کۆشکی سپی لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە: ترەمپ پاڵپشتییان دەکات

دوێنێ کاژێر 09:55
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا "هەموو پاڵپشتییەک"ـی بۆ ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئاسمان و زەوییەوە دەربڕیووە.
 
رۆژی پێنجشەممە 20-03-2025 کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی پرسیاری ئەوەی لێکرا، ئایا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵی گەڕاندنەوەی ئاگربەستی غەززە دەدات؟ گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی گوتی، "ئەو بە تەواوی پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل دەکات، کە لەم چەند رۆژەی دوایی لە غەززە ناویانە."
 
گوتەبێژەکە گوتی، "سەرۆک بە روونی گوتی، ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، بە دۆزەخ باجەکەی دەدات؛ بەداخەوە حەماس یاریکردن بە گیانی خەڵکی هەڵبژارد."
 
لیڤیت گوتی، دۆخەکە بەتەواوی "هەڵەی حەماسە"، ئەوەش دوای ئەوەی لە 07-10-2023 هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، "سەرۆک ترەمپ دەیەوێت هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن."
 
بەرەبەیانی سێشەممە 18-03-2025 ئیسرائیل لەناکاو و بێ ئاگادارکردنەوە، هێرشی کردە سەر غەززە. بەرگریی شارستانیی کەرتەکە رایگەیاند، 504 کەس کوژران کە زیاتر لە 190ـیان منداڵ بوون.
 
لە 19ـی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵەوە ئیسرائیل و حەماس لە ئاگربەستدا بوون و بەو هۆیەوە غەززە ئارام بوو. ئیسرائیل داوایکرد قۆناخی یەکەمی ئاگربەست درێژبکرێتەوە، بەڵام حەماس رەتیکردەوە و داوایکرد بچنە قۆناخی دووەمی ئاگربەستەکە.
 
حەماس، ئەمڕۆ رایگەیاند چەند مووشەکێکی ئاراستەی شاری تەلئەڤیڤ کردووە.
 
دوێنێ (چوارشەممە) ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی زەوینی لە غەززە راگەیاند و رێڕەوی نێتساریم، کە کەرتەکە دابەش دوو دەکات، کەوت دەستی ئیسرائیل.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاهەنگە گەورەکەی نەورۆز لە کۆڵن

وێنە و ڤیدیۆ.. ئاهەنگی نەورۆز لە کۆڵن

ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری کۆڵن دەچنە سەر ستەیج و گۆرانی بۆ بەشدارانی ئاهەنگەکە دەڵێن، لەوانە: شڤان پەروەر، هانی موجتەهیدی، ئەیوب عەلی و نازدار جزیری.