رووداو دیجیتاڵ
شۆفێرێکی تاکسی لە تاران جیاواز لەوانی دیکە کاردەکات، ئۆتۆمبێلەکەی کردووە بە مۆزەخانەیەکی بچووکی دراوە کۆنەکانی ئێران و بەمەش سەرنجی سەرنشینانی راکێشاوە.
ئیبراهیم فەخریان، شوفێری تاکسی، دەڵێت، "40 ساڵە ئەم کارە دەکەم، گەیشتمە ئەو بڕوایەی شەقامەکانی تاران تادێت خراپتر و قەرەباڵختر دەبن. لەخۆمم پرسی چی بکەم بۆ ئەوەی باشتری بکەم؟ لانیکەم دەتوانم شتێک بکەم سەرنشینەکان دڵخۆش بکەم."
ئۆتۆمبێلەکەی فەخریان دراوی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی بەریتانی و قاجارییەکانی ئێرانیشی تێدایە.
وەکو خۆی باسی دەکات، بەشێکی دراوەکان وەک خولیایەک کۆی کردوونەتەوە و بەشەکەی دیکەشی بە دیاری وەرگرتووە.
ئیبراهیم فەخریان، باس لەوە دەکات، "کاتێک سەرنشینەکان دراوەکان دەبینن سەرسام دەبن، کچان و ژنان هاوار دەکەن. زیاتر گەنجەکان چێژیان لێوەردەگرن. هەندێک سەرنشین پێم دەڵێن، تەنانەت مۆزەخانە گەورەکانیش وەکو ئێرە نین".
شوفێرەکە ئەلبوومێکی تایبەتی بە دراوە کاخەزییەکانیش هەیە؛ کاتێک سەرنشینێک هەڵدەگرێت، باسی دراوەکانی بۆ دەکات و ئەلبوومەکەیان پیشاندەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ