ماکرۆن: دوای رێککەوتنی ئاشتی، وڵاتانی ئەورووپا هێز دەنێرنە ئۆکراینا

27-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی و بەریتانیا رابەرایەتیی هەوڵەکان دەکەن بۆ ناردنی "هێزی دڵنیایی" بۆ ئۆکرانیا دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ رووسیا، تەنانەت ئەگەر ئەم بیرۆکەیە لەلایەن هەموو هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیشەوە پەسند نەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 27-03-2025 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ زیاتر لە 24 هاوپەیمانی ئۆکراینا لە پاریس گوتی: "هێزی دڵنیایی پێشنیازێکی بەریتانی- فەرەنسییە کە ئۆکرانیا خواستی لەسەرە."
 
سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەش کرد: "ئەمڕۆ کۆدەنگی لەسەر نییە، بەڵام بۆ کردنی ئەمە پێویستمان بە کۆدەنگی نییە "، گوتیشی شاندێکی فەرەنسی- بەریتانی لە رۆژانی داهاتوودا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەمە و سیمای داهاتووی سوپای ئۆکرانیا، سەردانی کیێڤ دەکەن.
 
ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: "هێزێکی دڵنیایی کە لە چەند وڵاتێکی ئەورووپی پێکهاتوون، لە ئۆکراینا بڵاوەیان پێدەکرێت."
 
ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە کە ئەندامانی ئەم هێزە بۆ ئەوە دانەنراون کە ئاشتیپیارێز بن، لە سەنگەری پێشەوە بڵاوببنەوە یان هەر جۆرە جێگرەوەیەک بن بۆ سوپای ئۆکرانیا.
 
جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئۆکرانیا نوێنەرایەتییان لە هێزەکەدا نابێت، هەندێک دەوڵەت "توانایان نییە" و هەندێکیشیان بەهۆی "بارودۆخی سیاسییەوە" دوودڵن.
 
 شاندی فەرەنسی- بەریتانی گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن کە هێزێکی لەو شێوەیە لەکوێ بڵوبکرێتەوە.
 
ماکرۆن گوتی: " تایبەتمەندیی ئەو هێزە رێگریکردن دەبێت لە دژی هەر دەستدرێژییەکی رووسیا."
 
سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی لووتکەکە رێککەوتووە لەسەر ئەوەی کە ئەو و کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێکەوە هاوسەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی ئەورووپا بۆ ئاشتییەکی سەقامگیر و بەردەوام [لە ئۆکراینا] بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵێن ساڵح، میدیاکاری دیاری کورد لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

میدیاکاری کورد بەڵێن ساڵح لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، نزیک کاژێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڵێن ساڵح، پێشکێشکار لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا کۆچی دواییکردووە.