رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئەڵمانیا بەدوای بکوژ یان بکوژانی خەزوور و زاوایەکدا دەگەڕێت کە بە رەچەڵەک خەڵکی تورکیان.
رۆژی یەکشەممە، 20-04-2025، بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا رایانگەیاند، تەرمی هەردوو کەسەکە کە گولـلەیان بەرکەوتووە، لەبەردەم ماڵێکدا لە شاری باد ناوهایم کە دەکەوێتە باکووری فرانکفۆرت، دۆزراونەتەوە.
پۆلیس رایگەیاند: "هاووڵاتییەکان پیاوێکی تەمەن 59 ساڵ و زاوایەکی تەمەن 28 ساڵ بوون؛ هەردووکیان بە رەچەڵەک خەڵکی تورکیان".
پۆلیس و داواکاری گشتی رایانگەیاند، هێزێکی زۆری پۆلیس بڵاوبوونەتەوە و بەدوای بکەر یان بکەرانی ئەو تاوانەدا دەگەڕێن. پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوەش کردووە.
شاری باد ناوهایم 25 کیلۆمەتر لە باکووری شاری فرانکفۆرتەوە دوورە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 33,000 کەسە.
ئەو شارە بەوە ناسراوە کە ئێلڤیس پریسلی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لەنێوان ساڵانی 1958 بۆ 1960 لەوێ خزمەتی سەربازی تێدا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ