رووداو دیجیتاڵ
هاریس دەڵێت، ئەگەر خەڵک ئەو وەکو سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا هەڵبژێرن، ئەوا دەبێتە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەک ئینجا دەنگیان پێدابێت یان نا.
رۆژی چوارشەممە 30-10-2024 کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان لە بنکەی ئاسمانیی ئەندرووس لە ویلایەتی مێریلاند گوتی: "کاری من بریتییە لە نوێنەرایەتیی هەموو خەڵک، ئینجا پشتگیریم بکەن یان نا".
خانمە بەربژێرەکە ئەوەی روونکردەوە، ئەگەر ئەو ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، دەبێتە سەرۆکی هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکا ئینجا دەنگیان پێی دابێت یان نا.
ئەگەر لە هەڵبژاردنی 05-11-2024 کامالا هاریس بەسەر دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان سەربکەوێت؛ دەبێتە یەکەم ژنە سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا، دەبێتە یەکەم ژنی رەشپێست، هەروەها دەبێت یەکەم هاووڵاتی بە رەچەڵەک ئاسیایی کە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.
هاریس لە شاری واشنتن دی سی لە بەرامبەر نزیکەی 100 هەزار لایەنگری حیزبەکەی بانگەشەی کرد. لەو بارەیەوە کامالا هاریس گوتی: "دەرفەتی ئەوەمان هەبوو ئەوە روونبکەینەوە کە ئەمریکییەکان بژاردەیەکیان لەبەردەستە و شەش رۆژی دیکە بڕیارێکی گرنگ دەدەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ