کەی بنکەکانی دەنگدان لە ئەمریکا دادەخرێن؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هەڵبژاردنی ئەمریکا بەردەوامە و ملیۆنان دەنگدەر روو لە سندووقەکان دەکەن و بەربژێری خۆیان هەڵدەبژێرن. دەنگدان کاژێر 6:00ـی بەیانی بە کاتی واشنتن دی سی، واتا 2:00ـی دوای نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد.
 
بڕیارە دەنگدان 14 کاژێر بخایەنێت و کاژێر 8:00ـی شەو بەکاتی واشنتن، واتا 4:00ـی بەرەبەیانی چوارشەممە بە کاتی هەولێر بوەستێت؛ بەڵام بەهۆی گەورەیی ئەمریکا و بانتایی ویلایەتەکان کاتەکان دەگۆڕێن. سندووقی زۆربەی ویلایەتەکان کاژێر 8:00ـی شەو بەکاتی واشنتن دادەخرێن.
 
- 6:00ـی ئێوارە - واشنتن (2:00 بەرەبەیان - هەولێر): سندووقەکانی هەریەک لە چەند شارێکی ویلایەتی ئیندیانا و کێنتەکی دادەخرێن.
 
- 7:00ـی شەو - واشنتن (3:00 بەرەبەیان - هەولێر): دەنگدان لە هەریەک لە جۆرجیا، کارۆلاینای باشوور، ڤێرمۆنت، ڤێرجینیا، چەند شارێکی فلۆریدا، چەند شارێکی ئیندیانا و بەشێکی نیو هامشەر دەوەستێت.
 
- 7:30ـی شەو - واشنتن (3:30 بەرەبەیان - هەولێر): کارۆلاینای باکوور، ئۆهایۆ و ڤێرجینیای رۆژئاوا.
 
- 8:00ـی شەو - واشنتن (4:00 بەرەبەیان - هەولێر): ئەلەباما، کۆنێکتیکەت، دێلاوێر، بەشێکی فلۆریدا، ئیلینۆی، مەین، مێریلاند، ماساچوسێتس، میسیسیپی، میزوری، نیو جێرسی، ئۆکلاهۆما، پێنسلڤانیا، رۆد ئایلاند، تێنەسی و واشنتن دی سی.
 
- 8:30ـی شەو - واشنتن (4:30 بەرەبەیان - هەولێر): دەنگدان لە ویلایەتی ئارکەنساس دەوەستێت.
 
- 9:00ـی شەو - واشنتن (5:00 بەرەبەیان - هەولێر): بەشێکی ئەریزۆنا، کۆلۆرادۆ، کانساس، لویزیانا، میشیگن، مینیسۆتا، بەشێکی نێبراسکا، نیو مەکسیکۆ، نیو یۆرک، بەشێکی داکۆتای باشوور، بەشێکی تێکساس، ویسکنسن و وایۆمینگ.
 
- 10:00ـی شەو - واشنتن (6:00 بەیانی - هەولێر): ئایۆوا، مۆنتانا، نێڤادا و یوتا.
 
- 11:00ـی شەو - واشنتن (7:00 بەیانی - هەولێر): کالیفۆرنیا، هاوایی، ئایداهۆ، ئۆریگن و ویلایەتی واشنتن. 
 
- 1:00ـی بەرەبەیان - واشنتن (10:00 بەیانی - هەولێر): ویلایەتی ئەلاسکا دوایین ویلایەتە دەنگدانی تێدا دەوەستێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێکی چینییەکان بۆیان گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا.

لەسەر 'چیپ' شەڕیانە؛ چینییەکان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا چی دەڵێن؟

لە کاتێکدا خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرقاڵی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێن و چاوی زۆرینەی جیهان لەسەر ئەمریکایە، لە وڵاتی چینی رکابەریشی، ئەنجام و دەرهاویشتەکانی رۆژەڤی گەرمە. بەشێکی چینییەکان بەلایانەوە گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا و بەشێکی دیکەشیان بۆچوونی دیکەیان هەیە