لە رووداوێکی هاتووچۆ دا لە ئەسیوپیا 25 کەس گیانیان لەدەستدا

23-01-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئەسیوپیا دەڵێت، پاسێک لە باکووری وڵاتەکە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 23-01-2025، لە ناوچەی داونت لە هەرێمی ئەمهارای باکووری ئەسیوپیا روویداوە، 14 کەسیش بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 
ئەسیوپیا دووەم گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە لە رووی دانیشتووانەوە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتووچۆی لێ روودەدات. بەشێکی زۆری هۆکارەکەش بەهۆی خراپیی رێگەوبانی وڵاتەکەوەیە.
 
رۆژی 30-12-2024، بارهەڵگرێک کە بەشداربووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دەگواستەوە، کەوتە نێو رووبارێک و بەهۆیەوە 71 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
سەرەتای 2024، پاسێک لە باشووری ئەسیۆپیا کەوتە نێو رووبارێک، لانیکەم 28 کەس گیانیان لەدەستدا و 19ـی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
 
لە ساڵی 2018 لە باکووری وڵاتەکە، بارهەڵگرێکی سوپا خۆی بە پاسێکی بچووکدا کێشا و 18 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کیشوەری ئەفریقا 4٪ـی هەموو ئۆتۆمبێلەکانی جیهانی لێیە و ساڵی پار 19٪ـی مردن بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لەو کیشوەرە بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا. وێنە: ئەرشیڤ

پۆلیسی لاتیڤیا کۆچبەرێکی کورد دەکوژێت

ژمارەیەک کۆچبەری کورد دوای ئەوەی لە رووسیاوە خۆیان گەیاندووەتە بێلاڕووس و لەوێوە ویستوویانە بچنە لاتیڤیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە تەقەی لێکردوون. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا دەڵێت، "یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و زۆرینەشیان بریندار کراون."