کامالا هاریس: باج لەسەر 100 ملیۆن ئەمریکی کەمدەکەمەوە

03-11-2024
تەنیا ئەحمەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
خانمە بەربژێری دیموکراتەکان دەڵێت، ئەگەر ئەمریکییەکان دەرفەتی ئەوەی پێبدەن ببێتە سەرۆک، هیچ شتێک لەم جیهان نییە بێتە سەر رێگەی ئەو و بیوەستێنێت. کامالا هاریس هەروەها بەڵێنی ئەوەیدا، کە باج لەسەر زیاتر لە 100 ملیۆن ئەمریکی کەمدەکاتەوە.
 
کامالا هاریس، بەربژێری دیمەکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەگەر دەرفەتی ئەوەم پێبدەن بۆ ئەوەی بە نوێنەرایەتیی ئێوە وەکو سەرۆک تێبکۆشم، هیچ شتێکی ئەم جیهانە نییە بتوانێت بموەستێنێت."
 
هاریسی جێگری جۆ بایدن لە شاری شارلۆت لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور بوو، بە لایەنگرەکانی گوت: "کاری سەرەکیی من بریتییە لە هێنانە خوارەوەی نرخەکان. ئەگەر ببمە سەرۆک هەموو رۆژێک سەرنج دەخەمە سەر ئەوە. باج لەسەر زیاتر لە 100 ملیۆن ئەمریکیی چینی مامناوەند دەبڕم."
 
هاریس لەباری دۆناڵد ترەمپی رکاربەریدا گوتی، ئێستا دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ ئەوەی پەڕەی 10 ساڵی ترەمپ هەڵدەنەوە "کە هەوڵدەدات دابەشمان بکات و لەیەکدی بترسین، ئەمریکا لەوە بێزار و ماندوو بووە."
 
کامالا هەروەها بەڵێنیدا ئەگەر ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، کە 05-11-2024 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، هەرچییەک لەتوانایدا بێت بیکات بۆ ئەوەی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رابگرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AP/ Alberto Pezzali

بەریتانیا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتەنیاهوو نیشاندەدات

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت