ئەپیکور: لە هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ناڕازین

28-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت، بۆیان روونبووەتەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق "ئامادە نییە" گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات. دەشڵێت، "هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق قبووڵکراو نین."

رۆژی هەینی 28-03-2025 کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند، "کۆمپانیا نێودەوڵەوتییەکانی نەوت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیازێکی پاکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق و نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیان بە گفتوگۆ کرد."

ئەپیکور دەڵێت، "ئامانجی کۆبوونەوەکان گەیشتن بوو بە بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە هاوتەریب و گونجاوبێت لەگەڵ رێککەوتنە یاساییەکان و بودجەی عێراق."

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بڵاویکردەوە، "بۆمان روونبووەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکات کە تێیدا رێز لە گرێبەستەکانی ئێمە بگرێت."

ئەپیکور باس لەوە دەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق "هەوڵ دەدات رێگەیەک بگرێتەبەر کە بەشێوەیەکی تاکلایەنە جێگرەوەیەک بۆ چوارچێوە یاساییەکە و گرێبەستە بەرکارەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنێت."

کۆمپانیا ئەندامەکانی کۆمەڵەی ئەپیکور ئەو هەنگاوانەی عێراقیان بە "قبووڵنەکراو" ناوبردووە و دەڵێن، "تاوەکو پابەندبوونێک لە حکومەتی عێراقەوە نەبێت، ئامادەنین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەین."

ئەپیکور داوایکردووە، لەبارەی شێوازی وەرگرتنی پارەی فرۆشی نەوتی رابردوو و داهاتوو "دڵنیاییەک" هەبێت.

دوای بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە ئاداری 2023ـەوە هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی تورکیاوە راگیرا.
 
تاوەکو ئێستا چەند جارێک کۆبوونەوە بە مەبەستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەبووە، بەڵام کۆبوونەوەکان نەبوونەتە هۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدا بە فڕۆکەی ئەیر فۆرس وەن دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پاڵم بیچ لە 28-3-2025، وێنە: AP /Manuel Balce Ceneta

ترەمپ دەڵێ پێناسی گومرگی لەسەر هەموو وڵاتان زیاد دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو پێناسە گومرگیانەی بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا رایانبگەیێنێت، "هەموو وڵاتان" دەگرێتەوە، نەوەک تەنیا ئەو وڵاتانەی زۆرترین ناهاوسەنگیی بازرگانییان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە.