رووداو دیجیتاڵ
نزیکەی هەفتەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا ماوە و بەربژێرەکان لە هێرشکردنە سەر یەکدی بەردەوامن. دۆناڵد ترەمپ بە کامالا هاریسی گوت: "چەپ، رادیکاڵ، مارکسی و فاشیست."
شەوی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا بانگەشەی هەڵبژاردنی کرد و هێرشی کردە سەر کامالا هاریسی دیموکرات، کە رکابەرییەتی.
ترەمپ گوتی "کامالا هاریس بە نیوەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە دەڵێت، شەڕکەرە دووژمنەکان و پێیان دەڵێت، فاشیست و نازی، بەڵام ئەو خۆی فاشیستە."
ترەمپ لە قسەکانی بەردەوام بوو، ئەوجارە بە رکابەرەکەی گوت: "کامالا هاریس کەسێکی رادیکاڵی چەپی مارکسییە. ئەو ئابووریی ئێمەی لەنێوبرد."
دۆناڵد ترەمپی بەربژێری کۆمارییەکان هەروەها بەرگریی لە خۆی کرد و گوتی: "ئەوان پێمدەڵێن هیتلەر و نازی، بەڵام من نازی نیم."
بەگوێرەی دوایین راپرسی، کە لەلایەن نیویۆرک تایمزەوە کراوە، دەنگەکانی ترەمپ و هاریس زۆر لەیەکدییەوە نزیکن. بەپێی ئەو راپرسییە ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت، 48.8٪ـی ئەمریکییەکان دەنگ بە ترەمپ و 48.6٪ـیشیان دەنگ بە هاریس دەدەن، واتە جیاوازیی نێوانیان تەنیا 0.2٪ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ