رووداو دیجیتاڵ
ڤاتیکان بە فەرمی رایگەیاند، پاپا فرانسیس بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. پاپا داوایکردووە "لە رۆما بنێژرێت."
پاپا فرانسیسی ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵی لە بەیانیی دووشەممە، 21-04-2025، گیانی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی هەوکردن و کێشەی سییەکانەوە لە نەخۆشخانە خەوێنرا و پێش پێنج هەفتە هاتە دەرەوە.
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. لە 13ـی ئاداری 2013 وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاریکرا.
بەگوێرەی ڤاتیکان، پاپا لە وەسیەتی خۆیدا داوایکردووە لە رۆما لە کەنیسەی (ماریی گەورە) بەبێ "دیکۆر" بنێژرێت. زۆربەی پاپاکانی پێشوو لە کەنیسەی سەینت پیتەر نێژراون.
ڤاتیکان رایگەیاند، پاپا هەروەها داوایکردووە ناوی خۆی بە لاتینی لەسەر کێڵەکەی بنووسرێت (Franciscus).
پاپا فرانسیس کەمێک پێش گیان لەدەستدانی، لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
پاپا فرانسیس لە 17-12-1936 لەدایکبووە، یەکەم کەسی بە رەچەڵەک ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا؛ ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا بوو دوای گریگۆری سێیەم ئەو ناسناوەی وەرگرتبێت. دوای تووشبوون بە نەخۆشی، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ