رووداو دیجیتاڵ
بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەوان سەرنجیان لەسەر نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە و هەڵسەنگاندنیش دەکەن بۆ بەشداریکردن لە قۆناخی راگوزەری سووریا. گوتیشی، "پەکەکە هەندێک جار دۆخی سووریای قۆستووەتەوە."
رۆژی هەینی 10-01-2025 جۆن باس، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەبارەی ئەگەری جێگیرکردنی هێزە ئەمریکی و فەرەنسییەکان لە سنووری نێوان باکووری کوردستان و تورکیا لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، گوتی، "بە وردی سەرنجمان لەسەر نیگەرانییە ئەمنییە راستەقینەکانی حکومەتی تورکیا و کۆمەڵگەی تورکیایە."
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە گوتیشی، "گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان، لەوانەش پەکەکە، دۆخی سووریایان قۆستووەتەوە. بەڕێوەبردنی قۆناخی راگوزەری سووریا بە هۆشیارییەوە زۆر گرنگە، بۆئەوەی نەبێتە هۆی دروستبوونی هیچ مەترسییەک لەسەر تورکیا، عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێی سووریا."
باس ئەوەشی خستەڕوو، "زۆر ئاگاداری ئەوەین هەندێک کەس و هەندێک حکومەت لەوانەیە بوونی هێزەکانی ئەمریکا وەک دڵنیاییەک ببینن، بەڵام دەشزانین هەندێک گرووپ یان تاک لەوانەیە هەوڵی ئەوە بدەن کەڵک لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا وەربگرن بۆ ئەنجامدانی چالاکی، کە ئاسایشی یەکێک لە وڵاتە دراوسێکان، لەوانە تورکیا، لاواز بکات."
لەبارەی سەربازە ئەمریکییەکانی نێو سووریا، جۆن باس ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان بۆ ئەوە لەوێن تاوەکو دڵنیاببنەوە، "داعش جارێکی دیکە نابێتە هەڕەشە بۆ سەر خەڵکی سووریا، خەڵکی تورکیا، خەڵکی عێراق یان ئوردن یان هەر وڵاتێکی دیکە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو 10 ساڵە پڕ ئازارەی هەموومان زۆر سەخت کارمان کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەلافەتە جوگرافییەکەی کە داعش دروستی کرد."
بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەوان هەڵسەنگاندن دەکەن بۆئەوەی بەشداری لە قۆناخی راگوزەری سووریادا بکەن.
رۆژی چوارشەممە، 08-01-2025، میدیای فەرەنسا لە زاری ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند: "بێگومان ئەمریکا و فەرەنسا دەتوانن تەواوی سنوور [باکووری سووریا] بپارێزن و سەقامگیر بکەن. ئێمە بۆ ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە ئامادەین بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسیارێتییە لەئەستۆ بگرین."
ئیلهام ئەحمەد گوتی: "داوا لە فەرەنسا دەکەین بۆ ئەوەی سەرباز بنێرێتە سنوور و ناوچەی لە چەک داماڵدراو سەقامگیر بکات، یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی ناوچەکە بپارێزین و پەیوەندیی باش لەگەڵ تورکیا دابنێین."
بەگوێرەی میدیای فەرەنسا، ئیلهام ئەحمەد گوتوویەتی، "هەرکاتێک فەرەنسا تورکیای رازی کرد ئەمە قبووڵبکات و سەربازی فەرەنسی لەوێ بن، ئەوکات ئێمە دەتوانین دەست بە پرۆسەی ئاشتی بکەین. هیوادارین لە چەند هەفتەی داهاتوو شتەکان بچنە شوێنی خۆیان."
رۆژی 08-12-2024، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) چوونە نێو دیمەشق و دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەدیان رووخاند.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ