سەرۆکی جۆرجیا بۆ رووداو: جۆرجیا ئەمریکایەکی پێویستە کە بەهێزتر بێت لە رووسیا

22-01-2025
تەنیا ئەحمەد
ساڵۆمی زۆرابیشڤیلی، سەرۆکی جۆرجیا قسە رووداو دەکات
ساڵۆمی زۆرابیشڤیلی، سەرۆکی جۆرجیا قسە رووداو دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی جۆرجیا بە رووداوی راگەیاند، ئەوەی جۆرجیا پێویستییەتی، ئەمریکایەکی بەهێزە، بەهێزتر و روونتر بێت لە رووسیا، ئیدارەیەک نەبێت کە خۆی رادەستی رووسیا بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کێشەکانی سەرکردایەتیی جۆرجیا بەردەوامن.
 
رۆژی چوارشەممە 22-01-2025 ساڵۆمی زۆرابیشڤیلی، سەرۆکی جۆرجیا قسەی بۆ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن کرد و گوتی "ئەمریکایەکمان دەوێت کە بەهێزتر و روونتر بێت لە رووسیا. ئەوەی من دەیبینم و دەیبیستم، ئیدارەیەکی نوێیە کە دەیەوێت ئەمریکایەکی بەهێزتر ببینێت، هەروەها مانای ئەوەیە ئیدارەیەک نییە کە خۆی رادەستی رووسیا بکات. لەوانەش ئەو ناوچانەی لە دەورووبەری رووسیان."
 
لەبارەی پشتیوانیی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی، زۆرابیشڤیلی گوتی "جۆرجیا 33 ساڵە، لەوکاتەوەی سەربەخۆیی وەرگرتووە، لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێکراوە. دەوڵەتی ئێمە لەلایەن ئەمریکاوە بەهێزکراوە. پێموانییە ئەمریکا ئامادەبێت خۆی رادەستی رووسیا بکات."
 
سەرکردایەتیی جۆرجیا ئێستا بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە، بەرەیەک لایەنگری رۆژهەڵات و رووسیایە و ئەوەی دیکە لای رۆژئاوا و ئەمریکایە.
 
جۆرجیا هەروەها دوو سەرۆکی هەیە. رۆژی شەممە 14-12-2024، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی جۆرجیا رایگەیاند، میخائیل کاڤێلاشڤیلی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا.
 
ئەوکات ساڵۆمی زۆرابیشڤیلی، کە هێشتا ئەمریکا وەکو سەرۆک دەیبینێت، رەتیکردەوە دەسەڵات رادەست بکات و گوتی، "هەڵبژاردنەکە ناڕەوایە."
 
ماوەی سەرۆکایەتیی زۆرابیشڤیلی لە 29-12-2024 تەواوبوو، ئیراکلی کۆباخیدزێ، سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا کە مەیلی بەلای رووسیایە داوای لێکرد دەسەڵات دەستاودەست بکات، بەڵام سوودی نەبوو.
 
پارتی خەونی جۆرجیا پارتی زۆرینە و فەرمانڕەوای جۆرجیایە، بەڵام نایەوێت بەلای ئەمریکادا بشکێتەوە. دوای ئەوەی پارتی خەونی جۆرجیا توانی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری پار بباتەوە، خەڵک بە تۆمەتی ئەوەی پارتەکە لە رووسیا نزیکە و لە ئەورووپا دووردەکەوێتەوە، رژانە سەر شەقامەکان. 
 
لە جۆرجیا چوار پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆن هەن، هەر چواریان رەتیانکردەوە دان بە هەڵبژاردنەکە دا بنێن و بایکۆتی پەرلەمانیان کرد. ئەوان گوتیان، هەڵبژاردنەکەی تشرینی یەکەمی 2024، "ساختەکاریی تێدا کرابوو."
 
رۆژی 28-11-2024، پارتی خەونی جۆرجیا رایگەیاند، دانوستاندنەکانی تایبەت بە بوونە ئەندام لە یەکێتییی ئەورووپا تاوەکو 2028 رادەگرێت. ئەمەش تووڕەیی خەڵکی زیاتر کرد.
 
بەشێکی زۆری خەڵکی جۆرجیا پشتیوانی لە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەورووپا دەکەن و دەڵێن، لە دەستووریش دا ئاماژەی پێدراوە.
 
یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا، رەخنەیان لە جۆرجیا گرت و رایانگەیاند، "پاشەکشێی دیموکراسی لە وڵاتەکەدا بەدیدەکرێت".

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا. وێنە: ئەرشیڤ

پۆلیسی لاتیڤیا کۆچبەرێکی کورد دەکوژێت

ژمارەیەک کۆچبەری کورد دوای ئەوەی لە رووسیاوە خۆیان گەیاندووەتە بێلاڕووس و لەوێوە ویستوویانە بچنە لاتیڤیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە تەقەی لێکردوون. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا دەڵێت، "یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و زۆرینەشیان بریندار کراون."