوی پێنجشەممە 30-01-2025، هەژار زەهاوی لە شاری هەولێر، شەوەئاهەنگێکی بەناوی (شەوێکی لەبیرنەکراو)ـی سازکرد. لە ئاهەنگەکە میوزیک و گۆرانییەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و گەرمیان، دهۆک و هەڵەبجە و هەورامان پێشکێشکران.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ نەتەنیاهوو کۆبووەوە. بەرپرسە ئەمریکییەکە بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستی غەززە سەردانی ناوچەکەی کردووە.
ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەنیازە ئەو پەناخوازە نایاساییانەی کە دەستگیر دەکرێن، بیاننێرێتە زیندانی گوانتانامۆ بێی، کە پێشتر تایبەت بوو بە زیندانیکردنی تیرۆریستان.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی گوت، نێردەی UN بۆ سووریا بە وردی چاودێریی دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکات و چاوەڕێیە پشتگیری و کات بە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بدرێت.
پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر پرسی کۆچبەران بڕیاری دا، هاوئاهەنگی لەگەڵ پارتی AFD بکات؛ راوێژکاری ئەڵمانیاش دەڵێت، ئەمە هەڵەیەکە "لێبووردنی بۆ نییە."
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سێ هاووڵاتیی تورکیا لە هێرشێکی ئیسرائیل کوژران لەکاتێکدا هەوڵیاندابوو لە لوبنانەوە بچنە ئیسرائیل.
سەرۆکی میسر دەڵێت، "ئاوارەکردنی زۆرەملێی غەززەییەکان نادادپەروەرانەیە و نابینە بەشێک لێی،" ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا باسی لە پلانێک کرد، کە دانیشتووانی غەززە بەرەو ئوردن و میسر رابگوازرێن.
سەرۆکی ئەمریکا دەستەوارەیەکی پێشکێش بە هەموو فەرمانبەرە فیدراڵییەکانی ئەمریکا کردووە، دەڵێت هەر کەسێک دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە، 8 مووچە وەردەگرێت. ئەمە هەوڵێکی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران و بارسووککردنی بودجە.
دیندار زێباری گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان کارنامەیەکی بۆ ماوەی چوار ساڵ 2021-2025 تێپەڕاند کە هاوتەریبی کارنامەی مافی مرۆڤی نیشتمانیی بوو. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری، بە هاوئاهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان، کاری لەسەر چەند رێوشوێن و سیاسەتێک کرد. ئەنجوومەنی وەزیران لە تەممووزی 2021 کارنامەکەی پەسند کرد و شەش راپۆرت لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەکە و پێشنیازەکان نووسرانەوە."
دیپ سیک وێبسایت و ئەپێکی چینییە و تایبەتە بە ژیریی دەستکرد، واتا هاوشێوەی چات جی پی تی و گووگڵ جێمینایە؛ ئێستا لە ئەپ ستۆر ژمارە یەکە و پشکی بۆرسە ئەمریکییەکانی دابەزاندووە.
کۆکا کۆلا لە ئەورووپا رایگەیاند، فەرمانی کردووە خواردنەوەکانی کۆلا، سپرایت، فانتا و جۆرەکانی دیکە لە بازاڕەکان بکشێنرێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە پاش چەند تاقیکردنەوەیەک دەرکەوت، رێژەیەکی بەرزی کلۆریان تێدایە.
لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری هیندستان، کۆنسووڵی ئەو وڵاتە لە باسی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستاندا گوتی: "لە بەهێزبووندایە و ساڵانە چەندین زەمالە بە خوێندکارانی کورد دەدەین."
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەو کاتەوەی ترەمپ بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، وڵاتەکەی هیچ پەیام و نامەیەکیان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ نەکردووە.
.دووشەممە، 27-01-2025، کایا کالاس، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە ئێکس نووسی: "وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ سووککردنی سزاکانی سەر سووریا رێککەوتن. ئامانجمانە بەخێرایی بچینە پێش، بەڵام ئەگەر هەنگاوی هەڵە [لە سووریا] بنرێت؛ لابردنی سزاکان پێچەوانە دەبێتەوە."
پیاوێکی 34 ساڵەی ژاپۆنی بەپێ و راکردن زیاتر لە 6000 کیلۆمەتر دەبڕێت و بە شەش وڵاتی کیشوەری ئەفریقادا دەگەڕێت. گەشتی ژاپۆنییەکە لە کینیا دەستیپێکرد و لە ئەفریقای باشوور کۆتاییهات.
ترەمپ داوا دەکات کەرتی غەززە "پاکبکرێتەوە و چۆڵبکرێت"، خەڵکەکەش بۆ ئوردن و میسر بنێردرێن. فەلەستینییەکان دژی ئەو پلانەن و دەڵێن، بەرگەی ئەو جەنگەیان گرتووە و تازە بەجێی ناهێڵن.
دوای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ رێگەیان بە ناردنی بارێکی بۆمبی '2000 پاوندی' بۆ ئیسرائیل دا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد. ترەمپیش دەڵێت، زۆربەی ئەو شتانەی ئیسرائیل داوای کردبوون و پارەی بۆ دابوون، بەڕێکراون.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، سوپای ئیسرائیل تەقەی لە چەند دانیشتوویەکی باشووری لوبنان کردووە کە هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانی خۆیان دەدا، لە رووداوەکە 15 کەس کوژراوە و دەیانی دیکە بریندار بوون.
چەکدارانی حەماس چوار بارمتەی ئیسرائیلییان رادەستی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد و دواتر گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە
بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا 160 پەناخوازی دەستبەسەرکراو لە ئەمریکاوە دیپۆرتی گواتیمالا کران. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ئامادەکاری دەکات سەربازی زیاتر رەوانەی سنووری باشووری وڵاتەکە بکات
حەماس دەڵێت، چوار ژنە سەربازی ئیسرائیلییان دەستنیشان کردووە بۆئەوەی سبەی رادەستی ئیسرائیلیان بکەنەوە. ئیسرائیلیش دەڵێت، ناوی چوار بارمتەکەیان بەدەست گەیشتووە
حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، رۆژی 26-01-2025 سوپای وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە. بەرپرسێکیش دەڵێت، ئیسرائیل داوای کردووە 30 رۆژی دیکەی بۆ کشانەوە پێبدرێت. حیزبوڵڵاش دەڵێت، "ئەوە پێشێلکارییەکی بێشەرمانەیە."
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، ئامادەیە لەبارەی ئۆکراینا گفتوگۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بکات. ئۆکرایناش دەڵێت: "بەبێ ئێمە و ئەورووپا، نابێت دانوستاندن بکرێت".
پیسبوونی هەوای شاری بانگکۆک، پایتەختی تایلەند 352 قوتابخانەی ناچار بە داخستن کرد.
باڵاترین دیپلۆماتی سعودیە سەردانی دیمەشقی کرد و گوتی: "پشتیوانیی خۆمان بۆ سەروەری، سەقامگیری و سەلامەتیی خاکی سووریا دووپات دەکەینەوە"؛ داواشیکرد، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا خێرا بکرێن.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کرد ملیۆنان پەناخوازی نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە، سوپای مەکسیک لەسەر سنووری هەردوو وڵات ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پەناگە دەکات بۆیان.
پۆلیسی ئەسیوپیا دەڵێت، پاسێک لە باکووری وڵاتەکە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەربژێرەکانی خەڵاتی 97ـەم خولی ئۆسکار ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیێنران. رێوڕەسمی راگەیاندنی ناوی بەربژێرەکان لە شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو. بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکە شارەکە ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە، رێوڕەسمەکە دوو جار دواخرا.
فڕۆکەی باڵاترین دیپلۆماتی سعودیە لە بەیرووتی لوبنان نیشتەوە و لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە، ئەم سەردانە فەرمییەی بەرپرسێکی باڵای سعودیە بۆ لوبنان دوای دەیە و نیوێک لە پچڕانی پەیوەندییەکەیان دێت.
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە ئاگر لە نێو شەمەندەفەرێک کەوتووەتەوە، چەند سەرنشینێک لەکاتی دابەزین لە شەمەندەفەرەکە رادەکەن. شەمەندەفەرێکی دیکە کە لە بەرامبەرەوە دێت، بەسەر 11 کەسیان دەکەوێت و گیان لەدەستدەدەن.
سەرۆکی جۆرجیا بە رووداوی راگەیاند، ئەوەی جۆرجیا پێویستییەتی، ئەمریکایەکی بەهێزە، بەهێزتر و روونتر بێت لە رووسیا، ئیدارەیەک نەبێت کە خۆی رادەستی رووسیا بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کێشەکانی سەرکردایەتیی جۆرجیا بەردەوامن.
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، سەردانی ناوچەکە دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە پشکنین و چاودێریی جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە بکات.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە رووسیا و دەڵێت، هێزەکانمان چاودێریی "کەشتییەکی سیخوڕیی" ئەو وڵاتە دەکەن. وەزیرەکە روو لە پووتین دەکات و دەڵێت "دەتبینین و دەزانین خەریکی چیت."
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، لە پارکێکی باشووری ئەڵمانیا پیاوێک و منداڵێک بە چەقۆ کوژران و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون. "گومانلێکراوەکە دەستگیرکراوە و پاڵنەری هێرشەکە هێشتا روون نییە."
رۆژی دووشەممە، 20-01-2025، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا؛ کۆشکی سپی کابینەی کاتیی ئەمریکای راگەیاند و گوتی، کابینەکە بەمجۆرە دەبێت تاوەکو "بە فەرمی شوێنەکانیان پڕدەکرێنەوە."
رۆژی دووشەممە، 20-01-2025، دۆناڵد جۆن ترەمپ لە کۆنگرێسی ئەمریکاوە سوێندی یاسایی خوارد و بووە 47ـەم سەرۆکی ئەمریکا. ئەمە دووەم جارە ترەمپ بەم ئەزموونە تێدەپەڕێت، لە خولی 2016-2020 وەکو 45ـەم سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو.
ئاگربەستی غەززە راگەیێندرا و دوای 15 مانگ جەنگ وەستا. غەززەییەکان لە هەموو لایەکەوە بریندارن و غەززەش بە جۆرێک وێرانە، هەستانەوەی نزیکە لە مەحاڵ. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئاوەدانکردنەوەی غەززە 350 ساڵی پێویستە و بۆ ئاوەدانکردنەوە 80 ملیار دۆلار پێویستە. ئەمە جگە لە هەژاریی 100٪ و بێکاریی 80٪ـی خەڵکەکەی.
دوای ئەوەی دادگەی باڵای ئەمریکا بەکارهێنانی ئەپی تیکتۆکی لە وڵاتەکە قەدەخەکرد؛ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی قەدەخەکردنەکە دوادەخات.
بەگوێرەی مەرجەکانی یەکەم رۆژی ئاگربەست، حەماس سێ بارمتە و ئیسرائیلیش 90 بەندکراو ئازاد دەکەن. حەماس دەڵێت، بەشێکی بەندکراوەکان ژن و منداڵن.
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، حەماس سێ بارمتە رادەستی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات و بە سێ قۆناخ بارمتەکان بە خێزانەکانیان شاد دەبنەوە. هەر سێ بارمتەکە ژنن و تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 31 ساڵە.
تەمەنی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن کەمتر لە 24کاژێری ماوە، سەرۆکە 82 ساڵییەکەی ئەمریکا لە چوار ساڵی رابردوودا لەبەردەم کامێرا و چاوی جیهان، چەندین هەڵەی کرد و چەند جارێکیش بە خراپی کەوت.
دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی تەقەکردنی بڵاودەبێتەوە، جێگری سەرۆکوەزیرانی کرواتیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکێش کرد و گوتی "دەزانم ئەم دۆخە بارقورسیی زیاتر بۆ حکومەت و پارتەکەم دروست دەکات."
دادگەی باڵای ئەمریکا ئەپلیکەیشنی تیکتۆکی قەدەخە کرد. بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا و وەزارەتی دادەوە پەسند نەکراوە و دەڵێن، "کاتمان پێویستە."
بەهۆی سەرما و سۆڵەیەکی پێشبینیکراوەوە، رێوڕەسمی سوێندخواردنی دەستووریی دۆناڵد ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەبرێتە نێو باڵەخانەی کۆنگرێس
فەرمانگەی زیندانەکانی ئیسرائیل دەڵێت، رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ رێگەگرتن لە "ئاهەنگ و خۆشی دەربڕینی جەماوەری"، کاتێک بەندکراوە فەلەستینییەکان ئازاد دەکرێن
بەربژێرێکی کورد بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەڵمانیا بێ رۆڵی پەنابەر نەدەگەیشتە ئەم ئاستەی ئێستای. دەشڵێت، "هەوڵ دەدەم کورد لە ئەڵمانیا ببێتە خاوەن پێگەیەکی گرنگ."
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ناسراو بە هیومن رایتس وۆچ راپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردەوە. رێکخراوەکە لە راپۆرتە 550 لاپەڕەییەکەیدا ئاڵنگارییەکانی بواری مافی مرۆڤ باس دەکات، لەوانەش لە عێراق
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پشتڕاستە کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئاگربەستەکەی غەززە جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل دەنگدانی لەسەر پەسندکردنی دواخست، بە بیانووی ئەوەی "حەماس پاشەکشەی کردووە."
پاپای تەمەن 88 ساڵ کێشەی لە ئەژنۆکانیشی هەیە و ناچارە کورسیی تایەدار بەکاربهێنێت، جار جارەش گۆچان بەکاردەهێنێت.
بڕیارە کاژێر 4:00ـی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 16-01-2025، [بەکاتی هەولێر] جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتاری ماڵئاوایی پێشکێش بکات و رووداویش رووماڵی دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە لە 20-01-2025 ،کۆتایی بە ئەرک و کابینەی بایدن دێت، دۆناڵد ترەمپ سوێندی دەستووری دەخوات و دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بۆ یەکەم جار ئیسرائیل بە درۆن بۆردوومانی هێزێکی هەتەشەی لە باشووری سووریا کرد، لە هێرشەکەدا سێ چەکداری هەتەشە کوژراون. سەرچاوەیەکی تەندروستیش دەڵێت، یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندەیە.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە بەریتانیا رێککەوتنێکی گەورەیان لەسەر چوار کێڵگەی کەرکووک کردووە کە "بەرهەمهێنان زیاد دەکات."
هەفتەیەکە دارستانەکانی شاری لۆس ئەنجلس دەسووتێن. بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی، 164.2 کیلۆمەتر چوارگۆشە سووتاوە، ئەمەش نزیکەی دوو هێندە و نیوی رووبەری شاری هەولێرە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بیر لە دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ پەنابەرە سووریاییەکانی وڵاتەکەی دەکاتەوە. ئەو پێشنیاز دەکات سووریاییەکان مافی ئەوەیان هەبێت یەکجار بچنەوە سووریا، بەبێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا هەبێت، بۆ ئەوەی بزانن دۆخی وڵاتەکەیان چۆنە.
لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس رایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم بە دیدار لەگەڵ برا سەركردە و بەرپرسەكان لە بەغدا. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لەسەر پابەندبوونی هەمیشەییمان دەكەینەوە بۆ پشتگیریكردنی عێراقێكی سەقامگیر كە دادپەروەری مسۆگەر بكات و پابەندییەكانی دەوڵەت بەرامبەر بە هەموو پێكهاتەكانی جێبەجێ بكات."
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان بڕیاری دا نەواف سەلام وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکە دەستنیشان بکات؛ راشیسپارد حکومەت پێکبهێنێت و هەنگاوەکانی بووژاندنەوەی ئابووری دەستپێبکات.
سەرۆکی ئەمریکا لە گوتاری کۆتایی باسی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "رووخانی ئەسەد نەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش. ئێران نەبێتە خاوەن ئەتۆم و ئاگربەستی غەززەش نزیکە."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ئاگربەستی غەززە "زۆر زۆر" نزیکە و دەرفەت هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا رابگەیێنرێت.
لە کۆنفڕانسی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەورووپا لە ریاز، سعودیە داوای کرد سزاکانی سەر سووریا هەڵبگیرێن. جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپاش مژدەی بۆ سوورییەکان راگەیاند.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەخنەی لە بەرپرسان و ئاگرکوژێنەوەکانی شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گرت و گوتی: "نازانم بۆ ناتوانن بیکوژێننەوە؟ کێشەیان چییە؟" حاکمی ویلایەتەکەش بانگێشتی کرد خۆی بچێت بیبینێت.
سەرۆکی لیژنەی سیاسیی یەکێتیی ئەورووپا لە ژووری نوێنەرانی ئیتاڵیا هیوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەخوازێت و دەڵێت، ئەو دەوڵەتە "بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە گرنگە." لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە رایگەیاند: "هیوادارین هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەرێمێکی بەهێز بە توانای بەڕێوەبردن و یاسادانان لە سووریاش هەبێت".
چوار رۆژە چەند شوێنێکی شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گڕیان گرتووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانیش تاوەکو ئێستا 150 کیلۆمەتر چوارگۆشە سووتاوە.
چوار رۆژە ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەردەوامە؛ بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، 10 هەزار خانوو و باڵەخانە رووخاون، 180 هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و نزیکەی 150 ملیار دۆلاریش زیان هەیە
ئەمریکا دەڵێت، لە دوایین مانگی پاردا 256 هەزار هەلی کار رەخسێندراون و ژمارەکە زیاتر بووە لەو پێشبینییەی دایاننابوو. لە تەواوی ساڵی رابردووشدا 2.2 ملیۆن هەلی کار رەخسێندراون
ئاگرێکی گەورە سنووری شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکای گرتووەتەوە و زیانی ملیاران دۆلاری داوە؛ 10 کەسیش بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە
بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەوان سەرنجیان لەسەر نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە و هەڵسەنگاندنیش دەکەن بۆ بەشداریکردن لە قۆناخی راگوزەری سووریا. گوتیشی، "پەکەکە هەندێک جار دۆخی سووریای قۆستووەتەوە."
حکومەتی سوێد دەڵێت، ساڵی 2024 کەمترین کەس لە وڵاتەکەی مافی پەنابەرێتییان پێدراوە، بە جۆرێک 40 ساڵە ژمارەکە هێندە کەم نەبووە، ئەوەش دوای دەیەیەک لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی کۆچ بۆ ئەو وڵاتە.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، ئیسرائیل باشووری وڵاتەکەی بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون. ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج کە چەکی پێبووە
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووی تۆمارکراودا.
دادگەییکردنی دۆناڵد ترەمپ لەسەر تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی تەواو بوو. دادگە بە تاوانباری ناساند، بەڵام بڕیاریدا بێ مەرج ئازادی بکات و بە هیچ جۆرێک سزا نادرێت.
دوای دوو ساڵ لە چۆڵبوونی پۆستەکە، لوبنان سەرۆککۆماری هەڵبژارد و رایگەیاند: "قۆناخێکی نوێ دەستی پێکرد." ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی جیهانیش بە ئەرێنی و هیواوە لە هەڵبژاردنەکە دەڕوانن.
ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە راپۆرتی مانگی کانوونی یەکەمی 2024ـدا دەڵێت، 286 هەزار و 171 پەنابەر یان ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین. هەروەها، جیا لەوان 85 هەزار و 142 خێزانی پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە؛ ئەمەش 85٪ـی هەموو پەنابەرانی عێراق پێکدەهێنێت.
بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، دانوستاندن لەسەر چوونی سەربازانی فەرەنسا و ئەمریکا بۆ باکووری سووریا دەکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی کەمکردنەوە و نەهێشتنی تەنگژەکانی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکان.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات لە لێدوانێک دا دەڵێت، ئەوان لەگەڵ یەکگرتوویی خاکی سووریان و دژی هەڕەشەن بۆ سەر سووریا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە پاریسەوە رایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی دا. گوتیشی "تورکیا نیگەرانیی رەوای لەبارەی پەکەکەوە هەیە."
سێنتکۆم دەڵێت، لە هەفتەیەکدا چەندین هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی داعش لە عێراق و سووریا، "چەند جارێک داعش وەڵامی هێزەکانیان داوە، لە ئەنجامدا سەربازێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کوژرا و دووانی دیکە لە عێراق بریندار بوون".
ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس پێشنیازێکی کردووە کە 34 بارمتەیان پێدەداتەوە، بەڵام داوایکرد حەماس روونی بکاتەوە ئەو بارمتانە زیندوون یان مردوو. حەماس هەروەها داوایکردووە، کاتیان پێبدرێت چونکە چارەنووسی بەشێک لە بارمتەکان نازانن؛ ئیسرائیلیش دەڵێت، حەماس چاک دەزانێت هەموو بارمتەکان لە کوێن.
کۆنگرێسی ئەمریکا بە فەرمی بە 312 دەنگ بردنەوەی دۆناڵد ترەمپی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024 پەسند کرد. دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەچنە کۆشکی سپی.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکی پارتی لیبراڵ و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا راگەیاند.
بەرنامەی ئەمجارەی لەگەڵ رەنج تاوتوێی کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی کرد. کەرتی تایبەت دەڵێت، ژمارەی گەشتیاران لە سەری ساڵدا کەمی کردووە و بۆ ئاستی نیوە دابەزیوە. حکومەتیش دیدێکی جیاوازی هەیە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ حیزبوڵڵا، کە مەرجەکانی ئاگربەستی نێوانیان جێبەجێ ناکات. هۆشداریشی دا ئەگەر بەردەوام بن، "ئیسرائیل هەنگاو دەنێت." حیزبوڵڵاش هەمان تۆمەت دەخاتە پاڵ ئیسرائیل و دەڵێت: "جارێ ئارام دەگرین."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، نابێت هیچ هێزێکی بیانی "وەکو رووسیا و ئێران" بەناوی پاڵپشتی، سووریا زیاتر لاواز بکەن. دەشڵێت: "پێم باشبوو ئەحمەد شەرع تەوقەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کردبا."
ئەبو عومەر، ئەندامێکی هێزی ئەمنییە و دەڵێت: "تێکەڵ بەم کارە بووین تەنیا بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان و ئەوانەی کە رازی نین بە رادەستکردنی چەکەکانیان. ئەوانە ئەفسەر و سەربازی خۆبەخش بوون کە کاریان لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد دەکرد."
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ژنێکی 42 ساڵی وەکو جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشان کرد. ژنە هەڵبژێردراوەکە لەبارەی کوردی رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەڵێت، "پێویستە دڵنیا ببینەوە کورد دەپارێزرێن."
مایک جۆنسنی کۆماری بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە و ترەمپ پشتگیریی خۆی بۆ دەربڕی و گوتی: "ئەمریکا زۆر مەزنتر دەبێتەوە."
رۆژی هەینی 03-01-2025 نووسینگەی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاری دێرحافر و دەورووبەریان لە رۆژهەڵاتی حەلەب، هەروەها بەنداوی تشرینیان لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری منبج بۆردوومان کرد.
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا چوونە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی راگوزەری سووریا کۆبوونەوە
یەکێک لە قوربانییەکانی هێرشەکەی شاری نیو ئۆرلیەنز لە ئەمریکا، ناوی کەریم بەدەوییە و تەمەنی 18 ساڵ بوو. یەکەم ساڵی خوێندنی بوو لە زانکۆ و باوکی بە کوڕێکی "بەڕێز و زیرەک" وەسفی کرد.
ئەفسەرێکی سەرخۆش پۆلیس لە زامبیا، رێگە بە 13 بەندکراوی گرتووخانەیەک دەدات بچنە دەرەوە و بەشداری لە ئاهەنگی سەری ساڵدا بکەن.
بەهۆی تەقینەوەکە، کەسێک کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، گیانی لەدەستداوە و "خەریکین تەرمەکەی دەردەهێنین،" ئەمە وەک بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند.
لە رێستۆرانتی گوندێکی باشووری مۆنتینێگرۆ لە ئەورووپا، لە نزیک شارۆچکەی شێتینگێ کەسێک تەقەی کرد، لە ئەنجامدا 7 کەسی کوشت کە دووانیان منداڵن.
میدیای سووریا دەڵێت، سوپای ئیسرائیل لە پارێزگای قونەیتەرەی باشووری سووریا لە پێشڕەویدایە و کارمەندە حکومییەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەردەکات.
بارهەڵگرێک کە بەشداربووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دەگواستەوە، لە ئەسیوپیا کەوتە نێو رووبارێک و بەهۆیەوە 71 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرنامەی ئەمجارەی لەگەڵ رەنج لەسەر یەکدەنگیی کورد بوو لە رۆژئاوای کوردستان. لە 08-12-2024ـەوە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا رووخاوە و دەسەڵاتی نەماوە، هەتەشە حوکمی سووریای بەدەستەوەیە، بەڵام هێشتا لەگەڵ لایەنە کوردییەکان هەڵوێستێکی هاوبەشیان نییە. تاوەکو ئێستا پارت و لایەنە کوردییەکانیش نەیانتوانیوە یەکدەنگ بن تاوەکو بچنە دیمەشق و گفتوگۆ بکەن.
فڕۆکەیەک کە 181 کەسی لە تایلاندەوە بۆ کۆریای باشوور هەڵگرتبوو، لە کاتی نیشتنەوەی کۆنترۆڵی لەدەستدا و تێکشکا. جگە لە دوو کەس، هەموو سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
فەرمانڕەوای دیفاکتۆی سووریا دەڵێت، بەڕێوەچوونی یەکەم هەڵبژاردنی وڵاتەکە لەوانەیە چوار ساڵی دیکە بێت. دەشڵێت، پێش هەڵبژاردن؛ دەستوور دەنووسنەوە و سەرژمێریی گشتی دەکەن.
لە کۆبوونەوەیەکی خێزانی لە بەرازیل سێ کەس بەهۆی خواردنی کێکی بە کرێم گیانیان لەدەستدا و 15 کەسی دیکەش ژەهراویبوون. پۆلیسی بەرازیل لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکات.
وەزارەتی ژینگەی میسر دەڵێت، لە کەناری دەریای سووری وڵاتەکە قرش هێرشی کردووەتەسەر دوو گەشتیار، یەکێکیانی کوشتووە و ئەوی دیکەش بریندارە.
کەمپی دۆمیز لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 70 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا تێیدا دەمێننەوە. 20 رۆژە سووریا لە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد نەماوە، بەڵام کوردانی دانیشتووی کەمپی دۆمیز لە گەڕانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان دوودڵن.
سیاسەتڤانێکی باڵای رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان بە پارتە سیاسییەکانیان راگەیاندووە، تەنیا ئاڵا و هێما فەرمییەکان هەڵبکەن." ئەوەش بە مانای ئەوە دێت، هێما و ئاڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) قەدەخە دەکرێن.
فەرەنسا "بە تووندی سەرکۆنەی" هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل دەکات. وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە دەڵێت: "هێرشەکان قبووڵنەکراون، ناسەقامگیرکەرن و دەبێت بووەستن."
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەدەوە زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتیی سووریا گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی ئازەربایجان کە خاوەنی فڕۆکە تێکشکاوەکەیە، ئەنجامی بەرایی لێکۆڵینەوەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "فڕۆکەکەمان بەهۆی کاریگەرییەکی تەکنیکیی دەرەکییەوە تێکشکاوە".
بەرپرسانی ئوردن دەڵێن، لەوکاتەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا رووخاوە، نزیکەی 18 هەزار سووریایی چوونەتەوە وڵاتی خۆیان و ئوردنیان جێهێشتووە.
رۆژی پێنجشەممە، 26-12-2024، رێکخراوی Caminando Fronterasـی ئیسپانی کە کار لە بواری مافی مرۆڤ دا دەکات رایگەیاند: "ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ساڵی 2024 هەوڵی گەیشتنیان بە ئیسپانیایان داوە و لە ئاودا گیانیان لەدەستداوە، یانیش بێسەروشوێنبوون، 10 هەزار و 457 کەسە."
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا پێشنیازی کردووە وڵاتەکەی ببێتە "سەکۆیەک" بۆ ئەوەی دانوستاندنی ئاگربەستی جەنگی رووسیا و ئۆکراینای لێبکرێت. پووتین گوتی: "رووسیا دژی ئەمە نییە."
ئیسرائیل بە فڕۆکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا و چەند پێگەیەکی یەمەنی کردە ئامانج و گوتی: "دەستی تیرۆر دەبڕینەوە." ئێران دەڵێت: "پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتییە" و حووسییەکانیش دەڵێن، سێ کەس کوژراون.
سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی بۆردوومانەکانی یەمەنی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف.
16 ستاف لەسەر کەشتییەکە دا بوون، 14ـیان رزگارکران و دووانیان بێسەروشوێنن.
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، بەهۆی "مەرجی نوێ"ـی ئیسرائیل، ئاگربەست لە غەززە دواخراوە؛ ئیسرائیلیش دەڵێت، حەماس "کۆسپی نوێ" دەخاتە بەردەممان و ئەوان "درۆ دەکەن."
ئۆتۆمبێلێک لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا خۆی بە نێو بازاڕێکی تایبەت بە کریسمسدا کرد. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، 60 بۆ 80 کەس بریندارن و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمریکای بۆ کۆبووەنەوە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ دەڵێت، 7.2 ملیۆن کەس لە سووریا ئاوارەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 90٪ـی سووریاییەکان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
ژمارەیەک رێکخراوی ناحکومیی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە راپۆرتێکدا دەڵێن، زیاتر لە 44 هەزار کەس لەو ناوچەیە لە پەناگەکان دەمێننەوە؛ دەشڵێن: "دووژمنکارییەکانی منبج و کۆبانێ بەردەوامن و خەڵکی زیاتریش ئاوارە دەبن."
سوپای ئەمریکا دەڵێت، بەرپرسێک و ئەندامێکی داعشیان لە بۆردوومانێکدا لە سووریا کوشتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "رێگە نادەین داعش دۆخی ئێستای سووریا بقۆزێتەوە."
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، کاتی ئەوەیە ئەو گرووپانە لەنێوببرێن کە ئەنقەرە بە "تیرۆریست" پۆلێنیان دەکات.
هەریەک لە لیندسی گرام و کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆرانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە راگەیێنراوێکی هاوبەشدا داوا دەکەن: "ناوچەی داماڵدراو لە چەک لە کۆبانێ پێکبهێنرێت." دەشڵێن، ئەگەر تورکیا رازی نەبێت، سزای دەدەن.
راوێژکاری ئەڵمانیا بە رووداوی گوت "ئێستا سووریاییەکان دەرفەتی ئەوەیان هەیە لە ئاشتیدا بژین." بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش گوتی "پێویستە سەرکردایەتیی نوێی سووریا ئەوە بکات کە ئێمە دەمانەوێت بیبینین." سەرۆکوەزیرانی بەلجیکاش داوای کرد رێز لە سەروەریی خاکی سووریا بگیرێت.
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، لە زنجیرە هێرشێکدا 12 ئەندامی داعشیان لە سووریا کوشتووە. سێنتکۆم دەڵێت، هێرشەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی رووسیا کراون.
چەند رۆژێکی کەم لە ساڵی 2024 ماوە. ساڵانە چەندین فەرهەنگی جیهانی و بەناوبانگ، وشەی ساڵ هەڵدەبژێرن و رایدەگەیێنن. بەشێک لە فەرهەنگەکان وشەی رۆژ، هەفتە و مانگیان هەیە؛ بەڵام وشەی ساڵ زۆرترین ناوبانگ و دەنگدانەوەی هەیە.
راگەیێندراوێک بەناوی بەشار ئەسەدەوە بڵاوکرایەوە، ئەمەش هەشت رۆژ لەدوای رووخانی حکومەتەکەی. بەشار ئەسەد گوتوویەتی، ئەو بۆ سەرپەرشتیکردنی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی" چووەتە لازقییە و لەوێ بەهۆی "هێرشە درۆنییەکان" لە ژێر رێنمایی رووسیا، ناچار بووە سووریا بەرەو مۆسکۆ بەجێبهێڵێت.
قەتەر دەڵێت، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، دوای 13 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە. رایگەیاند: "پشتگیریی لە شۆڕشی گەلی سووریا و شەڕی سووریاییەکان بۆ شکۆ، ئازادی و دادپەروەری دەکەین."
رۆژی یەکشەممە 15-12-2024، هەفتەیەکی تەواو بەسەر رووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا تێپەڕی، ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و گرووپە هاوپەیمانەکانی، دەستیان بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەکەدا گرت و حوکمی زیاتر لە نیو سەدەی بنەماڵەی ئەسەدیان رووخاند.
ئیسرائیل بڕیاریداوە دانیشتووە جووەکانی بەرزاییەکانی گۆلان بۆ دوو هێندە زیادبکات و دەڵێت: "هێشتا هەڕەشەکانی سووریا ماون."
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە دیمەشقەوە گوتی، هیوادارن سزاکانی سەر سووریا زوو هەڵبگیرێن و دووبارە ئاوەدانیی وڵاتەکە ببینن.
میخائیل کاڤێلاشڤیلی، یاریزانی پێشووی تۆپی پێ وەکو سەرۆکی نوێی جۆرجیا هەڵبژێردرا. سەرۆکی ئێستا رەتیدەکاتەوە دەسەڵات رادەستبکات.
دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی 10 وڵات لەسەر دۆخی سووریا، داواکرا پشتیوانی و هاوکاری پێشکێشی سووریا بکرێت، شەڕی تیرۆر بکرێت، پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسیی سووریا و دامەزراندنی ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی سووریا بکرێت.
ئوردن کۆبوونەوەیەکی گرنگی نێوان دیپلۆماتانی ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا و وڵاتە عەرەبییەکان لەسەر دۆخی سووریا بەڕێوەدەبات.
204 پەرلەمانتاری کۆریای باشوور دەنگیان بە (لێپرسینەوە) لە سەرۆکی وڵات دا و بۆ ماوەیەکیش سڕیانکرد، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریای باشوور باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند.
فەرماندەیەکی دەستەی تەحریری شام دەڵێت، پلانی هێرشکردنە سەر دیمەشق و دەرکردنی بەشار ئەسەد لە سەرۆکایەتی، ساڵێکی خایاندووە. فەرماندەکە دەڵێت: "هەموو کەمینەکانی سووریا بەشێکن لەم نیشتمانە."
رۆژی هەینی، 13-12-2024، ستێفان دووجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "گیێر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆتایی هەفتە، لە ئوردن بەشداریی چەند کۆبوونەوەیەکی باڵای وەزاری دەکات."
محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سەردەمە ئەسەد دەڵێت: "بەشار ئەسەد بەمجۆرە وەڵامی دامەوە؛ سبەی سبەی... سبەی قسەی لێدەکەینەوە." ئەمە دوایین قسەی بەشار ئەسەد بوو. دوای چەند کاژێرێک لە بەرەبەیان تەلەفۆنم بۆ کردەوە و هیچ وەڵامێک نەبوو."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیێندراو لە ئەنقەرەوە گەیشتە بەغدا. گوتی: "پێویستە عێراق سەروەری و سەقامگیریی خۆی بەهێزبکات و واشنتن رێگە لە گەڕانەوەی داعش دەگرێت".
بەگوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیجی (IISS)، وڵاتانی عێراق، سووریا و تورکیا ناوچەی گونجاویان هەیە بۆ ئەوەی تاوانی رێکخراویان تێدا بکرێت. عێراق لە پێوەری ناوەندی تاوان لە ریزبەندی 17ــدا دێت، سووریا لە ریزبەندی 15 و تورکیا لە ریزبەندی 9 دایە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەیان کرد و باسیان لە دۆخی سووریا کرد. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گرنگیی عێراقی لە بەرقەرارکردنی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دڵخۆشبووم بە پێشوازیکردن لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی ئەوانم کرد."
گۆڤاری (تایم)ـی ئەمریکی دۆناڵد ترەمپ وەکو کەسی ساڵ دەستنیشان دەکات. ئەمە دووەم جارە ترەمپ ئەو ناسناوە وەربگرێت.
فەرەنسا داوا دەکات، ئیسرائیل لە ناوچەی لە چەکداماڵدراوی بەرزاییەکانی گۆلان بکشێتەوە، کە خاکی سووریا و گۆلان جیادەکاتەوە.
لەدوای کەوتنی رژێمی ئەسەد، سوپای ئیسرائیل کەوتە خۆی، جگە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەندین پێگەی سوپای سووریا، سنووری ئەو وڵاتەی بەزاند و دەستی بەسەر رووبەرێکی فراواندا گرت. ئەمەش بەرپرسانی یوئێنی تووڕە کرد، هەندێک لە وڵاتانیش داوایان کرد ئیسرائیل هێزەکانی بکشێنێتەوە.
بەگوتەی کۆچبەری رزگارکراو، زیاتر لە 40 کۆچبەر لەنزیک دوورگەیەکی ئیتاڵیا لە دەریای نێوەڕاست بێسەروشوێن بوونە و گومان دەکرێت گیانیان لەدەستدابێت؛ ئەمەش دوای ئەوەی بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت. کۆچبەرەکە سێ رۆژ لەنێو ئاودا بووە.
گۆڕی حافز ئەسەد، باوکی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا کە 8ـی ئەم مانگە کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی هێندرا لە پارێزگەی لازقییەی رۆژئاوای سووریا سووتێنرا.
ژنە ئێزدییەکە بە دادگەی گوت "کوڕێکم هەبوو، کوڕەکەمیان لێسەندم و بۆ کامپێکی مەشق و راهێنانی داعشیان نارد. لەو ژنە پاڕامەوە رێگەمبدات تەلەفۆن بۆ کوڕەکەم بکەم، بەڵام رێگەی نەدەدام."
سیدنایا، ئەو زیندانەی تا پێرێ مۆتەکەی هەموو سووریاییەک بوو، ئێستا چۆڵە و سەرجەم بەندکراوەکانی نێوی رزگار کراون.
کۆشکی سپی رایگەیاند، بایدن پاڵپشتیی خۆی بۆ قۆناخی راگوزەری سووریا، بە لەژێر رۆشنایی پەیماننامەی 2254ـی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە؛ "بایدن و شا عەبدوڵڵا باسیان لە دۆخی رۆژهەڵاتی سووریا و هەوڵەکانی دژی داعش کرد."
هەریەک لە ئەڵمانیا، نەمسا و سوێد بڕیاریاندا، چیدیکە دۆسیەی پەنابەری لە پەناخوازە سووریاییەکان وەرنەگرن. نەمسا دەڵێت، لە رێگەی پرۆگرامێکی رێکخراوەوە خۆیان بۆ ناردنەوەی سووریاییەکان ئامادە دەکەن.
محەممەد بەشیر، کە پێشتر لە لایەن دەستەی تەحریری شام- هەتەشە بە سەرۆکی حکومەتی رزگاری دەستنیشان کرابوو، بۆ پێکهێنانی حکومەتی راگوزەری سووریا راسپێردرا.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند، لە 11 رۆژی رابردووی شەڕ و پێکدادانی سووریا؛ 910 کەس کوژراون، لەنێویاندا 138 کەس سڤیلن.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کەوتنی بەشار ئەسەد دەڵێت، "ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ سووریا" بۆ ئەوەی داهاتوویەکی رووناکتریان هەبێت. دەشڵێت: "ئەسەد پێویستە رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێتەوە."
کۆشکی سپی، سەرۆکی سووریا بە بەرپرسیاری دۆخی ئێستای وڵاتەکە دەزانێت و دەڵێت: "لە نزیکەوە چاودێری دەکەین." ئەو هەروەها داوایکرد، خەڵکی سڤیل و پێکهاتەکان بپارێزرێن.
چەکدارانی دەستەی تەحریری شام کە دژی حکومەتی سووریان، رۆژی 25-11-2024 هێرشێکی لەناکاویان بە ئاراستەی ئەو شارانە کرد کە لە ژێر دەستی حکومەتن. رۆژی 27-11-2024 گەیشتنە شاری حەلەب و کۆنتڕۆڵیانکرد. رۆژی 06-12-2024 کۆنتڕۆڵکردنی شاری حەمایان لە باشووری حەلەب راگەیاند و دواتر شاری سوەیدایان لە باشووری سووریا گرت. گرووپەکە رایگەیاند، بەرەو شاری حمس دەڕۆن و چاویان لە دیمەشقیشە.
ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام، دوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری حەما لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ یەکەم جار ناوی راستەقینەی خۆی بەکارهێنا.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی پڕسۆز ئاراستەی گەلی سووریا دەکات، داوا دەکات هەموو لایەنەکان کار بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بکەن و دەڵێت: "سووریا خاڵی بەیەکگەیشتنی شارستانییەتەکانە، جێگەی داخە شاهێدی لێکترازانی سووریاین."
ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات، نێرگز محەممەدیی خاوەن نۆبڵی ئاشتی، بێمەرج ئازاد بکرێت و دەڵێت، "ئەو هەرگیز نەدەبوو بەند بکرێت".
دوای ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا متمانەیان لە سەرۆکوەزیران وەرگرتەوە و ئەویش دەستی لەکار کێشایەوە، ئێستا سەرۆکی فەرەنسا بیر لە دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەکاتەوە.
دوای ئەوەی چەکدارەکانی تەحریری شام (هەتەشە) شاری حەمایان گرت، سەرۆکی دەستەکە دەڵێت، چاویان لە تۆڵەکردنەوە نییە.
پەرلەمانی فەرەنسا متمانەی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە وەرگرتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران بودجەی 2025ـی بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان خەرجکرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر 35 کەشتی و دامەزراوەدا سەپاند، کە نەوتی ئێرانیان گواستووەتەوە و داهاتی نەوتەکەش بۆ "مەبەستی ناڕەوا" بەکارهێندراوە. وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، ئەمریکا ئامانجیەتی سەرچاوە داراییەکانی ئێران "لاواز بکات."
بۆ ماوەی چەندین دەیە ئۆتۆمبێلەکان لە وەرزی زستاندا پێویستییان بەوەبوو دوای هەڵکردن (سلف لێدان) بۆ ماوەیەک بهێڵدرێنەوە بۆ ئەوەی گەرم بن. هۆکارەکەی ئەوەبوو کە ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان، بەتایبەت مۆدێل 80 و 90ـەکان (کاربیورەیتەر)یان هەبوو، یان ئەوەی بە (کابرێتە) لە هەرێمی کوردستان بەناوبانگە.
ریهاب فاعور، ژنێکی 33 ساڵەی لوبنانییە. لە ساڵی پارەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و مووشەکەکانەوە لانیکەم چوارجار لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵەکەی ئاوارە بوون. لە کۆتاییەکی تراژیدیدا، لە خێزانێکی چوار کەسی، سێ کەسیان کوژران.
بەگوتەی چەند سەرچاوەیەک، ئەمریکا و ئیمارات چەند کۆبوونەوەیەکیان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا کردووە. "باسی ئەوەیان کردووە ئەگەر ئەسەد واز لە ئێران بهێنێت، ئەمریکا سزاکانی سەر وڵاتەکەی لادەبات."
دوای تێپەڕینی شەش رۆژ لە گرژی و پێکدادانەکان لە ئیدلیب و حەلەبی سووریا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک لەسەر داوای حکومەتی سووریا دەکات، لە کۆبوونەوەکە دۆخی ئێستای سووریا تاوتوێ دەکرێت.
یاریدەدەری سکرتێریی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوئاهەنگیکاری مرۆیی لە سووریا دەڵێت، خەڵکی سووریا خۆیان لە زەبری دەروونیی ئاوارەبووندان، "ئێستا دووبارە ئاوارە دەبنەوە."
بەریتانیا دەڵێت، سەرۆکی سووریا و حکومەتەکەی هۆکاری گرژییەکانی سووریا و گرتنی حەلەبن. "ئەوان پشت بە رووسیا و ئێران دەبەستن."
لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداودا، سەرکردەی وڵاتە عەرەبییەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی غەززە و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینیان کرد.
پارێزگەی حەلەب دووەم گەورەترین شاری سووریایە، ئیستا نیوەی شارەکە لەژێر دەستی هێزە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانییەتی. سوپای سووریاش بەرەو رۆژهەڵاتی پارێزگاکە پاشەکشەی کردووە.
رۆژی هەینی 29-11-2024 نەخۆشخانەی ئەقسا لە ناوچەی دێر بەلەحی نێوەڕاستی غەززە بڵاویکردەوە، "ژنێک و دوو کچ کە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵە، لە بەردەم نانەواخانەیەک و لە هەوڵی وەرگرتنی نانێک، کەوتنە ژێر پێ و گیانیان لەدەستدا."
دەستەی تەحریری شام گرووپێکی چەکدارییە لە 28-01-2017 دامەزراوە. ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەکەیە؛ ئەبو جابر شێخ، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورا و ئەبو عوبەیدە کەنسەفرە فەرماندەی باڵای چەکدارییەتی.
سەرۆکی رووسیا بە "زیرەک" وەسفی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: "لە دۆزینەوەی چارەسەردا بەتوانایە." پووتین بە نوکتەیەک پەیامێکیش ئاراستەی ئۆکراینا دەکات.
هەرچەندە ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، بەڵام سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە باشووری لوبنان هێرشیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی بزووتنەوەکە. ئیسرائیل هەروەها قەدەخەی هاتووچۆی لە باشووری وڵاتەکە راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، رێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و باندە تاوانکارییەکان، کە لە ناوچەکە و لە ئەورووپا کاردەکەن، واژۆکرد. حکومەتی بەریتانیا دەڵێت: "یەکەمجارە لە جیهان رێککەوتنی لەمجۆرە بکرێت."
دوای زیاتر لە 13 مانگ جەنگ، ئیدی شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل وەستا. تەرمی بەشێک لە چەکدارەکانی حیزبوڵڵا هێشتا لە گۆڕەپانی جەنگ کەوتوون. ئێستا بزووتنەوەکە دەبێت کوژراوەکان بنێژێت و پارێزگاری لەوانی دیکەش بکات. هەنگاوە سەرەتاییەکانی رێگەیەکی درێژی چاکبوونەوە و بەخۆهاتنەوەی حیزبوڵڵا دەستپێدەکات.
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا پێشوازیی لە ئاگربەستەکەی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەکات و داوا دەکات بە تەواوی جێبەجێبکرێت.
هەرچەندە ئاگربەست لە نێوانیان راگەیێندراوە، بەڵام حیزبوڵڵا دەڵێت، دەستیان لەسەر "پەلەپیتکە" دەبێت و ئیسرائیلیش دەڵێت: "کار بۆ بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکانی جەنگ دەکەین."
نووسەر و چالاکڤانێکی بەنێوبانگی ئەمریکی-بەریتانی لە بەرنامەی کەناڵێکی ئەمریکا باسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوبەشی چارەسەری کێشەکان نێچیرڤان بارزانییە." هەروەها دەڵێت: "رووسیا و ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن و کۆببنەوە."
بە تۆمەتی بەشداریکردن لە سەرکوتکردن و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، یەکێتیی ئەورووپا سزای خستە سەر سێ وەزیری حکومەتی سووریا.
نەریتی بەخشینی عەلەشیش لەلایەن کۆشکی سپییەوە نەریتێکی باوی ئەمریکایە، پێش هاتنی رۆژی سوپاسگوزاری (Thanksgiving)؛ تێیدا هەموو ساڵێک سەرۆکی ئەمریکا یەک یان دوو عەلەشیش دەستنیشان دەکات، کە نابێت سەریان ببڕدرێت و بخورێن.
ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لەلایەن پارتەکەیەوە دووبارە بۆ هەمان پۆست بەربژێر کرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە کێبڕکێی بەربژێربوون کشایەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، عێراق پەکێشی نێو شەڕی ناوچەکە بکەن.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، جووڵاندنی کەیسی "تاوانی جەنگ" دژی ئیسرائیل و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکوەزیرانی بەس نین، "ئەو شایستەی سزای لەسێدارەدانە".
دوای ئەوەی دەنگۆی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بڵاوبووەوە، وەزیرێکی کابینەی نەتەنیاهوو ئەم هەنگاوە بە "هەڵەیەکی گەورە" ناودەبات و داوا دەکات شەڕ بەردەوام بێت.
وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتبارکردنی ترەمپی لە مامەڵەکردنی 'نادروست' لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکانی کۆشکی سپی دا رەتکردەوە. داوا دەکرێت کەیسێکی دیکەشی لەسەر لابدرێت.
رێکخراوی جیهانیی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی دەڵێت، لە راپۆرتەکانی حکومەتی سووریا لەبارەی چەکە کیمیاییەکان نیگەرانن و "بۆشایی گەورە دەبینن". هەروەها، گومان هەیە کە چەکی کیمیایی لە وڵاتەکە هەبێت و باس نەکرابێت.
دوای بردنەوەی خەڵاتی ستیڤیی جیهانی، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان، وەکو یەکێک لە باشترین دەستپێشخەرییەکانی نێو وڵاتە عەرەبییەکان خەڵاتکرا.
بەرپرسانی میسر دەڵێن، یەختێک لە دەریای سوور نوقم بووە و 17 کەس بێسەروشوێنن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە رووداوی گوت، پەکین دژی پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان و بەکارهێنانی هێزە؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "چین بەردەوام دەبێت لە پێشاندانی کاریگەریی خۆی و هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری" لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رۆژی یەکشەممە، 24-11-2024، باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق خەڵاتی رێزلێنانی بە بەرنامەی (بێستوون تۆک)ـی تۆڕی میدیایی رووداو بەخشی.
شوفیرێکی تاکسی لە ئێران ئۆتۆمبیلەکەی کردووەتە مۆزەخانەیەکی بچووکی دراوە کۆنەکانی ئێران. ئوتومبێلەکە دراوی سەردەمی بەریتانییەکان و قاجارییەکانی ئێرانیشی تێدایە.
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، وەڵامی گونجاویان دەبێت. هەروەها لەبارەی بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا لەلایەن ئۆکرایناوە دەڵێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جەنگ نابێت.
پۆلیس پیاوێکی ئەمریکی دەکوژێت دوای ئەوەی ئەو پیاوە داوای یارمەتی کردبوو بۆ ئەوەی بێن کەسێک بگرن کە چووەتە سەر ماڵی.
سەرۆکی ئۆکراینا داوا دەکات سەرکردەکانی جیهان، وەڵامێکی بەهێزتری مووشەکی هایپەرسۆنیکی رووسیا بدەنەوە، کە ئاراستەی ئۆکراینای کرد.
رۆژی پێنجشەممە، بە تۆمەتی کردنی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە، دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکرد.
دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.
ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی بە مووشەکێکی بالیستیی مەودا مامناوەند، کە پێی دەگوترێت ئۆرێشنیک، لە ئۆکراینایان داوە.
ئیدارەی شاری ماکۆن بیب لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هۆتێلێکیان بە 4.5 ملیۆن دۆلار کڕی
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر هەر رێککەوتنێک لەگەڵ لوبنان بکەین، دەبێت دڵنیایی ئەوەی تێدابێت "ئیسرائیل بە ئازادی لەدژی حیزبوڵڵا بجووڵێتەوە."
رووداو دیجیتاڵ محەممەد جەنگیز ئۆز ناسراو بە (دکتۆر ئۆز)، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وەکو سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەمریکا دیاریکراوە.
ئەمریکا داواکاریەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە ڤیتۆ کرد و دەڵێت، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی حەماس.
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تەدموور لە نێوەڕاستی سووریا، 36 کەس کوژران و 50ـی دیکە برینداربوون.
رووسیا دەڵێت، ئەو هێرشەی ئۆکراینا کە مووشەکی دوورمەودای تێدا بەکارهێندرا "ئاماژەیە بۆ قۆناخێکی نوێی جەنگی جیهانیی رۆژئاوا".
وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، سوپای ئۆکراینا بە مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەی، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، نابێت عێراق رێگە بدات هیچ لایەنێک بۆ هێرشی تیرۆریستی خاکەکەی بەکاربهێنێت. گوتیشی، راپێچکردنی عێراق بۆ تەنگژەیەکی هەرێمی، لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بە ئەمریکییەکانی گوتووە ئەگەر پێویست بکات لە ئەگەری راگرتنی چەک، بە نینۆکەکانیان شەڕ دەکەن؛ دەشڵێت، جەنگی ئەوان لەگەڵ یەک بەرەیە کە ئێرانە و پێویست پرۆگرامی ئەتۆمییان لەنێو بچێت.
دوای ئەوەی ئیسرائیل بە شێوەیەکی چاوەڕاننەکراو هێرشی کردە سەر نێوەڕاستی بەیرووت و شەش کەس کوژران، قوتابخانەکانی پایتەختی لوبنان داخران. مامۆستایەک دەڵێت، بەو دۆخە راهاتوون.
27 ئەندامەکەی یەکێتیی ئەورووپا بایی 41 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکراینایان کردووە. لەو 27 ئەندامە، ئەڵمانیا زۆرترین هاوکاریی ئۆکراینای کردووە
ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە. جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، دۆخی غەززە و جەنگی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا، دۆخی جۆرجیا دەخرێنە بەرباس.
گوتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند، گفتوگۆکان لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت "بە ئاراستەیەکی راست دەڕۆن". داواشی کرد، لەسەر کاخەز رێککەوتنیان لەگەڵ بکرێت
لەوانەیە گوێت لە ترسان لە شتی جیاواز و سەیر بووبێت، بەڵام ترس لە مۆز لەوانەیە تائێستا جیاوازترین بێت. پۆوڵینا براندبێرگ، وەزیری یەکسانیی رەگەزی لە سوێد ئەو خانمە سیاسەتڤانەیە کە ترسی لە مۆز هەیە و دانیشی پێدا ناوە
راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، "نامەی رێبەر و سەرۆککۆماری ئێرانی گەیاندووەتە دەست بەرپرسانی لوبنان و سووریا."
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ناسراوی ئەمریکی کە بڕیارە لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا پۆستێکی باڵا وەربگرێت، لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە. دیپلۆماتە ئێرانییەکە دوو داوای لە مەسک کردووە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا خەریکی پێکهێنانی کابینەکەیەتی. بەربژێری وەزیری بەرگری بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە لە ساڵی 2017 پەلاماری سێکسیی ژنێکی داوە
کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمانی ئەورووپا گرووپێکیان بۆ کارکردن لەسەر پرسی کورد پێکهێناوە. پەرلەمانتارێکیان دەڵێت، "درووشممان هاوسۆزییە بۆ گەلی کورد و گەیاندنی دەنگی کوردە بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا."
پۆلیسی فەرەنسا دەڵێت، لە شەڕی نێوان هاندەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسرائیلدا 40 کەسیان دەستگیر کردووە
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، لە دوو رۆژدا ئیسرائیل دوو جار هێرشی کردووەتە سەر گەڕەکێکی دیمەشق، کە چەندین باڵیۆزخانە، بارەگای سەربازی و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە
راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی دوو ساڵ بوو دوو سەرکردەکە قسەیان پێکەوە نەکردبوو
لە پەراوێزی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (کۆپ29) لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان، گلاشی بە هاوار عەبدولڕەزاق، نێردراوی رووداوی گوتی: "پڕۆژەیەکمان لەبەر دەستە کە بریتییە لە دروستکردنی مۆنیومێنتێک بۆ ئەنفال هەروەها پڕۆژەیەکی دیکەشمان هەیە، کە لە پەیکەرێکی گەورەتر پێکدێت و ئێستا لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان کاری لەسەر دەکرێت."
وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و دەورووبەری، 15 کەس کوژران و 16 کەسیش بریندار بوون.
حوسێن حەسەنی تەمەن 4 ساڵان، خەڵکی باکووری بەیرووتە لە لوبنان؛ لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەک و ماڵەکەیان، بریندار بووە بەڵام نەوەک هەر جەستە، بەڵکو تووشی زەبری دەروونیش بووە.
دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن جۆ بایدنەوە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرا. بایدن بە ترەمپی گوت لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا هاوکاریی تەواوی دەکرێت. ترەمپیش گوتی: "ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە."
رۆژی 05-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کرا، دۆناڵد ترەمپی کۆماری توانی بە جیاوازییەکی بەرچاو لە کامالا هاریسی دیموکرات بباتەوە. ترەمپ هێشتا سوێندی یاسایی نەخواردووە و بە فەرمی نەچووەتە کۆشکی سپی، بەڵام وردە وردە دەستی بە دروستکردنی پەیکەری کابینەکەی کردووە. سێ لە هەرە گرنگترین ئەندامەکانی ئەو کابینەیە، پێشتر لایەنگیرییان بۆ کورد و هەرێمی کوردستان راگەیاندووە.
بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی ئەفریقی لەگەڵ دەیان ژنی بەرپرسانی دیکە و کەسوکاری سەرۆکی وڵات سەرجێی دەکات و ڤیدیۆشیان دەگرێت. بەرپرسەکە دەستگیرکراوە و شەپۆلی بڵاوبوونەوەی ڤیدۆکان ناوەستن. پیاوەکە بە تۆمەتی "هەڕەشە بۆ سەر تەندروستیی گشتی" دادگایی دەکرێت.
باڵاترین دیپلۆماتی ئیسرائیل دەڵێت، "کورد نەتەوەیەکی مەزنە". ئاماژە بەوەش دەکات، "ئیسرائیل لە ناوچەکەدا کەمینەیە. بۆیە بەشێوەیەکی سرووشتی دەبێتە هاوپەیمانی کەمینەکانی دیکە."
بڕیارە سبەی دووشەممە، 11-11 تاوەکو 22-11-2024، کۆنفرانسی کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
لە زانکۆی کەینی باکووری رۆژئاوای فەرەنسا زانایان مادەیەکی تیشکاوەرییان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت خوێنمەیینی زۆر بچووک بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی رێگە لە جەڵتە بگیرێت.
دوای ئەوەی وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، سێ کەسیان بەهۆی هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپ بە تاوانبار ناساندووە و یەکێکیان ئێرانییە، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە
بەعلبەگی لوبنان لە مانگی رابردوودا زۆرترین بۆردوومانی رۆژانەی ئیسرائیلی لەسەر بوو، بەو هۆیەوە خەڵکێکی زۆر چۆڵیان کرد. شارەکە 250 هەزار کەسی تێدا دەژیا، بەڵام لە ترسی بۆردوومان و شەڕ 180 هەزار کەسی ئاوارە بوون
دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی 2024 توانی بۆ جاری دووەم کلیلی دەرگەی کۆشکی سپی بۆ چوار ساڵی داهاتوو وەربگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی بە جیاوازییەکی زۆر بەسەر کامالا هاریسی دیموکرات سەرکەوت. ئەم گەشتەی ترەمپ چۆن بوو؟
لە فینلاند، دوای ئەوەی ژنێک منداڵی دەبێت، دەتوانێت پشووی دایکانە وەرگرێت. ئەو پشووە باوکەکەش دەگرێتەوە. ئاژانسێکی کۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئامانج لە دیاریکردنی ئەو پشووە بۆ دایک و باوک، بۆ ئەوەیە کە یەکسانیی رەگەزی هەبێت.
عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ترەمپ لە کۆتاییهێنانی جەنگی غەززە "شکست دەهێنێت."
شەوی پێنجشەممە، 07-11-2024، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆڕبەندی ڤالدای لە شاری سۆچی لە باشووری رووسیا گوتی: "ئەمە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لەو [دۆناڵد ترەمپ] بکەم کە وەکو سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێدرا."
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم گوتاریدا لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بردەوە، رایگەیاند، پیرۆزبایی لە ترەمپ کردووە و دەسەڵاتی رادەست دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کرد و پیرۆزبایی بردنەوەی سەرۆکایەتیی خولی داهاتووی ئەمریکای لێکرد. لە پەیوەندییەکەدا بایدن بانگێشتی ترەمپی کرد بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیک لە کۆشکی سپی کۆببنەوە.
هەڵبژاردنی ئەمریکا بەردەوامە و ملیۆنان دەنگدەر روو لە سندووقەکان دەکەن و بەربژێری خۆیان هەڵدەبژێرن. دەنگدان کاژێر 6:00ـی بەیانی بە کاتی واشنتن دی سی، واتا 2:00ـی دوای نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد.
بەیانیی سێشەممە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. ئەمە خولی 60ـەمی هەڵبژاردنە و تێیدا 47ـەم سەرۆکی ئەمریکا دەنێردرێتە کۆشکی سپی. کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە.
فلیپی پێنجەم، شای ئیسپانیا و شاژنە لێتیزای هاوژینی بۆ دڵنەوایی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە سەردانی شارۆچکەی پایپۆرتایان کرد؛ بەڵام دانیشتووانەکەی بە تۆپەڵەقوڕ هێرشیان کردە سەریان و دەستیان لێیان نەپاراست.
خانمە بەربژێری دیموکراتەکان دەڵێت، ئەگەر ئەمریکییەکان دەرفەتی ئەوەی پێبدەن ببێتە سەرۆک، هیچ شتێک لەم جیهان نییە بێتە سەر رێگەی ئەو و بیوەستێنێت. کامالا هاریس هەروەها بەڵێنی ئەوەیدا، کە باج لەسەر زیاتر لە 100 ملیۆن ئەمریکی کەمدەکاتەوە.
چەند رۆژێکی کەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا ماوە. دانیشتووانی شاری خارکیڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی بەربژێرەکان هەیە.
دۆناڵد ترەمپ بە جلی پاککەرەوەی شەقامەکان دەردەکەوێت و بە جۆ بایدن دەڵێت، 250 ملیۆن ئەمریکی زبڵ نین. بە لایەنگرەکانیشی دەڵێت، بایدن و هاریس وەکو زبڵ مامەڵە لەگەڵ ئەم وڵاتە دەکەن.
هاریس دەڵێت، ئەگەر خەڵک ئەو وەکو سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا هەڵبژێرن، ئەوا دەبێتە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەک ئینجا دەنگیان پێدابێت یان نا.
بەرپرسێکی حەماس دەڵێت، بزووتنەوەکە ئامادەیە هەر گفتوگۆیەک بۆ ئاگربەستی غەززە بکات، بەمەرجێک کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە سنووری غەززە لەخۆبگرێت. دەشڵێت، هێشتا هیچ پێشنیازێکیان بەدەست نەگەیشتووە.
سێنتکۆم دەڵێت، هێزەکانیان چەند پێگەیەکی داعشیان لە سووریا کردووەتە ئامانج و 35 ئەندامی ئەو رێکخراوەیان کوشتووە. هەروەها دەڵێت، ئەم هێرشانە بۆ پەکخستنی تواناکانی رێکخراوەکەیە.
نزیکەی هەفتەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا ماوە و بەربژێرەکان لە هێرشکردنە سەر یەکدی بەردەوامن. دۆناڵد ترەمپ بە کامالا هاریسی گوت: "چەپ، رادیکاڵ، مارکسی و فاشیست."
ئەمینداری گشتیی تازە هەڵبژێردراوی حیزبوڵڵا دەڵێت، لەسەر رێچکەی "جەنگ"ـی ئەمینداری پێشوو بەردەوام دەبن. لە باسی ئێرانیش ئاماژەی بەوەدا، "پشتگیریی لە پڕۆژەکەمان دەکەن، بەڵام داوای هیچمان لێ ناکەن."
دوو رۆژە بارانی بەلێزمە و لافاو شارێکی ئیسپانیای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە 95 کەس گیانیان لەدەستداوە. سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەڵێنیداوە ژێرخانە زیانبەرکەوتووەکان چاک بکاتەوە.
مایک ئامسبێری، پەرلەمانتارێکی بەریتانیا لە حیزبی (کار)ـی دەسەڵاتدار؛ دوای ئەوەی لە کامێرای چاودێری دەردەکەوێت بە بۆکس لە هاووڵاتییەک دەدات، لە کارەکەی سڕ دەکرێت.
هێشتا زیاتر لە هەفتەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا ماوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێشوەختە دەنگی دا و گوتی: "با هەموومان دەنگ بدەین."
ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا زیاتر لە 100 مووشەک و درۆنی ئاراستەی قوڵایی وڵاتەکە کردووە و سوپای ئیسرائیلیش لە جەنگی باشووری لوبنان بەردەوامە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران خەریکە "جبەخانەیەک" لە بۆمبی ئەتۆمی دروستدەکات بۆ ئەوەی "هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل". هەروەها دەڵێت، پێی خۆشە وەکو ساڵانی رابردوو پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان ئاسایی بکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەسەر هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران گوتی: "دووژمنمان لاواز کرد و باڵانسی هێزمان گۆڕی." هەروەها رایگەیاند، هێرشەکە گرنگترین ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بوو.
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی 05-11-2024، چووە چێشتخانەیەکی شاری فیلادێلفیای ویلایەتی پێنسلڤانیا و لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیاری لاتینی کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلی و ئێرانییەکەی قسەی کردووە. ئەو وەزیرە پێیوایە جەنگێکی هەرێمی لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە و کارەساتی لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردنی جۆرجیا بەڕێوەچوو و پارتی دەسەڵاتداری (خەونی جۆرجیا) بردییەوە. پارتەکە بە نزیک لە رووسیا هەژمار دەکرێت و ئەورووپا و ئۆپۆزسیۆن گومانیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە هەیە.
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ژاپۆن دا، راپرسییەکان دەریدەخەن کە پارتی فەرمانڕەوا مەترسیی لەدەستدانی زۆرینەی پەرلەمانی لەسەرە. ئەمەش دوای ئەوەی بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو، زیاتر لە 100 کورسی لەدەستداوە و هۆکارەکەش گرانی و گەندەڵییە.
میدیای ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل، ئێرانی لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکەی ئاگادار کردبووەوە و هۆشداریشی پێدابوو کە وەڵام نەداتەوە
گرووپەکەی نزیک لە ئێران هیچ زانیارییەکیان لەسەر زیانەکانی هێرشەکە بڵاونەکردەوە. ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند هێرشێکی وردیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە ئێران.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشی سەر ئێران کە بە (ئۆپەراسیۆنی رۆژانی تەوبەکردن) ناسراوە کۆتایی هات. "ئەگەر ئێران هەڵەیەک بکات و گرژییەکان زیاد بکات، ئێمەش ناچارین وەڵام بدەینەوە." وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر ئەو دامەزراوانە کە مووشەکیان لە دژی ئیسرائیل بەرهەمدەهێنا.
میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی نێوەڕاست و باشووری سووریا.
کۆشکی سپیی ئەمریکا دەڵێت، ئەو هێرشەی ئیسرائیل کردییە سەر ئێران "بەرگری لەخۆکردن" بووە و وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشەی ئێران کە لە 01-10-2024 کردییە سەر ئیسرائیل.
دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی 05-11-2024 بەڕێوەدەچێت. نزیکەی 250 ملیۆن ئەمریکی تەمەنیان 18 ساڵ یان زیاترە و مافی دەنگدانیان هەیە؛ بەڵام لە دەنگدانی پێشوەختە، یان بەرایی نزیکەی 26.5 ملیۆن کەس دەنگیان داوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆی باشووری لوبنان دا، 5 سەربازیان کوژراوە. حیزبوڵڵاش دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70 سەربازی ئیسرائیلییان کوشتووە.
رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە دوایین رۆژی لووتکەی بریکس، کە لە شاری کازانی رووسیا بەڕێوەچوو، گوتی: "دۆخی پەیوەندیی نێوان رووسیا و ئەمریکا لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێتە سەر ئەوان. ئەگەر ئەوان [بۆ پەیوەندی] کراوە بن، ئێمەش کراوە دەبین؛ ئەگەریش نەیانەوێت، ئەوا هیچ."
سوپاسالاری ئیسرائیل دەڵێت، دوای ئەوەی زنجیرەی فەرماندەیی حیزبوڵڵایان لەنێوبرد، ئەگەری ئەوە هەیە ئیدی جەنگی باکووری ئیسرائیل لە دژی بزووتنەوە لوبنانییەکە کۆتایی پێبهێنن.
تیمە فریاگوزارییەکانی کەرتی غەززە دەڵێن، ئیسرائیل بۆردوومانی قوتابخانەیەکی کرد کە کرابووە پەناگە بۆ خەڵک و 17 کەسی کەسی کوشت. ئیسرائیل دەڵێت، چەکداری حەماس لە پەناگەکەدا بوونە و ئەوانیان کردووەتە ئامانج.
دوای ئەوەی چەند چەکدارێک لە نزیک ئەنقەرە هێرشیانکردە سەر دامەزراوەیەکی حکومی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە؛ نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبرد و رایگەیاند: "سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین و بە هاوسۆزییەوە لەگەڵ خەڵک و حکومەتی تورکیا دەوەستین."
لە نۆکەندی ئینگلیز بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و سێ کۆچبەر خنکان؛ کۆچبەرەکان هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیایان دەدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای هێرشەکەی ئەنقەرە، سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست؛ هەروەها گوتی "بە هاوسۆزییەکی تەواو لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لە دژی تیرۆر دەوەستین."
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، بە کوژرانی سنوار بەرەی موقاوەمە ناوەستێت، حەماس زیندووە و هەر زیندوو دەمێنێتەوە
ئێران دەڵێت، ئامادەن لەسەر پرسی سنووری باشووری لوبنان لەگەڵ فەرەنسا گفتوگۆ بکەن؛ لوبنانیش دەڵێت، ئەوە شتێکە پەیوەندیی بەخۆیانەوە هەیە و نابێت ئێران دەستوەردان بکات.
چەند کەسێک لە ئوردنەوە ویستوویانە بچنە نێو ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل تەقەی لێکردوون و دووی لێ کوشتوون.
رۆژی پێنجشەممە 17-10-2024 سوپای ئیسرائیل و دواتر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسیان راگەیاند. سنوار لە هێرشێکی ئیسرائیل لە شاری رەفەحی باشووری غەززە کوژرا. کوژرانی ئەو بەرپرسە باڵایەی حەماس کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.
رۆژی هەینی 18-10-2024 بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، دوای کوژرانی یەحیا سنوار "دەچینە قۆناخێکی نوێی زیادبوونی گرژییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی دووژمنی ئیسرائیلی".
سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، ئیسرائیل مافی خۆی بووە سەرکردایەتی و ژێرخانی حەماس لەنێو ببات. دوای کوژرانی سنوار، بایدن گوتی: "حەماس چیدیکە توانای نییە هێرشێکی دیکەی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەر دووبارە بکاتەوە."
رۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024، مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "دوای نەمانی سەرکردە تینوو بەخوێنەکانی حەماس و حیزبوڵڵا، کاتی ئەوەیە ئیدارەی بایدن-هاریس هاوشانی ئیسرائیل کاربکەن بۆ ئەوەی زۆرترین گوشار لە دژی سەری مارەکە، ئێران بکەن."
شەوی پێنجشەممە، 17-10-2024، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی پشتڕاستکردەوە. نەتەنیاهوو گوتی: "یەحیا سنوار لەلایەن سەربازەکانی ئیسرائیل کوژرا، بەڵام هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە. ئاڵنگارییەکانی بەردەممان زۆرن، ئەمڕۆ سەلماندمان ئەوانەی شەڕمان لە دژ بکەن چییان بەسەر دێت."
رۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانێکی بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، پڕۆژەیەکی بەناوی (پڕۆژەی رووناکی) راگەیاند. ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە "دابینکردنی کارەبای 24 کاژێریی نیشتمانییە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان."
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ ژمارەیەک لە هاوکاتانی لەسەر ئاستی جیهان، کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشێکدا "سێ تیرۆریستیان" کوشتووە و گومان دەکەن یەحیا سنوار کوژرابێت.
رۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024، ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند: "پێدەچێت سەرکردەی سەربازیی حەماس کوژرابێت، پێموایە کە ئیسرائیل لە دژی حەماس بەرگریی لەخۆی کرد. هیوادارم نەمانی سەرکردەی حەماس ببێتە هۆی ئاگربەستی غەززە."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا دەڵێت، لە ساڵی پارەوە حیزبوڵڵا زیاتر لە 10 هەزار مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. ئەو هەروەها ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە کە گوایە سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست هێرشی کردبێتە سەر هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ داوایان لێدەکات بۆ ماوەیەکی کاتی لە ناوچەی شەڕ دووربکەونەوە.
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات، دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن و دەڵێت: "گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان تا سەر بەردەوام نابن".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، 'بێبەزەییانە' لە حیزبوڵلا دەدەن، ئەوان دەیانەوێت ئیسرائیل بڕووخێنن. نەتەنیاهوو هەڕەشەی ئەوەشی کرد، لەنێو بەیرووتیش لە حیزبوڵڵا دەدەن.
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر پرسی گرژییەکانی ناوچەکە کۆبوونەوە. وەزیری دەرەوەی ئایرلاند رایگەیاند، ئیسرائیل نایەوێت جیهان ببینێت چی بەسەر لوبنان و غەززە دەهێنێت. وەزیرانی دیکەش پاڵپشتیی تەواویان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی، لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزە ئاشتیپارێزەکەی.
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر شاری حەیفا، بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل نەیتوانی بەرپەرچی بداتەوە و 67 کەس برینداربوون. دۆخی 9 لە بریندارەکان جێگیر نییە. رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "سێ کەس کوژراون."
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی دەڵێت، هێرشکردنە سەر هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان قبووڵنەکراوە. هێزەکەش دەڵێن، ئیسرائیل بە ئەنقەست هێرشی کردووەتە سەریان.
پێنتاگۆن دەڵێت، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا سیستمی دژە مووشەکی بالیستی بۆ ئیسرائیل دەنێرن. ئەمریکا دەڵێت، دوای دوو هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەو بڕیارە دراوە.
بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، 42 هەزار و 227 کەس لە ماوەی یەک ساڵ و چەند رۆژێکی جەنگدا کوژراون.
سوپای ئیسرائیل هێرشە زەوینییەکانیان بۆسەر باکووری غەززە فراوانکردووە و سێ شارۆچکەیان لە کەرتەکە دابڕیوە. نووسینگەی میدیایی غەززە دەڵێت، لە 9 رۆژدا 300 کەس لە باکووری کەرتەکە کوژراون.
سێنتکۆم: هیچ نیشانەیەک نییە کە هیچ سڤیلێک بەرکەوتبێت
دوای تەقینەوەی چەندین پەیجەر و ئامێری وۆکی تۆکی لە لوبنان و کوژرانی چەندین کەس، ئێران بردنی ئەو ئامێرانەی بۆ نێو فڕۆکە قەدەخەکرد.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە 31 وڵات کراوە، لە تورکیا زۆرترین کەس دڵەڕاوکێیان هەیە و لە ژاپۆنیش کەمترین. 54٪ـی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە دەڵێن، جاری وا هەبووە بۆ دوو هەفتە تووشی دڵەڕاوکێ و خەمگینی بوون و چەندین جاریش بەهۆی هەمان کێشە، نەچوونەتە سەر کار.
لە کاتێکدا لە ترسی بۆردوومان، تۆپباران و کەوتنە خوارەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، بەشی هەرە زۆری دانیشتووانی شاری باخمووتی هەرێمی دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا زێدی خۆیان جێدەهێشت، دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو و ئەحمەد عومەری کامێرامانی لە شارەکە بوون بۆ تۆمارکردنی دیمەنەکانی بەڵگە فیلمی (ساڵێک شەڕ)
لە پرۆگرامێکی هاوبەشی تۆڕی میدیایی رووداو و ئاژانسی UNFPAی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا راهێنان بە 300 ژن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت. پرۆگرامەکە تایبەتە بە پێگەیاندنی رۆژنامەڤانانی ژن و لە کانوونی یەکەمی ساڵی پارەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە
ئەمڕۆ هەینی 11-10-2024 تۆڕی میدیایی رووداو سێ خەڵاتی ستیڤی وەردەگرێت و دەیانهێنێتەوە هەولێر. رێوڕەسمەکە کاژێر 06:00ی ئێوارە دەستپێدەکات
دوای ئەوەی کەناڵێکی ئیسرائیلی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی وەک "ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل" پێشان دا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەو کەسێکی رێزلێگیراوە و هەموو هەوڵێکی بەئامانجگرتنی رەتدەکەنەوە.
نزیکەی دوو مانگ بوو بایدن و نەتەنیاهوو قسەیان لەگەڵ یەکدی نەکردبوو
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان پاڵپشتیی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفاف دەکەن. راشیگەیاند "کارمەندانمان لە عێراق لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکە لە بنکەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداردەبن."
سی ئای ئەی لە راگەیێنراوەکەی وشەی "سیخووڕ، دامەزراندن، کار بۆ کردن یان هەواڵدەر"ـی بەکارنەهێناوە
لە یەکەم ساڵیادی جەنگی غەززە، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، دوای ماوەیەکی زۆر لە دەرنەکەوتن، پەیامێکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. ئەبو عوبەیدە بەڵێنیدا "جەنگی درێژخایەن" لە دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و داوایکرد: "گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی بکرێتە سەر دووژمن."
ئێران لە ستایشی هێرشەکەی پارساڵی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت: "کاتێکی یەکلاکەرەوە و وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو" بۆ فەلەستینییەکان. راشیگەیاند، ئەمریکا بەشداربووە لە "تاوانەکان"ـی ئیسرائیل.
شەوی دووشەممە، 07-10-2024 ماتیو میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن گوت: "نیگەرانین لە بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق کە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ئەمنیی عێراق و بەردەوامیشن لەوەی عێراق بخەنە بەر مەترسیی پەلکێشکردنی بۆ نێو شەڕەکە، کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی عێراقەوە نییە."
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازی لە نێوەڕاستی سووریا بۆردوومان کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێران دەڵێن، لە شەوی پێنجشەممەوە ئێران و حیزبوڵڵا نەیانتوانیوە پەیوەندی بە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە بکەن و چارەنووسی نازانن.
سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئێوارەی یەکەمین ساڵیادی جەنگی غەززەدا بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ یەک کرد. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوەی سوپای وڵاتەکەی بەرامبەر حیزبوڵڵا دەیکات بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیرییە و داوای "پشتیوانی" لە فەرەنسا کرد. سەرۆکی فەرەنساش پێی گوت، ئێستا کاتی ئاگربەستە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی فەرەنسا بۆ راگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "لە لێواری دۆخێکی پڕ لە مەترسیداین کە رەنگە ناوچەکە بخاتە تەنگژەیەکی دوورودرێژ"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەوڵەکانیان بۆ رێگەگرتن لە فراوانبوونی ململانێیەکە بەردەوام دەبن.
یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست میوانی رووداو بوو و گوتی، ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران و جەنگێکی سەرتاسەری لێبکەوێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، چەند وڵاتێکی ناوچەکە بۆ بەهێزبوونەوەی داعش گونجاون
شەوی پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، محەممەد ئەنیسی، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا لە بۆردوومانێکی سەر بارەگای هەواڵگریی بزووتنەوەکە کوژراوە. ئیسرائیل لە هێرشێکی دیکەشدا، هاشم سەفیەدین، شوێنگرەوەی نەسروڵڵای کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی "بارەگای سەرەکیی هەواڵگریی حیزبوڵڵا". هەروەها دەڵێت: "تیرۆریست، ئامێر، ژێرخان و ناوەندی فەرماندەیی" کراونەتە ئامانج.
بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی و دۆخی لوبنان بەتایبەتی، وڵاتانی جیهان هەوڵی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان لە لوبنان دەدەن. رۆژانە شەڕ و پێکدادانی بەردەوام لە نێوان بزووتنەوەی حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیلدا هەیە. تاوەکو ئێستا لانیکەم 1600 کەس لە لوبنان و نزیکەی 50 کەس لە ئیسرائیل بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانەوە کوژراون.
سوپای لوبنان دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای لوبنان، سەربازێکی لوبنان کوژراوە، تاوەکو ئێستا سێ سەربازی لوبنانی بەهۆی هێرش و بۆردوومانی ئیسرائیل کوژراون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ژنێکی ئێزدیی تەمەن 21 ساڵیان لە "بارمتەیی" لە غەززە رزگارکردووە وبۆ عێراقیان ناردووەتەوە. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت، یەکەم جار لە رێگەی شاشەی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرەداوی ئەو کچەیان دەستکەوتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاری دا قەدەخەی چوونە نێو وڵاتەکە بخاتە سەر سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو پاڵپشتیی لە "تیرۆریستان" دەکات. نەتەوە یەکگرتووەکانیش گوتی، ئەوە هێرشێکی دیکەیە بۆ سەر رێکخراوەکەیان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان لەبارەی ئەو گرووپانەی لە عێراقن و ئێران پاڵپشتییان دەکات نیگەرانن، چونکە ئەو گرووپانە "رۆڵیان لە ناسەقامگیرکردنی عێراقدا هەیە." راشیگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای عێراق لەوێن، بۆیە دەبێت عێراق لێپرسینەوە لەو گرووپانە بکات، کە دەبنە هۆی هەڕەشە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پشتگیریی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ناکات. سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیلیش پێیوایە ئەمە دەرفەتێکی 50 ساڵییە هاتووەتە پێش و دەبێت لەدەستی نەدەن.
لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوەکە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد و، گوتی "ئێران بۆ بەرگری لەخۆکردن ئەو هێرشەی نەکرد."
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای دیمەشق و سێ کەسی کوشتووە، سێ کەسی دیکەشی بریندار کردووە.
مارتن وۆر، بەرپرسی شانەی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن گوتی "لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ژمارەی ئەوانەی لە نێو کامپی هۆلن بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە جۆرێک 40٪ـی ژمارەکە کەمبووەتەوە؛ لە 70 هەزار کەسەوە بۆ 40 هەزار کەس کەمبووەتەوە."
دیبەیتی جێگرانی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بەڕێوەچوو. لەسەر زۆر بابەت قسەیان کرد، یەکێکیان دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو؛ جێگرەکەی ترەمپ رایگەیاند، "پاڵپشتیی راستەوخۆ لە ئیسرائیل دەکەین".
رۆژی 30-09-2024 ئیەن مەککاری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن، لەبارەی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق، گوتی: "ئێمە لەم ناوچەیە ناکشێینەوە، سەرنجیشمان لەسەر ناوچەکە لانادەین."
سەدان کەس لە بەغدا لە دژی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا چوونەسەر شەقام و بە تووڕەییەوە بە ئیسرائیل و ئەمریکایان گوت: "شەیتانی گەورە." ئێستا مەترسیی فراوانتربوونی گرژییەکانی ناوچەکە زۆرە و ترس لە بڵاوبوونەوەی بە وڵاتەکانی دیکەدا هەیە.
باڵیۆزی رووسیا لە عێراق بە رووداوی گوت، پێیان خۆشە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەوە راستەوخۆ لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ئەواندایە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشەکەی دوێنێی سەر باشووری بەیرووت کوژراوە. گوتەبێژی حیزبوڵڵاش بە رووداوی گوت، هێشتا کوژرانی نەسروڵڵا یەکلایی نەبووەتەوە
لەژێر ناونیشانی "ژنانی عێراق: لەنێوان پابەندبوون، خۆڕاگری و ئازادی" کۆنفرانسێک لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا لە پاریس بەڕێوەچوو. نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عێراق، فەرەنسا و چەندین گەنج لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە بوون
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر بەیرووت، دوو کەس کوژراون و 76 کەس بریندار بوون
بەرپرسێکی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر هێزەکانیان بچنە نێو لوبنان، ئۆپەراسیۆنێکی زەوینیی کورتخایەن ئەنجام دەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئیسرائیل بە "وردی" هێرشەکانی دەکات و زۆربەی ئەوانەی کوژراون چەکداری حیزبوڵڵا بوون
دوای ئەوەی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر باشووری بەیرووت، میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئامانجەکە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای بۆردوومان کردووە. چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵا دەڵێن، 6 باڵەخانە بە تەواوی رووخاون.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی، "دەستمان پێتان دەگات." ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت حەماس نەمێنێت و تاوەکو بەدەستهێنانی ئامانجەکانیشیان بەرامبەر حیزبوڵڵا شەڕ دەکەن
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ڤیکتۆر عەتاڵڵا، وەزیری تەندروستیی کۆماری دۆمینیکان بە سینان تونجدەمیر، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرکی راگەیاند: "من فەلەستینیم، خێزانەکەم خەڵکی فەلەستینن. ئەو جەنگە زیانی لێداوین و بارگرانییەکی زۆری بۆ دروستکردووین لەوێ. داوا لە جیهان دەکەین خەڵک بە چاوی برایەتی سەیری یەکدی بکەن. هەسارەکە گەورەیە و دەتوانین بەشی بکەین. لەکۆنەوە جووەکان لەگەڵ ئێمە دەژیان لەوێ. ئێمە پێویستە لەگەڵ یەکدی بژین و رێزی یەک بگرین."
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، گۆردانا سلیانۆڤسکا، سەرۆکی مەسەدۆنیای باکوور قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتاری خۆمم پێشکێشکرد و باسی شەڕی ئۆکراینا-رووسیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستم کرد. شەڕی غەززەم وەکو تابلۆی گێرنیکای پیکاسۆ بەراورد کرد، داوام لە جیهان کرد بە زووترین کات بۆ دادپەروەری و ئاشتیی هەمیشەیی هەنگاو بنێن."
رۆژی پێنجشەممە 26-09-2024 مۆلوین جۆزێف، وەزیری تەندروستی و ژینگەی ئانتیگوا و باربودا، لەبارەی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسە ژینگەییەکانی جیهان بە دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرکی راگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵێکی زۆر گەورە دەگێڕێت لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. دەبێت لەسەر ئەم پرسە هەموو لایەنەکان کۆببنەوە، ئەوانەی کە ژینگە پیس دەکەن و ئەوانەیشی کە قوربانیی ئەو ژینگە پیسەن.
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بە دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک و رووماڵی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاند، ئەوان نابینن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە ئاشتی بگەڕێننەوە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "ئێمە پشتگیری لە هەموو نەتەوەیەک دەکەین کە جیاببێتەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت، بۆ نموونە نەتەوەی کورد. ئەوان دۆزێکی گرنگ و رەوایان هەیە و ئێمەش پشتگیرییان لێدەکەین، پێموایە ئەمە رێگەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیرییە لە جیهاندا."
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، گوتارێکی پێشکێش کرد و داوای کرد ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل رابگیرێت.
وەزیری دەرەوەی سلۆڤاکیا بە رووداوی گوت، ئۆکراینا سێ ساڵە لە جەنگە و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە، بۆیە دەبێت بە دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت نەوەک سەربازی. هەروەها گوتی: "ئەوەی لە ئۆکراینا روویدا پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی بوو، بە هەمانشێوەی عێراق، کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشێلکاری کرا."
میرۆسلاڤ لاچاک، سەرۆکی پێشووری کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سینان تونچدەمیر، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرکی راگەیاند: "لیستی کێشە نێودەوڵەتییەکان درێژە، بەڵام من بە ئاشتی دەستپێدەکەم. لە جیهاندا بەشی پێویست ئاشتی نییە و تەنگژە زۆرە، گوتاری یەکەمی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیش بە روونی باسی غەززە، ئۆکراینا و سوودانی کرد."
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بە رووداوی گوت، ململانێی نێوان وڵاتانی ئەورووپا دەبێتە هۆی دروستبوونی گوشاری زۆر لەسەر ئەورووپا. هەروەها گوتی، دەیانەوێت رێگە لە دروستبوونی گۆڕستانی زیاتری کۆچبەران بگرن.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە زنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، 492 کەس کوژراون، کە 35یان منداڵ و 58یان ژنن. هەروەها هەزار و 645 کەس بریندار بوون. ئیسرائیلیش دەڵێت، لە هەزار و 300 ئامانجی حیزبوڵڵایان داوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگیی کردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا کردەوە. لەدوای کۆبوونەوەکە بە رووداوی گوت، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سوودانی "زۆر باش" بووە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شەڕی حیزبوڵڵا تاوەکو چەکدارەکان لە سنوور دوور دەکەونەوە، ئەو هەروەها گوتی: "حیزبوڵڵا خەڵک وەکو قەڵخانی مرۆیی بەکاردەهێنێت و چەک لە ماڵەکانیان دەشارێتەوە."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی لوبنان دەکات لە ناوچە مەترسیدارەکانی وڵاتەکە دووربکەونەوە و دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکان بگەڕێنەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەنێرن، ئەمەش وەکو وەڵامێکە بۆ زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە.
رۆژی دووشەممە 23-09-2024 سوپای ئیسرائیل لە ئێکس بڵاویکردەوە: "هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل هێرشێکی ئامانجداریان کردە سەر بەیرووت."
دۆناڵد ترەمپی بەربژێری کۆمارییەکان دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم ساڵی ئەمریکا دەرنەچێت، خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2028 بەربژێر ناکاتەوە. هیواشی خواست لەو هەڵبژاردنەی ئەم ساڵ بیباتەوە
کامالا هاریس، بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، لە شاری مادیسن لە ویلایەتی ویسکنسنە، لەژێر درووشمی "رێگەیەکی نوێ بۆ پێشەوە" قسە بۆ لایەنگرەکانی دەکات و رەخنەی تووندیش لە سەرەکیترین رکابەری دەگرێت.
رۆژی شەممە، 21-09-2024، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە تەلەگرام بڵاویکردەوە: "سیستمی بەرگریی ئاسمانیمان توانی 101 درۆنی ئاراستەکراوی ئۆکراینی تێکبشکێنێت."
کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆش، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن و دەخوێنن، ئەوانەی نایانەوێت لە نۆرە بوەستن یان حەزیان لە کەشوهەوای سارد نییە، دەتوانن زووتر دەنگ بە بەربژێری دڵخوازی خۆیان بدەن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بدرێت. بەگوێرەی پێنتاگۆن، ئەرکی هاوپەیمانییەکە لە سەربازییەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دووقۆڵی دەگۆڕدرێت
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تەقاندنەوەی بێتەل و پەیجەرەکانی لوبنان بە "تاوانی جەنگ" دادەنرێت و باڵاترین دیپلۆماتی لوبنانیش ئیسرائیل بە ئەنجامدانی "هێرشی تیرۆریستی" تۆمەتبار دەکات
حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی دووەم باڵاترین فەرماندەی سەربازیی بزووتنەوەکەی پشتڕاستکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر باشووری بەیرووت
ئیسرائیل لەڕێگەی درۆنەوە سەتان کۆپی نامەی بۆ دانیشتووانی گوندی وەزانی لە نەبەتیەی لوبنان فڕێداوە و داوای لێکردوون ناوچەکانیان چۆڵبکەن، خەڵکی ناوچەکەش بارگەیان کۆکردەوە و شوێنەکانیان چۆڵ کرد، تەنانەت نازانن کەی دەگەڕێنەوە.
دوای ئەوەی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی پشتگیریی خۆی بۆ کامالا هاریس دەربڕی و گوتی: دەنگی پێ دەدات. دۆناڵد ترەمپ نووسی: "من رقم لە تەیلەر سویفتە".
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پێنوێنی دیموکراسی، لە سویسرا کەمترین هەڕەشە و لە سووریا زۆرترین هەڕەشە لەسەر دیموکراسی هەیە. لە کۆی 138 وڵاتیش عێراق لە پلەی 130، ئێران لە 110، سووریا لە 138 و تورکیا لە 94 دێن
دووەم باڵاترین فەرماندەی سەربازیی حیزبوڵڵا هۆشداریی دایە ئیسرائیل و گوتی، "ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین، ئێوەش بڕیاری خۆتان بدەن. ئەگەر جەنگ هەڵگیرسێنن، رووبەڕووتان دەبینەوە."
ئێران رایگەیاند، سەرکەوتووانە مانگێکی دەستکردیان رەوانەی خولگەی زەوی کردووە و مەبەستیشیان چەند توێژینەوەیەکە لە بۆشایی ئاسمان
پاپای ڤاتیکان پێیوایە بەهۆی ئەوەی بەربژێری دیموکراتەکانی ئەمریکا لەگەڵ لەباربردنی منداڵە و رکابەرە کۆمارییەکەشی لە دژی کۆچبەرانە، "هەردووکیان دژی ژیانن."
لە هێرشێکی چەکداریدا لە نێوەڕاستی ئەفغانستان، 14 کەس کوژران و شەشی دیکە بریندار بوون. رێکخراوی داعش هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە بەربژێری کۆمارییەکان دەکات لە هێرشکردنە سەر کۆچبەرە هاتییەکان بوەستێت. ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، کۆچبەرەکان "لە برسا سەگ و پشیلە دەخۆن."
تەرمی ئایشەنوور ئێزگی، ئەو چالاکڤانە تورکەی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین کوژرا، گەڕێندرایەوە تورکیا. سەرۆکی ئەو وڵاتەش دەڵێت، مەرگی ئایشەنوور "بەبێ سزا تێناپەڕێت."
دوای ئەوەی لە دوو دیبەیت رووبەڕووی بایدن و جێگرەکەی بویەوە، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دیبەیتی سێیەم لە بەرامبەر کامالا هاریس ناکاتەوە. راپرسییەکیش ئاشکرای دەکات هاریس براوەی دوایین دیبەیت بووە.
رۆژی پێنجشەممە، 12-09-2024، کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و بەرەوپێشچوون (UNCTAD) راپۆرتێکی لەسەر رەوشی ئابووریی غەززە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: "ئابووریی غەززە رووخاوە و گوشارێکی زۆریش لەسەر کەرتی رۆژئاوا هەیە."
دوای دیبەیتەکە، هاریس بە نیازە چەند بانگەشەیەکی هەڵبژاردن لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور بکات و دۆناڵد ترەمپیش روو لە ئەریزۆنا دەکات. نزیکەی 67 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان راستەوخۆ بینەری دیبەیتەکە بوون.
لە کەناراوەکانی شاری مونەستیر لە رۆژئاوای تونس، تەرمی پێنج ژن و منداڵێکی ئەفریقیی کۆچبەر دۆزرانەوە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، هەر شەش کۆچبەرەکە هەفتەی رابردوو گیانیان لەدەستداوە.
رووسیا دەڵێت بەشێکی زۆری خاکی هەرێمی کورسک، لە رۆژئاوای وڵاتەکەی لە دەستی ئۆکراینا وەرگرتووەتەوە. سەرۆکی ئۆکراینا داوا دەکات بەریتانیا و ئەمریکا رێگەی پێبدات قووڵتر هێرش بکاتە نێو خاکی رووسیا؛ رووسیاش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرێکیان لە باشووری غەززە، دوو سەربازیان گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەیان بریندار بوون
لە دیبەیتی سەرۆکایەتی لە دژی کامالا هاریس، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، چوونی کۆچبەری زۆر بۆ ئەمریکا زیانی بە سەگ و پشیلەی وڵاتەکە گەیاندووە، چونکە کۆچبەران دەیانخۆن. لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی ئەمریکا کە ترەمپ باسیکرد، بڵاویانکردەوە کە ئەو دەنگۆیانە راست نین
سەرۆکی ئەمریکا دڵی بە ئاستی جێگرەکەی لە دیبەیتی سەرۆکایەتی خۆشە و دەڵێت، "سەلماندی کە ئەو باشترین بژاردەیە."
بەگوێرەی راپرسییەکی نافەرمی، دوای دیبەیتەکەیان، هاریس 45%ی دەنگەکان و ترەمپیش 39%ی بەدەستهێناوە. هەروەها 22%ی بینەران رایانگەیاندووە کە هیچکامیان نەیانتوانیوە پلانێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات بخەنەڕوو
جێن ئۆمەیڵی دیلۆن، سەرۆکی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاریس گوتی، "لەنێوان چوونە پێش لەگەڵ هاریس و گەڕانەوە دواوە لەگەڵ ترەمپ، پێویستە خەڵکی ئەمریکا بزانن چ هەڵدەبژێرن؟ ئەمریکییەکان ئەمشەو ئەوەیان بینی و پێویستە دیبەیتی دووەمیش بکرێت. کامالا هاریس ئامادەیە، ئەی دۆناڵد ترەمپ؟"
رۆژی چوارشەممە، 11-09-2024 دەگ ئێمهۆف، هاوژینی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، راستەوخۆ لە شاری فیلادێلفیا بینەری دیبەیتی نێوان هاوژینەکەی و دۆناڵد ترەمپ بوو. دوای تەواوبوونی دیبەیتەکە دەگ لەگەڵ هاریس لە دەرەوەی هۆڵەکە یەکدییان بینی و بە هاریسی گوت: "تۆ دیبەیتەکەت بردەوە. هێشتا هیچمان نەبردووەتەوە، پێویستە ئەم وزەیە لەگەڵ خۆمان هەڵبگرین و بە هەموو خەڵکی پیشان بدەین، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ کە هاریس چ جۆرە سەرکردەیەکە."
شاجوانی نایجیریا بۆ ساڵی 2024 هەڵبژێردرا، چیدیما ئادێتشینای تەمەن 23 ساڵ کە نوێنەرایەتیی هەرێمی تارابای دەکرد، تاجەکەی خرایە سەر.
سەتان هاووڵاتی لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا دژی یاسای نەزۆککردن و کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان چوونە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی
بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە 11 کەس کوژران. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێکی فەرماندەیی حەماس
لە ئەنجامی باوبارانی تووندی باشووری ئوسترالیا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و هەزاران خێزانیش بێ کارەبا مانەوە
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو چەکدارەی لە خاڵێکی پشکنینی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین سەرپەرشتیی هێرشێکی بۆ سەر چەند پۆلیسێکی وڵاتەکەی کرد، کوژراوە
دوای ئەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، تەرمی شەش بارمتەی بە کوژراوی لە غەززە دۆزیوەتەوە؛ دۆناڵد ترەمپ گوتی، ئەوە بەهۆی لاوازیی هاریس و بایدنەوەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە غەززە بارمتە دەکوژرێن، کەچی بایدن لە کەنار دەریا خەریکی پشوودانە
بایدن گوتی "هێشتا گەشبینم، چونکە سەرکردەکان لە میسر کۆبوونەوە. تیمی ئێمەش لە کۆبوونەوەکان بەردەوامن و نزیکین لە گەیشتنە ئاگربەست. تیمەکان گوتیان لەسەر خاڵە بنچینەییەکان رێککەوتوون، بۆیە هیواتان بەرزبێت."
گرووپی بارمتە و بێسەروشوێنبووەکان رایگەیاند "پلانمان داناوە چەندین خۆپیشاندانی گەورە رێکبخەین."
بەرپرسێکی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لە نێوەڕاستی کەرتەکە هەڵمەتی کوتانی منداڵان لە دژی ڤایرۆسی ئیفلیجی دەستیپێکرد.
هێلیکۆپتەرێک کە 22 کەسی هەڵگرتبوو و زۆربەیان گەشتیارن، لە نیچمەدوورگەی کامچاتکا لە رووسیا بێسەروشوێنە.
پۆلیسی فەرەنسا یەکێک لە "قێزەونترین" تاوانەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات. پیاوێکی بەساڵاچوو لە 10 ساڵدا دەیان پیاوی بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی دەستدرێژیی سێکسی بکەنە سەر هاوژینە 72 ساڵییەکەی و ڤیدیۆشیانی گرتووە.
ئاژانسی سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "لە یەمەن 24 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسیش بێسەروشوێنن."
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئیسرائیل رازی بووە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول ئاگربەستێکی مرۆیی کاتیی رابگەیێنێت، ئەمەش بۆ ئەوەی پێکوتەی ئیفلیجی لە کەرتی غەززە دابەشبکرێت.
بەگوێرەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە، بەکاربردنی نەوتی پاڵێوراوی عێراق بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەمەش واتا 200 هەزار بەرمیل بەراورد بە راپۆرتی پێشوو کە لە 2022 نووسرا و بەراورد بە 2018ـەش 400 هەزار زیادی کردووە. توانای پاڵاوتن لە عێراق ئێستا 1.3 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا. هەرچەندە کێشەکانی وەک کەمیی نەوتی پاڵێوراو، وەستانی بۆری، کێشەی عەمبارکردن و نەهاتنی پڕۆژە نوێکانی وەبەرهێنانی بیانی زۆرن؛ بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق هەر سەرنجی لەسەر زیادکردنی پاڵاوتن بووە.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق دەڵێت، "بە شانازییەوە رایدەگەیێنین پرۆگرامی راهێنانی ژنان لەلایەن رووداو و UNFPA خەڵاتی ستیڤی بردەوە". جگە لەو خەڵاتە برۆنزییە، تۆڕی میدیایی رووداو دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی بردەوە؛ یەکێکیان بۆ بەڵگەفیلمی "ساڵێک شەڕ" و ئەوی دیکە بۆ بەڕێوەبەری رووداو دیجیتاڵ.
بەبۆنەی بردنەوەی سێ خەڵاتی ستیڤیەوە یونامی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی کامالا هاریس دەڵێت، لە مانگێکدا زیاتر لە نیو ملیار دۆلاریان کۆکردووەتەوە، ئەوەش "تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی مێژووی بانگەشەیە."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کار دەکەن بۆ رێگەگرتن لە زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رۆژی یەکشەممە، 25-08-2024، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی حکومەتدا گوتی: "سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەر کارێک بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان، گەڕاندنەوەی دانیشتووانی باکوور بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان و جێبەجێکردنی یەک یاسای سادە، ئەویش ئەوەیە هەرکەسێک زیانمان پێ بگەیێنێت، زیانی پێدەگەیێنین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل رایگەیاند، چاودێریی حیزبوڵڵای لوبنانیان کردووە کە خۆی بۆ هێرشێک ئامادە کردووە، بۆیە ئیسرائیل هێرشی دەستپێشخەری کردووە. هەروەها ئەمریکایشیان لەو هێرشە ئاگادارکردووەتەوە.
شۆن ساڤێت، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لەبارەی هێرشی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بۆسەر یەکدی رایگەیاند "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئیسرائیل بۆ بەرگری لەخۆکردن."
حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبن و کات دەخایەنن.
ئیمارات وەک دووەمین وڵات لە جیهان لە دوای چین، رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی باڵیۆزێکی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان دەربڕی. ئیمارات دەڵێت، دەیانەوێت پردێک دروستبکەن و یارمەتیی مرۆیی ئەو وڵاتە بدەن.
لە گرتووخانەیەکی باشووری رووسیا، 4 زیندانی کە خۆیان بە ئەندامی داعش ناساند، ژمارەیەک پاسەوانیان بە بارمتە گرت.
دوای ئەوەی کامالا هاریس دوایین گوتاری لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارتەکەی پێشکێشکرد و بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەسندکرد، دۆناڵد ترەمپ 40 پۆستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کرد و بە هاریسی گوت، گلەیی و گازەندەی زۆر دەکات.
پاسێک لە نیپاڵ کە گەشتیارانی هیندستانی دەگواستەوە لە رێگەیەکی سەرەکی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 27 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەوکاتەوەی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکردووە، ئۆکراینا بە تووندی هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێکی نێو کریمیا و دەورووبەری، کە شوێنێکی ستراتیژیی لۆجستییە بۆ رووسیا.
بەهۆی هەوڵدان بۆ گۆڕینی یاسایەکی هەڵبژاردن تایبەت بە تەمەنی بەربژێرەکان، هەزاران خۆپێشاندەری ئیندۆنیزی لە پایتەختی وڵاتەکەیان هێرشیانکردە سەر پەرلەمان
میدیای بۆسنیا بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باکووری وڵاتەکە سێ کەس کوژران و یەکێک برینداربوو. رووداوەکە لە قوتابخانەیەک روویداوە و تەقەکەرەکە ویستوویەتی خۆی بکوژێت، بەڵام بریندار بووە.
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پارتی دیموکرات دڵیان بە کۆنگرەی پارتەکەیان خۆشە و هیوایان بە بردنەوە لە ترەمپ زۆرە. یەکێکیان بە رووداوی گوت، "ئەو گەرم و گوڕییەی لەم کۆنگرەیەدا هەیە لە پێنج کۆنگرەی پێشوودا نەبووە".
سیناتۆرێکی ئەمریکا سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەکات کە لە شەڕی دژی داعش یارمەتیی ئەمریکای داوە. پێی وایە هاریس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە شاری شیکاگۆ بە ئامادەبووانی کۆنگرەی پارتەکەی گوت، ئەمریکا بۆ کامالا هاریس و هاریسیش بۆ ئەرکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامادەن.
پارێزگاری مۆسکۆ دەڵێت، هێزی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا توانی بەرپەرچی 10 درۆن بداتەوە، کە لە ئۆکرایناوە ئاراستەی مۆسکۆ کرابوون.
هاوژینی کامالا هاریس لە کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان وەسفی کامالای کرد و گوتی: "بە رێکەوت یەکمان ناسی و بووە زڕدایکی منداڵەکانم، ئێستا ئەو بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامادەیە."
کۆمەڵەی مانگی سوور دەڵێت، پاسێکی زیارەتکارانی پاکستانی لە رێگەی هاتن بۆ عێراق وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە؛ لە ئەنجامدا 28 کەس گیانیان لەدەستدا و 23ـی دیکەش بریندارن.
هەزاران هاووڵاتیی ئیسرائیلیی خۆپێشاندانیان کرد و داوایان کرد هەرچی زووە حکومەتی وڵاتەکەیان و حەماس رێکبکەون.
لە شاری (ئیتاگوی) لە باشووری هەرێمی مێدێلین لە کۆڵۆمبیا، "رۆژی جیهانیی تەمبەڵی" بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵک بە جلی خەوەوە چوونە سەر شەقام و پاڵکەوتن
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارتەکەی لەگەڵ دەگ ئێمهۆفی هاوژینی گەیشتنە شیکاگۆ
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات هەرچی زووە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن بۆئەوەی هەڵمەتێکی بەپەلەی کوتان دژی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە دەستپێبکەن. رێکخراوێکی دیکەش دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە لە غەززە 50 هەزار منداڵ لەدایکبوون و هیچ کامیان ڤاکسیان بۆ نەکراوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیلە و لەسەر بابەتی ئاگربەست لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دواتر بۆ هەمان پرس دەچێتە میسر. ئەوە لە کاتێکدایە، حەماس دەڵێت، ئەوان بە دانوستاندنەکان گەشبین نین
لە تەلئەڤیڤی ئیسرائیل تەقینەوەیەک روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. پۆلیس دەڵێت، دیار نییە ئەنجامدەرەکە کێیە و پاڵنەری چی بووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، تیمی ئیسرائیل لە دانوستاندنەکانی قەتەر هەواڵی ئەرێنییان بە سەرۆکوەزیران گەیاندووە.
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، پابەندن بە برەودان بە پەیوەندییەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵگەی ئەوەش، کردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسیی جیهانە لە هەولێر.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، پێشبینی دەکەن هاوپەیمانەکانیان لە هێرشکردنە سەر ئێراندا یارمەتیدەر بن. ئەمریکاش دەڵێت، ئامادەن بەرگری لە ئیسرائیل بکەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات و داوا لە لایەنەکان دەکات "گرژییەکان کەم بکەنەوە."
ئەمڕۆ 78 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت. بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری ئەو حیزبە دەڵێت، "پارتی بەردەوام خەباتی کردووە و سازشی لە دۆزی رەوای خەڵکی کوردستان نەکردووە."
بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، لە 07-10-2023ـەوە تاوەکو ئێستا، لانیکەم 40 هەزار کەس لە غەززە کوژراون. سەرەتای جەنگەکە لەوە دەستیپێکرد کاتێک چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس، لە بەیانییەکی زوودا هێرشیان کردە سەر چەند ئۆردووگایەکی جوونشینی ئیسرائیل.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە وەسفی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا دەڵێت، ئەو کەسێکە لە رێککەوتنی سیاسیدا زۆر باشە و داوا دەکات بۆ بەرنامەی داهاتووی بێستوون تۆک بانگهێشت بکرێت.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی ئەنفالەوە دەڵێت، زۆر سەختە هەزاران کەس بە ئەنفال لەدەست بدەیت و جارێکی دیکە متمانە بکەیتەوە. داوا لە نەوەی ئێستا دەکات پێکەوە ئەو مێژووە تێپەڕێنن و بزانن متمانە بەکێ دەکەن.
محەممەد ئەبو قومسان، هاووڵاتییەکی غەززەییە و سێ رۆژ بوو دووانەیەکیان لەدایک ببوو، دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی لەدایکبوونیان بۆ دەربکات؛ بەڵام هەواڵی مەرگی دوو منداڵەکەی و هاوژینەکەی بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە پێدەدرێت.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا، دەزگەی ناسای ئەمریکی دەڵێت، بۆیان دەرکەوتووە بەڵگە هەیە لەژێر رووی هەسارەی مەریخ، هێندەی چەند زەریایەک شلەمەنیی شیاو بۆ ژیان دۆزراوەتەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، لەوەتەی هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کورسک، لە پێشڕەوی بەردەوامن و نزیکەی 100 سەربازی رووسیایان بە دیل گرتووە. کۆشکی سپیش دەڵێت، ئەمریکا ئاگاداری ئەو هێرشە نەبووە و هیچ بەشدارییەکی تێدا نەکردووە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.
چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن رۆژی پێنجشەممە، لە دەوحە دانوستاندن لەسەر ئاگربەستی غەززە دەکرێت. تاوەکو ئێستا دیار نییە نوێنەرانی حەماس لەوێ دەبن یان نا. شاندی ئەمریکاش لە بەیرووت دەڵێت، چیدیکە نابێت کات بەفیڕۆ بدرێت.
بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە دەڵێت، ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک و 90 بۆ 100 کەس کوژران، ئەمەش جگە لە برینداربوونی نزیکەی 45 کەسی دیکە. ئیسرائیلیش دەڵێت، "هێرشمان کردووەتە سەر ناوەندێکی حەماس."
وەزیری ناوخۆی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2024ـدا 1399 کەسیان دیپۆرت کردووەتەوە، ئەو ژمارەیەش 24% بەراورد بە 6 مانگی سەرەتای ساڵی 2023 زیاترە. زۆربەی دیپۆرتکراوەکان بۆ عێراق، مۆڵدۆڤا، تورکیا و نایجیریا بوون و 40%ی ئەوانەش نێردراونەتەوە پێشینەی تاوانیان هەبووە
حکومەتی ئیمارات فەرمانی کردووە 100 ئەندامی باندێکی تاوانکاری بە تۆمەتی "هەڕەشەکردن، تەنگپێهەڵچنین، سپیکردنەوەی پارە و تێکدانی ئاسایش" بدرێنە دادگە
میدیای ئێران باس لەوە دەکات، هێزی دەریایی سوپای پاسداران 2600 درۆن و مووشەکی نوێی بەدەست گەیشتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە جیهان چاوەڕێی هێرشی ئێران و حیزبوڵڵایە بۆسەر ئیسرائیل
یاریدەدەرێکی کامالا هاریس دەڵێت، خانمە بەربژێرەکە رازی نەبووە لەسەر وەستاندنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل گفتوگۆ بکات
دوای ئەوەی گرووپەکە هەڵدەکوتنە سەر گەشتیارەکان، دەست و قاچەکانیان دەبەستنەوە، جلەکانیان لەبەر دادەکەنن، لەسەر سک پاڵیان دەخەن و پارە و کەلوپەلە گرانبەهاکانیان دەدزن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەیەوێت لە ناوچەکە جەنگ بەرپابێت. دەشڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "فڕۆکەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئێف 22 راپتەر گەیشتنە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی سێنتکۆم."
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بە زمانی عەرەبی بۆ خەڵکی لوبنان نارد و گوتی: "ئێرانی شیعە و حیزبوڵڵا ئێوەیان کردووەتە بارمتەی خۆیان."
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، لە پێشانگەیەکی ئۆکراینا جۆرە سەگە رۆبۆتێک نمایشکرا کە ناوی (باد 1)ـە. رۆبۆتەکە کە لەسەر شێوەی سەگ دروستکراوە، دەتوانێت بە وەرگرتنی فەرمان هەستێتەوە، بکەوێتە سەر ئەژنۆ، دابنیشێت و رابکات.
تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش ناسراو بە (یونیتاد)، لە نێوەڕاستی ئەیلوول کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق دەهێنێت دەڵێ، بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، 40 تێرابایت بەڵگەی دیجیتاڵکراومان لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردووەتەوە.
وەزارەتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی میسر هۆشداری دەداتە هێڵ و کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی، لە بەرەبەیانی پێنجشەممەوە بۆ ماوەی سێ کاژێر، ئاسمانی ئێران بەکارنەهێنن.
بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە رووداوی گوت، ئەوانەی لە هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد بریندار بوون پێنج سەرباز و دوو بەڵێندەرن. پێنج لە بریندارەکان لە نێو بنکەکە چارەسەر وەردەگرن و دۆخی هەموویان جێگیرە.
بەهۆی گوشاری خۆپیشاندەران و چوونە نێو کۆشکەکەیەوە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و بەرەو هیندستان هەڵات
دوای ئەوەی گەرما دەتبات، جەستەت ناتوانێت خۆی فێنک بکاتەوە، خوێنی پێویست ناگاتە مێشک، بۆیە مێشک کارەکانی بە رێکوپێکی ناکات، سەرت گێژ دەخوات، دەکرێت لە هۆش خۆت بچیت یانیش مامەڵەی سەیر و نامۆ بکەیت.
ئەرکی بەخێوکردن و چاودێریکردنی ئەسپەکان لەسەر چەند رێکخراوێکی خێرخوازییە، واتا سوپای بەریتانیا هیچ پارەیەک بۆ ئەم مەبەستە خەرج ناکات.
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان سەرنجی خستەسەر هەریەک لە مافی ژنان، مافی ئاوارەکان، لێکۆڵینەوە لە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ لە زیندانەکان، بەکارهێنانی هێز بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان، بێسەروشوێنکردن و سزای لەسێدارەدان.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە پێی خستەوە نێو کۆنگرێسی ئەمریکا و، بە چەپڵە و هووتافەوە پێشوازیی لێکرا. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کۆڵێک کاخەزەوە دەرکەوت و هێرشیکردە سەر ئێران.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ چوارەم جار سەردانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات و گوتارێک پێشکێش دەکات. ئەو دەڵێت، هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتیی کۆماری و دیموکراتەکان دەدات و چاوی بە بایدن و ترەمپیش دەکەوێت.
حکومەتی چین دەڵێت، لە رێگەی گۆڕانکاریکردن لە سیستمی باج، قەرزی سەرشانی حکومەتە خۆجێییەکان کەمدەکاتەوە
پزیشکی پێشووی کۆشکی سپی لەبارەی برینی گوێی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، گوللەکە چارەکە ئینجێک لە چوونە ژوورەوەی سەری دوور بووە. برینی ترەمپ دوو سانتیمەتر قووڵە و زیان بە کڕکڕاگەی گوێی کەوتووە. ئێستا خەریکە چاکدەبێتەوە، بەڵام پێویستیی بە پشکنینی بیستن دەبێت.
ترەمپ گوتیشی ئەوان راپرسییەک دەکەن و پرسیار لە خەڵک دەکەن 'کێ بەربژێری دڵخوازتە؟ کامالا هاریس یان جۆ بایدنی لەڕ و لاواز؟'
بەگوتەی پۆلیسی ئەو وڵاتە، ئەمە خوێناویترین رووداوی هاتووچۆی ئەمساڵی وڵاتەکە بووە و تاوەکو ئێستا تەرمی 14 کەسیان ناسیوەتەوە.
بەهۆی بۆردوومانکردنی مزگەوتەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، دانیشتووانی غەززە لەنێو خێوەتەکاندا نوێژی بەکۆمەڵ دەکەن.
سەرۆکی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی جۆ بایدن دەڵێت، بەربژێرەکەی دیموکراتەکان لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەمێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی میدیای ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبەوە بڵاویکردەوە، بایدن رۆژی یەکشەممە دەکشێتەوە
رۆژی هەینی 19-07-2024 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2023-2024ی راگەیاند. 8 قوتابی یەکەم بوون، 16 قوتابی دووەم و 19 قوتابییش سێیەم
لە زنجیرە درامایەکی بڵاوکراوەی تۆڕی نێتفلیکسدا، ئەکتەرێکی ئەمریکی رۆڵی ژنە کوردێکی شەڕڤان بەناوی (لەیلا ئاریچ) دەبینێت، بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە هەڕەشەی بوونەوەری ئاسمانی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر دکتۆر پشکنینم بۆ بکات و 'دەربکەوێت کێشەیەکی تەندروستیم هەیە، دووبارە بیر لە خۆبەربژێرکردنم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەمەوە.'
لە دوو هێرشی ئیسرائیلدا پێنج سووریایی لە لوبنان کوژران، سێ لە کوژراوەکان منداڵن و کوردی عەفرینن. خێزانی منداڵەکان دەڵێن "حکومەتی ئیسرائیل بەرپرسە." ئیسرائیلیش دەڵێت "هێرشمان کردووەتە سەر مۆڵگەی حیزبوڵڵا."
لە چین مۆڵێکی 14 نهۆمی ئاگری گرت و بەهۆیەوە شەش کەس، کە لە ژوورەوە گیریان خواردبوو، گیانیان لەدەستدا. فریاگوزاریی ناوچەکە دەڵێت ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
رێکخراوی منداڵپارێزی دەڵێت، ئەو منداڵە کۆچبەرانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان، چوار هێندەی هەمان ماوەی پارساڵە و ژمارەی ئەوانەی بەبێ سەرپەرشتیار کۆچیان کردووە، سێ هێندەیە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا حیزبەکەی هێزی یەکەم بووە و هەربۆیە پۆستی پارێزگار بە مافی خۆیان دەزانن.
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت دەڵێت، حکومەت لە هەموارکردنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان و فرۆشتنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هیچ کێشەیەکی نییە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرەو بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێکەوت. ئەمڕۆ کاژێر 10:00ـی شەو بەکاتی هەولێر، ئینگلیزەکان لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024، رووبەڕووی ئیسپانییەکان دەبنەوە.
جۆ بایدن دەڵێت، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن کار لەسەر ئەو نەخشەڕێگەیە بکەن کە خۆی پێشنیازی کردووە بۆ ئەوەی بگەنە ئاگربەست و بارمتە و بەندکراوانی نێوانیشیان ئازاد بکەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری بەهێزی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024، لە شاری دۆراڵ لە ویلایەتی فلۆریدا بانگەشەیەکی هەڵبژاردنی کرد و بە تەنزەوە باسی بایدنی کرد.
ئەردۆغان نیگەرانە لە گرژییەکانی نێوان رووسیا و ناتۆ و دەڵێت، "هەر ئەگەرێکی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان، بێگومان جێگەی نیگەرانییە".
تادێت رەخنەکان لەدژی جۆ بایدن، بەربژێری سەرۆکایەتیی داهاتوو زیاتر دەبن. جۆرج کلوونی، ئەکتەری بەنێوبانگی ئەمریکا و پاڵپشتیکاری دیاری دیموکراتەکان رایگەیاند: "جۆ بایدنم خۆشدەوێت، بەڵام ئەو شەڕە ناتوانێت بباتەوە، شەڕ لە دژی کات دەکات."
سوپای ئیسرائیل داوا لە خەڵکی باشوور و نێوەڕاستی غەززە دەکات ناوچەکانیان بەجێبهێڵن و روو لە پەناگەکان بکەن. وەزیری بەرگریش دەڵێت: "60٪ـی چەکدارانی حەماسمان کوشتوون یان بریندارکردوون."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان پاسێکی قوتابخانە و بارهەڵگرێک لە ئەفریقای باشوور، 12 منداڵ گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 13 ساڵ بوو.
توێژەران لە دەزگەی کۆپەرنیکۆس دەڵێن، حوزەیرانی 2024 گەرمترین حوزەیران بووە تا ئێستا جیهان بەخۆیەوە بینیبێت.
ئیمانوێل ماکرۆن داوا لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی دەکات دەست لەکار نەکێشێتەوە. نووسینگەکەی دەڵێت: "بۆ ئەوەیە لە سەقامگیریی وڵات دڵنیابینەوە".
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا بە مەبەستی جێبەجێکردنی "پلانی ئاشتیی نێوان رووسیا و ئۆکراینا" سەردانی چینی کرد و رایگەیاند: "دەستەبەرکردنی ئاشتی لە برۆکسلەوە ناکرێت. چین هێزێکی کاریگەری رەخساندنی ئەو هەلومەرجەیە".
بەهۆی ناڕەزایی لە کەمیی مووچەکانیان، زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی کۆمپانیای سامسونگ بۆ سێ رۆژ مان لە کارکردن دەگرن و خۆپیشاندان دەکەن.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا بە نزیکەی 40 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە ژمارەیەک شاری ئۆکراینا، لەوانەش نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە کیێڤ. تاوەکو ئێستا تەرمی 20 کەس دۆزراونەتەوە.
دەزگای کەشناسیی ئەورووپا ناسراو بە (کۆپەرنیکۆس) دەڵێت، حوزەیرانی 2024 ریکۆردی حوزەیرانی 2023ـی لە بەرزیی پلەی گەرما شکاندووە و 13 مانگیشە ریکۆردی گەرمترین مانگ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.
دوای ئەوەی تورکیا لە قۆناخی چارەگی کۆتایی بە هۆڵەندا دۆڕا، گرژی لەنێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە دروستبوو و پۆلیس چەند کەسێکی دەستگیرکرد.
لە یەکەم هەڤپەیڤین و بانگەشەی هەڵبژاردن دوای دیبەتی سەرۆکایەتی، بایدن دڵنیایی دایە لایەنگرەکانی کە لە کێبڕکێیەکە دەمێنێتەوە و لە ترەمپیش دەباتەوە. بایدن دانی بەوەدا نا کە لە دیبەیتەکە باش نەبووە و گوتی، "خراپ سەرمام ببوو؛ نەخۆش بووم."
وەزارەتی کاری ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا 206 هەزار هەلی کاریان رەخساندووە و رێژەی بێکاریش 4.1%ـە
خانووی ژمارە 10 لە شەقامی داونینگی لەندەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە و بارەگای سەرەکیی ئەنجوومەنی وەزیرانە. جگە لە پاسەوانەکان؛ لاری، بەرپرسی بەرگرییە لە دژی مشکەکان.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، داعش بۆسەی بۆ چەند چەکدارێکی سەر بە حکومەتی سووریا داناوەتەوە و هەشت کەسیان کوشتووە.
کاژێر 7:00ـی بەیانی بە کاتی لەندەن [9:00 بە کاتی هەولێر] هەڵبژاردنی گشتیی بەریتانیا دەستیپێکرد. 101 هاوپەیمانی و پارت کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 650 کورسی لە 650 بازنەدا دەکەن، واتە لە هەموو بازنەیەک تەنیا یەک نوێنەر هەڵدەبژێردێت.
سەرۆک و لایەنگرانی پارتی کار لە دوایین بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، بە باوەڕبەخۆبوونێکی زۆرەوە دەرکەوتن. سەرۆکی پارتە چەپڕۆ میانڕۆکە هۆشداریی دەداتە بەریتانییەکان کە ئیدی کاتی پارتی پارێزگاران بەسەرچووە و، وادەی گۆڕانکارییە.
بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیێنن، فەرماندەیەکیان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان کوژرا، ئەوەش دووەم بەرپرسی گرووپە لوبنانییەکەیە لە سێ هەفتەی رابردووەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بکوژرێت.
367 کەس سکاڵا لەسەر لەسەر حکومەتی بەریتانیا و هێڵی ئاسمانیی بەریتانی تۆمار دەکەن. دەڵێن، لە ساڵی 1990 لە کاتی داگیرکردنی کوێت لەلایەن عێراقەوە، لە فڕۆکەیەکدا بوون و لە کوێت نیشتوونەتەوە، لەوێ بە بارمتە گیراون و ئازار دراون.
دوای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکەی سێیەم بوو، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا داوای کرد لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا تەنانەت یەک دەنگیش بە بەرەی نیشتمانیی راستڕۆ نەدرێت.
سوپای ئەمریکا سێ بەلەمی حووسییەکان لە دەریای سوور تێکدەشکێنێت و دەڵێت، "هەڕەشەیەکی مسۆگەر" بوون
چەند چەکدارێک لە باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان و تەقەی هەڕەمەکییان کرد. پۆلیس دەڵێت، کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندارن.
قسەیان بە رەشپێستەکان گوتووە
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت ئاهەنگی دەرچوونی قوتابخانەیەکی شاری نیویۆرکی ئەمریکایە. بەشێکی زۆری قوتابییەکانی، پەناخوازی ئەمریکای لاتینن و لەگەڵ دایک و باوکیان بۆ ژیانێکی سەقامگیرتر روویان لە ئەمریکا کردووە.
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دوای دیبەیتەکەی لەگەڵ سەرۆکی پێشوودا دەڵێت، "پێموایە باش بووین، بەڵام قوڕگم ئەستوور ببوو و ترەمپیش 26 درۆی گەورەی کرد."
دوای دیبەیتەکەی سەرۆکی پێشوو و ئێستای ئەمریکا، 81٪ـی بینەران دەڵێن دیبەیتەکە کاریگەری نابێت لەسەر دەنگدان بە بەربژێری دڵخوازی خۆیان، 5٪ـیش دەڵێن دوای دیبەیتەکە دەنگ نادەنە ئەو کەسەی پێشتر هەڵیانبژاردبوو.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت جۆ بایدن لە دیبەیتەکەی بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ بە خاوی و هێواشی دەستیپێکردووە، بەڵام بە بەهێزی کۆتایی پێهێناوە. ئەو داوای لە دەنگدەران کرد، "سەرنج بخەنە سەر دەستکەوتەکانی بایدن نەک ئاستەکەی."
دوای تەواوبوونی دیبەیتەکەی نێوان ترەمپ و بایدن، لە راپرسییەکدا 67٪ـی ئەوانەی بینەری دیبەیتەکە بوون دەنگیان بە سەرکەوتنی ترەمپ داوە و ٪33ـیش گوتوویانە بایدن باشتر بووە.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دیبەیتی سەرۆکایەتیدا داوا لە سەرۆکی ئێستا دەکات ئەگەر دەتوانێت تەنیا یەک تاقیکردنەوەی ئاسان بکات ئەگەر دەتوانێت: "دڵنیام لە پێنج پرسیاری یەکەم پەکی دەکەوێت."
رۆژی پێنجشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2024، دوای چوار ساڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سەرۆکی ئێستا لە دیبەیتێکی 90 خولەکیدا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و باسیان لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە ئەمریکا و دەرەوە کرد.
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خۆشحاڵن رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە و گوتی: "بە گەرمی پێشوازیی لێدەکەین." ئەو هەروەها ئاماژەی بەوەشدا: "ئەگەر داوامان لێبکرێت ئامادەین یارمەتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بدەین."
کۆمپانیایەکی توێژینەوەی بەریتانیا راپۆرتی شیاوترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان بڵاوکردەوە. تێیدا، ڤیەننا پلەی یەکەم و دیمەشقیش پلەی کۆتایی بەدەستهێناوە. تەلئەڤیڤی ئیسرائیلیش بەهۆی جەنگی غەززەوە 20 پلە دابەزیوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی ئازادیی ئایینیدا لە عێراق، "لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان" دەڵێت، ئازادیی ئایینی سنووردارە و پێشێلکاریی بەرامبەر عەرەبی سووننە، ئێزدی، جوو، کریستیان و کاکەییەکان کراوە.
سەرۆکی بۆلیڤیا دەڵێت سوپا بە "شێوەیەکی نائاسایی" جووڵەی پێکراوە و خەریکە کودەتای سەربازی روودەدات. چەند وڵاتێکیش پشتگیرییان بۆ بۆلیڤیا و سەرۆکەکەی راگەیاندووە.
هێزەکانی پۆلیسی لەندەن پیاوێکیان دەستگیرکرد کە ئەندامی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەیە و "نامەی سێکسی'' بۆ بەرپرسان و یاسادانەرانی بەریتانیا ناردووە و داوای لێکردوون وێنەی رووتی بۆ بنێرن.
پۆلیسی ئیتاڵیا دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچیی چینییان راگەیاند کە بە گوتەی پۆلیس "بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها، کۆچبەریان بردووەتە ئیتاڵیا، دواتر دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گرتووە و وەک کۆیلە بەکاریانهێناون."
وەڵامی پرسیاری رووداو لەبارەی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەداتەوە
ستێڵا ئاسانج، هاوژینی جولیان ئاسانج لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کانبێرای ئوسترالیا گوتی: "جولیان پێویستی بەکاتە بۆ ئەوەی دۆخەکەی ئاسایی ببێتەوە و لەگەڵ ئازادی رابێتەوە."
ئەگەرچی شەڕ و پێکدادان قوڕگی لوبنانی گرتووە و ترس بەرۆکی خەڵک بەرنادات، ئابووریی وڵاتەکەش داڕماوە، بەڵام هێشتا دانیشتووانی لوبنان دەیانەوێت چێژ لە ژیان ببینن.
حووسییەکانی یەمەن دەڵێن، لە دەریای سوور و زەریای هیندی بە بەلەم و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتی؛ سێنتکۆمیش باس لە زیانی مادی و گیانی دەکات.
ئیسرائیل دەڵێت هێرشیان کردووەتە سەر دوو گەڕەکی شاری غەززە، چونکە "ژێرخانی چەکداریی حەماس"ی لێبووە؛ حەماسیش دەڵێت، هێرشەکە خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و "دەبێت ئیسرائیل باجەکەی بدات."
دیزڵ، ئەو گوێدرێژەیە کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە رێکردنێکی نێو سرووشت ترسا و رایکرد، راوچییەک بە رێکەوت ڤیدیۆی کۆمەڵێک ئاسک دەگرێت و دەبینێت دیزڵ لەگەڵیاندا دەژی. خاوەنەکەی دەڵێت، ئەو ئێستا باشترین کاتەکانی ژیانی بەسەردەبات بۆیە "نامەوێت بیگرم و بیهێنمەوە."
شاری مێدیلین لە نێوەڕاستی کۆڵۆمبیا لەو شارانەیە ساڵانە لە چەند مانگێكدا پڕ لە گەشتیار دەبێت. ساڵی رابردوو، زیاتر لە ملیۆنێک و نیو گەشتیار چوونەتە ئەو شارە؛ بەڵام دیوێکی دیکەیشی هەیە، هەر شەو دادێت شەقامەکان پڕ لە کچ و ژنی نیمچەڕووت دەبن، کە کاری لەشفرۆشی دەکەن
دەوڵەمەندترین خێزانی بەریتانیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، پێدانی تەنیا 8 دۆلاری رۆژانە بە هەریەک لە خزمەتکارەکانیان و دەستگرتن بەسەر پاسپۆرتەکانیان لە سویسرا دادگایی کران و بە لانیکەم چوار ساڵ زیندانی سزادران
پێنج کەس هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رۆبێرتۆ باجیۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و برینداری دەکەن
چەند وڵاتێکی رۆژئاوای بەڵقان بەهۆی شەپۆلی گەرماوە کارەبایان لەسەر بڕا. شارەزایان دەڵێن، گەرماکە لە ئەفریقاوە چووە
داواکارانی گشتیی سوێد نەیانتوانی بەڵگەی پێویست لەسەر بەرپرسێکی سەربازیی سووریا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ پێشکێش بکەن، بۆیە دادگە بە بێتاوانی ناساند.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە ئینگلاند، قەڵەوی و شەکرە لە نێو منداڵانی ئەو وڵاتە زیادیان کردووە و داوا دەکرێت حکومەت کاری جیدی بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە.
دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا کوژرانی بەرپرسێکی داعشیان لە سووریا بڵاوکردەوە؛ حکومەتی کاتیی سووریا دەڵێت، ئەو داعش نەبووە، بەڵکو سڤیلێکی نێو کامپێکی عەفرین بووە. گوتەبێژی هەسەدەش دەڵێت، ئەو داعش بووە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بووە، "تورکیا پشتگیریی لە تیرۆر دەکات."
سوپای ئەمریکا وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردن، وێستگەیەکی فەرماندەیی و دوو درۆنی دەریایی حووسییەکانی لە دەریای سوور و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانی یەمەن تێکشکاند.
دەوڵەمەندترین خێزانی بەریتانیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، پێدانی تەنیا 8 دۆلار بە خزمەتکارەکان و دەستگرتن بەسەر پاسپۆرتەکانیان لە سویسرا دادگایی دەکرێن. داواکاری گشتیی دەڵێت، "پارەی سەگەکەیان زۆر لە پارەی خزمەتکارەکان زیاترە."
حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆر و داوا لە کەنەدییەکانی ئێران دەکات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
لە شاری رۆستۆڤی باشووری رووسیا چەند بەندکراوێکی داعش لە گرتووخانەیەک دوو پاسەوان بە بارمتە دەگرن. بەندکراوەکان داوای ئۆتۆمبێل و کردنەوەی رێگەی دەرچوون دەکەن
بەرپرسانی ئەمنیی ئەڵمانیا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ 173 کەس دەرکردووە کە بە نایاسایی چوونەتە نێو وڵاتەکە و دەڵێن، "1400 کەس بۆ سەیرکردنی یارییەکانی یۆرۆی 2024 بە نایاسایی لە سنوورەکان دەرباز بوون و رێگە لە 900 کەسیش گیراوە."
لە ویلایەتی مشیگن لە ئەمریکا کەسێک دەچێتە نێو مەلەوانگەیەک و بە تەقەی هەڕەمەکی 9 بۆ 10 کەس بریندار دەکات؛ هێشتا پۆلیس تەقەکەرەکەی دەستگیر نەکردووە
لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا ترەمپ بە تەنزەوە داوا لە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەکات تاقیکردنەوەیەک بۆ بیرەوەری و هۆشیاریی خۆی بکات، بەڵام خۆی ناوی ئەو دکتۆرە بە هەڵە دەڵێت کە تاقیکردنەوەکەی بۆ کردووە
هێزی ئاسمانیی سوێد دەڵێت، فڕۆکەیەکی رووسیا ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاندووە، وەڵامی هۆشدارییەکانی نەداوەتەوە و بەرپەرچ دراوەتەوە. فەرماندەی هێزەکە دەڵێت، "ئەمە بە مانای رێزنەگرتن لە سەروەریی سوێد دێت."
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە باشووری غەززە رۆژانە بۆ ماوەی 11 کاژێر رادەگرین."
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەخنە لە رووسیا دەگرێت لە بەرامبەر راگەیاندنی ژمارەیەک مەرج بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و دەڵێت، مۆسکۆ لەو پێگەیەدا نییە ئەو مەرجانە دابنێت
پاپای ڤاتیکان لە لووتکەی کۆمەڵەی حەوتدا جەخت لەسەر مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەکاتەوە و دەڵێت، نابێت ئامێرەکان دەستیان لە مرۆڤەکان باڵاتر بێت و بڕیار لەسەر ژیانیان بدەن
لەوانەیە باوەڕکردنی قورس بێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی بەشێکی ئەو دەنگەی لە فیلەکانەوە دەردەچێت، بۆ بانگکردنی ناوی یەکدییە.
لە ناوچەیەکی کوێت ئاگر لە باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوونی کرێکارانی بیانی کەوتەوە، بەو هۆیەوە 49 کەس گیانیان لەدەستدا و 43 کەسیش بریندار بوون.
لە فەرەنسا دوای ئەوەی پارتی بەرەی نیشتمانیی راستڕۆ توانی لەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپادا دەنگی زۆر بەدەست بێنێت، پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەلایەن سەرۆکەوە هەڵوەشێنرایەوە.
سوپای کۆریای باشوور دەڵێت، ئەگەری هەیە کۆریای باکوور باڵۆنی زیاتری پڕ خاشاک و زبڵ بنێرێتە وڵاتەکەیان. ئەمەش دوای ئەوە دێت، چەند جارێکە دوو وڵاتەکە بە باڵۆنی پڕکراو لە زبڵ و بڵاوکراوە وەڵامی یەکدی دەدەنەوە
دەسەڵاتدارانی ئەمنیی سعودیە دەڵێن، 300 هەزار کەسیان لە مەککە دورخستووەتەوە، کە تۆمار نەکراون و ویستوویانە بە ڤیزەی گەشتیاری حەج بکەن
ئەمریکا دەڵێت، ناردنی هاوکاری لە رێگەی بەندەرە کاتییەکەی غەززە بەردەوام دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەندەرەکە بۆ ماوەیەک لەژێر چاککردنەوەدا بوو. لە یەکەم کاروانی نوێدا ئەمریکا 492 تۆن هاوکاریی ناردە نێو غەززە
سەرۆکی کۆڵۆمبیا بڕیاریداوە چیدیکە خەڵووز بە ئیسرائیل نەفرۆشێت و دەڵێت، "تاوەکو جینۆسایدی غەززە نەوەستێت، خەڵووز نییە." ئەو بڕیارەشی داوە کە هەر چەکێک لەلایەن ئیسرائیلەوە دروستبکرێت نەیکڕێت
ژنێک لە نێوەڕاستی ئیندۆنیزیا لەنێو سکی مارێکی گەورەدا بە مردوویی دۆزرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مارەکە ژنەکەی بە یەکجار قووتدابوو. ژنەکە دوو رۆژ بوو ون ببوو
ئەمڕۆ شەممە 08-06-2024 سێیەم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپایە. هەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە چێک، لاتڤیا، ماڵتا و سلۆڤاکیا بەڕێوەدەچێت
وەزارەتی کاری ئەمریکا دەڵێت، لە مانگی ئایاردا 272 هەزار هەلی کار رەخسێندراون و بەو جۆرەش 107 هەزار هەلی کار بەراورد بە مانگی نیسانی 2024 زیاترن.
سەرۆکی ئەمریکا پشتگیریی واشنتنی بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە و بەڵێنی ناردنی هاوکاری بە بڕی 225 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ ئۆکراینا دا. سەرۆکی فەرەنساش دەڵێت: "فڕۆکەی جەنگی دەدەینە ئۆکراینا".
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە زنجیرە هێرشەکەی سەر خواردنگە و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بەغدا نیگەرانە و دەڵێت: "ئەوانە هێرشن بۆ سەر عێراق و عێراقییەکان". ئەو بەرپرسە بە رووداوی گوت، گرنگە عێراق سەقامگیری و ژینگەیەکی سەلامەتی هەبێت بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی.
'ڤیتینیا 19' ناوی ئەو مانگایەیە کە لە بەرازیل نرخەکەی بە چوار ملیۆن و 200 هەزار دۆلار دیاریکراوە، پێشانگەی ساڵانەی ئیسکپۆ زیبۆی لە شاری ئوبێرابا نمایشکراوە. وەکو گرانبەهاترین مانگاش ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکراوە.
سەرۆکوەزیرانی هیندستان وەڵامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە کە دوێنی بەهۆی بردنەوەی هەڵبژاردنەوە ئاراستەی کردبوو و دەڵێت: "سوپاس سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دۆستایەتیمان بەرز دەنرخێنین و چاومان لە زیاتر قووڵکردنەوەیەتی."
حکومەتی لاتڤیا بڕیاریداوە هەر شۆفێرێک لە کاتی شۆفێریکردن خواردنەوەی کحولی خواردبێتەوە و ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا گیرابێت، ئەوا بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی کەشناسیی جیهانی هۆشداری دەدەن، پلەی گەرمیی زەوی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و مانگی ئایاری 2024ـیش گەرمترین مانگ بووە لە مێژوودا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەکات بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکوەزیران بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە.
ئەنجوومەنی دادوەریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران دەرکرد و دەڵێت، تاران بەشی پێویست هاوکاری ناکات. تارانیش دەڵێت: "بڕیارەکە زۆر بەپەلە و ناعەقڵانی بووە."
ملیۆنان کەس لە خەڵکی کینیا، هەموو بەیانییەک بۆ چێشتلێنان دار کۆدەکەنەوە، هۆکارەکەش هەژارییە
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی جەنگەوە 55%ی خانوو و باڵەخانەکانی کەرتی غەززە رووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هیندستان ئاماری شەش هەفتەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، 642 ملیۆن هاووڵاتی دەنگیان داوە و رۆژی 04ـی حوزەیرانیش دەنگەکان جیادەکرێنەوە.
تابووتەکان بە ئاڵای فەرەنسا داپۆشرابوون و لەسەریان نووسرابوو 'سەربازانی فەرەنسا لە ئۆکراینا.'
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەم خولە، هەژمارێکی تیکتۆکی تایبەت بەخۆی دانا و یەکەم ڤیدیۆی خۆی تێدا پۆست کرد. پێشتر ترەمپ یەکێک بوو لەوانەی پشتگیریی قەدەخەکردنی ئاپە چینییەکەی دەکرد لە ئەمریکا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، خەریکی هەڵسەنگاندنی جێگرەوەیەکن بۆ ئەوەی لەبری حەماس ئەرکی حوکمڕانیی غەززەی دوای جەنگ بگرێتە ئەستۆ.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل پێشنیازێکی تێروتەسەلی بۆ راگرتنی جەنگی غەززە هەیە و "پێویستە حەماس پەسندی بکات". بە گوتەی بایدن، پێشنیازەکە لە سێ قۆناخ پێکدێت و هەریەک لە راگرتنی جەنگ، ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراو، کشانەوەی ئیسرائیل و بنیاتنانەوەی غەززە لەخۆدەگرێت
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دادگاییکردنەکەی ترەمپ پیشانیدا "کەس لە سەرووی یاساوە نییە" و نابێت رێگە بدەن هیچ کەسێک سیستمی دادوەریی ئەمریکا بشێوێنێت
دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دادگە و دادگەییکردنی لەسەر 34 دۆسیەی تاوانکاری بە "پووچ و ساختە" ناودەبات و دەڵێت، تانەی لێدەدەن. سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، "ترەمپ هەڕەشە لە دیموکراسییەتمان دەکات."
بەرپرسانی هیندستان دەڵێن، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە لە هەرێمەکانی بیهار و ئۆدیشا "لانیکەم 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسیش تەندروستییان تێکچووە." دادگەیەکیش داوا لە حکومەت دەکات باری لەناکاو رابگەیێنێت
رۆمانۆوسکی دەڵێت: "ئەم هێرشانە ژیان و موڵکی عێراقییەکان دەخاتە مەترسییەوە و توانای عێراق لە راكێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی لاواز دەکات."
دەستەی سوێندخۆران دەبێت بەیەکەوە و بەیەک دەنگ بڕیار بدەن لەبارەی 'ئایا ترەمپ تاوانبارە یان نا؟' ئەگەر تەنانەت یەک سوێندخۆر رایەکی جیاوازی هەبوو و گوتی 'نا'، دادگاییەکە سڕ دەبێت،
رۆژی سێشەممە 28-05-2024 دادگای نیویۆرک دوایین دانیشتن لەسەر دۆسیەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات و بڕیاری کۆتایی لای دەستەی دادوەران دەمێنێتەوە. ئەگەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ترەمپ کراون ساخ ببنەوە، دەبێتە یەکەم سەرۆکی مێژووی ئەمریکا بەهۆی کەیسێکی تاوانکاری سزا بدرێت
ئەمشەو سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە دەستپێکرد و تەندروستیی غەززە باس لە کوژرانی 30-40 کەس دەکات.
لە وێستگەیەکی شاری لیۆنی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ سێ کەس بریندار دەکات و دواتر دەستگیر دەکرێت. پۆلیس دەڵێت، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و مەترسیی لەسەر ژیانیان نییە.
فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی قەتەر لە ئاسمانی تورکیا رەگلەی کرد و لە ئەنجامدا 12 کەس برینداربوون. تیمە فریاگوزارییەکان چارەسەری بریندارەکانیان کرد.
بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە دۆخی سووریا دەڵێت: تادێت ئابووریی سووریا خراپتر دەبێت و ئاستی هەژاری و برسیێتیش زۆرتر دەبێت. بەرزترین ئاستی هەژاریی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پارێزگەکانی دێرەزوور، حەلەب و حەمایە لە سووریا.
لە شارۆچکەیەکی سووریا لە نزیک سنووری لوبنان، دوو چەکداری حیزبوڵڵا "بە درۆنی ئیسرائیلی" کوژران. لە هەفتەیەکدا ئەمە سێیەم هێرشە بۆ سەر حیزبوڵڵا لە سووریا.
لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر کوژراوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
حووسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی یۆنانییان لە ئەستۆ گرت و دەڵێن جگە لەوە دوو کەشتیی دیکەشیان کردووەتە ئامانج. ئەوان دەڵێن: "دووبارەی دەکەینەوە، هەر کۆمپانیایەک لەگەڵ ئیسرائیل مامەڵە بکات، کەشتییەکانیان دەکەینە ئامانج."
دادگەیەکی پاریس سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر سێ بەرپرسی ئەمنیی سووریادا سەپاند. سزادراوەکان لە دادگە ئامادە نەبوون، بەڵام پاریس دەڵێت فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتییان بۆ دەرچووە. برای یەکێک لە قوربانییەکانیش گوتی: "دادپەروەریمان بینی."
ئەرمینیا بڕیاری دا چوار گوند رادەستی ئازەربایجان بکاتەوە، کە پێشتر کۆنترۆڵی کردبوون. سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا هەنگاوەکەی بە "رێککەوتنێکی زۆر گرنگ" ناوبرد و راشیگەیاند، "سەقامگیریمان دەباتە ئاستێکی نوێ."
وەزیری ناوخۆی سویسرا سێ پارچەی شوێنەواری عێراقی رادەستی وەزیری دەرەوەی عێراق کردەوە. وەزارەتەکە دەڵێت: "گومان دەکەین بە رێگەیەکی نایاسایی لە عێراق برابێتنە دەرەوە."
لەسەر داوای ئەفریقای باشوور، دادگەی نێودەوڵەتیی داد بڕیاری راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی نێو رەفەحی دەرکرد و بە ئیسرائیلی راگەیاند: "دەستبەجێ بوەستە و دەروازەی رەفەحیش بکەوە".
پۆلیسی ئیتاڵیا باندێکی 19 کەسی دەستگیردەکات کە بەگوتەی خۆیان "ویستوویانە پیلانی هێرشی تیرۆریستی" دابنێن. یەکێک لە ئەندامەکانی باندەکە لەلای پۆلیس بە سەرۆکی باندەکە ناسراوە، وڵاتینامەی تورکیای هەیە و بە رەچەڵەک کوردە.
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، رۆژی 04-07-2024، هەڵبژاردنی گشتیی ئەو وڵاتەیە.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر پارچەی یەدەگی فڕۆکەوانی بوو، بۆیە ئەوان "یەکێکن لە تاوانبارەکان."
دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی، محەممەد موخبیر، جێگری یەکەمی لەپێشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی ببێتە سەرۆککۆمار و هەمان دەسەڵاتی دەبێت.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، هێلیکۆپتەری سەرۆککۆمار و یاوەرانی تووشی نیشتنەوەیەکی سەخت بوون.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دوایین راپۆرتی خۆی لەسەر عێراق لە نیویۆرک خوێندەوە و گوتی، "ئاڵنگارییەکان لە عێراق زۆرن، بەڵام ئێمە ئێستا عێراقێک دەبینین، کە لە هەستانەوەدایە."
کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئاسایشی دەریایی دەڵێت، لەنزیک گەرووی بابولمەندەب بە مووشەک هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوت، بەڵام لە جووڵە بەردەوامە
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەڵێت، چوارشەممەی داهاتوو مەدرید رۆژێک دیاری دەکات بۆئەوەی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن 17 لە 2025 رادەگەیێندرێت و جیاوازیی زۆری تێدا دەکرێت، لەوانەش تەنکترین ئایفۆن دەبێت لە مێژوودا، کامێرای پێشەوەی باشتر دەبێت، نرخی لە پرۆماکس بەرزتر دەبێت، کامێراکانی پشتەوەی دێنە نێوەڕاست و پرۆسێسەری A19ی لەسەر جێگیر دەکرێت
ئەمریکا هۆشداری دەدات لە مانگی حوزەیراندا مەترسیی هێرشکردنە سەر خەڵکی هاوڕەگەزخواز هەبێت. داوا لە هاوڕەگەزخوازەکانی وڵاتەکەی دەکات ئاگاداری خۆیان بن
ئەو کلێنسەی یەکەم گرێبەستی نێوان مێسی و یانەی بارسێلۆنای لەسەر واژۆ کرا، ناوی لێنراوە "کلێنسە بەنێوبانگەکە." کلێنسەکە چەند رۆژێک بوو لە مەزادخانەی بۆنهامس لە لەندەن دانرابوو، نرخی سەرەتایی 379 هەزار دۆلار بوو، بەڵام بە 965 هەزار دۆلار فرۆشرا
میدیای لوبنان دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر لوبنان، تێیدا دوو منداڵ، بەرپرسێکی حەماس و چەکدارێکی حیزبوڵڵا کوژراون
دادگەی تاوانی سلۆڤاکیا دەڵێت، ئەو کەسەی تەقەی لە سەرۆکوەزیران کرد و برینداری کرد، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن دادگەیی دەکرێت. میدیای سلۆڤاکیاش دەڵێن، لەوانەیە بە بەندکردنی تاهەتایی سزا بدرێت
حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت چەند رۆکێت و گوللەتۆپێکیان ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل کردووە. هێرشەکەی حیزبوڵڵا دوای کوژرانی دوو ئەندامیان دێت کە یەکێکیان فەرماندە بووە.
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، لەگەڵ تەواوبوونی بەندەری غەززە، بە سەدان تۆن هاوکاری و خواردن ئامادەن بۆ ئەوەی بگەنە بەندەرەکە و دەستی خەڵک.
لە فەرەنسا دوای ئەوەی چەند چەکدارێک تەقە لە کاروانێکی پۆلیس دەکەن و یارمەتیی بەندکراوێک دەدەن هەڵبێت، پۆلیسی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکات، ئەو بەندکراوە ناوی محەممەد عەمرایە و ناسراوە بە مێشەکە.
پیاوێک لە باکووری سویسرا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و، شەشیانی بریندار کرد. پۆلیس دەڵێت، هێرشکارەکەیان دەستگیرکردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت شەڕ دەکەن و یارمەتیی خەڵکی رەفەحیش دەدەن. دەشڵێت تاوەکو ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەسیان لە ناوچەکانی شەڕی شاری رەفەح دوورخستووەتەوە و "هیچ کارەساتێکی مرۆیی رووینەداوە."
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دەڵێت دیبەیتی 2024ـی نێوان بایدن و ترەمپ لە حوزەیران و ئەیلوولی ئەمساڵ لە ستۆدیۆی سی ئێن ئێن "بەبێ ئامادەبوونی خەڵک" دەکرێت.
دوای تەقەکردن لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، حکومەتی سلۆڤاکیا رایگەیاند، تەندروستیی سەرۆکوەزیران خراپە و ژیانی لە مەترسیدایە.
دوای هاتنە دەرەوە لە کۆبوونەوەیەک، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانە. پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکردووە. میدیای سلۆڤاکیاش دەڵێت گوللـە بەر سکی سەرۆکوەزیران کەوتووە.
کۆمپانیای فۆرد داوا دەکات 43 هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی برۆنکۆ سپۆرت و ئیسکەیپ، کە مۆدێلەکانی ئەمدواییانە لەخۆ دەگرێت، لە بازاڕەکان بکشێنێتەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت، بەهۆی شکانی نۆزڵەوە رێی تێدەچێت لێچوونی بەنزین رووبدات و ئۆتۆمبێلەکە گڕ بگرێت.
لێکسی بۆگان، پێشتر بەهۆی نەشتەرگەریی بۆ لوویەکی [گرێ]ـی مێشکی، دەنگی لەدەستدابوو، بەڵام ئێستا چی بوێت لە ئاپێکی ژیریی دەستکرد دەنووسێت و ئاپەکە بە دەنگی لێکسی دەیخوێنێتەوە.
کۆمەڵەیەکی تایبەت بە سەلامەتیی رێگەوبان لە فەرەنسا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە، تێیدا داوا لە شۆفێرانی پیاوی ئەو وڵاتە دەکەن "وەک ژن ئۆتۆمبێل لێبخوڕن". ئەوان دەڵێن مەبەستی هەڵمەتەکەیان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و گیانلەدەستدانە بەو هۆیەوە.
کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت کردووە
پیاوێکی ئاسیایی لە بنکەیەکی پۆلیسی پاریس بە دەمانچەی پۆلیس تەقەی کرد و دوو ئەفسەری بریندار کرد. برینی یەکێک لە ئەفسەرەکان سەختە
ئاژانسی سەرژمێری و ئاماری کەنەدا دەڵێت، لە مانگی نیسان 90 هەزار هەلی کار رەخسێندراون، بەڵام بێکاری لە کەنەدا هێشتا 6.1%ـە
لە شاری سان پیتەرسبێرگی رووسیا، پاسێک کەوتە نێو رووبارێک و پۆلیس دەڵێت، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش بریندارن
میری کوێت بڕیاری دا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و چەند مادەیەکی دەستووریشی بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت
ساڵی رابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "2023 گەرمترین ساڵە لە مێژووی تۆمار کراودا." ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و دامەزراوەکانی تایبەت بە کەشوهەوا هۆشداری دەدەن، "ئەگەری هەیە ساڵی 2024 ریکۆردەکەی 2023 بشکێنێت."
بزووتنەوەی حەماس رەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت و دەڵێت، ئەو پێشنیازەی لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە ئامادە کرابوو، ئیسرائیل رەتیکردەوە، ئەمەش هەموو شتەکان دەباتەوە خاڵی دەستپێک
بەهۆی خراپیی دیزاینی قایشی خۆبەستنەوە لە جۆرێکی ئۆتۆمبێلی میتسوبیشی، پیاوێکی ئەمریکی تووشی رووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و ملی دەشکێت. دادگەیەکی ئەمریکا داوا لە کۆمپانیاکە دەکات بڕی یەک ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بداتە پیاوەکە و کۆمپانیاکەش دەڵێت، "تانە لە بڕیارەکە دەدەن."
قەڵایەکی کۆنی تەمەن 300 ساڵ لە ئەلبانیا دەبێتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران. بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی قەڵاکە بکەن
دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە. ترەمپ لە 15یەم رۆژی دادگاییەکە گوتی، "دادوەرەکەم گەندەڵ و سەرلێشێواوە."
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل، لەبەرئەوەیە واشنتن پێیوایە؛ هێرشکردنە سەر شاری رەفەح، ژیانی زۆر خەڵکی فەلەستینی دەخاتە مەترسییەوە.
بوشرا بیبی، هاوژینی عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لە بەندکردنی ماڵەوە گوازرایەوە هەمان ئەو زیندانەی عیمران خانی تێدا بەندکراوە. پارێزەرێک دەڵێت، هاوسەرگیرییەکەیان نایاسایی بووە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیمانگەی واشنتن لە ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نایاب نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بێت. هەروەها دەڵێت، بەشێک لەو خراپییە بەهۆی "سەختیی دۆخەکەوەیە."
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) دەڵێ، بەهۆی داخستنی دەروازە سنوورییەکانەوە، نەخۆشخانەکانی باشووری غەززە تەنیا بەشی سێ رۆژی دیکە سووتەمەنییان ماوە.
دوای ئەوەی تورکیا بڕیاریدا هەموو جۆرە بازرگانییەک لەگەڵ ئیسرائیل رابگرێت، وەزیری ئابووریی ئیسرائیل سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکرد و بە "بڕیارێکی تاکلایەنانە" ناویبرد
گۆڕانی کەشوهەوا و بارانی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە نایرۆبیی پایتەختی کینیا. حکومەتی ئەو وڵاتەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا باری لەناکاوی راگەیاندووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئاو گەیشتە هەموو شوێنێک و تادێت مەترسییەکانی زیاتر دەبن
دوای ئەوەی تیمێکی بەریتانی کەللـەسەری مرۆڤێکی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر دەدۆزنەوە، کاری لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی بیکەنە مۆدێلێکی سێ رەهەندی و بەڵگەفیلمێکیشی لەسەر بەرهەمدەهێنن.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، هەوڵێکی قبووڵ نەکراوە بۆ بەدەستهێنانی "ئامانجی سیاسی و ئابووری لە رێگەی توندووتیژییەوە."
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و بە "سوکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناوی دەبات. وەزارەتەکە داوا لە بەرپرسان دەکات لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی ئەو هێرشە "رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە."
هۆتێلی "هیوا" لە رواندا بۆ وەرگرتنی یەکەم کۆمەڵەی کۆچبەرانی بەریتانیا ئامادە کراوە؛ هۆتێلەکە دەکەوێتە ناوچەی کاگوگو لە کیگالیی پایتەختی ئەو وڵاتە
رومی قەحتانی، شاجوانی سعودیە بۆ ساڵی 2021، دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوو نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی بکات لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2024. رێکخەرانی پێشبڕکێکەش دەڵێن: "هێشتا کەسمان هەڵنەبژاردووە و پرۆسەکە ماویەتی."
لیژنەی ئەمنیی پەرلەمانی سویسرا خەریکی گفتوگۆیە لەسەر تەرخانکردنی 5.5 ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە جەنگی دژی رووسیا و "هێشتنەوەی ئەورووپا لە ئارامیدا."
سەرۆکی چین بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رادەگەیەنێت پێویستە ئەوان هاوبەشبن نەک رکابەر. دەشڵێت: "بواری ئەوە ماوە هەوڵ بۆ چارەسەر بدەین."
بەهۆی خۆپیشاندان لە دژی جەنگی غەززە و زۆریی ژمارەی کوژراوان، لە دوو زانکۆی ئەمریکا پۆلیس 127 کەسی دەستگیرکردووە.
حەماس ڤیدیۆی یەکێک لە بارمتەکان بڵاودەکاتەوە کە دەستی پەڕیوە، تەمەنی 24 ساڵە و ناوی هێرشە. بارمتەکە کە بە رەچەڵەک ئەمریکییە، لە ڤیدیۆکە رەخنە لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەگرێت و پێی دەڵێت، "شەرمت بەخۆت بێت." ئەمریکا دەڵێت لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستیی ڤیدیۆکە بەردەوامە.
لە نایجیریا پەرژینی سەرەکیی زیندانێک بەهۆی بارانی بەخوڕەوە رووخا و 119 بەندکراو رایانکرد. گوتەبێژێکی زیندانەکە دەڵێت، "توانیمان رێگە لە هەڵاتنی 10 بەندکراو بگرین و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکە بەردەوامە."
لە بەنگلادیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، حکومەت قوتابخانەکانی داخستووە و لە مزگەوتەکانیش نوێژە بارانە دەکرێت. حکومەتی بەنگلادیش دەڵێت، پلەی گەرما 5 پلە بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە.
چەندین کینیایی لەبەر گرانی و نەبوونی دەرمانی مەلاریا گیانلەدەستدەدەن و هاووڵاتییەکی کینیا دەڵێت: مەلاریا نەخۆشییەکی چارەسەرکراوە، بەڵام ئەگەر دەرمان نەبێت کوژەرە.
پلەی گەرما لە تایلاند لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە و حکومەت باری لەناکاوی راگەیاندووە. تائێستاش 30 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
پلەی گەرما لە تایلاند لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە و حکومەت باری لەناکاوی راگەیاندووە. تائێستاش 30 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستیی جیهانی دەڵێت لە نیو سەدەی رابردوودا، هەڵمەتی کوتان ژیانی 154 ملیۆن منداڵی لە مردن رزگارکردووە و ئەوانەی زۆرترین سوودیان لێ بینیوە "کۆرپەکانن."
دادگەیەکی ئێران، لەسەر پشتگریکردنی خۆپێشاندانەکانی دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، سزای لەسێدارەدان بەسەر راپەرێکی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
بەگوێرەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە، ئەو چەکانەی نێردراون بەشێک بوون لە هاوکاریی مانگی ئادار بۆ ئۆکراینا، نەوەک ئەو پڕۆژەبڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەرکرد.
رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر پڕۆژە بڕیاری قەدەخەکردنی ئاپی تیکتۆک کرد، ئەگەر ئاپەکە لە نۆ مانگی داهاتوودا پشکەکانی بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان نەفرۆشێت.
بایدن دوای واژۆکردنی پاکێجەکە گوتی: "ئەو پاکێجەم واژۆکرد کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانەوە تێپەڕێندرا. دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی لە چەند کاژێری داهاتوودا ناردنی هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا دەستپێدەکات."
رۆژی سێشەممە میدیای بەریتانی رایگەیاند: "پێنج کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتنە بەریتانیا لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە، خنکان. بەلەمەکە 112 کۆچبەری لەسەر بووە و 50 کەسیان لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکان رزگارکراون."
تیمور ئیڤانۆڤی تەمەن 48 ساڵ ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی سەربازیی و وەرگرتنی سەربازیی نوێی پێ راسپێردرابوو بۆ هێزە چەکدارەکانی رووسیا. ئیڤانۆڤ لە 2016ـەوە جێگری وەزیری بەرگریی حکومەتەکەی ڤلادیمیر پووتینە و پێش ئەو پۆستە، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی مۆسکۆ بوو.
ئەندامانی یەکێتیی چێشتلێنەران لە شاری لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا رێپێوانیان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەربڕی، دەیانەوێت خەڵک رازی بکەن دەنگ بە ترەمپی کۆماری نەدەن
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی ئەو دەنگۆیە رەتدەکەنەوە کە دەستیان بە هێرش کردبێتەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا؛ ئەمەش دوای ئەوەی بنکەیەکی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان مووشەکباران کرا.
ماهیر لە گوندی پێترۆڤیچی لە رۆژهەڵاتی بۆسنیا رۆژانە وەکو هەر قوتابییەکی ئاسایی خۆی ئامادە دەکات و دەچێتە قوتابخانەی گوندەکەی، کە جگە لەو هیچ قوتابییەکی دیکەی تێدا نییە
محەممەد شیاع سوودانی، باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن رادەسپێرێت بەدواداچوون بۆ یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو بکات و باشترین خزمەت پێشکێشی کۆمەڵگەی عێراقی لە ئەمریکا بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، "ئەگەر سەرکێشی بکات، پەشیمانی دەکەینەوە" و درۆنەکانی ئەو وڵاتەش وەک "یاری منداڵان" ناودەبات.
پیاوێکی ئەمریکی لە شاری نیویۆرک، لە کاتی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات. پۆلیس دەڵێت، "پیاوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دۆخی ناجێگیرە. تائێسا بە دیاریکراوی هۆکاری خۆ سووتاندنی دیارنییە."
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەرکۆنەی رووسیای کرد و گوتی، "دەبێت [وڵاتانی] رۆژئاوا کاری زیاتر بکەن بۆ یارمەتیدانی بەرگریکردن لە ئاسمانی ئۆکراینا."
رۆژی پێنجشەممە، 18-04-2024، ئەنجوومەنی ئەورووپا پوختەی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا تیشک خرابوویە سەر سێ ناوچە: ئۆکراینا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تورکیا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە قەتەر، رەخنەی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و گوتی: "ناوچەکە راپێچی جەنگ دەکات."
حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت لە تۆڵەی کوژرانی سێ شەڕکەریان بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل، بەهۆیەوە 14 سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون.
بنیامین نەتەنیاهوو رایگەیاند، کابینەکەی بڕیاری خۆی دەبێت لەسەر چۆنێتیی بەرگریکردن لە ئیسرائیل. ئەمە قسەیە دوای ئەوە دێت چەند وڵاتێک داوایان لێکردووە وەڵامی هێرشەکەی ئێران نەداتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، زیادکردنی سزاکانی سەر بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆنی ئێران بە ئەرکی یەکێتیی ئەوروپا دەزانێت.
فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات "بەشێوەیەکی کاتی" ئێران جێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران بە سەتان درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
وەزارەتی کارەساتە سرووشتییەکانی ئەفغانستان دەڵێت، "لانیکەم 33 کەس لە سێ رۆژدا بەهۆی شەستە باران و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە."
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، دوو رۆژی دیکە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کۆدەبنەوە.
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمانی رایدەگەیێنێت کە سەرجەم گەشتەکانی چوون و هاتن بۆ هەولێر، عەممان، بەیروت و تەلئەڤیڤ تاوەکو دوو رۆژی دیکە رادەگرێت و دەڵێت، "بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە."
دوای ئەوەی ئێران بە چەندین درۆن، مووشەکی کرووز و بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەشێکی وڵاتان سەرکۆنەیان کرد و بەشێکی دیکەش نیگەرانی خۆیان دەربڕی.
میدیای سەر بە سوپای پاسداران دەڵێت، سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی پەیوەندیدار بە "رژێمی زایۆنیدا گرتووە."
پۆلیسی ئوسترالیا دەڵێت، لە هێرشەکەی سەر مۆڵێکی شاری سیدنی وڵاتەکەیدا شەش کەس کوژران؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رەنگە هێرشەکە تیرۆریستی بێت.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا دەڵێت، "کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر و باڵیۆزخانەکەیان لە تاران وەکو رێکارێکی خۆپارێزی، رۆژی یەکشەممە دادەخرێت."
بەشی زۆری ئەو کرێکارانەی لە بەشێک لە پڕۆژەکانی مومبای لە هیندستان کار دەکەن، دەرچووی زانکۆن؛ ئەوەش وای کردووە کە پرسی بێکاری ببێتە مژارێکی سەرەکیی بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران کە هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل؛ بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی لە بەرامبەر هێرشی سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق بێ وەڵام نامێنێتەوە. هاوکات گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانیش زیاتر دەبن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، بە ئێرانیان گوتووە نابێت گرژییەکان زیادبن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا بەشێک نەبووە لە هێرشەکەی دیمەشق و زانیاریشی لەبارەی نەبووە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بنکەی ئاسمانیی تێل نۆف لە رۆژئاوای وڵاتەکەی چاودێریی ئامادەکارییەکانی هێزی ئاسمانی لە ئەگەری هێرشی ئێران دەکات.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری ئورالەوە کە بەنێو رووسیا و کازاخستاندا دەڕوات، لافاو دروستبووە و زیان بە سەرووی 10 هەزار خانوو کەوتووە و زیاتر لە 100 هەزار کەس ئاوارە بوون. حکومەتی هەردوو وڵاتیش باری لەناکاو رادەگەیێنن.
کەناراوی هەرێمی ئەراگوا لە ڤەنزوێلای ئەمریکای لاتین، چەند رۆژێکە سەدان بووکی دەریای رەنگ جیاواز روویان تێکردووە و نازانرێت بە تەواوی هۆکارەکەی چییە
لە دوورگەیەکی ئەفریقا بەلەمێک کە 130 کەسی هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوت و 96 کەس گیانیان لەدەستدا. بەرپرسان دەڵێن، "لە ترسی تووشبوون بە کۆلێرا، رایانکردبوو."
سەرۆکی ئۆکراینا هۆشداریی دەدات ئەگەر کۆنگرێسی ئەمریکا هاوکاریی سەربازییان بۆ نەنێرێت، ئۆکراینا جەنگی دژی رووسیا دەدۆڕێنێت.
بازاڕی سەقەتیە لە نێوجەرگەی شاری حەلەبی سووریا کاریگەریی جەنگ و وێرانکاری بە هەموو شوێنێکیەوە دیارە؛ بەڵام چەند مانگێکە هەڵمەتێکی نۆژەنکردنەوەی دەستی پێکردووە
وەزارەتی کاری ئەمریکا دەڵێت، لە مانگی ئاداردا 33 هەزار هەلی کاری زیاتر بەراورد بە مانگی شوباتی 2024 لە ئەمریکا رەخسێندراون.
لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، سکرتێری گشتیی ناتۆ داوا لە ئەمریکا دەکات لەگەڵ ئەوروپا یەکبگرێت چونکە بەوجۆرە "بەهێزتر و پارێزراوترن."
دادگەیەکی رووسیا رایگەیاند پیاوێکیان دەستگیرکردووە و سزایان داوە کە ویستوویەتی زانیاریی بداتە حکومەتی ئەڵمانیا لە بەرامبەر ناردنی بۆ ئەڵمانیا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت ئاگری باڵاخانەکەی ئیستەنبووڵ کە 29 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بەهۆی لەحیمکردنەوە بووە و 9 کەسیش دەستگیرکراون.
دوو هاوژینەکە ئەو ژمارە زۆرەی پشیلە و سەگەیان راگرتووە، لەکاتێکدا لە شوقەیەکی 80 مەتری لە شاری نیسدا دەژین.
لە راپۆرتێکی هاوبەشدا چەند رێکخراوێکی مرۆیی رایانگەیاند هەزار و 535 رزگارکراوی کوردی ئێزدی، پارەی قەرەبوویان بۆ خەرجکراوە کە 847 کەسیان کچ یان ژنن.
ئەو چەکدارەی چەند کەسێکی لە شارۆچکەیەکی هۆڵەندا بە بارمتەگرتبوو، دەستگیرکرا و بارمتەکانیش ئازادکران.
چەکدارێک لە شارۆچکەیەکی هۆڵەندا چەند کەسێکی بە بارمتە گرتووە، تائێستا پۆلیس چەکدارەکەی دەستگیر نەکردووە و دەڵێت، "هێشتا دیار نییە رووداوێکی تیرۆریستی بێت." پۆلیس توانیویەتی سێ لەو بارمتانە ئازاد بکات
ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیدان بە بۆردوومانەکانی بۆسەر خاکی سووریا دەکاتەوە و دەڵێت، بنکەکانی حیزبوڵڵا لەنێو ئەو وڵاتە بۆردوومان دەکەن
رەفەی مارکێتەکانی وڵاتانی ئەورووپا پڕن لە شوکولاتە و شیرینی، بەڵام نرخیان بەرزە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاکاو
دادگەیەکی مۆسکۆ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ گومانلێکراوێکی دیکەی هێرشەکەی مۆسکۆ دەردەکات کە بووە هۆی کوژرانی 144 کەس
بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە هێرشە خوێناوییەکەی مۆسکۆوە کە کوژرانی 143 کەسی لێکەوتەوە، ئاسایشی تاجیکستان 9 کەسی دەستگیرکرد.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشێکدا توانیویانە جێگری سەرکردەی یەکەیەکی رۆکێت هاوێشتنی حیزبوڵڵای لوبنان بکوژن.
"دڵنیام دەدۆڕێم، ئەگەر هەڵبژێردرێم، جەڵتەی دڵ لێم دەدات"
دوای ساڵێک لە لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە، لیژنەی چاودێریی کۆمپانیای مێتا داوا دەکات چیدیکە وشەی "شەهید" لە پلاتفۆڕمەکانی کۆمپانیاکە قەدەخە نەکرێت، چونکە "بە چەندین مانای جیاواز دێت" و، "قسەی ملیۆنان خەڵکی سەرکووت کردووە."
سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا داوا دەکات گرووپە کوردی و تورکییەکانی وڵاتەکە بوەستن لە هەڵکوتان و هێرشکردنە سەر یەک و ئارامیی وڵاتەکە بپارێزن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهێنان بە کارەکانی رێکخراوی یونیتادی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "ئێمە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین لە دادگەییکردنی داعش و پشتگیری لە ئەنجامێکی رێکوپێک دەکەین لە یەکخستنی کارەکانی یونیتاد."
حکومەتی بەریتانیا لە ئامارێکدا ئاشکرایکرد لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، لانیکەم 4,644 کۆچبەر بە بەلەم لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ئەمەش سەرەڕای سەختی و سەرما و سۆڵەی زستان.
جۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی بە رووداوی راگەیاند "لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە، بەغدا و هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین."
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی فەرەنسا بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "راگواستنی زۆرەملێی خەڵکی رەفەح بە تاوانی جەنگ دادەنرێت."
سەرۆکی رووسیا لەبارەی هێرشە چەکدارییەکەی مۆسکۆ هاتە دەنگ و گوتی، "تاوانباران سزا دەدەین. ئەوان ناتوانن یەکگرتوویی ئێمە تێکبدەن." ئەوە لە کاتێکدایە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکە لە بەرزبوونەوەدایە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هیندستان ئامادەکارییەکانیان بۆ گەورەترین هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان و جیهان تەواو کردووە و وردەکارییەکان رادەگەیێنن
ئەمریکا پڕۆژە بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە پێشکێشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی چین و رووسیاوە پەسندنەکرا. رووسیا دەڵێت، "پڕۆژە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە".
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆلێرا لە ئاستی پێویست نییە و خواست لەسەری زۆر زیادیکردووە، ئەمەش وادەکات مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیاتر بێت.
سەرۆکوەزیرانی هیندستان پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، "لەم رۆژە پیرۆزەدا هیوای باشی و دڵخۆشیی هەموو بۆ لایەک دەخوازم."
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، "هەموو رۆژتان نەورۆز، نەورۆزتان پیرۆز."
حاکمی دوبەی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی دەکات و دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە دەکەین، ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و هیوای ساڵێکی خۆشیان بۆ دەخوازین."
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بارەی هەڵبژاردنەکانی رووسیا رایگەیاند، "ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیا ئەوپەڕی سەرکوتکردنمان پێشان دەدات."
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتی ئاسایشی خۆراکدا رایگەیاند "1.17 ملیۆن فەلەستینی بە دۆخی قورسی نەبوونی ئاسایشی خۆراکدا تێدەپەڕن و قاتوقڕی نزیکە."
ملیۆنان کەس لە رووسیا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و سەرۆکی ئەو وڵاتەش پڕۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەی بەناوی "پڕۆژەی خێزان" رادەگەیێنێت و دەڵێت، ئامانجیانە تاوەکو 2030 رێژەی هەژاری بۆ 7% دابەزێنن
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و سەرکردەی پێنج وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا لە قاهیرە کۆبوونەوە؛ دەیانەوێت لەڕێگەی رێککەوتنێکی 8 ملیار دۆلارییەوە یارمەتیی میسر بدەن، یەکێک لە سەرنجەکانی رێککەوتنەکە "رێگەگرتنە لە کۆچی نایاسایی."
پۆلیسی بەریتانیا کەسێک دەستگیر دەکات کە بەگوتەی خۆیان، "ئەندامێکی گرنگی گرووپێک بووە کە کوردن و تاوان و قاچاخچێتی دەکەن."
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا رایگەیاند، "لە ئەنجامی 24٪ـی دەنگە جیاکراوەکاندا، ڤلادیمیر پووتین 87.97٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە." سەرۆکی ئۆکرایناش دەڵێت، "ئەو هەموو شتێک دەکات تەنیا بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە."
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هاوخەمیی خۆی بۆ کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەربڕی و بە بۆردوومانی هێرۆشیما و ناگاساکی چواند و گوتی، "دەبێت هەموومان ئەم رۆژەمان لەبیر بێت. ئەم رووداوە بۆ ئەوەیە پابەندبوونی هاوبەشی خۆمان نوێ بکەینەوە."
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، "حووسییەکان سێ مووشەکی دژە کەشتییان ئاراستەی کەشتییە بازرگانی و جەنگییەکان لە دەریای سوور کرد". هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە داوە، هێرشەکان "هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە."
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێک لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "ئەمریکا جەخت لە پابەندبوونی خۆی بۆ وەستان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە".
سەرۆکی رووسیا هەڕەشە لە ئۆکراینا دەکات و دەڵێت، "هێرشەکانی دووژمن بێ سزا تێناپەڕن." ئەوەش لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیا دەستیپێکردووە
نەتەوە یەکگرتووەکان لە 13یەم ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆی سووریادا دەڵێت، "تەنیا چارەسەری سیاسی دەتوانێت هیوای سووریاییەکان بگەڕێنێتەوە. 16.7 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە."
وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆژیای کەنەدا دەڵێت، پێداچوونەوەیەکی ئەمنی بە ئەپی تیکتۆکدا دەکەن و دواتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن.
کۆشکی سپیی ئەمریکا رایگەیاند، "هیچ ئاماژەیەک نابینین رووسیا بە بۆمبی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بدات." ئەو لێدوانەش دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی رووسیا گوتی، "ئامادەی شەڕی ئەتۆمین ئەگەر هەڕەشە بکەوێتە سەر سەروەریی رووسیا."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە تەلئەڤیڤ دەکات هاووڵاتییانی سڤیلی غەززە بپارێزێت و دەڵێت، ئەمە "کاری ژمارە یەک"ـی ئیسرائیلە.
وەزارەتی کارەساتە سروشتییەکانی ئەفغانستان دەڵێت، 60 ئەفغانستانی لە ماوەی سێ هەفتەدا بەهۆی بەفر و بارانی چڕەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆشکی سپی ئەمریکا دەڵێت، هیچ ئاماژەیەک نابینن رووسیا بە بۆمبی ئەتۆمی لە ئۆکراینا بدات. ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا گوتی، ئامادەی شەڕی ئەتۆمین ئەگەر هەڕەشە بکەوێتە سەر سەروەریی وڵاتەکەی.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، "دەبێت تیکتۆک لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە بەڕێوەببردرێت نەوەک چینی، ئەگەرنا بەکارهێنانی ئەو ئەپە لە ئەمریکا قەدەخە دەکرێت."
بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی 08-04-2024 خۆرگیرانی تەواوەتی بۆ ماوەی زیاتر لە چوار خولەک لە ئەمریکا و دەورووبەری روودەدات. زانایانی زیندەوەرزانی دەیانەوێت لەو ماوەیەدا چاودێریی گۆڕانی هەڵسوکەوتی چەند ئاژەڵێک بکەن.
دەرمانەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە پێگەیشتوون و بەهۆی نەخۆشییەوە دەناڵێنن
وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنیزیا بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە رووداوی خەولێکەوتنی دوو فڕۆکەوان بکات کە لە مانگی کانوونی دووەم لە ماوەی گەشتێک بۆ ماوەی نیو کاژێر خەویان لێکەوتبوو.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، 1000 سەربازی ئەمریکی بەندەرێکی کاتی لە غەززە دروستدەکەن، کە 60 رۆژی پێدەچێت و بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بەکاردێت
لە کۆریای باشوور لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی ماسیگرتن، کە نۆ کەسی لەسەر بوو، شەش کەس بێسەروشوێن بوون
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر دوو بارهەڵگری پڕ لە مووشەکی حووسییەکان. چەند کاژێرێکیش پێش ئەو هێرشە، حووسییەکان دوو مووشەکیان ئاراستەی کەشتییەکی بازرگانی کردووە
لەسەر رەخنەگرتن لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، رۆژنامەڤانێکی رووسی لەلایەن دادگەی وڵاتەکەی سزای حەوت ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.
دوای ئەوەی کچێکی بێلارووسی لە پۆڵەندا دەستدرێژیی سێکسیی دەکرێتە سەر و گیان لەدەستدەدات، بە هەزاران کەس لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا رژانە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان کرد.
نوورا دەڵێ "بەدەر لە ئایین و کولتوور، بوونە ئاسمانەوان قورسە؛ بۆیە پێموانییە موسڵمانبوونی من، کارەکەی قورستر کردبێت، بەڵکو ئایینەکەم هۆشیاریی لەبارەی توێژەر و زانا موسڵمانەکان پێدام، کە لە پێش منەوە کاریان لەسەر ئەستێرەناسی کردبوو."