نەتەنیاهوو: بە کوشتنی یەحیا سنوار جەنگ کۆتایی نەهاتووە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شەوی پێنجشەممە، 17-10-2024، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی پشتڕاستکردەوە. نەتەنیاهوو گوتی: "یەحیا سنوار لەلایەن سەربازەکانی ئیسرائیل کوژرا، بەڵام هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە. ئاڵنگارییەکانی بەردەممان زۆرن، ئەمڕۆ سەلماندمان ئەوانەی شەڕمان لە دژ بکەن چییان بەسەر دێت."
 
نەتەنیاهوو هەروەها گوتی: "بەو کەسانەی نێو حەماس کە بارمتەکانیان لەلایە دەڵێم، ئازادیان بکەن تاوەکو ئێمەش رێگەتان بدەین بژین."
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی، ئەوان باجێکی زۆریان بۆ ئەو جەنگە داوە، ئێستا رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەرفەتی ئەوەی لە پێشە میحوەری خراپەکاری رابگرێت و روو لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بکات.
 
ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل کوژرانی یەحیا سنواری راگەیاند. بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، دوێنێ چوارشەممە چەند سەربازێکی ئیسرائیلی سێ چەکداریان بینیوە چوونەتە نێو باڵاخانەیەکی شاری رەفەح لە باشووری غەززە. ئەوانیش داوایان کردووە فڕۆکە ئەو باڵاخانەیە بۆردوومانبکات. دوای ئەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "سێ تیرۆریستمان کوشت، گومان دەکەین یەکێکیان یەحیا سنوار بێت."
 
دوای پشکنینی ددان و پەنجەمۆر، کوژرانی ئەو بەرپرسە باڵایەی حەماس پشتڕاستکرایەوە.
 
مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "جەنگی ئیسرائیل کۆتایی نەهاتووە. دوای نەمانی سەرکردە تینوو بەخوێنەکانی حەماس و حیزبوڵڵا، کاتی ئەوەیە ئیدارەی بایدن-هاریس هاوشانی ئیسرائیل کاربکەن بۆ ئەوەی زۆرترین گوشار لە دژی سەری مارەکە، ئێران بکەن."
 
سنوار لە ساڵی 1962 لە کەمپی خان یونس لەدایکبووە. ساڵی 2011 ژیانی هاوژینی پێکهێنا و کوڕێکی هەیە بە ناوی ئیبراهیم. سنوار، چەند جارێک لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا. لە ساڵی 1982 کاتێک تەمەنی 20 ساڵ بوو، بۆ یەکەم جار دەستگیر کرا. دوای شەش مانگ ئازاد کرا. لە ساڵی 1985 جارێکی دیکە دەستگیرکرا و ئەم جارە هەشت مانگ لە زیندان مایەوە. لە ساڵی 1988 جارێکی دەستگیرکرایەوە و بە 426 ساڵ زیندانیکردن سزادرا. لە 2011 لەگەڵ زیاتر لە هەزار کەسی دیکە لە رێککەوتنێکی تایبەتدا ئازادکرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: یەحیا سنوار کوژرا

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ ژمارەیەک لە هاوکاتانی لەسەر ئاستی جیهان، کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە.