حوزەیرانی 2024 ریکۆردی گەرمترین مانگی حوزەیرانی تۆمارکرد

09-07-2024
تەنیا ئەحمەد
توێژەران لە دەزگەی کۆپەرنیکۆس دەڵێن، حوزەیرانی 2024 گەرمترین حوزەیران بووە تا ئێستا جیهان بەخۆیەوە بینیبێت.
توێژەران لە دەزگەی کۆپەرنیکۆس دەڵێن، حوزەیرانی 2024 گەرمترین حوزەیران بووە تا ئێستا جیهان بەخۆیەوە بینیبێت.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

توێژەران لە دەزگەی کۆپەرنیکۆس دەڵێن، حوزەیرانی 2024 گەرمترین حوزەیران بووە تا ئێستا جیهان بەخۆیەوە بینیبێت.
 
نیکۆلاس جوڵیەن، توێژەر لە دەزگەی کۆپەرنیکۆس دەڵێت: "زنجیرەی گەرمترین مانگەکان کە ژمارەی پێوانەییان شکاندووە، بەردەوامە و زنجیرەکە لە حوزەیرانی 2023 دەستی پێکردووە. 13 مانگی لەسەریەکە ریکۆردی پلەی گەرمیی بەرزتر تۆمار دەکرێت."
 
مارگرێتا سالازاری تەمەن 82 ساڵ جگە لە پیری و پەککەوتەییەکەی، گەرما تەنگی پێ هەڵچنیوە. سالازار خەڵکی مەکسیکە و وڵاتەکەی لە هاویندا زۆر گەرمە؛ بەشێکی هۆکارەکەیش پەیوەندی بە کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەواوە هەیە.
 
گەرمای بەتین کارەساتی لە وەرزی حەجی ئەم ساڵی سعودیە دروستکرد. تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، ئەم ساڵ هەزار و 301 کەس لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانیان لەدەستدا، زۆربەیان بەهۆی گەرماوە بوو.
 
لە هیندستانیش هەزار و 643 کەس لە شەش مانگی سەرەتای 2024 گیانیان لەدەستداوە و لە مەکسیکیش لە هەمان ماوەدا 125 کەس مردوون.
 
نیکۆلاس جوڵیەن، توێژەر لە دەزگەی کۆپەرنیکۆس باس لەوە دەکات: "لە ساڵی رابردووەوە سەرنجێکی زۆر خراوەتە سەر ژمارە پێوانەییەکان. ئەنجامە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوامان بینی، چەندین ساڵە رووداوەکانی پەیوەندیدار بە گۆڕانی کەشوهەوا بەردەوامن. ئەو زنجیرەیەی لە حوزەیرانی 2023 دەستیپێکرد، بەردەوام دەبێت."
 
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دارستانەکانیشی گڕ تێبەرداوە. لە پێنج مانگی سەرەتای 2024ـدا لانیکەم 17 هەزار و 739 جار ئاگر لە دارستانەکانی ئەمریکا، 150 ئاگر لە دارستانەکانی کەنەدا، 1500 ئاگر لە دارستانەکانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین کەوتووەتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە