رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
![پیاوێکی ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیل لە شوێنێکی شاری چەند پارچەیەک لە شاری ئەشکیلۆن [عەسقەلان] کە پارچەی مووشەکی بەرکەوتووە، وێنە: reuters پیاوێکی ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیل لە شوێنێکی شاری چەند پارچەیەک لە شاری ئەشکیلۆن [عەسقەلان] کە پارچەی مووشەکی بەرکەوتووە، وێنە: reuters](https://www.rudaw.net/s3/rudaw.net/ContentFiles/862539Image1.jpg?mode=crop&quality=70&rand=1&scale=both&w=752&h=472&version=7544606)
پیاوێکی ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیل لە شوێنێکی شاری چەند پارچەیەک لە شاری ئەشکیلۆن [عەسقەلان] کە پارچەی مووشەکی بەرکەوتووە، وێنە: reuters
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، نزیکەی 10 مووشەک و درۆن لەلایەن حەماسەوە بۆ ئیسرائیل هاوێژراون و "زۆربەیان خرانە خوارەوە." میدیای ئیسرائیل دەڵێت، سێ کەس بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە 06-04-2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "دوای ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی لاخیش [نێوەڕاستی ئیسرائیل] لێدرا، لە ماوەی خولەکێکدا، نزیکەی 10 مووشەک و درۆن، کە لە غەززەوە هاوژێرابوون، ناسرانەوە."
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بە ژمارەیێکی دیاریکراو نەکرد، بەڵام گوتی "زۆربەیان، بە سەرکەوتوویی خرانە خوارەوە."
رۆژنامەی هارتزی ئیسرائیلی رایگەیاند، چەند پارچەیەک لە شاری ئەشکیلۆن [عەسقەلان] و گەن یەفنی کەوتنە خوارەوە، "بەهۆیانەوە زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێک کەوت و سێ کەسیش بە سووکی بریندار بوون."
کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس هێرشەکەی لە ئەستۆگرت و رایگەیاند، بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر شاری کەناراویی ئەشدود.
قەسام رایگەیاند، ئەو هێرشە لە وەڵامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلە "بۆ سەر خەڵکی سڤیلی غەززە."
رۆژی 19-01-2025 تاوەکو سەرەتای مانگی ئادار، قۆناخی یەکەمی ئاگربەستی غەززە جێبەجێکرا، دانیشتووانی کەرتەکە بۆ ماوەی 42 رۆژ لە ئارامیدا ژیان.
دوای ئەوەی لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست و چوونە قۆناخی دووەم، ئیسرائیل و حەماس رێکنەکەوتن، رۆژی 18-03-2025 بۆردوومانەکان دەستیان پێکردەوە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە) مەحموود بەسەڵ، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە گوتی، تەنیا ئەمڕۆ 44 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، 21ـیان لە شاری خان یونسی باشوور بوون.
لەو رۆژەوەی ئاگربەست شکاوە، لانیکەم هەزار و 335 کەس لە غەززە کوژراون. لە تەواوی جەنگەکەشدا نزیکەی 50 هەزار و 650 کەس کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ