رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دڵخۆشبووم بە پێشوازیکردن لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی ئەوانم کرد."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێکس نووسی: "دڵخۆشبووم بە پێشوازی لە بەڕێز بۆریس پیستۆریەس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە هەولێر. سوپاسی خۆم بۆ پاڵپشتیی بەردەوامی ئەڵمانیا و هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتکردەوە."
پێنجشەممە 12-12-2024، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بۆریس پیستۆریەس کرد و کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، جێگرى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وهزيرى پێشمهرگه، سوپاسالارى پێشمهرگه، باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق و نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئهڵمانيا ئاماده بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جياكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. ههروهها خۆشحاڵيى خۆى به ئهركى هێزهكانيان له ههرێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كردهوه كه بهردهوام دهبن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ