ستاربەکس لەسەر رژانی چوار کوپ قاوە بە 50 ملیۆن دۆلار سزادرا

دوێنێ کاژێر 11:02
تەنیا ئەحمەد
ڤیدیۆی ساتی رووداوەکە
ڤیدیۆی ساتی رووداوەکە
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

کۆمپانیای ستاربەکس لەلایەن دادگەیەکی ویلایەتی کالیفۆرنیاوە سزای پێبژاردنی 50 ملیۆن دۆلاری بەسەردا سەپێنرا، دوای ئەوەی یەکێک لە کڕیارەکانی بەهۆی خواردنەوەیەکی گەرمی کۆمپانیاکە، ئەندامی نێرینە و بەشێکی قاچی سووتا.
 
مایکڵ گارسیا لە 08-02-2020 بە ئۆتۆمبێلەکەی دەچێتە یەکێک لە لقەکانی ستاربەکس بۆ ئەوەی خواردنەوەیەکی گەرم بکڕێت، لقی کۆمپانیاکە لەو جۆرەیە کە پێیاندەگوترێت "drive-through" واتا شۆفێر لە ئۆتۆمبێلەکەی دانابەزێت و داواکارییەکەی لە شوێنی خۆی وەردەگرێت.
 
دوای ئەوەی کچە کارمەندێکی ستاربەکس، 4 خواردنەوە لەسەر سینییەک دەداتە مایکڵ گارسیا، لەنێو ئۆتۆمبێلەکە قاوەکان بە کۆشیدا دەڕژێن. 
 
گارسیا بەهۆی ئەو رووداوە ئەندامی نێرینە و بەشێکی رانی سێ پلە سووتاوە و، ناچار بوو نەشتەرگەری جوانکاری بۆ شوێنە سووتاوەکانی بکات.
 
پارێزەرێکی گارسیا گوتی، ئەو کچە کارمەندە نەیتوانیوە یەکێک لە چوار خواردنەوەکان بە باشی لەسەر سینییەکە جێگیر بکات و رژاوە.
 
دوای بردنەوەی کەیسەکە، دادگەیەکی لۆس ئەنجلس بڕیاری دا قاوەخانەکە 50 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە مایکڵ گارسیا.
 
کۆمپانیای ستاربەکسی تایبەت بە قاوە کە بارەگای سەرەکیی لە شاری سیاتڵی ویلایەتی واشنتنە، گوتی بەنیازە داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگە بکات.
 
ستاربەکس رایگەیاند "ئێمە، هاوڕای ئەو بڕیارە نین کە گوایە هەڵەکە لە ئێمە بووە، پارەی قەرەبووکردنەوەکەش زۆرە. ئێمە پابەندی هەموو پێوەرەکانی پارێزراوین."
 
وەک لە ڤیدیۆکە دا دەردەکەوێت قاوەکە لەنێو ئۆتۆمبێل و لە دەست مایکڵ دا دەڕژێت.
 
ستاربەکس رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کەمتەرخەمیی کڕیارەکەوە بووە، نەوەک کارمەندەکەی ئەوان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەردەم باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە سووریا.

ئەڵمانیا داوا لە سووریا دەکات گرووپە پەڕگیرەکان کۆنترۆڵ بکات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق، داوای لە حکومەتی کاتیی سووریا کرد کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات کە دەستیان لە "کۆمەڵکوژییەکان"ـی ئەم مانگەی سووریا هەبووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات.