سوپاسالاری ئیسرائیل: ئەگەری راگرتنی جەنگ لە دژی حیزبوڵڵا هەیە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوپاسالاری ئیسرائیل دەڵێت، دوای ئەوەی زنجیرەی فەرماندەیی حیزبوڵڵایان لەنێوبرد، ئەگەری ئەوە هەیە ئیدی جەنگی باکووری ئیسرائیل لە دژی بزووتنەوە لوبنانییەکە کۆتایی پێبهێنن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی هێرزی هەلێڤی، سوپاسالاری ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: "لە باکوور ئەگەری کۆتاییهاتنی [جەنگ] هەیە. ئێمە زنجیرەی فەرماندەیی باڵای حیزبوڵڵامان بە شێوەیەکی زۆر دروست لەنێوبرد."
 
دوای ئەوەی لە 07-10-2023 جەنگی غەززە دەستیپێکرد، حیزبوڵڵای لوبنان رۆژێک دوای جەنگەکە بە شێوەیەکی سنووردار چووە نێو جەنگەکە و بە شێوەیەکی نیمچە رۆژانە هێرشی دەکردە سەر ئیسرائیل.
 
هێرشەکانی ئیسرائیل لە ئەیلوولی ئەم ساڵ چڕبوونەوە و هێرشی زەوینیشی کردە سەر لوبنان؛ ئەمە جگە لە بۆردوومانکردنی چەندین ناوچەی نێو بەیرووت و باشووری وڵاتەکە.
 
رۆژی 27-09-2024 لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت؛ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژرا و دوای نزیکەی مانگێک، لە رۆژی 23ـی تشرینی یەکەم گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی هاشم سەفیەدین، جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاستکردەوە.
 
چەند کاژێرێک پێش کوژرانی نەسروڵڵا؛ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نیویۆرک بوو، گوتارێکی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکێشکرد و گوتی، "حیزبوڵڵا رێگەی شەڕی هەڵبژاردووە. ئێمەش هیچ هەڵبژاردەیەکمان نییە جگە لە شەڕ. شەڕ دەکەین تاوەکو هەموو ئامانجەکانمان بەدەستدەهێنین."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەیرووت پەنابەرانی سووریا لەنێو باڵەخانەی سینەما دەمێننەوە. وێنە: AP

لە بەیرووت پەنابەرانی سووریا لەنێو باڵەخانەی سینەما دەمێننەوە

ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، باڵەخانەی یەکێک لە کۆنترین و باشترین سینەماکانی بەیرووتی لوبنانە. ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا کراوەتە پەناگە.