میدیای فەرمیی سووریا: لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق سێ کەس کوژران

02-10-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای دیمەشق و سێ کەسی کوشتووە، سێ کەسی دیکەشی بریندار کردووە. 
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 02-10-2024) میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە "لە دوژمنکارییەکی ئیسرائیل بۆ سەر باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوونی گەڕەکی مەززێ لە دیمەشق" سێ سڤیل کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
لە هێرشێکی هاوشێوەدا لە رۆژی 20-01-2024، ئێران بۆردوومانی هەمان گەڕەکی کرد و لانیکەم چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژران. ئێران ئەو کات رایگەیاند "دووانیان فەرماندە بوون." هێرشەکە بەجۆرێک گەورە بوو، باڵاخانەیەکی چوار نهۆمیی تەختی زەوی کرد.
 
دوو فەرماندەکەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بریتیی بوون لە حاج سادق ئومیدزادە (ناسراوە بە حوجەتوڵا ئومێدەوار)، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو بۆ کاروباری ئەمنی، لەگەڵ جێگرەکەی بە ناوی حاج غوڵام موحەڕەم ( ناسراو بە عەلی ئاغازادە).
 
دوای هێرشەکە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافی خۆی دەزانێت لە شوێن و کاتی گونجاو، وەڵامی تیرۆری قەوارەی زایۆنیی ساختە بداتەوە."
 
بەپێی ئامارەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەمساڵ تاوەکو سەرەتای ئەیلوول، ئیسرائیل 64 جار هێرشیکردووەتە سەر سووریا، 47 لەو هێرشانە ئاسمانی و، 17ـیان زەوینی بوون، بەهۆیانەوە 139 ئامانجی وێرانکردووە لە کۆگەی چەک، تەقەمەنی، بارەگا، سەنتەر و ئامێرەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق.

ئیسرائیل پێنج سەربازی سووریای کوشت

وەزارەتی بەرگریی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە رایگەیاند: "کاژێر 1:35ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیلی دووژمن لە ئاراستەی گۆلانەوە هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر یەکێک لە پێگە سەربازییەکانمان لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان و لەنزیک کفیر یابوس لە دەوروبەری دیمەشق، بەهۆی ئەو هێرشەوە پێنج سەربازمان شەهید بوون و یەکێکی دیکەشمان برینداربوو."