رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی قوتابخانەکان، منداڵانی قوتابخانەیەکی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بە دڵشکاوی گەڕانەوە؛ لەبەرئەوەی سوپای رووسیا لە رێگەی مووشەکی کرووز، بالیستی و درۆنەوە هێرشی کردە سەر شارەکە.
ئۆلێنا، دانیشتووی کیێڤە و دایکی قوتابیێکە، دەڵێ "لە بەیانیی زووەوە گوێمان لە تەقینەوەی گەورە بوو، منداڵەکەشم ترسا؛ هەموومان خۆمان حەشاردا. هیواداربووم ئەمڕۆ کچەکەم دەست بە خوێندن بکات؛ یەکەم رۆژی قوتابخانە بوو و گوڵم بۆی کڕیبوو."
ڤیتاڵی کلیچکۆ، شارەداری کیێڤ دەڵێت، لە سێ ناوچەی شارەکە دەنگی تەقینەوەی بەرز بیستراوە.
ئۆلێنا گوتیشی "کەمێک تووڕەم، بەڵام پێموایە بەرگە دەگرین و منداڵەکانیشمان بەهێزتر دەبن. ئەم جەنگە نابێتە تراژیدیا بۆ منداڵەکانمان، بەڵکو دەبێت ئەزموونی بکەن و تێیبپەڕێنن."
وەزارەتی بەرگریی رووسیاش بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی 158 درۆنی ئۆکراینای خستووەتەوە خوارەوە کە دووانیان لە ئاسمانی مۆسکۆی پایتەخت بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ