غەززەییەکان لە برسان گۆشتی کیسەڵ دەخۆن

20-04-2025
تەنیا ئەحمەد
مانگێک زیاترە هیچ هاوکارییەک نەچووەتە نێو غەززە.
مانگێک زیاترە هیچ هاوکارییەک نەچووەتە نێو غەززە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەیبینین، کەناراوی خان یونسی باشووری غەززەیە، عەبدولحەلیم سەتڵێکی پڕ لە کیسەڵی دەریایی راوکردووە، نەبوونی خواردن و برسێتیی زۆر، غەززەییەکانی ناچار کردووە کیسەڵ بخۆن.
 
عەبدولحەلیم قانان، دانیشتووی خان یونسە و لەبارەی نەبوونی خواردنەوە دەڵێت، "کە جەنگ دەستیپێکرد، خواردن کەمیکرد. ئێستا هیچ خواردنێک نییە، بۆیە گۆشتی کیسەڵ جێگرەوەی پڕۆتینە. هیچ گۆشتێک، مریشێک یان سەوزەیەک نییە."
 
دوای سەربڕین و لێکردنەوەی قاوغەکەی، گۆشتەکەی پارچەپارچە دەکرێت، بە ئارد و سرکە دەشۆردرێتەوە ئینجا لەگەڵ پیاز، بیبەر، تەماتە و بەهارات تێکەڵ دەکرێت و بۆ کوڵان ئامادە دەکرێت
 
ماجیدە قانان، دانیشتوویێکی دیکەی خان یونسە و لەبارەی گۆشتەکەوە دەڵێت، "بەسەر خێزانەکاندا دابەشی دەکەین، هەمووان دەیخۆن و بەشی دەکەن. ئەمە بۆ فرۆشتن نییە، راوی دەکەین و بەسەر ئەو کەسانە دابەشی دەکەین کە دەیانەوێت بیخۆن."
 
18 مانگە لە غەززە شەڕە، لە 02-03-2025ـەوە ئیسرائیل چوونە ژوورەوەی هەموو هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە وەستاندووە.
 
لە 18ـی مانگی رابردووەوەش، دوای تەواوبوونی ئاگربەست، دەستی بە بۆردوومانکردنی کەرتەکە کردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان لە ماوەی نێوان ساڵانی 1017-1020ی زایینیدا دەستیان بە بانگەشەکردن بۆ ئایینەکەیان کرد و تاوەکو ساڵی 1043ی زایینی درێژبووەوە. دوای ئەوە دەرگەی داخرا، تایبەت بوو بە ئەوانەی کە لە سەرەتادا باوەڕیان بە ئایینەکە هێنا و کوڕەکانیان و ئەوانەی لێیان لەدایک دەبوون، ئیدی پەیوەندی بە ئایینی دروزییەوە بووە شتێکی قەدەخەکراو، مەگەر لە بنەڕەتدا دروزیی بووبێت.