رووداو دیجیتاڵ
دوای پچڕانی کارەبا، دەیان کەس لە ناوچەیەکی گەشتیاریی فەرەنسا لە تەلەفریک گیردەبن و دواتر بە هێلیکۆپتەر رزگار دەکرێن.
رۆژی سێشەممە، 24-12-2024 لە ناوچەی سوپەردیڤۆلوی گەشتیاری لە زنجیرە چیای ئاڵپەکانی فەرەنسا لە باشووری وڵاتەکە، 240 گەشتیار بەهۆی پچڕانی کارەباوە لە ئاسمان مانەوە.
گەشتیارەکان وەک چالاکییەکی کاتبەسەربردن لەنێو کورسی هەواییدا بوون کە لە شێوەی (تەلەفریک)ـن؛ لەوکاتە کارەبا دەپچڕێت و گەشتیارەکان کە بەشێکیان منداڵیان لەگەڵ بوو، لە ئاسماندا مانەوە.
گەشتیارەکان لە کاژێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ بۆ 5:00ـی ئێوارە لەنێو کورسییەکاندا مانەوە، دواتر تیمەکانی فریاکەوتن و رزگارکردنی فەرەنسا گەیشتن و هەموویان "بە سەلامەتی" رزگارکردن.
بەرزیی کورسییەکان لە زەوییەوە لە نێوان 1828 بۆ 2500 مەترە. هەموو گەشتیارەکان لە رێگەی هێڵیکۆپتەرەوە رزگارکران و حکومەتی فەرەنسا چەندین تیمی دیکەشی رەوانەی ناوچەکە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ