لە دەنگدانی بەرایی ئەمریکا 26.5 ملیۆن کەس دەنگیانداوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی 05-11-2024 بەڕێوەدەچێت. نزیکەی 250 ملیۆن ئەمریکی تەمەنیان 18 ساڵ یان زیاترە و مافی دەنگدانیان هەیە؛ بەڵام لە دەنگدانی پێشوەختە، یان بەرایی نزیکەی 26.5 ملیۆن کەس دەنگیان داوە.
 
کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆش، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن و دەخوێنن، ئەوانەی نایانەوێت لە نۆرە بوەستن یان حەزیان لە کەشوهەوای سارد نییە، دەتوانن زووتر دەنگ بە بەربژێری دڵخوازی خۆیان بدەن.
 
بەگوێرەی تاقیگەی هەڵبژاردن لە زانکۆی فلۆریدا، 1.9 ملیۆن کەس لە ویلایەتی جۆرجیا؛ 1.1 ملیۆن کەس لە مشیگن؛ 1.7 ملیۆن کەس لە کارۆلاینای باکوور و 1.1 ملیۆن کەسیش لە ویلایەتی پێنسلڤانیا دەنگیان داوە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەو ویلایەتانە خۆڵەمێشین، واتا خەڵکەکەی خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە دەنگی زۆرینە بۆ کام بەربژێر دەبێت.
 
دەنگدانی پێشوەختە سێ جۆری هەیە: رۆیشتن و دەنگدان لە یەکێک لە بنکەکان، ناردنی دەنگ بە پۆستە یانیش بەجێهێشتنی دەنگ لە سندووقێکی تایبەت کە پێی دەگوترێت درۆپ بۆکس.
 
لەو ژمارەیەی دەنگیان داوە، 15 ملیۆن کەس بە پۆستە دەنگیان داوە.
 
لە تەواوی 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا، تەنیا لە ویلایەتەکانی میسیسیپی، نیو هامشایەر و ئالابامە رێگە بە دەنگدانی پێشوەختە نادرێت.
 
ماوەی دەنگدانی پێشوەختە لە پێنج رۆژ تاوەکو 50 رۆژە و بەگوێرەی ویلایەتەکان دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی پرۆسەکە 23 رۆژ دەخایەنێت.
 
ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار لە 20-09-2024 لە هەردوو شاری فێرفاکس و ئارلینگتنی ویلایەتی ڤێرجینیا، دەنگدانی بەرایی دەستیپێکرد. 
 
لە 20 ساڵی رابردوو خواست لەسەر دەنگدانی پێشوەختە زیادی کردووە. لە هەڵبژاردنی 2000ـدا 16٪ـی دەنگەکان پێشوەختە بوون؛ لە 2004ـدا 22٪ بوو؛ لە ساڵی 2008دا 30٪؛ لە 2012ـدا ٪33؛ لە 2016ـدا ٪40 و لە 2020ـیش بەهۆی کۆرۆناوە رێژەکە بۆ 64٪ بەرزبووەوە.
 
رکابەریی گەرم لە نێوان کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە. بەگوێرەی دوایین راپرسییەکان، ئەگەر هەڵبژاردن ئێستا بکرێت، کامالا هاریس 48.7 بەدەستدەهێنێت؛ دۆناڵد ترەمیش بە جیاوازیی 0.2 خاڵ لە دواوەیە و ٪48.5 بەدەستدەهێنێت.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانگەشەی هەڵبژاردن لە تیبلیسیی پایتەختی جۆرجیا. وێنە: Politico

26ـی ئوکتۆبەر جۆرجیا بە کام لا دا دەڕوات؟

دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت و لە سەرەتای وەرگرتنی سەربەخۆیی، جۆرجیا رووی لە وڵاتانی رۆژئاوا و یەكێتیی ئەورووپا بوو و ئامانجی "یەکگرتنەوەی تەواو" لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ بوو. لە 3ـی ئاداری 2022 جۆرجیا لەگەڵ ئۆکراینا و مۆڵدۆڤا داواکاریی ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەورووپا پێشکێش کرد. جۆرجیا توانی لە 14ـی کانوونی یەکەمی 2023 ببێتە یەکێک لە بەربژێرانی بوونە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، بەڵام یەکێتیی ئەورووپا ئەمەی پەیوەست کردووە بە پێشکەوتن لە 9 بواری جیاوازدا: