رووداو دیجیتاڵ
ژنێکی کەنەدی لە کاژێرێکدا هەزار و 575 شناوی لێدا و ریکۆردی جیهانی شکاند. ئەمە دووەم جارە ناوی دەچێتە کتێبی گینس.
دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.
ژنە کەنەدییەکە گوتی: "هێشتا هەست بە بەهێزی دەکەم و ئامانجم ئەوەبوو ژمارەیەکی زۆرتری شناو لێبدەم."
پێشتر ئەو ژنە کەنەدییە توانی ریکۆردی زۆرترین کات مانەوە لەسەر ئەنیشک و پەنجەکانی پێ (Abdominal Plank Position) بشکێنێت کە چوار کاژێر و 30 خولەک و 11 چرکە بوو. ئەو گوتی، راهێنانی ئەنیشک ئەوی بۆ شناوەکان ئامادەکرد.
لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی شناوەکان، 11 نەوەی ویڵد ئامادەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ