گەشتکردن بۆ ئیسرائیل لە گۆتێرێز قەدەخە دەکرێت

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاری دا قەدەخەی چوونە نێو وڵاتەکە بخاتە سەر سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو پاڵپشتیی لە "تیرۆریستان" دەکات. نەتەوە یەکگرتووەکانیش گوتی، ئەوە هێرشێکی دیکەیە بۆ سەر رێکخراوەکەیان.
 
رۆژی چوارشەممە، 02-10-2024، یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، بڕیاریدانداوە قەدەخەی چوونە نێو خاکی ئیسرائیل بخەنە سەر ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەو گوتی: "سکرتێری گشتی نەیتوانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بکات و ناوی نەهێنا."
 
کاتز هەروەها گوتی، سیاسەتەکانی گوتێرێز لە بەرامبەر ئیسرائیل لەماوەی ئەو جەنگەدا "بریتیی بووە لە پاڵپشتیکردنی تیرۆریستان، دەستدرێژیکاران و بکوژانی حەماس، حووسییەکان و حیزبوڵڵا؛ ئێستاش پشتگیریی لە ئێران دەکات کە دایکی تیرۆری جیهانییە."
 
کاتز لە راگەیێندراوێک گوتی، هەر کەسێک نەتوانێت بە شێوازێکی راستەوخۆ و تەواو سەرکۆنەی تاوانە قێزەونەکەی ئێران بکات، شایانی ئەوە نییە پێ بخاتە سەر خاکی ئیسرائیل.
 
دوای بڕیارەکە، ستێفان دووژاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو راگەیێندراوەی کاتز هێرشێکی دیکەیە بۆ سەر کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە لایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە بینراوە.
 
دووجاریک گوتیشی: "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە سەرکۆنەی هێرشەکانی حەماس و تووندوتیژییە سێکسییەکانی ئەو گرووپەی کردووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە