دەم پارتی لە سێ ناوچەی ئیستەنبووڵ چالاکی دەکات
رێکخستنی ئیستەنبووڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە سێ ناوچەی ئیستەنبووڵ گردبوونەوە دەکات.
رێکخستنی ئیستەنبووڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە سێ ناوچەی ئیستەنبووڵ گردبوونەوە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداریی لێزمەباران و لافاو لە 22 پارێزگای باکووری کوردستان دەدات؛ پێشبینی دەکات کەشەکە سبەینێش لە 9 پارێزگا بەردەوام بێت
دەم پارتی سەرکۆنەی هەوڵەکانی تایبەت بە دادگەییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات و دەڵێت، ئەو کارە پرۆسەی ئاشتی بەلاڕێدا دەبات
لە ئامەدی باکووری کوردستان، 10یەمین فێستیڤاڵی شانۆ بەڕێوەدەچێت و نۆ رۆژ دەخایێنێت. چالاکیی هونەری جۆراوجۆری تێدا دەکرێت و گرووپی شانۆی گۆران لە سلێمانی بەشداری دەکەن.
راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەوەکالەت دوای ئازادکردنی، گەڕایەوە شاری کەرکووک و لەلایەن لایەنگرانی پێشوازی لێکرا. راکان جبووری رایگەیاند، ناگەڕێتەوە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، تاوەکو ئەو کاتەی دادگە پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک یەکلایی دەکاتەوە.
پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی ئەمڕۆ لە شارەکە روویان دا، 151 کەس بریندار بوون، کە زۆربەیان بەهۆی خۆهەڵدان بووە لە بەرزاییەوە.
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بۆ دیداری ئۆجەلان بەرەو گرتووخانەی سزا قورسەکانی دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوت.
لەبارەی دانوستاندن و گفتوگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ تورکیا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، نوێنەری مەسەدە رایگەیاند، "دوای نەمانی رژێمی ئەسەد، ئێستا دەرفەت هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە، تاوەکو چاوەکان لە بونیاتنانی دەوڵەتێک بێت کە هەمووان لەخۆبگرێت. ئاشتی باڵ بکێشێت بەسەر تەواوی سووریا."
پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە تورکیا رەخنەی تووند لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەگرێت بەهۆی دامەزراندنی تەنیا 6 مامۆستای زمانی کوردی بۆ ئەم ساڵ و دەڵێت، "دەسەڵات گاڵتە بە کورد دەکات."
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا 143 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.
یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان و بۆرساکانی تورکیا، مانگی رابردوو لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستاندا، 3140 کۆمپانیا داخراون. لە بەرامبەردا 9885 کۆمپانیاش دامەزراون
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری لێزمەباران و لافاو لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان دەدات. پێشبینی دەکات کەشەکە سبەینێش لە بەشێکی دیکەی پارێزگاکان بەردەوام بێت
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، هەرچەندە ئاگربەستی تاکلایەنەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی راگەیاندووە، بەڵام سوپای تورکیا لە چوار رۆژدا 627 جار پێگەکانیانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە
وەزارەتی پەروەردەی تورکیا دەڵێت، بۆ ئەم ساڵ 25 هەزار مامۆستای گرێبەست بە هەمیشەیی دادەمەزرێنن. لە کۆی ئەو مامۆستایانە، تەنیا شەش مامۆستا بۆ زمانی کوردی دادەمەزرێن؛ پێنج مامۆستا بۆ شێوەزاری کورمانجی و مامۆستایەکیش بۆ شێوەزاری زازاکی.
عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ دەستی بە کارکردنی سیستمێک کردووە کە رێگە بە سێ فڕۆکە دەدات لە یەک کاتدا لەسەر ھێڵە جیاوازەکان بنیشنەوە یان بفڕن.
شەپۆلێکی بەفر و باران سەرجەم پارێزگاکانی باکووری کوردستان گرتووتەوە و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. شەپۆلەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە دوو هەفتەدا 27 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران و 13 کەسیان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە چوار پەرلەمانتاری دەم پارتی، پەرلەمانتارێکی جەهەپە و پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ، دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بەیکۆز لە ئیستەنبووڵ، کە ئەندامی جەهەپەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، هەرچەندە ئاگربەستی تاکلایەنەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی راگەیاندووە، بەڵام سوپای تورکیا لە پێنج رۆژدا هەزار و 26 جار پێگەکانیانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا 145 كرێكار لە باکووری کوردستان و تورکیا لهكاتی كاركردندا گیانیان لهدهستداوه.
چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا دەستپێدەکات و سێ رۆژ دەخایێنێت. ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەرلەمانتارێکی ئەو پارتە بە رووداوی راگەیاند، "پێشهاتێکی مێژووییە". دەشڵێت، دەم پارتی "کە دوێنێ بە تیرۆریست ناودەبرا، ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پێشوازی لێدەکرێت."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا داوا لە ئیسرائیل دەکات کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە و وڵاتانی دەوروبەری بهێنێت و دەشڵێت، رانەگرتنی هێرشەکان زیان بە سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەکە دەگەیێنێت.
دەم پارتی دەڵێت، سبەی کاژێر 13:30 دیدار و کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار دەکرێت.
بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی ئایاری 2023دا یەک دۆلار بە 19.60 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا؛ لە دووەم گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە لە 28ـی ئایار کرا، بۆ یەکەمینجار بەهای یەک دۆلار 20 لیرەی تێپەڕاند و دوای هەڵبژاردنەکان بۆ یەکەمجار لە 26ـی حوزەیراندا بەهای یەک دۆلار گەیشتە 26 لیرە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری لێزمەباران و لافاو لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان دەدات. پێشبینی دەکات کەشەکە سبەیش بەردەوام بێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی نیسانی 2025، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات لە سنوورە ئاوییەکانی نیمچە دوورگەی ئورلا سەر بە پارێزگای ئیزمیر بەلەمێکی چووپیان لە دەریای ئیجە بەدیکردووە کە هەوڵیانداوە بچنە یۆنان. تیمەکان بەلەمەکەیان راگرتووە کە 36 کۆچبەری تێدابووە. لەنێویاندا سێ منداڵ هەبوون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی نیسانی 2025، جەهەپە 21ـەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە هۆڵی رۆشنبیریی نازم حیکمەت لە ئەنقەرە کرد، لە کۆی هەزار و 323 ئەندام کۆنگرە، ئۆزگور ئۆزەل بە دەنگی هەزار و 171 ئەندام بە سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە. لە سندووقی دەنگداندا 105 دەنگی پووچەڵ هەبوو.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەیدا باسی لە پرۆسەی چارەسەری کرد و رایگەیاند، چارەسەرکردنی پرسی کورد بە دیموکراسیبوونی تورکیاوە دەبێت و پێویستە لە پەرلەمان کاری بۆ بکرێت.
پشووی جەژنی رەمەزان لە باکووری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات. وەزیری گەیاندنی تورکیا دەڵێت، لە رۆژانی پشووەکەدا زیاتر لە 11 ملیۆن و 550 هەزار کەس لەنێوان شارەکاندا هاتووچۆیان کردووە.
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ئەنقەرە دەکات و سێ کەس بۆ سەرۆکایەتیی پارتەکە بەربژێرن.
سەرۆکی دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە سێ مانگدا بایی 1.7 ملیار دۆلار چەک و تەکنۆلۆژیای سەربازیی هەناردەی وڵاتان کراوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە بۆردوومانەکەی رۆژی چوارشەممەی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی سووریا کرد و رایگەیاند، نایانەوێت لە سووریا رووبەڕووی ئیسرائیل ببنەوە.
ئەردۆغان دەڵێت، "پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر" بەگوێرەی ئەو پلانەی دایانناوە بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەک لەئارادا نییە
وەزیری بازرگانیی تورکیا دەڵێت، دەیانەوێت لە دانوستاندنەکانیاندا لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێی هەڵگرتنی پێناسی گومرگی بکەن
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە چوار رۆژی رابردوودا 34 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندێکی توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دۆخی جەماوەریی و دەنگی لایەنە سیاسییەکانی تورکیای دوای دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەهەپە بە جیاوازیی دوو خاڵ لە پێشە.
لە رووهای باکووری کوردستان چەند کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان کردە سەر دوو برا و کوشتیانن. هێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی بکوژەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.
لە پارێزگاکانی وان، قەرس و دێرسم لە باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
برازای ئۆجەلان، پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئۆجەلان جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزانتان پیرۆز دەکات و دەشڵێت، گەلەکەمان لە نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە بەدەم بانگەوازمان بۆ ئاشتی و دیموکراسییەوە چوون.
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی قەوقاز،بە رووداوی راگەیاند، دوای جەژن پێشهاتی خێرا بەڕێوەن و "رەنگە دەم پارتی بەشداری حکومەت بکات و دوو وەزارەتی پێ بدرێت".
هەریەک لە برا و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری 26 ساڵ بەندکراوی پەکەکە، ئەمڕۆ سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان کرد.
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە هاوسەرۆک و 10 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دەم پارتی، جەهەپە و پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ، دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەنقەرە 6 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون
رۆژی شەممە پشووی 9 رۆژەی جەژنی رەمەزان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێدەکات. ژمارەیەکی بەرچاو لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان، بەو هۆیەوە رێگە سەرەکییەکانی شارە گەورەکان قەرەباڵخ دەبن
لە بەردەوامیی کاردانەوەکان بەرامبەر بە بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان، پەرلەمانتارێکی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکپارتی) سەرکۆنەی ئەو بێ رێزییە دەکات و دەڵێت، تاوانە و پێکەوەژیان دەکاتە ئامانج.
چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچەی سنووری لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە هەفتەی رابردوودا لە باشوور و رۆژئاڤای کوردستان ئەنجامدراون، 14 گەریلا و شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە. هەپەگە و هەسەدە تاوەکو ئێستا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە.
گوتەبێژی دەم پارتی بەرگری لە ستراتیژییەتی دانوستاندنی شار دەکات، کە پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لەگەڵ جەهەپە کردبووی و بەهۆیەوە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو پێی تۆمەتبار کراوە و پرسەکەیان لە دادگە بۆ پاڵپشتیکردن لە تیرۆر گۆڕیوە. دەشڵێت، لەسەر بنەمای قازانج-قازانج کراوە و ئەلفوبێی دیموکراسییەتێکی رەوایە.
دوای کاردانەوە تووندەکان لە بەرامبەر بێ رێزیکردن بە ئاڵای کوردستان لە لایەن سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرەوە، سەرۆکی جەهەپە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوای لێبووردنی لە گەلی کورد کرد.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکانی دانانی قەییوومی لە شوێنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە
جەهەپە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆککۆمار کرد. ئۆزگور ئۆزەل دەڵێت، 14 ملیۆن و 850 هەزار کەس دەنگیان بە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو داوە.
سەرۆکی جەهەپە دوای بڕیاری بەندکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، هەموو رێکارێکی یاسایی و مەدەنی و کۆمەڵایەتیی بۆ ئازادیی ئیمامئۆغڵو دەگرنەبەر.
بانکی ناوەندیی تورکیا پەیامی دڵنیایی بۆ بانکەکانی وڵاتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرجەم ئامرازەکان بۆ کاراکردنی بازاڕە داراییەکان بەکاردەهێنن.
سەرۆککۆماری تورکیا رەتیدەکاتەوە شارەوانییەکانی ئاکپارتی بە گەندەڵی تێوەگلابن و دەڵێت، "ئەوان حەڵاڵ و حەرام جیادەکەنەوە و خزمەت دەکەن"، بەڵام جەهەپە لەلایەن سەرۆک شارەوانییە گەندەڵ و دز و بەرتیل خۆرەکانەوە بەڕێوەدەبردرێت.
لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق زانیاریی لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو کەس بە سواری ماتۆڕسکیل 8 جار تەقەیان کردووە و هەڵاتوون
دوو کەسی نەناسراو تەقەیان لە کۆنسووڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ کرد. ئاسایشی ئیستەنبووڵ دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی گابار گەیشتووەتە 80 هەزار بەرمیل
سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی 21ـی ئادار بە جەژنی بەهار و برایەتی ناودەبات و دەڵێت، ئامادەیە داواکارییەک پێشکێشی پەرلەمانی وڵاتەکەی بکات بۆ ئەوەی نەورۆز بکرێتە پشووی فەرمی.
سەرۆککۆماری تورکیا لە بابەتی پرۆسەی چارەسەریدا دەڵێت، گەیشتووینەتە قۆناخێک کە خەریکە شەڕی 40 ساڵەی نێوان سوپای وڵاتەکەی و گەریلاکانی پەکەکە کۆتایی پێدێنن.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە پەیامی نەورۆزدا دەڵێت، با جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵ ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ سووریایەکی دیموکراسی و ئازاد کە تێیدا شکۆی هاووڵاتییانی پارێزراو بێت.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، سەرباری هەموو گوشارەکان، دۆخی کشتوکاڵی تورکیا لە باشترین ئاستی جیهاندایە. بە نموونە دەڵێت، لە بەرهەمهێنانی هەنگوین دووەمی جیهان و یەکەمی ئەورووپان.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی میللی (مەهەپە) رایگەیاند، دەبێ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەبێ هیچ مەرج و دواخستنێک و لەژێر رۆشنایی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڕیاری هەڵوەشاندەوەی خۆی بدات و چەکەکانیان دابنێن. هەروەها پەسنی شاندی دەم پارتی دەکات و بە هەڤاڵانی ئازیز ناویان دەهێنێت.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامدا. دواترینیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. باس لەوە دەکات تاوتوێی زیادکردنی رێژەی هەناردەی کارەبایان بۆ عێراق کردووە لە ماوەیەکی نزیکدا.
لە نوێترین راگەیێندراویدا لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، "لەگەڵ مەسرور بارزانی تاوتوێی پەرەپێدانی بازرگانیی نەوت و کارەبامان کرد".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قسەی کرد: "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ئەمریکا، پرسە ناوچەیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کرد."
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی گشتیی تورکیادا، 5 گومانلێکراو بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر کران
جێگری سەرۆکی رێکخراوی ئاشووری دیموکرات-ی سووریا رایگەیاند، لە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە کەناراوییەکانی سووریا، چوار کریستیان کوژراون و ژمارەیەک خێزانیش ئاوارە بوون.
ئەندامێکی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی رایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، نەشتەرگەریی چاوی بۆ کراوە.
لە نوێترین هەڵوێستی دا دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ چەک دانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، پێویستە پەکەکە و هاوبەشەکانی بەبێ پێشمەرج چەکەکانیان دابنێن و رادەستی تورکیا بکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە عەممان-ی پایتەختی ئوردنەوە رایگەیاند، ناوەندی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەگەڵ عێراق، سووریا، ئوردن و لوبنان دادەمەزرێنن. سەبارەت بە رووداوەکانی لازقییە رایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی سەقامگیریی سووریا و بەلاڕێدابردنی رووداوەکان.
لە عەممان-ی پایتەختی ئوردن، کۆبوونەوەی پێنج قۆڵیی وڵاتانی دراوسێی سووریا بۆ تاوتوێکردنی ھاریکارییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانیی مادەی ھۆشبەر، چەک و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ھاوبەشەکان، بەڕێوەچوو.
بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی دەست بە گەڕێکی دیکەی سەردانکردنی پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکەنەوە. مەهەپە بە ئەرێنی وەڵامی دەم پارتی داوەتەوە و رۆژی 17ـی مانگ کۆدەبنەوە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان روویدا.
لە ئامەدی باکووری کوردستان، لە ئەنجامی شەڕە تەقەی نێوان دوو دراوسێ، سێ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی ئیی پارتی بەهۆی کێشە نێوخۆییەکانی پارتەکە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و کۆنگرەی نائاساییان، یەک بەدوای یەک دەست لەکار دەکێشنەوە و پەیوەندیی بە لایەنێکی دیکەوە دەکەن.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە نوێترین پەیامیدا بۆ پەکەکە، رەتیدەکاتەوە قسە لەبارەی ئاگربەست بکەن. هۆشدارییش دەدات لە هەر "هەوڵێکی بەلاڕێدابردن، خراپ مامەڵەکردن و نیازخراپی."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی گەل و حکومەتی سووریا بەردەوام دەبێت
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی میلـلیی تورکیا (مەهەپە) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەرلەمانتارێکی کوردی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، گرنگە لە پرۆسەی چارەسەریدا هەمووان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی چیای گابار گەیشتووەتە 78 هەزار بەرمیل. تورکیا ئامانجیەتی ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکە بگەیێنێتە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا
2ـی ئاداری 2025، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتی سەبارەت بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبووەوە و بڕیاریدا دەست بە سەردانکردنی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بکەنەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان و ئەفسەرانی هێزەکانی پۆلیس، ئاسایش، جەندرمە، پاسەوانی سنوور، پاسەوانی کەنار دەریاکان و گوندپارێزەکان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە بۆ بەربانگ کۆبوونەوە. نیو کاژێر بەر لە رۆژوو شکاندن، گوتارێکی پێشکێش کردن. هەڵسەنگاندنی بۆ مژارە سەرەکییە نێوخۆییەکان و دەرەکییەکان کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی لە سووریا دوای کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی بەرەو رێککەوتنی نیشتمانیی دەنرێن گرنگن. داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد پشتگیریان بکات و گەمارۆ سەپێندراوەکان هەڵبگرێت.
رۆژنامەڤانێکی بەنێوبانگی تورک راگەیاند، ئامادەکاری یاسایی و دانوستاندنی نهێنی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا نەکراوە. دەشڵێت، بانگەوازەکەی ئۆجەلان تەنیا بۆ پەکەکە نییە، یەپەگەش دەگرێتەوە. پێشی وانییە مەزڵووم عەبدی یاخی بێت و بەدەم بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە نەچێت.
سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ باس لەوە دەکات، پارتەکەی شۆڕشێکی دیموکراسیی دەکات بە دەستنیشانکردنی بەربژێری سەرۆککۆمار لە رێگەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی نێو جەهەپە.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەدەمەوەچوونی پەکەکە و قۆناخی دوای بانگەوازەکە رایگەیاند، خۆیان بۆ قۆناخی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە ئامادە دەکەن.
ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) دوای بڵاوبوونەوەی پەیامی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە رایگەیاند، ئێستا نۆرەی تورکیایە هەنگاو بنێت.
پەیام و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کورد و دەستپێشخەریکردنی لە رێگەی پێشکێشکردنی داوای دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، مژاری سەرەکیی بەرنامەیەکی تایبەتی رووداو بوو. تێیدا پێشکێشکارانی رووداو گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی کورد و تورکیا کرد.
سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد- هوداپار پێشبینی دەکات بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بە ئاراستەی داواکردنی دانانی چەک بێت.
لە سێیەمین کۆڕبەندی هەولێر، ئیسماعیل بێشکچی، بیرمەند و نووسەری تورک رایگەیاند، کورد تاکە نەتەوەی جیهانە کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 60 ملیۆن کەسە، بەڵام لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا خاوەن ناسنامە نییە "هەرچەندە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی شەرعیی یەکلاکەرەوەیە، بەڵام ناتوانێت نوێنەرایەتیی هەموو کورد بکات."
سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا گفتوگۆ لەبارەی جەنگە سێ ساڵییەکەی رووسیا – ئۆکراینا دەکەن
گوتەبێژی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا دەڵێت، لەگەڵ کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی سووریا (رەققە، حەسەکە و دێرەزوور) لە سەرجەم چین و توێژەکان کۆبوونەتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ ئەو کەسانە دەنێرن کە بڕیاریان داوە بەشداریی کۆنفرانسەکە بکەن
دوای 37 ساڵ و لە 20 بۆ 22ـی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتیی کرا. تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمار کران و تاوەکو 10ـی کانوونی دووەمی 2024 فۆڕمی تۆماری خێزان پڕکرایەوە، کە تێیدا زیاتر لە 70 پرسیار لە هاونیشتمانی و هاووڵاتیان کرا.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییوم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی کاخزمان سەر بە قەرس دانرا
هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی پەیام و بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەی رێبەری پەکەکە قسەیکرد و رەخنەی تووندی لە دەسەڵات گرت بەوەی بۆ سزادانی کورد و ئۆپۆزسیۆن، دادگە بەکاردەهێنێت و بە سیاسیی کردووە.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەدیجیتاڵكردن، عێراقییەکان لە بواری دیجیتاڵی بە نەزان و نەخوێندەوار ناو دەبات و دەڵێت، عێراق 5.3 ملیۆن فەرمانبەری هەیە، بەڵام خاوەنی تەنیا 750 هەزار کۆمپیوتەرە. تێکڕای تەمەنی کۆمپیوتەرەکانیش 12 ساڵە.
سبەی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) 8ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە ئەنقەرە سازدەکات. دەم پارتی، پارتی ئایندە و پارتی دێڤا بانگهێشت نەکراون.
سێ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و بانگەشەکردن بۆی لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان دەستگیر کران
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان روویدا
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی ئەنجام دەدات. رەجەب تەیب ئەردۆغان، تاکە بەربژێرە بۆ سەرۆکی پارتەکە.
پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە پشووە. هۆشداریش بە هاووڵاتییان درا، بەهۆی زوقمەوە لە شەوی پێنجشەممەوە زۆربەی رێگە سەرەکییەکان دەیبەستێت.
وەزیری دادی تورکیا لەبارەی داواکاری بۆ دیداری ئیمراڵی و پەیامی ئۆجەلان رایگەیاند، شاندی دەم پارتی تاوەکو ئێستا داواکاریی فەرمییان پێشکێش نەکردووە و ئەوەشی خستەڕوو کە بەپێی یاسا، سزادراو بۆی نییە پەیامی ڤیدیۆیی بۆ رای گشتیی بڵاوبکاتەوە.
بەڕێوەبەری پێدانی مۆڵەتی کارکردنی رۆژنامەڤانان و دامەزراوەکانی میدیایی لە وەزارەتی راگەیاندنی سووریا رایگەیاند، لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، زیاتر لە 2000 مۆڵەتی کارکردنیان داوەتە رۆژنامەڤانان.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، پێشبینی دەکەن کۆتایی ئەم مانگە، یان سەرەتای مانگی داهاتوو، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامەکەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری بڵاوبکاتەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، سبەی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق و داتا و زانیارییە پەیوەندیدارەکان لە کۆنفرانسێکدا بڵاودەکەنەوە.
کاردانەوەکان لە دانانی قەییوم بۆ گەورەشارەوانیی وان و لەکارلادانی هاوسەرۆکی شارەوانییەکە بەردەوامە. هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، کاتی هاتووە ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە، "یان دژایەتیی کورد بکەن یانیش ئاشتی و دیموکراسی هەڵبژێرن".
میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بە هاوئاهەنگی ئاسایشی ئیستەنبووڵ، ئەندامێکی رێکخستنەکانی فەرەنسای پەکەکەی لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکردووە.
پەرلەمانتاران و رێکخستنەکانی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) لە پارێزگەی شرنەخی باکووری کوردستان چالاکییان کرد و داوایان لە دایک و باوکان کرد زمانی کوردی وەک وانەی بژاردە بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت، عەبدوڵڵا زەیدان، بەتۆمەتەکانی "هاوکاریکردنی بەمەبەست بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" و "بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" رۆژی 11ـی شوباتی 2025، لەلایەن دەستەی دادوەرانی پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد، سزای 3 ساڵ و 9 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا."
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، نامەیەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری 25 ساڵ زیندانیکراوی پەکەکەیان بەدەست گەیشتووە و دەشڵێت: "پێویستە هەلومەرجی زیندانیکردنی ئۆجەلان بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بڵاوبکاتەوە."
لە هەردوو پارێزگای ئامەد و مەرەش لە باکووری کوردستان لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتووچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆککۆماری تورکیا لە پاکستانەوە رایگەیاند، لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا پێکەوە کاردەکەن و بۆ قۆناخێکی جیاواز هەنگاو دەنێن.
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی سەردانی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەی کرد، لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی پارێزگای ئەدیرنەی تورکیا. دیدارەکە تایبەت بوو بە دوایین پێشهاتەکانی پرسی ئاشتی.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، تاوەکو لەنێوبردنی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان"، هێزەکانیان لە سووریا دەمێننەوە، بەڵام رەنگە گۆڕانکاری لە پێگەکان و ئەرکەکانیان بکرێت؛ بەمنزیکانەش پاشکۆی سەربازیی رەوانەی دیمەشق دەکەن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، پار نزیکەی 198 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەلایەن دادگەکانەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو و بەشێکیشیان داواکراو بوون.
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ـی گوت: "بۆ ئاشتی و برایەتی، تورکیا پێویستی بە ئێوەیە."
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگە لەبارەی سزادانی هاوسەرۆکی شارەوانیی وان رەتدەکەنەوە و گوتی "بڕیاری دادگە بە نەبوو هەژماری دەکەین و قبووڵی ناکەین."
سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیندۆنێزیاوە باسی دۆخی غەززە و فەلەستینییەکانی کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئەوان بە ئارامی نەگەن، وڵاتانی ناوچەکەش ناتوانن سەقامگیر بن.
پەرلەمانتارێکی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) داوا دەکات زمانی کوردی بکرێتە فەرمی و دەڵێت، ئەگەر ئەو کارە نەکرێت، زمانەکە لەنێو دەچێت. دەشڵێت، پێویستە خەڵک بایەخی زمانی کوردی بزانن و فێری بن و پێداگری لەسەر بکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، راگواستنی فەلەستینییەکان لەسەر خاکەکەیان، قابیلی قبووڵ نییە
جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرز دەبێتەوە و نرخی لیترێک دەگاتە 46.45 لیرە (نزیکەی 1706 دیناری عێراقی)
سەرۆک هۆز و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دەربڕی و پەیامێکیان ئاراستەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد. دەڵێن، بۆ سەرخستنی پرۆسەکە پێویستە هەموو کەس و لایەنێک رۆڵ بگێڕن
لە دوو کاژێردا، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 4.8 و 5.1 پلەی رێختەر، لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لەنێوان تورکیا و یۆنان تۆمارکران. دەزگای ئافاد دەڵێت لە 48 کاژێردا 600 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە.
یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەبدوڵڵا زەیدان لە رۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2025 و دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنەکە لە رۆژی 30ـی هەمان مانگ لە پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوون، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی زەیدان لە هەردوو دانیشتنەکە دا لەبەر نەخۆشکەوتنی، دادبینییەکە دواخرا.
رۆژی 11ـی شوباتی 2025، سێیەمین دانیشتنی دادگەییکردنی عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان، لە پێنجەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەدەچێت.
لە نوێترین پەیامیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی، کۆتاییهاتنی کۆنفرانسی رێکخستنەکانی ئاکپارتیی لە سەرجەم پارێزگەکان راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە؛ ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی، کە بڕیارە لە 23ـی شوبات ئەنجام بدرێت.
ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە گەشبینە بە جێبەجێکردنی هەر سێ یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان، لێبووردنی گشتی و باری کەسی کە بە فەرمانێکی دادگەی باڵای فیدراڵی راگیراون؛ دەشڵێت: "ناکۆکی بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان هۆکاری کێشەکەیە و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چارەسەری دەکات".
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، تەندروستیی سەرۆکی مەهەپە باشە.
لە درێژەی رۆژی چالاکییەکانیدا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، دەم پارتی ئامادەکاری بۆ گردبوونەوەیەکی جەماوەری گەورە لە ئامەد دەکات.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 15 ملیۆن و 701 هەزار و 602 کەس تێیدا دەژین. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایەی تورکیا لە ژمارەی دانیشتووانی 100 وڵات زیاترە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی تەندروستیی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، ئەمڕۆ نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرا. راگەیاندنی مەهەپە دەڵێت، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی کرا و تەندروستیی جێگیرە.
گوتەبێژی لیوای شیمالی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە لە رەققە بە رووداوی راگەیاند، رەنگە هەسەدە ببێتە بنەما و بنچینەیەکی بەهێزی سوپای سووریا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، لە بەفربارینەکەی رۆژی 5ـی مانگ، رێگەی 88 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون لە جۆلەمێرگ داخرابوو، بەڵام رۆژی دواتر گەیشتە 168 گوند. لە مووش رێگەی 61 گوند، لە بەدلیس رێگەی 100 گوند و لە وان-یش رێگەی 69 گوند داخرابوون.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی میللی (مەهەپە) بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت کرا. کەسە نزیکەکانی رەتیدەکەنەوە تەندروستیی ناجێگیر بێت.
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی دەڵێت، کۆنگرەکانی پارتەکەی بۆ پێدانی وزەیە بە گەنجەکان، بەڵام کۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆن بووەتە ئامرازی پەڕوباڵکردنی یەکدی.
سوپای تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لە تورکیا و باکووری کوردستان بەهای لیرەی تورکی دابەزی و ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد. یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 36 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ناوەندی ئۆ ئاڕ سی بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی تایبەت بە سەرکردە دڵخوازەکان لەلایەن گەنجانی باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە. ئەردۆغان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دووەمین رۆژی چالاکییەکاندا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ و چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و تورکیا چالاکی رێکدەخەن.
پەرلەمانی تورکیا یاسای کەمترین مووچەی خانەنشینانی هەموار کردەوە و بڕەکەی بۆ 14 هەزار و 469 لیرە (نزیکەی 530 دۆلار) زیاد کرد
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "هەڵبژاردنی پێشوو بووە رابردوو. ئیدی ئەوەی لەسەرمانە ئەوەیە قسەی نوێ لەبارەی ئەمڕۆ بکەین و ئامادەکاری بۆ سەرکەوتنەکانی داهاتوومان بکەین."
هاووڵاتییەکی سووریایی بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە لە ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا. لە 15 رۆژی رابردوودا 38 کەسی دیکە بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.
"چاوەڕوانین لە مانگی شوبات و ئاداردا بڕێکی باش باران ببارێت. بۆیە لە قۆناخی وشکەساڵیدا نین. عێراق و ناوچەکە هیچ کامیان لە وشکەساڵیدا نین."
هاونیشتمانییان لە سنووری شارۆچکەی سێوەرەکی پارێزگای رووها لە باکووری کوردستان نوێژەبارانەیان کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە سووریاییەیان دەرهێناوە کە کەوتبوونە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەی کۆنیا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو دوو کەسە هاوژین بوون.
لە کۆی 14 دەستگیرکراوی پەیوەندیدار بە کەوتنەوەی ئاگری هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵوی تورکیاوە 9 کەسیان لە رۆژانی داهاتوودا دادگەیی دەکرێن
ساڵی رابردوو زیاتر لە 180 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە باکووری کوردستان و تورکیا فرۆشراون، ئەوەش بەرزترین ژمارەی فرۆشی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بووە لە چەند ساڵی رابردوو لەو وڵاتەدا
پار تورکیا بایی 197 ملیۆن دۆلار مزرەمەنی هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە
سەرۆککۆماری تورکیا لە بابەتی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیدا دەڵێت، "ئەو هەنگاوانە جێبەجێ دەکەین کە دەبنەهۆی دابەزینی هەڵاوسان."
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵوی تورکیا، دوو کەسی دیکە دەستگیرکران و بەو جۆرەش ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە 14 کەس
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵو-ی تورکیا، کەسێکی دیکەش دەستگیرکرا. ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە 12 کەس.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی سووتانی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵو، گەیشتە 79 کەس.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی سووتانی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵووی تورکیا، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری بەوەکالەتی بەرگری شارستانیی شارەکە دەستگیرکران.
شاندی دەم پارتی داواکاریی پێشکێشی وەزارەتی دادی تورکیا دەکات بۆ سەردانکردنەوەی ئیمرالی.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی جەهەپە بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتەکە لە ئیستەنبووڵ کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی ژووری بازرگانیی بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە، گواستنەوەی بەرهەم و بەروبوومە خۆماڵییەکانی کوردستان بۆ نێوەڕاست و باشووری عێراق کێشەی نییە، بەڵام بەرهەمە هاوردەکراوەکانی وڵاتە دراوسێکان لە بازگەکان رێگرییان لێ دەکرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، یەپەگە گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاسایش و سەقامگیریی سووریا. ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو ئەو هێزە "چەکی بەدەستەوە بێت، ئاسایشمان پارێزراو نابێت."
سەرۆککۆماری تورکیا لە بابەتی پرۆسەی چارەسەریدا پەیامێک بۆ پەکەکە دەنێرێت و دەڵێت، "ئەگەر رێکخراو دەستبەرداری چەک بێت، رێکخستنەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆتاییان پێبهێنێت، لە پێکهاتەی سیاسیدا وەکو پارتێکی راستەقینەی تورکیا مامەڵە بکات، 85 ملیۆن هاووڵاتی سوودمەند دەبن."
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، رەزا ئاکپۆلات، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بێشیکتاش لە ئیستەنبووڵ کە ئەندامی جەهەپەیە، لە کارەکەی دوورخرایەوە
تۆڕی میدیایی رووداو، زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەردوو کەسەکە دەستکەوتووە. یەکێکیان ناوی ماکس بلومێنتاڵ-ە چالاکڤان و ئێدیتۆری ئاژانسی زە گرەیزۆن نیوز The Gray Zone Newsـە. ئەوەی دیکەشیان سام حوسەینی، رۆژنامەڤان و چالاکڤانی دژی جینۆساید و چەکی کۆمەڵکوژە.
کۆنسووڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە دەربڕی و رایگەیاند، بۆ ئێمە ئاگربەست واتە راگرتنی کوشتنی منداڵ، ژن، پیاو و پیر دەگەیێنێت. دەشڵێت: "غەززە بە مرۆڤ و ئاژەڵ و دار و بەرد و خاکەکەی رووبەڕووی رەشەکوژی بووەتەوە."
سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی بە راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دەردەبڕێت و دەڵێت، تورکیا هیچ کات پشتی لە دانیشتووانی غەززە نەکرد.
سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی حکومەتی سووریا کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییووم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی ئاکدەنیز سەر بە پارێزگای مەرسینی تورکیا دانرا، کە دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا بردیەوە
پار لە تورکیا و باکووری کوردستان، هەزار و 723 کۆمپانیا مایەپووچ بوونی خۆیان راگەیاند، بەراورد بە پێرار بە رێژەی 231.98٪ مایەپووچ بوونی کۆمپانیاکان زیادیکردووە.
ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا رایگەیاند، پار بایی نزیکەی 230 ملیۆن دۆلار فستقیان هەناردەی 96 وڵاتی جیهان کردووە.
رێگەی 132 شارۆچکە و گوند لە پارێزگای جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان گیراوە. تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەیاندان.
لە کەناراوی قەزای چەشمە لە پارێزگای ئیزمیری توركیا، 69 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
بەهێزترین 20 سوپای وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2025 دیاریکران. ئەمریکا و رووسیا وەک هەمیشە لە ریزبەندی یەکەم و دووەم بەهێزترین سوپای جیهانن.
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە 14 پەرلەمانتار کە هاوسەرۆکی دەم پارتی، سەرۆکی جەهەپە و سەرۆکی ئیی پارتیش لەنێویاندایە، 17 دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رووداو راگەیاند، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی و یاسای بودجەی گشتی، سەرباری کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی، مووچەی مانگی 12 نافەوتێت.
هەریەک لە پارتی ئاییندە، پارتی دێڤا و پارتی سەعادەت لە پەرلەمانی تورکیا فراکسیۆنێکی هاوبەشی پەرلەمانییان پێکهێنا و کەسێکیان بۆ سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکە دەستنیشان کرد
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کرد و بۆ ماوەی 40 خولەک کۆبوونەوە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان روویدا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە مانگێکدا نزیکەی 53 هەزار کۆچبەری سووریایی نیشتەجێبووی تورکیا، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشەی لە هێزە کوردییەکان و ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاند، "ئەوانەی بیر لە کانتۆن و بیرۆکەی جوداخوازی دەکەنەوە، باجەکانیان چەند هێندەی دیکە قورستر دەبێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپای راگەیاند، "ئەگەر ئامانجەکانتان لەناوچەکەدا جیاوازن، دەتانەوێت بە بەبیانووی داعش، پەکەکە بەهێزبکرێت وخزمەت بە سیاسەتی دیکە بکرێت، ئەوە رێگەپێدراو نییە". هاوتا ئوردنییەکەشی رایگەیاند، لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا پشتیوانی تورکیا دەکەن.
شاندی دەم پارتی درێژە بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سیاسەتمەداران و سەرۆک و بەرپرسانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی تورکیا دەدات؛ بڕیارە لەو چوارچێوەیەدا سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش بکات
جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 45.70 لیرە (نزیکەی 1690 دیناری عێراقی).
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، عێراق بۆشایی لە بەکۆگاکردنی ئاو هەیە و پێویستە بەنداوی گەورە دروست بکرێن. ئاماژە بەوەش دەکات، رێککەوتنی گرنگ لەنێوان عێراق و تورکیا هەیە بۆ دروستکردنی بەنداو لەسەر ئەو ئاوانەی لەو وڵاتەوە دەڕژێنە نێو عێراق
گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، 15 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە چاودێریی تەندروستییە.
ئەمشەو، 2ـی کانوونی دووەمی 2025، فەردی تایفوور، هونەرمەند، میوزیکژەن و ئاوازدانەری بەناوبانگی تورکیا، کە ماوەیەکی زۆرە نەخۆشە و لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ئەنتاڵیا چارەسەری وەردەگرت، لە هەمان نەخۆشخانە دا لە تەمەنی 79 ساڵی کۆچی دواییکرد.
لەیلا عەبدوللـەتیف، کە بە خانمی پێشبینییەکان ناسراوە، پێشبینی دەکات لە 2025ـدا کۆبانێ رووبەڕووی هێرشێکی گەورە ببێتەوە و کێشەی ئەمنی و سەربازی لەسەر سنووری تورکیا – سووریا دروست ببێت و چەند سەرکردەیەکی کورد تیرۆر بکرێن. پێشبینی بوومەلەرزەی بەهێزیش لە تورکیا و سووریا دەکات کە کاریگەریی بەهێزی لەسەر عێراق هەبێت.
محەممەد فاتیح ئەربەکان لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە داوایکرد، ئەگەر ئۆجەلان پەیامی داماڵین و چەکدانان لە پەکەکە بکات، با لە ئیمراڵییەوە بیکات. ئەو، پشتیوانی لە پرۆسەی چارەسەری دەکات و دەڵێت، "دەبێ پرۆسەکە راستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتییانەوە بکرێت."
دوای سێ رۆژ، تەرمی مامۆستایەک لەنێو چەمی ئاڤاڕەش لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان دۆزرایەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، دوو هەزار و 103 کارمەند و ئەفسەر بەهۆی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە وەزارەت دەرکراون و سێ هەزار و 160 ئەفسەر و کارمەندی دیکەش خانەنشین کران. دەشڵێت 11 بازرگانی گەورەی مادەی هۆشبەریان کوشتووە.
رێگەی 416 شارۆچکە و گوند لە پارێزگاکانی دێرسم، مووش و خارپێتی باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرەوە گیراوە. تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگەکاندان.
سێیەمین رۆژی دانیشتنی دادگەییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵ لە ئامەد بەڕێوەدەچێت. چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دادگە بڕیار بدات.
چوونی خەڵک بۆ 14 ناوچە لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخە کرا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەو هاریکارییەی سوپای تورکیا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لە بواری بەرگریدا دەیکات، نەک تەنیا بۆ بەرژەوەندیەکانی هەردوو وڵات، بەڵکو بۆ سەقامگیریی ناوچەکەش بە دەرفەتێکی گرنگی دەبینن.
نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتن رایگەیاند، پێش هەموو شتێک دەبێت کورد ماڵی خۆی رێکبخات ئینجا بەرەو دیمەشق بچێت، بەپێچەوانەوە رۆڵیان لەوێ لاواز دەبێت.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا 18 ئەندامی رێکخراوی داعشیان لە رەققە دەستگیرکرد و راشیانگەیاند، بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکییان، پێویستیان بە هاوکاریی نێودەوڵەتیی چڕوپڕە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی تەحریر شام و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئامانجی ستراتیژیی وڵاتەکەی لەنێوبردنی یەپەگەیە لە سووریا و دەشڵێت سووریایەکی "بێ تیرۆریست، بێ داعش و پەکەکە"یان دەوێت، سووریایەک هەڕەشە نەبێت بۆ کورد، تورکمان، عەلەوی و سوننە.
لە مزگەوتی ئومەوی لەنێو جەرگەی دیمەشقی پایتەختی سووریا، رووداوێکی مێژوویی روویدا. ئاپۆڕای جەماوەری هاووڵاتییان روویانکردە مزگەوتەکە و دوای کەوتنی حکومەتی ئەسەد یەکەم نوێژی هەینییان تێدا کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی بۆ پەنابەرە سووریاییە نیشتەجێووەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی دەیانەوێت لە تورکیا بمێننەوە و درێژە بە کار و ئەزموونەکانیان لە وڵاتەکەیان بدەن، "لەسەر سەرمان جێیان هەیە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. سبەی لەگەڵ هاوشانە هاکان فیدان کۆدەبێتەوە.
تورکیا لە پاش 12 ساڵ، بورهان کۆرئۆغڵو وەک باڵیۆزی کاربەڕێکەری وڵاتەکەی لە دیمەشق دیاریی دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئەنقەرە و سبەی لەگەڵ هاوشانە تورکییەکەی لەبارەی پرسی سووریا کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە رێڤەبەری خۆسەر بە رووداوی راگەیاند، مەزڵووم عەبدی نەچووەتە دیمەشق، ئەو هەواڵانەی لەم بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستی.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) سەردانی دیمەشقی کرد و لە مزگەوتی ئومەوی نوێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، رێگە نادەین داعش و پەکەکە دۆخی سووریا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بقۆزنەوە و ئەم وڵاتە بکەنە "لانکەی تیرۆر".
کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. دۆخی سووریا و کەمترین بڕە مووچە، مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
چوار سەرۆکایەتیی عێراق و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا کۆبوونەوە، جەختیان لە رێزگرتن لە سەروەری و ئیرادەی گەلی سووریا کرد. تیشکیان خستەسەر گرنگیدان بە رێکارە ئەمنییەکانی سەر سنوور و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی عێراق لە سووریا.
سەرۆکی رەوتی سەدر داوا لە سووریاییەکان دەکات بە دیالۆگی نیشتمانی حکومەتێکی دیموکراسی پێکبهێنن کۆکەرەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی گەل بێت.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی سووریاوە باس لەوە دەکات دۆخێکی جیاوازی سیاسی و دیپلۆماسی لە سووریا بەدی دەکرێت، پێویستە هەموو سووریاییەکان بڕیار لە چارەنووس و داهاتووی خۆیان و وڵاتەکەیان بدەن. دەشڵێت: "چاومان لە پارچە بەردێکی هیچ وڵاتێک نییە".
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر دەڵێت، "ئیسرائیل پڕۆژەیەکی گوماناوی لە سووریا و تەواوی ناوچەکە بەڕێوەدەبات." ئاماژە بەوەش دەکات "ئەگەر عێراق لە پێشهاتەکانی سووریا هەڵوێستی نەبێت باجی گەورە دەدات."
ئەمشەو 6ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی دەرەوە و کاروباری کۆچبەرانی ئوردن، راگەیێندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی سووریا بڵاوکردەوە. تێیدا داوا لە رەوەندە ئوردنییەکانی نیشتەجێبووی سووریا دەکات بە زووترین کات سووریا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتاییهات. کۆبوونەوەکە چوار کاژێر و نیوی خایاند و لە راگەیێندراوی کۆتاییدا هەڵسەنگاندن بۆ پرسەکانی رۆژەڤ و پێشهاتەکانی سووریا، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرا.
ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ، لەکاتێکدا 15 هەزار کوردی ئاوارەی عەفرین لە شەهباوە بەرەو تەبقە و رەققە دەهاتن، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رفێندران و تائێستا دیار نییە بەرەو کوێ براون و چارەنووسیان نادیارە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆبووەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، هەڵمەتێکی فراوانی دوورخستنەوەی هاونیشتمانییان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەستپێکردووە.
هەسەدە هۆشداری داوە کە رەنگە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن پێشێلکاری بەرامبەر دانیشتووانی هەردوو گەڕەکە کوردنیشینەکە بکەن، بەڵام ئەندامەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەوەی بە "پروپاگەندە و چەواشەکاریی هەسەدە" ناوبرد و گوتی: "پەیامی دڵنیایی بە گەلی کوردی کەسوکارمان لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بگەیێنین بەوەی ئەوان کەسوکاری ئێمەن، پابەندی خۆمان بە هەموو پێوەرە ئەخلاقییەکان رادەگەیێنین و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکەین و رێزیان دەگرین."
جێگری سەرۆکی دەستەی ئەحرار شام، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، ئۆپەراسیۆنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەردەوامە. دۆخی مەیدانی یارمەتیدەرە بۆ پێشڕەویی زیاتر و ئاماژە بەوەش دەکات، "هیچ نیازێکی خراپمان لە دژی عێراق نییە."
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) هۆشداری لە مەترسیی هەڕەشەیەکی نوێی خوێنڕشتن لە دژی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا دەدات بەهۆی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ حەلەب و تەلرەفعەت و ناوچەکانی دیکە.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی چەند رۆژی رابردووی سووریا، پەیامێک بۆ هەسەدە دەنێرێت و دەڵێت، لە هیچ لایەن و گرووپێکی قبووڵ ناکەن دۆخەکە لە دژی خاک و گەلی تورکیا بقۆزێتەوە.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) سەرکۆنەی دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی میکس لە پارێزگای وان دەکات و دەڵێت، ژێرپێ خستنی ویستی گەلە.
سەرۆکی روانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا دەڵێت، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام نایەوێت لە حەلەب رووبەڕووی هێزە کوردییەکان ببێتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە سێ رۆژدا نزیکەی 300 چەکدار و 28 خەڵکی سڤیل کوژراون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ وڵاتەکەمان پرسی لەپێشینەیە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دەکرێت هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دۆخی ئێستای سووریا لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە.
لەسەر سنووری باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی سێ کۆچبەری نایاسایی دۆزرانەوە. پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەفربارین و سەرماو و سۆڵە گیانیان لەدەستدا بێت.
پارێزگەی شرنەخ چوونی خەڵکی بۆ چەند ناوچەیەکی سنووریی پارێزگەکە قەدەخەکرد. بڕیارەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە گرتووخانەی مەرمەرە لە ئیستەنبووڵ سەردانی سەرۆکشارەوانییە قەییومکراوەکەی ئەسەنیورت دەکات.
لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان، رێگەی 283 گوند و شارۆچکە و ئاوایی داخراون، تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەیاندان.
رۆژنامەڤانێکی کوردی خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستان، پارتێکی سیاسیی نوێی بەناوی نەورۆز دامەزراند.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەلەتێی باکووری کوردستان روویدا.
کۆمپانیای ئاسال ASAL، بۆ توێژینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری کردووە و دوو پرسیار لەبارەی پەکەکە کردووە، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە 75.1%ی بەشداربووان پێیانوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک نابێت
لە پارێزگای ئافیۆن کاراهیسار لە تورکیا, رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و 30 کەس برینداربوون، تەندروستیی چوار لە بریندارەکان ناجێگیرە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای قەرس لە باکووری کوردستان روویدا
لە 10 مانگی ئەم ساڵدا 21 هەزار و 320 کۆمپانیا لە باکووری کوردستان و تورکیا داخراون و 92 هەزار و 712 کۆمپانیاش دامەزراون
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلوور دەڵێت، دەسەڵات لە رێگەی دادگەوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "چوون"ی هاونیشتمانییان بۆ کەرکووک بۆ سەرژمێری، نیگەرانیی تورکمان و عەرەبی لێکەوتووەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "نابێت دەستکاری ئەو پێکهاتە دیمۆگرافییە بکرێت بە درێژایی مێژوو لە کەرکووک دروستبووە".
تورکیش ئێیەرلاینز دەڵێت، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە 38 گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ هەڵوەشاندووەتەوە
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلووری پارێزگەی دێرسمی باکووری کوردستان دانرا.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، نەوتی زۆریان لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان دۆزیوەتەوە و ئێستاش لەو ناوچانەدا کار دەکەن
حکومەتی عێراق پێشوازی لە بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان دەکات و فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی حکومەت و وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل بەرز دەنرخێنێت.
ژنێک لە ئەنقەرە سەرەرای ئەوەی مووچەیەکی زۆری هەبووە، بەڵام ئامادە نەبووە یەک قوروش بۆ ماڵبات و هاوژینەکەی خەرج بکات، هاوژینەکەشی بەو هۆیەوە لێی جیادەبێتەوە.
لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی مەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە و پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری سەرۆکەکەیان راگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا سەردانی ناوەندی تۆمارکردنی سەرژمێریی کرد و رایگەیاند، حکومەتەکانی پێشوو زۆر هەوڵیان دا سەرژمێری بکرێت، بەڵام نەتوانرا؛ گوتیشی داتاکانی سەرژمێری زۆر ورد و باوەڕپێکراو دەبن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی جەهەپە لەبارەی قەیووم کۆدەبێتەوە و پلانی نوێش بۆ چالاکییەکانی دادەنێت
هۆکاری راستەقینەی بەشدارینەکردنی سەرۆککۆماری ئیسرائیل لە کۆنفرانسی COP29 لە ئازەربایجان، داخستنی ئاسمانی تورکیا بووە بەڕووی ئەو فڕۆکەیەی کە ئیسحاق هێرزۆک-ی دەگواستەوە
سەرۆککۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی G20، سەردانی بەرازیل دەکات.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە باڵەخانەی ئاسایشی پارێزگای موغڵا رایگەیاند لەو 12 هەزار کارمەندەی پۆلیس، 9 هەزار و 60ـیان دەرچووی کۆلیژەکانی پۆلیس دەبن، لەنێویاند 8 هەزار و 160ـیان لە رەگەزی نێر و هەزار و 440 کەسیشیان لە رەگەزی مێ دەبن.
لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان، بەفر دەبارێت و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بەفر کێشەی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دروستکردووە.
گەنجێکی کورد لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە چەولیگی باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا. ماڵباتەکەی رازیبوون بە بەخشینی ئەندامانی جەستەی کوڕەکەیان بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی. بەمەش ژیانی چوار کەس لە مردن رزگار کرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، کێشەی سەرەکیی حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، یارمەتیدانی شەڕڤانانە لە سووریا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە لەودیوی سنووری وڵاتەکەیانەوە بکرێتە سەریان
لە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا، دوو خوشکی دووانە کە تەمەنیان 15 ساڵ بوو لە ماڵی خۆیاندا بە گوللـە کوژران. پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە
بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە 5 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دەم پارتی، ئیی پارتی و پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ، وەزارەتی دادی تورکیا دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد
بریکاری وەزیری ژینگەی عێراق پێی وایە وڵاتەکە چوار دەیەیە پلەی گەرمای لەو جۆرەی بەخۆیەوە نەبینیوە و دەڵێت: لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دواکەوتین، لەو رێگەیەوە ژێرخانەکانیان تۆکمەتر دەکەن.
سەرۆککۆماری تورکیا لە ئاماژەیەکی بۆ ئەگەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەو کەموکوڕییەی ماوە لە ناوچە ئارامەکە بە درێژایی سنوورەکانمان تەواوی دەکەین. باس لەوەش دەکات، پەیوەندیی هاوسنووری لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان لە رێگەی ناوچەی ئارامەوە نامێنێت.
سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی 13 گەریلا و شەڕڤان و هەپەگەش کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی دەستپێشخەرییەکان بۆ پرۆسەی چارەسەری، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و قەیووم کۆدەبێتەوە
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان رایگەیاند، دانانی قەیووم پێش ئەوەی دزینی دەنگ و دەستدرێژی بێت بۆ سەر ویستی دەنگدەری کورد، دزینی دەنگ و دەستدرێژییە بۆ سەر ویستی هاووڵاتیی تورک
پارێزگای وان، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند.
سەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی تورکیا لەدژی سەپاندنی قەییوم، پڕۆژەیاسایەک پێشکێشی پەرلەمان دەکات و داوا لە سەرۆکی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی تورکیا دەکات پشتیوانی بن.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانییەکانی مێردین و ئێلیهـ و شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای روها-ی باکووری کوردستان دانرا. پارێزگاری ئەم شارانە، سەرباری ئەرکەکانیان، بە سەرۆکشارەوانیی قەیومکراو دامەزران. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی ناردە باڵەخانەی شارەوانییەکان و گەمارۆیدان. ئەم سێ شارەوانییەی قەییومیان لەسەر دانراوە، سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتین.
دووشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، لەبارەی دانانی قەییوم شارەوانییەکانی ئەسەنیورت-ی ئیستەنبووڵ، خەلفەتی رووها، مێردین و ئێلیهـ، داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە پەرلەمانی تورکیا.
لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە باکوور و باشووری کوردستان روویدا. بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دهۆک دەڵێت: "بەشێک لە هاونیشتمانییان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە".
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەڵوێستی پارتەکەی لەبارەی بانگهێشتکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەرلەمانی تورکیا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، مەرج نییە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت، دەوڵەت هەزار رێگە بۆ گەیاندنی پەیام دەدۆزێتەوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، بەپێی بڕیارێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئەم ساڵ زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەویی کورد لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی دەبن.
کاردانەوەکان دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ئەسەنیورت لە ئیستەنبووڵ کە سەر بە جەهەپە-یە و دانانی قەیووم، بەردەوامە. سەرۆکی جەهەپە، دەسەڵات بەوە تۆمەتبار دەکات کە درێژە بە کارە نادەستوورییەکان دەدات و لە رێگەی دادگەوە تۆڵە لە نەیارانی دەکاتەوە.
تیمی پارێزەرانی سەرۆککۆماری تورکیا سکاڵایان لەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ تۆمار کرد، ئەوەش بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاندانی خەڵک بۆ بێبەها کردنی کاری دادگاکان
لەبارەی دۆخی عێراقەوە، سەرۆکی رەوتی حیکمە گوتی، "ئێمە 70 ساڵە لە دۆخی جەنگی بەردەوامداین و لە قەیرانی بەردەوامداین و لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانیکی دیکەدا تێدەپەڕین. لەوەتەی دەسەڵاتی پاشایەتی رووخا، عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیوە. لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانی دیکە دەچین. بۆیە ئێمە وەک نەخۆشێک واین، نەشتەرگەریی کردووە و لە نەخۆشخانە دەرچووە و کەسوکارەکانیشی دڵخۆشن و دیاری بۆ دەکڕن، بەڵام لە کاتێکدا ئەو هێشتا نەخۆشە و پاڵکەوتووە و تەواو چاک نەبووەتەوە. هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی مرۆڤێکی تەواو تەندروست."
شەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئادانا لە تورکیا روویدا. دەزگای ئافاد دەڵێت، دوای بوومەلەرزەکە لە 6 کاژێردا 20 پاشلەرزە روویانداوە
لە رووهای باکووری کوردستان شەڕە بەرد لەنێوان دوو دراوسێ روویدا، بەهۆیەوە 11 کەس لە هەردوولا بریندار بوون.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئادانا لە تورکیا روویدا.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، بۆ پرۆسەی چارەسەری، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانوستاندنکارە. "دەرگەی ئیمراڵی بکەنەوە لەو باوەڕەداین کێشەکان بە رێگە چارەی دیموکراسیی چارەسەر دەکات."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و دەڵێت، ئیسرائیل ئامانجییەتی بازنەی شەڕ لە ناوچەکەدا فراوان بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، تەقەکارەکانی رۆژی 23ی ئەم مانگەی ئەنقەرە لە سووریاوە چوونەتە نێو وڵاتەکەی. ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دەرەوەی تورکیا بەردەوام دەبن
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، 30 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە
ئایشەگول دۆغان: عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، ئامادەم بۆ چارەسەر
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە چەکدارەکەی سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای توساشی کرد و هاوخەمیی بۆ قوربانیانی هێرشەکە دەربڕی.
وەزیری بەرگریی تورکیا، لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە ئاماژەی بۆ پەکەکە کرد، بەڵام پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.
سەرۆکی جەهەپە لە ئامەدەوە هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەنقەرە رایگەیاند و گوتی "کاتەکەی مایەی هەڵوەستە لەسەرکردنە."
سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت و بە رووداوی گوت، "هەر کەسێک بانگەشەی ساختەکاری دەکات، دەبێ بیسەلمێنێت".
دەم پارتی لە هێرشکردنە سەر کۆمپانیای توساش لە ئەنقەرە نیگەرانە و دەڵێت، گێرەشێوێنییە و کاتی ئەنجامدانەکەشی جێگەی گومانە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا بە میدیاکارانی راگەیاند، هێرشکارەکانی ئەمڕۆی ئەنقەرە کوژراون. ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژراون و 14 کەسی دیکە بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی 3 لە بریندارەکان سەختە.
لەبەردەم دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە تەقینەوەیەک روویدا و کوژراو و بریندار هەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت ئێران پەلکێشی جەنگ بکات. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ئاشتییان دەوێت، بەڵام بۆ هەموو دۆخ و سیناریۆیەکیش ئامادەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ شاندی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کۆبووەوە
راوێژکاری ئەڵمانیا لە ئیستەنبووڵە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە. دواتریش بڕیارە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هاوبەش رێکبخەن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2024 لە حەوت پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت، پلەی گەرماش زیاتر دادەبەزێت
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پێویستە زەمینەی گفتوگۆ لەنێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەیاندا فراوانتر بکرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، دەوروبەری تورکیا "بازنێکە لە ئاگر."
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، دەزگای دژەتیرۆر، دوو ئەندامی داعشیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و سەلاحەددین دەستگیرکرد.
لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەری روویدا. 187 هاونیشتمانی بریندار بوون و سێ باڵەخانەش رووخان.
بڕیارە سەرۆکی جەهەپە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا هیوای خواست هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە لە 20ـی ئەم مانگە دەکرێت، ببێتە مایەی خێر. لەو باوەڕەشدایە هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و سەقامگیر و بە لێکتێگەیشتنێکی گشتگیر بەڕێوەدەچێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان داوە بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی تورکمان بۆ پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک دەستنیشان بکەن.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاو راگەیاند، عێراق یەکێکە لەو 10 وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین کاریگەری نەرێنی کەشوهەوا و ژینگەی لەسەرە. لەبارەی پیسبوونی هەوای بەغداش گوتی: "هەمیشەیی نییە و لە ئەنجامی گۆڕانی دۆخی کەڵەکەبووی دەیان ساڵی کەشوهەوایە".
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوا لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان دەکات، برنجی بەشەخۆراکی مانگانە وەربگرن و دڵنیایی لە کوالێتییەکەی دەدات
حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. کوشتنی ژنان لەو بابەتانە دەبێت تاوتوێ دەکرێت
پارێزگای ئاگری هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهت ههڵدان و سهكۆدانانی بۆ دوو رۆژ قەدەخەکرد.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، هەفتەی رابردوو 45 ملیار دیناریان وەک شایستە دارایی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووە. دەشڵێت، بەربوبوومی گەنمی ئەم ساڵ نزیکەی 6.5 ملیۆن تۆن بووە.
سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، پلانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا "دوورە لە راستییەوە و پڕوپاگەندەی دەسەڵاتە." دەشڵێت، "پڕوپاگەندەکە بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان و زیادکردنی باجە."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شارۆچکەی هێنێی سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 3 کەسی دیکەش برینداربوون
پارێزگای رووها قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهت ههڵدان و سهكۆدانانی لە پارێزگەکە بۆ 3 رۆژ راگەیاند
سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردینی باکووری کوردستان دەڵێت، کۆمەڵگە پێویستی بە دەستوورێکی دیموکراسییە کە تێیدا مافی گەلانی تورکیا پارێزراو بێت
رۆژی پێنجشەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی نێوان 8-9ـی مانگدا، نۆ جار لە ناوچەکانی زاپ، خواکوڕک، مەتین و گارە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا.
لە دوای پارێزگاکانی ئامەد و ئێلیهـ، لە وان و مێردین ـی باکووری کوردستانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پێنج رۆژ قەدەخە کرا.
حکومەتی تورکیا دوو هەزار رەوەندی خۆی لە لوبنان دەگوازێتەوە و بەنیازە لە هەفتەیەکدا تەواوی هاووڵاتییەکانی لەو وڵاتە دەرباز بکات.
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە کاتی رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێراق رەخنە لە ئیمارات و سعودیە دەگرێت و ئاماژە بەوەش دەکات، عێراق بەرەی یەکەمی پشتیوانییە لە لوبنان و غەززە
سەرۆکی جەهەپە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات پەلە بکات لە گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریایی بۆ وڵاتەکەیان
رزگارکردنی کچێکی کوردی ئێزدی بە ناوی فەوزییە کە لە غەززە بووە، بووەتە رۆژەڤ، ئیسرائیل دەڵێت کچەکە لەلایەن ئەوانەوە رزگار کراوە، بەڵام حکومەتی فەلەستینی دەڵێت، کچەکە بە هەوڵی ئەوان بە کەسوکارەکەی شاد بووەتەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی بەغدادی سەر بە پارێزگای ئەنبار بە رووداوی راگەیاند، بەرپرسی کارەبای رومادی و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کوژراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات و بەرفراوانی هێزە ئەمنییەکاندا لە 19 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، دەستبەسەر نزیکەی دوو تۆن مادەی هۆشبەردا گیرا
کۆمپانیای BYDـی چینی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل کارگەیەک لە تورکیا دەکاتەوە و قەبارەی وەبەرهێنانەکەی نزیکەی 1 ملیار دۆلار دەبێت. بڕیارە بەم نزیکانە بەردی بناخەی کارگەکە دابنرێت
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو وڵاتانەی تاوەکو دوێنێ رەتیان دەکردەوە تەکنەلۆژیای پیشەسازیی بەرگریمان پێبدەن، ئێستا تەکنەلۆژیای ئێمە ھاوردە دەکەن."
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئیسرائیل هانی حکومەتی ئەو وڵاتە دەدات بازنەی جەنگ فراوان بکات. باس لەوەش دەکات، حکومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ناردنی هاریکاری بۆ فەلەستین و لوبنان
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە 7 پەرلەمانتاری دەم پارتی، جەهەپە، مەهەپە، ئیی پارتی و پارتی دیموکرات دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد
هەپەگە کوشتنی 3 سەرباز و سوپای تورکیاش گیانلەدەستدانی 4 گەریلای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
خانمی یەکەمی عێراق، نیگەرانە لە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی عێراق و دەڵێت، رەنگە بەشێک لەم هەموارە ببێتە هەڕەشە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی دەیان ساڵ لە دەستەبەرکردنی مافی ژنان و منداڵان.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ناوخۆی تورکیا و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، واژۆیان لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی کۆچ و گەڕانەوەی خۆویستانەی کۆچبەرانی عێراقی نیشتەجێبووی تورکیا کرد.
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانیی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فۆڕمی پرسیارەکانی پرۆسەی گەمارۆسازیی جیاوازە لە فۆڕمی سەرژمێری گشتیی و روونیکردەوە، هەر هاووڵاتییەکی عەرەبی خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستانن، پرسیار لە زێدی رەسەنیان دەکرێت
کۆمپانیای پێگاسووس-ی تورکی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سێ وڵاتی دراوسێ هەڵپەسارد
جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، حیزبوڵڵا بەردەوامە لە ئامانجەکان و گۆڕەپانی جیهاد چۆڵ ناکات. دوای بە ئامانجکردنی حەسەن نەسروڵڵا، ئۆپەراسیۆنی چڕیان بۆ سەر ئیسرائیل کردووە، بە هۆیەوە یەک ملیۆن ئیسرائیلی لە ژێرزەمینەکان خەوتوون.
وەزیری ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ 50 زرێپۆشی سەربازیی دروستکراوی عێراق رادەستی وەزارەتەکەیان دەکرێت.
لە مانگی تەممووزی ئەم ساڵەوە، کرێی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا بەهۆی رێژەی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە. لە ئیستەنبووڵ رێژەکە گەیشتە 46.82٪ و پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرزتر ببێتەوە.
کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا و جەنگی غەززە لە مژارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.
لە مێردینی باکووری کوردستان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە، 11 کەس بریندار بوون. زیانی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشت.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاتی لێدانی پێشنوێژی مزگەوتێک لەلایەن کەسێکەوە لە تورکیا کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ لوبنان تاوەکو کاتێکی نادیار هەڵپەسێردران
دامەزراوەی ئاماری تورکیا لیستی ئەو شارانەی نوێ کردەوە کە بەربژێرن ببنە پارێزگا. شارێکی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان زیاد کراوە
سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی 21 گەریلای پەکەکە و هەپەگەش کوژرانی سەربازێکی تورکیای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی رۆژی 1ـی ئەیلوول، لەلایەن فەرماندەیی جەندرمە لە گوندەکانی نزیک شارۆچکەی نسێبین لە مێردین گیانیان لەدەستدا.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل، "غەززە بووەتە گەورەترین گۆڕستانی منداڵان و ژنان لە جیھاندا."
لە پارێزگای مووش لە باکووری کوردستان لە ئەنجامێکی رووداوێکی هاتووچۆدا 20 کەس برینداربوون.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات و فراوانی هێزە ئەمنییەکاندا، دەست بەسەر نزیکەی چوار تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە.
وەزیری گەیاندن و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بەراورد بە تەواوی فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا زۆرترین گەشتی رۆژانەی هەبووە
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی سووریا کردەوە و رایگەیاند، "بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا ویستی خۆمان بۆ دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد نیشاندا و ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی بەرامبەرین".
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەک لە ئیستەنبووڵ، کرێکارێکی تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا
ژنێکی کورد لە نەخۆشخانەی سێرتی باکووری کوردستان پشکنینی بۆ نەکرا و کوڕەکەی دەڵێت، هۆکارەکەی ئەوە بوو "زمانی تورکی نەزانیوە." دەم پارتی رەخنە لە حکومەت دەگرێت و پەرلەمانتارێکی جەهەپەش داوای روونکردنەوە لە وەزیری تەندروستیی تورکیا دەکات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ شەممە 21ی ئەیلوول لە 70 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران ببارێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەشە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوومی عێراق دەڵێت، "نیگەرانە" لەوەی کە ئەگەر تۆپی دوورهاوێژ بە پێشمەرگە بدرێت بۆ "هێرشکردنە سەر" کەرکووک بەکاربهێندرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رەخنە لە هەڵوێستەکەی حەلبووسی دەگرێت و بە "زێدەڕۆیی بەرامبەر هەرێمی کوردستان" ناوی دەبات
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچێتە نیویۆرکی ئەمریکا.
فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری گەڤەر لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، لە رێڕەوی خۆی دەرچوو
وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، سیستمی پەیوەندیکردنەکانیان تەواو دروستکراوی خۆماڵین و بەرنامەکانیان جیاوازن و هیچ مەترسییەک لەسەر ئامێرەکانیان نییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2024، سایتی رادیۆی سوپای ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە باس لەوە دەکات، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانیان ژمارەیەک پێگە، ژێرخانی سەربازی، باڵەخانە و جبەخانەی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنانیان کردە ئامانج.
بانکی ناوەندیی تورکیا حەوت مانگە رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکرد و لە 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە.
تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2024، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا-ی لوبنان لەبارەی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی پەیجەر و بێتەلەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، گوتارێکی پێشکێشکرد، رایگەیاند چوار هەزار دانە ئامێری پەیوەندیکردنی پەیجەر-یان کڕیوە و بەشێکی زۆریان بەسەر ئەندامانیان دابەشکردووە، دوای رووداوەکان لێکۆڵینەوەیەکی فرەرەهەندی زۆر وردیان دەستپێکردووە. هەر لەو کۆمپانیایەی کڕیویانە تا دەگاتە ئەو کۆمپانیایەی وەریگرتووە و گواستوویەتیەوە و رادەستی کردوون.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، گۆڕینی دەستووری تورکیا "ئەرکە"و دەیانەوێت تورکیا لە "دەستووری کودەتا" رزگار بکەن.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات، كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
لە پارێزگای ساکاریا لە تورکیا، ئاگر لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مەعکەرۆنی کەوتەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 30 کرێکاری دیکەش بریندار بوون
لە شارێکی تورکیا تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ لەناو دەبەیەکی پلاستیک دۆزرایەوە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد
دەوڵەتی کوێت، لە مەرسوومێکی فەرمیدا وڵاتینامەی لە دوو هاووڵاتیی خۆی سەندەوە
سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی رێکخستنەکانی شرنەخ-ی ئیی پارتی، بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە. هەرچەندە هۆکارەکەیان رانەگەیاندووە، بەڵام دوای کۆنگرەی پارتەکە ناکۆکییە نێوخۆییەکانی ئەو پارتە بەردەوامە
پەرلەمانتارێکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، داوای دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات و دەڵێت: "دەمەوێ لەگەڵ مامم کۆببمەوە."
سەرۆککۆماری تورکیا لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەگشتیی و جەهەپەی بەتایبەتی بەوە تۆمەتبار کرد کە بە پاڵپشتیی هێزە دەرەکییەکان، بەناوی رەگەزپەرستییەوە، بە ئاشکرا دژایەتیی تورک و موسڵمانان و دووژمنایەتییەکی تەواو بەرامبەر بە تورکیا دەکرێت
سەرۆکی پارتی گەلی کۆمار (جەهەپە) داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات لە مانگی 11ی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت
سەرۆکی یانەی ئامەد سپۆر لە پارێزگای ئیزمیر-ی تورکیا تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و بە سەختی بریندار بووە
کەبابچییەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان کەبابێکی 65 مەترییان دروستکرد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی تەممووزی 2024ی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 25 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە
وەزارەتی دادی تورکیا راپۆرتی "دادپەروەری 2023"ـی بڵاوکردەوە. لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ئاماری دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان خراوەتەڕوو. تێیدا هاتووە، لە دادگاکاندا 40 هەزار و 713 دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە دژی 36 هەزار و 275 تۆمەتبار تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلوول لە 22 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران ببارێت؛ ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 33 کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە پەکەکە لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری ئابووری فیدراڵی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. "جەخت لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراو و چارەسەرنەکراوەن کرا و لیژنەی تەکنیکییان بۆ دامەزرا لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکان."
دوای 19 رۆژ، تەرمی نارینی تەمەن هەشت ساڵ لەنێو توورەگەیەکدا دۆزرایەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، "هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆئەوەی بکوژانی نارین رووبەڕووی تووندترین سزا ببنەوە."
کێشە نێوخۆییەکانی ئیی پارتی دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان و کۆنگرەی نائاسایی ئەو پارتەش بەردەوامن. پەرلەمانتارێکی دیکەی فراکسیۆنی ئەو پارتە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند؛ بەوەش تەنیا 31 پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لەنێو پەرلەماندا ماون
نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی ئەوەی خستەڕوو کە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کاروباری دارایی بە گشتی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کراوە. پێکەوە تیشکیان خستووەتە سەر کۆی گشتیی ئاڵنگارییە داراییەکان.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2024، سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری بازنەی ئامەدی جەهەپە، داوایەکی ئاراستەی هاونیشتمانییانی شارەکە کرد کە منداڵەکانیان بۆ خوێندنی زمانی کوردی ناونووس بکەن. هاوکات هۆشداری بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و بەرپرسانی پەروەردە دا، بەربەست بۆ خوێندن بە زمانی کوردی دروست نەکەن.
پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر لە گرژییەوە بۆ ئاساییبوونەوە
کاژێر 16:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2024، لە بازاڕێکی شارۆچکەی کۆناک لە ئیزمیر-ی تورکیا، گرووپێکی سەر بە یەکێتیی لاوانی تورکیا، هێرشیان کردە سەر سەربازێکی ئەمریکی کە بە جلوبەرگی سڤیل لەگەڵ چەند سەربازێکی دیکە هاتبوونە بازاڕەکە.
میدیای تورکیا لەسەر زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە دەڵێت، حەوت کەس لەسەر کەیسی کوشتنی حەکیم لوقمان، ئەو گەنجەی دهۆک کە لە ئیستەنبووڵ کوژرا، دەستگیرکراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە نوێترین راگەیێندراویدا لە هەژماری تۆڕی ئێکس، بۆردوومانکردنی 20 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆسەی ژمارەدانان و گەمارۆسازی بۆ باڵەخانە و خانووبەرەکان لە تەواوی عێراق دەستیپێکرد و 60 رۆژ دەخایەنێت. ئاماژە بەوەش دەکات، 6000 کارمەند لە هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیەدا بەشدار دەبن
تەقینەوەی بۆمبێک لە رێگەی سەرەکیی بێجی-حەدیسە لەنێوان هەردوو پارێزگای ئەنبار و سەلاحەدین، بووە هۆی گیانلەدەستدانی 2 کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکە.
شەمەندەفەرێک لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان خۆی بە تراکتۆرێکدا کێشا و لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامهی فەرماندەیەکی ئاشكرا دهكات كه لە ئەنجامی بۆردوومانێکی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "سوپای تورکیا لە سووریاوە بۆ باکووری عێراق، لە لیبیاوە بۆ سۆماڵ لە هەر شوێنێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت بە شانازییەوە بەجێی دەگەیێنێت."
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "ئەو دڕندەییە بەرنامە بۆ داڕێژراوەی ئیسرائیل لە غەززە جێبەجێی دەکات، بۆ کەرتی رۆژئاوایشی گواستوەتەوە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات ئەوانەی بێ دەنگن لە بەرامبەر رووداوەکانی غەززەدا تاوانبارن.
ئەم جۆرە ترێیە تەنیا لە هەردوو شارۆچکەی بەسنێ و گۆلباشی لە سەمسووری باکووری کوردستان هەیە و لەلایەن دامەزراوەی براندەکانی تورکیا تۆمارکراوە و تایبەتە بەم پارێزگایەی باکووری کوردستان و بە ترێی پەیامبەر ناسراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی ئابی 2024 کێشە لە نێوان دوو ماڵباتی ناکۆک لە گوندی باییرئۆزو سەر بە شارۆچکەی سیڤەرەک لە رووها-ی باکووری کوردستان روویدا. دەمەقاڵە-ی نێوان دوو خێزانەکە کە خاڵ و خوارزای یەکدی بوون، گەیشتە بەکارهێنانی چەک و لە ئەنجامی شەڕە تەقەی نێوانیان، سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش لە هەردوو خێزان برینداربوون.
ئونچو کەچەلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی خرانە خوارەوەی درۆنێکی وڵاتەکەی لە کەرکووک رایگەیاند، "لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی وردەکاری رووداوەکە بزانین".
لە ئیستەنبووڵ، تۆڕی پشتیوانی لە کۆچبەران و پەنابەران لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دامەزرا. ئامانجیان کەمکردنەوەی ئاستی هێرش و گوشارە بەردەوامەکان و پێشێلکارییەکانە لە دژی کۆچبەران.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئابی 2024، شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران هەردوو دیوی ئاسیا و ئەورووپای ئیستەنبووڵ بگرێتەوە. فەرمانگەی کارەساتە سرووشتییەکان و دۆخی لەناکاو (ئافاد) هۆشداری لافاو دەدات.
تیمی پارێزەرانی سەرۆککۆماری تورکیا، داوایەکی یاسایی لە دژی پەرلەمانتارێکی جەهەپە تۆمارکرد، داوای 250 هەزار لیرە (حەوت هەزار و 350 دۆلار) سزای پێبژاردن دەکەن.
لە تورکیا و باکووری کوردستان بەهای لیرەی تورکی دابەزی و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 34 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەشار ئەسەد لەو بارەیەوە دوو مەرجی خستە بەردەم ئەنقەرە و رایگەیاند، بۆ بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵات دەبێ هێزەکانیان بکشێنەوە و تیرۆر لەنێوببەن
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام پێداگرە لەوەی پاڤێڵ دورۆڤ هیچ شتێکی شاراوەی نییە و دەشڵێت: "هەمیشە پابەندی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا و یاسای خزمەتگوزاریی دیجیتاڵە."
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە فراوانەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل ناوناوە "چلە"، چونکە لە رۆژی چلەی کوژرانی فوئاد شوکر، سەرکردەی حیزبوڵڵادا بوو.
دامەزراوەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی تورکیا، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ لوبنان هەڵوەشاندەوە.
لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان، لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ شەممە، 24ـی ئاب لە 8 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران ببارێت، بەڵام ئەو کەشە نابێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما.
دوو رۆژە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی محەممەد شیمشەک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بووەتە رۆژەڤی گەرمی تورکیا. شیمشەک، هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە.
یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی تورکیا – رووسیا لە سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: گەڕانە هاوبەشەکە بۆ چاودێریی دۆخی ئەمنی ناوچەکەیە و بەردەوام دەبێت.
دوای نزیکەی 8 کاژێر لە کەوتنەوەی ئاگر لە پارێزگای سێواسی باکووری کوردستان، ئاگرەکە کوژێندرایەوە، بەڵام نزیکەی 100 دۆنم کشتوکاڵ، پووش و پاوان سووتان.
لیژنەى وەزارى و هاوئاهەنگیی چوار قۆڵیى عێراق، تورکیا، ئیمارات و قەتەر بۆ رێگەى گەشەپێدان، هەفتەی داهاتوویان دیاریکرد بۆ ئەوەى دووەم کۆبوونەوەیان بکەن.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویدا.
گوتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەرچەندە متمانە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل و ئەمریکا نییە، بەڵام پرسی دانوستاندن شتێکی دیکەیە و دەبێت حەماس هەنگاوی کردەیی بۆ بنێت لەپێناو کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە.
ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەنقەرە کەوتەوە، بەهۆی بەهێزیی باوە تەشەنەی کردووە بۆ دارستانەکان پارێزگای بۆڵووی هاوسنووری ئەنقەرە.
بەپێی لێکتێگەیشتنەکە، عێراق و تورکیا ناوەندی هاوئاهەنگیی ئەمنی هاوبەش لە بەغدا دادەمەزرێنن، کە سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەبێت و بەهاوبەشی لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا بەڕێوەدەبردرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە 5 رۆژدا نزیکەی 4500 کەسیان دەستگیر کردووە کە لەلایەن دادگەکانەوە داواکراو بوون
کۆمپانیای مێترۆپۆڵ بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان ئەنجامی دوایین راپرسی خۆی لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 44.8٪ـی خەڵک دەخوازن تورکیا جێبهێڵن و لە وڵاتێکی دیکەدا بژین.
لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، نۆ کەس بوونە قوربانی و چوار کەسیش دەستگیرکران.
ئۆرهان میرئۆغڵو، سیاسەتڤانی ناسراوی کورد و ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) تورکیا لە 78ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 222 کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە 36 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ شەممە لە 8 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران ببارێت، بەڵام ئەو کەشە نابێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای قەیسەریی تورکیا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 2 کەسی دیکە بریندار بوون
لە دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بڕیاردان لە چارەنووسی مافی پەرلەمانتاری ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی کرێکاری تورکیا، شەڕە بۆکس روویدا. خانمە پەرلەمانتارێکی دەم پارتیش لەلایەن پەرلەمانتارێکی ئاکپارتییەوە بریندار کرا.
چوارەم کۆبوونەوەی شاندی باڵای هاوبەشی عێراق-تورکیا لە ئەنقەرە کۆتاییهات. هاکان فیدان خۆشحاڵیی خۆی بۆ بڕیاری داخستنی سێ پارتی "سەر بە پەکەکە" لە عێراق دەربڕی و رایگەیاند، لە 1ـی ئەیلوولەوە ڤیزە لەسەر هاوڵاتییانی عێراقی تەمەن کەمتر لە 15 و زیاتر لە 50 ساڵ هەڵدەگیرێت. فوئاد حوسێن-یش ئاشکرایکرد، سوپای تورکیا لە سەربازگەی باشیک لە نەینەوا دەکشێتەوە و دەبێتە بنکەی مەشقی هێزە عێراقییەکان.
پارێزگای مێردین، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهت ههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆمار (جەهەپە) سەردانی ئامەد دەکات. لەگەڵ هاوسەرۆکانی گەورەشارەوانیی شارەکە کۆدەبێتەوە و باسی کێشەی کورد دەکات.
شاندی باڵای ئەمنیی عێراق - تورکیا چوارەمین کۆبوونەوەیان لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتیی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات دەکەن.
کێشە نێوخۆییەکانی ئیی پارتی دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان و کۆنگرەی نائاسایی، هێشتا بەردەوامن. پەرلەمانتارێکی دیکەی فراکسیۆنی ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رایگەیاند. بەمەش تەنیا 32 پەرلەمانتاریان مایەوە.
ئاگر لە دارستانێکی پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین دەچێتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە؛ دواتریش لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێک پێشکێش دەکات
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک دەڵێت: "هەر جۆرە سیاسەتێک کار بۆ پەراوێزخستنی تورکمان بکات هەڵەیە، بەهەمانشێوە سیاسەتکردن بۆ پەراوێزخستنی عەرەب و پارتیش بەهەمانشێوە هەڵەیە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی تەقینەوەی پاسی کرێکارانی کانێکی خەڵوز لە سلۆپی، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کرێکار دەڵێت، "لە باکووری عێراقەوە هێرشەکە کراوە."
پەرلەمانی تورکیا ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لە 15ی ئەم مانگە، میوانداری سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین بکات.
لە پارێزگای مانیسای تورکیا، رووداوێکی هاتووچۆ بووەهۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس و برینداربوونی 3 کەسی دیکە
فەرماندەیەکی نوێی تورکیا ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان پێ سپێردرا.
کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات، پرەنسیبی گەیاندنی خێرا لە وادەی دیاریکراودا یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی کۆمپانیای نایکی بایەخی زۆری پێدەدات، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا لە تورکیا دەگوزەرێت بەهۆی رێکارە نوێیەکان، ناتوانن گەرەنتی ئەوە بکەن کە بەرهەم و کاڵا نێردراوەکانیان لە کاتی دیاریکراودا دەگاتە دەست کڕیارەکانیان لە تورکیا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی تەممووزی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و دەڵێت، نزیکەی 25 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 64 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، 56 سەربازیان کوشتوون و 46 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پەیوەندیی حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەڵێت، جێگەی بایەخی ئەنقەرەیە و بە دامەزراوەیی دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 8ـی ئابی 2024، لە سایتی فەرمیی پاتریارکی کلدانی، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەدەستی داعش، پەیامێکی کاردیناڵ لویس ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیک لە عێراق و جیهان بە ناونیشانی "ئاخۆ ئاسۆی رێگەی ئاشتی لەناوچەکەماندا بەدی دەکرێت؟" بڵاوکردەوە.
هەپەگە دەڵێت، مانگی رابردوو 56 سەربازی تورکیایان لە هەرێمی کوردستان کوشتووە و 11 گەریلاش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئاماژە بەوە دەکات، لە 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 588 گەریلا لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە
حکومەتی تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە و دۆخی ئابووری، بلۆککردنی ئینستاگرام لە وڵاتەکەی و کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبن
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە هێرشێکدا هەشت سەربازیان لە ناوچەکانی زاپ و خواکوڕک کوشتووە و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش، بەئامانجکردنی چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
پلاتفۆرمی 'تاوانی دژی ژنان بوەستێنین' راپۆرتێكی لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەم ساڵدا، 23 ژن كوژران و 23 ژنی دیكەش بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات و بەرفراوانی هێزە ئەمنییەکاندا لە دوو پارێزگای تورکیا دەستبەسەر یەک تۆن و 549 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
کۆمپانیای تورکیش ئێیەرلاینز سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران بۆ رۆژی شەممە دواخست
نەزمی حزووری، کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان میوانی بوڵتەنی کاژێر هەشتی رووداو بوو؛ لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، گوتی: "شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری فەلەستین، دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی ناسەقامگیری ناوچەکە بەهۆی کردەوە دوژمنکارانەکەی ئیسرائیلی داگیرکەر."
سەرۆککۆماری تورکیا بە پاپا فرانسیسی راگەیاند، "تیرۆرکردنی هەنییە و هێرشەکەی لوبنان دەریخست، ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە، جیهان و هەموو مرۆڤایەتی."
ئاگری دارستانەکانی هەردوو پارێزگای مەرەش و دیلۆکی باکووری کوردستان کوژێندرایەوە
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوا لە کورد دەکات لە هەر شوێنێکی جیهانن، شایی بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەیان کوڕ و کچی کوردییان لە شارەکانی تورکیا دەستگیرکرد، کە لە کاتی هەڵپەرکێدا دروشمی "گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتووەتەوە.
راوێژکاری بانکە تایبەتەکانی عێراق دەڵێت، چاکسازییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق یارمەتیدەر دەبن بۆ سەقامگیریی دارایی و نەختینەیی؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا یەک دۆلار بە 1440-1460 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەوەش واتە 100 دۆلار لەنێوان 144 بۆ 146 هەزار دینار دا دەبێت
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، توانیویانە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ لە خاکی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی پەکەکە زۆر لە سنووری وڵاتەکەیان دووربخەنەوە. دەشڵێت، بۆشاییەکانی نێو ئەو بازنە ئەمنییەی لە رۆژئاوای کوردستان دروستیانکردووە لە کاتی خۆیدا تەواوی دەکەن.
دوای بڵاوبوونەوەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، هەپەگە جەختی لەوە کردەوە، لە بۆردوومانەکەدا زیانی گیانییان نەبووە.
پارێزگای شرنەخ قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهت ههڵدان لە پارێزگاکە بۆ 5 رۆژ راگەیاند
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی سێرت لە باکووری کوردستان 4 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گیانیان لەدەستدا
ئاگر لە دارستانێکی پارێزگای ئیزمیری تورکیا کەوتەوە و تیمەکان لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان
سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا گرت بەوەی نەک تەنیا رێگەی داوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتار لەو دامەزراوەیە پێشکێش بکات، بەڵکو چەپڵەی بۆ لێدراوە و گوتی، "هەموو جیهان بینییان کە چۆن بکوژێک لە کۆنگرێسی ئەمریکادا چەپڵەی بۆ لێدرا. کەسێک چەپڵەی بۆ لێدەدرێت کە خزمەتی مرۆڤایەتیی کردبێت."
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە پارێزگای چەولیگ لە باکووری کوردستان روویدا
لە شارۆچکەی بازید سەر بە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان سێ گەنجی کورد دەستگیرکران کە دەگوترێت لە ئاهەنگێكی بووکگواستنەوەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتووەتەوە.
لە کەناراوی قەزای چەشمە لە پارێزگای ئیزمیری توركیا، 61 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
لە تورکیا و باکووری کوردستان بەهای لیرە دابەزی و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد. یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 33 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەحمەد مووسا: هاوئاهەنگییەکی زۆرمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هەیە. بەرژەوەندییەکی بێوێنە لەنێوان تۆڕەکانی هەردوولایەن هەیە. بەڵێ لە هەرێمی کوردستانەوە کارەبامان پێدەگات.
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و هاندانی خەڵک بۆ دژایەتیکردنی دەوڵەت و نانەوەی رق و کینە، بە دوو ساڵ و 6 مانگی دیکە زیندانیکردن سزادرا
سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی بە پلەی عەقید راگەیاند، کە رۆژی 12ی تەممووزی 2024 لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی زاپ لە سنووری پارێزگای دهۆک بە سەختی بریندار ببوو. لە رووداوەکەدا سەربازێکی دیکەش دەستبەجێ کوژرا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای تەکیرداغ لە تورکیا روویدا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 5 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، 4 سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە و سەربازێکی دیکەشیان بریندار کردووە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان 2 کەس گیانیان لەدەستدا کە کوڕ و دایکێک بوون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
ناوەندەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 12 بۆ 17ـی تەممووزی 2024 بەشێوەی رووبەڕوو بۆچوونی دوو هەزار و 750 کەسی لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بۆ زانینی دڵخوازترین سیاسەتڤانی تورکیا وەرگرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی بارانبارین 8 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت: "دوو رۆژ بەردەوام دەبێت".
لەسەر رێگەی سەرەکیی دیلۆکی باکووری کوردستان و ئادانا رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان 7 بارهەڵگر روویدا. کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا، دەست بەسەر یەک تۆن و 700 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لەبارەی تەندروستیی عەنوز، گوتەبێژی پۆلیسی نەجەف گوتی "لووتی شکاوە و ئازار بە ران و پشتی گەیشتووە، چارەسەر وەردەگرێت."
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا گوایە مستەفا ساریگول لە ژوورێکدا سێکس لەگەڵ پاسەوانی تایبەتی خۆی، کە پیاوە دەکات.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی تورکیا کردووە، ئاوی زیاتریان بۆ بەربداتەوە بۆئەوەی بتوانن ئاستی ئاوی بەنداوی حەدیسە بەزربکەنەوە.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی بارانبارین 8 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت، "سێ رۆژ بەردەوام دەبێت".
ئاگر لە دارستانێکی پارێزگای ئیزمیری تورکیا کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە لاوازی یان ناچاری نییە، بەڵکو دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت ئەو هەنگاوە بنێن. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا و ئێرانیش رۆڵی ئەرێنی دەگێڕن
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، دوو سەربازی سوپای تورکیای کوشتووە و سەربازێکی دیکەشی بریندار کردووە.
گوندێک لە سنووری پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆی تێدا راگەیێندرا
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، یەکپارچەیی خاکی سووریا لە بەرژەوەندیی ئەنقەرەدایە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی حوزەیرانی فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و دەڵێت، نزیکەی 23 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، مامەڵەی حکومەتی وڵاتەکەی بەرامبەر سنووری پارێزگای سلێمانی بەو جۆرە بەردەوام دەبێت کە ئێستا هەیە، ئەگەر هەندێک هەنگاو نەنرێن، کە ئەنقەرە داوای جێبەجێکردنیان دەکات.
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، دوو سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە و سەربازێکی دیکەشیان بریندار کردووە
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، هاریکاریی نێوان ئەندامانی ناتۆ پێویستی بە باشترکردنە و ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەستەمە پەیوەندیی شێواوی هەندێک لە هاوپەیمانانمان لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە قبووڵ بکەین."
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، لەم رۆژانەی دواییدا سوپای تورکیا هیچ هێرشێکی لەنێو باشووری کوردستان نەکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژی 15-8-2024 شاندی ئەمنیی هاوبەشی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە.
لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 878 كرێكار لە باکووری کوردستان و تورکیا لهكاتی كاركردندا گیانیان لهدهستداوه.
لە کەناراوی قەزای چەشمە لە پارێزگای ئیزمیری رۆژئاوای توركیا، 78 کۆچبەری نایاسایی رزگارکران کە هەشتیان منداڵ بوون.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان، بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
دەشڵێت، پێویستە ستراتیژییەتی دەسەڵات بۆ پرسی کورد لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا ئاشکرا و شەفاف بێت.
رێپێوانەکە بە بەشداریی تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئەو پارتە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە پارێزگای ئەدیرنە-ی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووریی وڵات، بەمنزیکانە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت.
دوو کەس لە بریندارانی تەقەکردنەکەی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، کە یەکێکیان منداڵە، گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، شەش کەس بریندار بوون
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین 9 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت، "پێنج رۆژ دەخایێنێت."
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق قسەی کردووە و رایگەیاند، دەکرێت لەگەڵ سەرۆکی رووسیادا سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشت بکەن
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، بەهۆی ئەو هێرشانەی 30ـی حوزەیران لە چەند پارێزگایەک کرانە سەر پەنابەرانی سووریایی، 855 کەسیان دەستگیرکردوون
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 45 کەسی بە گومانی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی داعش لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا لەبارەی مەریح دەمیراڵ، یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا لە ئەنجامی سەرهەڵدانی رەوتێکی دژە بیانیی زۆر بەهێزە لە چەند وڵاتێکی ئەورووپا. سەرۆکی مەهەپەش داوا دەکات هەڵبژاردەی تورکیا یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا نەکات و لە پاڵەوانێتییەکە بکشێتەوە
لە ئامەدی باکووری کوردستان، گۆڕێکی تایبەت بە منداڵان دۆزرایەوە کە بۆ سەردەمی بیزەنتییەکان دەگەڕێتەوە. کاری هەڵکەندن لەلایەن تیمی شوێنەوارناسی بەردەوامە.
پلاتفۆرمی تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین KCDP، راپۆرتێكی لەبارەی تووندوتیژیی دژ بە ژنان لە سەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە شەش مانگی ئەم ساڵدا، 205 ژن كوژران و 117 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
راوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق بە رووداوی راگەیاند، "پێگە و سەنگینیی جەنابی سەرۆک بارزانی کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان."
سەرۆکی فراکسیۆنی نەبنی کە هاوکات سەرۆکی رێکخراوی بەدرە، بە رووداوی راگەیاند، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی سەردانێکی سەرکەوتووانە بووە و حکومەت رژدە بۆ چارەکردنی هەموو ئەو کێشانەی ماونەتەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بۆردوومانکردنی 37 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە -ی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی نەمسا، یاریزانێکی هەڵبژاردەی تورکیا بە پەنجەکانی ئاماژەی گورگەبۆرـی کرد. ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، حکومەتی ئەڵمانیا بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا لە بەرلین کرد و دوای سەرکۆنەکردنی، داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەم یاریزانەدا بکرێت.
سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیدار لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان، لە بەغدایە. جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە سبەی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی هێز و لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە لەبارەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی وڵاتەکەی و سووریا قسەی کرد و گوتی، "چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە و مەبەستمان پێشێلکردنی سەروەریی هیچ وڵاتێکیش نییە. تەنیا دژ بە خواستی جوداخوازی، نیشتمانەکەمان دەپارێزین."
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ترسی ئاگرکەوتنەوە، قەدەخەی گەشت و سەیرانی هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ نێو دارستانی 42 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان راگەیێندرا.
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین 13 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە. شەوی رابردووش لە ئاگری تەرزەیەکی زۆر باری.
سەرباری کارەسات و نەهامەتییەکانی جەنگ، بەڵام دانیشتووانی غەززە کە ئێستا زۆربەیان ئاوارەن، روو دەکەنە دەریا بۆ ئەوەی ئازاری کۆژانەکانیان کەم بکەنەوە و، کەمێکیش لە دۆخی خراپی گوزەرانیان لەنێو کەمپەکان رزگاریان بێت.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای مەرسینی تورکیا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 35 کەسی دیکەش برینداربوون
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات دانوستاندن لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، گرنگە لە هەر گفتوگۆ و دانوستاندنێکدا داواکارییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەبەرچاو بگیرێن
باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا نامەی دەستبەکاربوونی رادەستی سەرۆککۆماری عێراق کرد
دوای دەستلەکارکێشانەوەی کۆرای ئایدن، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ئیی پارتی، کە یەکێک بوو لە بەهێزترین کەسایەتییەکانی نێو ئەو پارتە نەتەوەپەرست و ئۆپۆزیسیۆنەی تورکیا، ئەمڕۆ ئەندامێکی دیکەی دەستەی دامەزرێنەران دەستی لەکارکێشایەوە
هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلا ئاشکرا دەکات کە لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شرنەخ گیانیان لەدەستداوە
سەرۆککۆماری تورکیا پەیامی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ هۆکارێک نییە رێگر بێت بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بەئامانجکردنی 49 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. هەپەگە-ش کوژرانی هەشت سەربازی راگەیاند.
بانکی ناوەندیی تورکیا چوار مانگە رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکردووە و 50٪ی بە جێگیری هێشتەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرای دەکات، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات و فراوانی هێزە ئەمنییەکان لە 13 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستاندا، دەستبەسەر 911 کگم مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دا لە ئیستەنبووڵ، 10 کەسی بیانیی بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیرکران.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بە درێژایی هاوین، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەن. دەشڵێت، لە ساڵێکدا هەزار و 473 شەڕڤان و هەزار و 52 گەریلا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە 9 رۆژی پشووی جەژنی قورباندا 72 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 12 هەزار و 274 کەسیش بریندار بوون
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە 23 گوندی سەر بە پارێزگای ئێلهـ لە باکووری کوردستان بە ناوچەی ئەمنی ناساند و بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆی تێدا راگەیاندن
بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەلەتێی باکووری کوردستان روویدا و تائێستا دیار نییە زیانی هەبووە یان نا
وەزیری ناوخۆ ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکرد
باکرهان گوتی وەزارەتی ناوخۆ پاساو بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە دەهێنێتەوە بەوەی پووش و پاوانی زەوییە کشتوکاڵییەکان سووتاوە 'بەڵام شاهێد هەیە دەڵێت، کێبڵی ستوونەکانی کارەبا پچڕاوە.'
ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا دەڵێت، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بایی 4.4 ملیار دۆلار هەناردەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە حەوت رۆژی رابردوودا 62 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی نۆ هەزاریش بریندار بوون
وەزیری تەندروستیی تورکیا دوایین ئاماری لەبارەی گیانلەدەستدان لە ئەنجامی ئاگرەکەی نێوان ئامەد و مێردینی باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی تورکیا قەبارەی زیانی گیانی و مادیی ئاگرەکەی ئامەد و مێردینی راگەیاند و دەڵێت، 11 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە، 565 ئاژەڵ لەنێوچوون و 15 هەزار و 100 دۆنم زەویش سووتاوە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، یەک ملیۆن و 87 هەزار و 17 بیانی لە ئیستەنبووڵ دەژین؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 530 هەزار و 612یان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامهی فەرماندەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه لە شهڕ و پێكدادان لهگەڵ سوپای تورکیا لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستداوە
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووی نێوان ئامەد و مێردین-ی باکووری کوردستان 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 78 کەس بریندار بوون.
ئەندامێکی دەستەی میوانخانە و خواردنگەکانی شاری ئامەد دەڵێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا 15 تۆن جگەر لەو شارەی باکووری کوردستان خوراوە.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه لە شهڕ و پێكدادان لهگەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەتی لە نۆ ناوچەی سەر بە پارێزگای ئێلەهـ لە باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ راگەیاند.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا 103 هەزار کۆچبەر و پەناخوازی سووریایی نیشتەجێبووی تورکیا لەسەر خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە سووریا، بەڵام بەشێک لەو کۆچبەرانە دەڵێن بە زۆر گەڕێندراونەتەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی پشووەکانی جەژنی قورباندا 852 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەڵێت، لەم جەژنەدا بە دابەشکردنی گۆشت، هاوکاریی یەک ملیۆن هەژاری ئیستەنبووڵ دەکەن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا پێشبینی دەکات لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لێزمەباران چوار پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە. راشیگەیاند "لێزمەبارانەکە دوو رۆژ دەخایێنێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت."
لە دیلۆکی باکووری کوردستان، کەسێک بەناوی مستەفا خدر، لە دوو شوێنی جیاوازدا بە دەستڕێژی گوللـە پێنج کەس دەکوژێت، بەر لە دەستگیرکردنی، خۆیشی کوشتووە
کەسێک بە چەک هێرشی کردە سەر دووکانێکی زێڕ لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، تەرزە و باران لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان ببارێت و دەڵێت، "ئەو کەشە تەواوی رۆژ بەردەوام دەبێت."
هاوسەرۆکی دەم پارتی داوا دەکات ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانیی جۆلەمێرگ بکرێتە سەرۆکی شارەوانی و دەشڵێت، "ڤیان تەکچەی هاوڕێمان بە دەنگی خەڵکی جۆلەمێرگ هەڵبژێردراوە و پێویستە بکرێتە سەرۆک شارەوانی."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەی لە چیای مەتین لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش کوژرانی شەش سەربازی سوپای تورکیای راگەیاند
ئاگر لە چەند دارستانێکی تورکیا کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش لە هەوڵی کوژاندنەوەیاندان
شەڕ لەنێوان بازرگانانی ئاژەڵ لە بازاڕی ئاژەڵ لە رووهای باکووری کوردستان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون
پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان، قەدەخەی گەشت و سەیرانی هاووڵاتییانی بۆ نێو دارستانەکانی پارێزگاکە راگەیاند، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر
لە گردبوونەوەی جەماوەریی ئەندامان و لایەنگرانی دەم پارتیدا لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، تاوەکو کۆتاییهێنان بە دانانی قەییووم، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
سەرۆککۆماری تورکیا بە رۆژنامەڤانێکی ئیسپانی راگەیاند، بەلایەوە "سەیرە" بەرگری لە سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤاڵا دەکات. رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دەمیرتاش گوتی: "بەرپرسە لە کوژرانی زیاتر لە 100 گەنج".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە هاوکات سەرۆکی ئاکپارتییە، سەردانی بارەگای گشتیی جەهەپە دەکات و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە کۆدەبێتەوە
ناوەندی ئاسال ASAL بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دۆخی سیاسیی تورکیا دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 68%ی بەشداربووانی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رەتدەکەنەوە
وەک هەنگاوێک لە بەرامبەر کاردانەوەکانی تایبەت بە بڕیاری دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی جۆلەمێرگ، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهت ههڵدان لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکرایەوە
تەرمی دوایین پێنج کرێکاری کانە داڕماوەکەی ئەرزینگانی باکووری کوردستان دۆزرایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ بەخاک بسپێردرێن
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، پەیوەندیی باشی نێوان هەولێر و بەغدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت. ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە سیاسییەکان هەموو پرسێک یەکلایی دەکەنەوە.
پشووی جەژنی قوربان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێدەکات، کە 9 رۆژ بەردەوام دەبێت. بەشێکی زۆری هاونیشتمانی و هاووڵاتییان بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن گەشت دەکەن
مشتومڕی قەییوومکردنی شارەوانیی جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا پێی نایە چوارەمین رۆژی. وەزیری دادی ئەو وڵاتە دەڵێت: "دەستوور رێگەمان پێدەدات رێکاری یاسایی دژی هەر کەسێک بگرینەبەر کە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەبێت". پەرلەمانتارێکی دەم پارتیش باس لەوە دەکات، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە سزا دراون و سزا دەدرێن.
لە نیوەشەوی رابردووەوە لێزمەباران بەشێکی زۆری پارێزگای ئەنتالیای تورکیای گرتوەتەوە. زیاتر لە شەش کاژێرە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی شاری ئەنتالیاوە راگیراون.
لەسەر سکاڵایەکی هاووڵاتییەکی عێراقی دانیشتووی تورکیا، سەرۆکی شارەوانیی پارێزگای ئافیۆن لە تورکیا بانگهێشتی دادگە کراوە و گوتەی لێ وەرگیراوە.
پلاتفۆرمی "تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین KCDP"، راپۆرتێكی لەبارەی تووندوتیژی دژ بەژنان لەسەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا، 40 ژن كوژراون و 20 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کاردانەوەکان لە دژی دانانی قەییوم و زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ رایگەیاند، تیرۆر و سیاسەتی مەدەنی لەگەڵ یەکدی ناگونجێن، تیرۆر و دیموکراسی لەپاڵ یەک نابن. دەشڵێت: "هەکاری هەنگاوی یەکەمی رێکارە یاساییەکانمان بوو، هەنگاوی دیکەشی بەدوادا دێت."
ناڕەزاییەکان لە دژی سزادانی سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ و دانانی قەییوم لە شوێنەکەی بەردەوامن، ئەمڕۆش لە جۆلەمێرگ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئەندامانی دەم پارتی و پۆلیس روویدا.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) سەرکۆنەی دانانی قەیوم بۆ شارەوانیی جۆلەمێرگ و دەستگیرکردنی سەرۆکەکەی دەکات و دەڵێت، "هەڵەیە" و "خستنە ژێرپێی ئیرادەی خەڵکی جۆلەمێرگە."
سیاسەتڤانێکی سوننە پێیوایە، سەرجەم لایەنە جیاوازەکانی بەغدا بە گرووپە چەکدارەکانیشەوە، هەڵوێستیان بەرامبەر هەرێمی کوردستان زۆر گۆڕاوە. داوا لە سەرۆک بارزانیش دەکات سەردانی بەغدا بکات "وەرچەرخانێکی گەورە و مێژوویی لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دروست دەکات."
بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە کاردانەوەیەکی بڕیاری دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهت ههڵدان لە جۆلەمێرگ بۆ ماوەی 10 رۆژ راگەیێندرا.
دوای کۆتاییهاتنی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی حەوت قەزا و ناحیەی تورکیا و باکووری کوردستان، هاوسەرۆکی دەم پارتی بە بۆنەی سەرکەوتنەوەی پارتەکەی لە شارەوانیی جورنێ رەشی رووها رایگەیاند "خەڵک سەلماندی هەمیشە دژی ستەم و نادادپەروەری دەوەستێت."
سەرۆککۆماری تورکیا لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێداگری لەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن. دەڵێت: "تاوەکو سەرچاوەکانی بەرهەمهێنەری تیرۆر لە عێراق و سووریا وشک نەکرێن، تورکیا هەست بە ئارامی ناکات."
هەرچەندە هۆکاری رووخانی باڵەخانەکە نەزانراوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری ئەمبیوڵانس روویانکردە شوێنی رووداوەکە. تیمەکانی دەزگای ئافاد دەستیانکردووە بە پرۆسەی دۆزینەوە و رزگارکردن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێویستە هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە غەززە بکشێنەوە بۆ ئەوەی ئاوەدانکردنەوە دەستپێبکات، ئاماژە بەوەش دەکات عێراق لەگەڵ وڵاتە دۆست و هاوبەشەکانی کاردەکات بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییە پێویستەکان و، هەوڵەکانیشی چڕدەکاتەوە "بۆ راگرتنی ئەو ستەمەی لە گەلی فەلەستینی خۆڕاگر دەکرێت."
سەرۆکی فراکسیۆنی قیادە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، پارتی و یەکێتی هۆکاری سەرەکیی هەڵنەبژاردنی پارێزگار و پێکنەهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووکن؛ ئاماژە بەوەش دەکات "چاومان لەوە بوو دانوستاندن لەگەڵ کورد بکەین، نەوەک پارتی و یەکێتی، بەڵام ئەوە نەکرا."
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات و بەرفراوانی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا لە چوار ناوچەی ئیستەنبووڵ، دەستبەسەر 480 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق دەستنیشان کرا و بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەستبەکار بێت
کێشە نێوخۆییەکانی ئیی پارتی دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان و کۆنگرەی نائاسایی؛ هێشتا بەردەوامن. پەرلەمانتارێکی دیکەی فراکسیۆنی ئەو پارتە ئۆپۆزیسیۆنە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رایگەیاند؛ بەمەش تەنیا 36 پەرلەمانتاریان ماوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەڵێت، پڕۆژەکە بە واتای بەستنەوەی رۆژهەڵات بە ئەورووپاوە لە رێگەی خاکی عێراق و تورکیاوە دێت
لە پارێزگای رووها-ی باکووری کوردستان، 11 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستگیر کران
ئابووریی تورکیا لە چارەکی یەکەمی ساڵدا، بە رێژەی 5.7% گەشەی کردووە. وەزیری گەنجێنە و دارایی تورکیاش دەڵێت، "بەو سیاسەتانەی پەیڕەوی دەکەین، ئابووریمان بەرەو گەشەیەکی هاوسەنگتر و بەردەوامتر دەڕوات."
سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین سەردانی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی کرد و لەبارەی کێشەکانی گەورەشارەوانیی مێردین گفتوگۆیان کرد
سەرۆکی رێکخراوی بەدر، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، لە دیداریان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە کێشەکان؛ باسی خاڵە ئەرێنییەکان و پەرەسەندیان کردووە. لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانیش گوتی: "چارەسەر دەکرێت."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێیوایە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرهەمدار و ئەرێنییە و دەشڵێت: "چاوەڕێی سەردانی فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانین."
سەرۆکی ئەساقیفەی سریانی کاسۆلیکی لە دیمەشق، تێڕوانینی کریستیانەکان لەبارەی یاسای باری کەسیی لە عێراق بۆ رووداو ئاشکراکرد و رایگەیاند، چاویان لە راسپاردەکانی کۆنگرەکەی هەولێرە بۆ زامنکردنی مافی پێکهاتەی کریستیان.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر لە دەریای مەڕمەڕە لەنزیک ناوچەی بویوک چەکمەجە لە ئیستەنبووڵ روویدا
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا دەستگیرکردنی 69 کۆچبەری لە پارێزگاکانی ئیزمیر و موغڵا راگەیاند
ئێمرا دارتاشێکی شارەزایە و پێنج ساڵە بێ وچان، بەشێک لە کاتی رۆژانەی خۆی بۆ دروستکردنی پەیکەر بە تەختە تەرخان دەکات.
پڵنگ و کەمتیار لە چیای جوودی لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و رووبەڕووبوونەوەکەش لە کامێراکانی گەرمیبینی پاسەوانی دارستانەکانی تورکیا تۆمار کراوە
رێککەوتنی عێراق و ئەڵمانیا بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران، کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن. گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، 39 هەزار پەناخوازی عێراقی لە ئەڵمانیا داوای پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەن.
هاوسەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی لجێ و چوار کەسی دیکە لە ئامەدی باکووری کوردستان دەستگیرکران.
نێچیرڤان بارزانی بەگەرمی لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازیی لێکرا. میدیای ئیمارات بە بایەخەوە پەسنی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەی کرد.
سەرۆکی ناوەندی عەرەب بۆ روانگە و توێژینەوە دەڵێت، دیداری نێچیرڤان بارزانی و شێخ محەممەد بن زاید سەرەتایەکە بۆ قۆناخی هاوئاهەنگی لەنێوان ئیمارات و کوردستان و کەنداو.
کۆمپانیای مێترۆپۆڵ MetroPOLL، بۆ توێژینەوەی سیاسیی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دۆخی جەماوەریی و دەنگی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جەهەپە بەرەو دەسەڵات هەنگاو دەنێت.
بێشتاش رایگەیاند، رۆژی 25ـی کانوونی دووەمی 2015، ئەحمەد داودئۆغڵو لە کۆنگرەی لقی رێکخستنەکانی ئاکەپە لە ئامەد گوتبووی "کۆبانێ بۆ ئێمە ئەمانەتێکی مێژووییە، سڵاویان لێ بێت، نێوچەوانیان ماچ دەکەم."
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا پێیوایە ئەگەر کورد لەگەڵ دەسەڵات رێککەوتنی بکردایە و دەنگی بە بەربژێرەکانی بدایە، کەس بەمشێوەیە سزا نەدەدرا. دەپرسێت 'بۆچی دۆسییەی کۆبانێ 10 ساڵی خایاند؟ بۆچی سەرەتا دەمیرتاش ناوی لە دۆسیەکەدا نەبوو، دواتر تێوەگلا؟''
لە ساڵی 1980ـەوە واتا لە 44 ساڵی رابردوو تاوەکو ئێستا سێ جار هەلیکۆپتەرەکانی سەرۆککۆماری ئێران تووشی رووداو بوون، بەڵام ئەمە یەکەمجارە سەرۆککۆمار بەهۆی رووداوەکەوە گیانلەدەستدەدات.
دوای چەند کاژێرێک لە بێسەروشوێنبوونی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران، تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکینجی تیهای بۆ دۆزینەوەی رەوانەی ئەو وڵاتە کرد و هێلیکۆپتەرەکەی دۆزییەوە
سەرۆککۆماری تورکیا "نیگەرانیی قووڵ"ی خۆی بۆ رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە دەردەبڕێت و دەڵێت: "لە ناخەوە خەمبار و نیگەرانم بۆ برای خۆشەویستم رەئیسی و شاندی یاوەری."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان لێزمەباران ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو. هەروەها دەڵێت، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رایگەیاند، دەوڵەت و حکومەت و دادگەش باش دەزانن ئەو بکوژ نییە و تووندوتیژیشی نەکردووە، تەنیا بەهۆی دەربڕینی بیروبۆچوون و گوتارەکانی بە 42 ساڵ بەندکردن سزا دراوە. دەشڵێت، "دەوڵەت سیاسەتڤانی کورد، چەکدار، تەنانەت پشیلە و مریشکی کوردیش بە تیرۆریست دەزانێت."
هەزاران ئەندام و لایەنگرانی رەوتی سەدر بە ژن و پیاو و منداڵەکانیانەوە لە گەڕەکی شوعلە لەنزیک ناوچەی کەرخ لە بەغدا گردبوونەوە و بەدەم بانگەشەی موقتەدا سەدرەوە چوون بۆ نوێژی هەینی، لە پێناو پەسندکردنی یاسای پشووی رۆژی غەدیر
بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی وێبیی بە بەڵگەفیلمی کۆرۆوای-ی تۆڕی میدیایی رووداو، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، پیرۆزبایی لە کارمەندانی رووداو کرد و رایگەیاند: "جێگەی شانازی عێراقییەکانن."
دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین لە قەرس-ی باکووری کوردستان بەردەوامە و پلەی گەرما بۆ دوو پلە ژێر سفر دابەزیوە
سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، پێیوایە سزادانی سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەحمەد تورک و سیاسەتڤانانی کورد لە دۆسیەی کۆبانێدا سوودی بۆ کەس نەبووە و نابێت. دەشڵێت، "لەم وڵاتەدا زۆر پرۆسەی دادگەییکردنی سیاسی هەن کە پشتیان بە رق و کینە بەستووە. بەداخەوە سیستمی دادوەری کراوەتە ئامرازی سیاسی."
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعی هۆشداری بە پەرلەمانی عێراق دەدات لە ئەگەری دەنگ نەدان بە جەژنی غەدیر و دەڵێت، "ئەگەر دەنگ نەدەن، ئەوا دەبێت رووبەڕووی محەممەد (د.خ) و عەلی ببنەوە."
دوای راگەیاندنی بڕیاری سزادانیان لە پرۆسەی دادگەییکردنی دۆسیەی کۆبانێ؛ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین رایگەیاند، دادوەرەکان سزایان نەداون، بەڵکو ئەوە سیاسەتڤانەکانن سزایان داوان "دادگەییکردنەکە سیاسییە و پەیوەندیی بە یاساوە نییە."
کاژێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ـی ئایاری 2024) 84ـەمین دانیشتنی پرۆسەی دادگەییکردنی 108 تۆمەتبار لە دۆسیەی کۆبانێ کە 18 کەسیان ئێستا لە زینداندان لەلایەن 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا وەک چاوەڕوان دەکرا، دەستەی دادوەران بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی تۆمەتباران بدەن.
سەرۆککۆماری تورکیا رەتیدەکاتەوە حەماس بە "رێکخراوێکی تیرۆریستی" بناسێنن. دەشڵێت، زیاتر لە هەزار ئەندامی برینداری حەماس ئێستا لە نەخۆشخانەکانمان چارەسەر وەردەگرن.
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە پێنج پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دەم پارتی، جەهەپە و مەهەپە، دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆماری تورکیا؛ ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی یۆنان سەردانی تورکیا دەکات
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە 21 پارێزگای تورکیادا بەڕێوەچوو، دەستیان بەسەر 121 چەکی قاچاخ و چوار بازرگانی چەکدا گرتووە
کۆمەڵەیەکی کوردی لە باکووری کوردستان رەخنە لە کەمیی دامەزراندنی مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی تورکیا دەگرێت، داواش دەکات بەشی کوردۆلۆژی لە زانکۆکانی تورکیا بکرێتەوە
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، دەستگیرکردنی 22 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی لە پارێزگای ئیزمیر راگەیاند.
ئامەدسپۆر بەبۆنەی پاڵەوانبوونی لە خولی یانە پلە دووەکانی تورکیا و گەیشتنی بە خولی پلە یەک، بە بەشداریی چەندین هونەرمەندی کورد و ئامادەبوونی دەیان هەزار هاندەر، ئەمڕۆ لە یاریگەی خۆی و بە بەرزکردنەوەی جامی پاڵەوانێتییەکە، ئاهەنگ دەگێڕێت.
لەسەر رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی هێزەخ سەر بە پارێزگای شرنەخ-ی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانی دا، بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا و شوفێرەکەش رایکرد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لێزمە باران و لافاو شەش پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و دەشڵێت، "دوو رۆژ دەخایێنێت و پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت."
لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا، له توركیا و باكووری كوردستان 163 كرێكار لهكاتی كاركردندا گیانیان لهدهستداوه
وەزیری بازرگانیی تورکیا رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی بازرگانیکردنی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێکردبێتەوە و دەشڵێت، "بانگەشەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل خەیاڵە و دوورە لە راستییەوە."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی نیسانی 2024ی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، نزیکەی 18 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە
لە کاردانەوەی کوژرانی بەڕێوەبەری دواناوەندییەک بە دەستی قوتابییەکی بە رەچەڵەک عێراقی لە ئیستەنبووڵ، سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنی گرتنەبەری رێکاری تووند دەدات لە دژی هەر کەسێک، کە ئازاری مامۆستایان بدات و دەڵێت، "بە زووترین کات پرۆژەیاسایەک پێشکێشی پەرلەمان دەکەن بۆ پاراستنی شکۆ و گیانی مامۆستایان."
لە کاردانەوەی کوشتنی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی ئیستەنبووڵ لەلایەن قوتابییەکی بە رەچەڵەک عێراقییەوە، مامۆستایانی تورکیا و باکووری کوردستان بایکۆتی یەک رۆژی دەوامیان کرد و چوونە سەر شەقامەکان
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای چاناککالە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامهی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات، كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
سەرۆککۆماری تورکیا پێداگرە لە داڕشتنەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی و دەڵێت، "دەستووری نوێ بواری سیاسەتی مەدەنی فراوان و کێشەکانی وڵات چارەسەر دەکات."
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان گەشبینە بەو سکاڵایەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی باڵای فیدراڵی پێشکێشی کردووە، پێیوایە کورسیی کۆتاکان دەگەڕێتەوە، بەڵام چاویان لە کورسی زیاترە و گلەیی دەکات بەوەی نوێنەرایەتییان لە سەرۆکایەتیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی پێویست نییە و دەبێ زیاد بکرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە 1999ـەوە پاڵێوراوە بۆ ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا: "سیاسەتی پەراوێزخستنی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر یەکێتییەکە دەبێت."
بەبۆنەی ئەوەی ئامەدسپۆر بووە پاڵەوانی یانە پلە دووەکانی تورکیا و گەیشتە خولی پلە یەک، لە یاریگەی یانەکەدا ئاهەنگێکی گەورە بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندی کورد دەگێڕدرێت.
سەرۆکی ئیی پارتی رایگەیاند، بیرۆکەی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا کە ئاکپارتی بە نیازە بیکاتە رۆژەڤ، "تەنیا بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی خودی ئەردۆغانە" و ئیی پارتی نابێتە بەشێک لەم پڕۆژەیە.
ئەو قوتابییە تەمەن 17 ساڵە بە رەچەڵەک عێراقییەی تەقەی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی کرد و کوشتی، بە بڕیاری دادگە دەستبەسەرکرا و بە بەندکردن سزاد درا.
شەپۆلێکی بەفربارین لە مانگی ئایاردا چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی گرتەوە، کەشناسیی تورکیا دەڵێت تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
لە پارێزگای کیلیس لە باشووری تورکیا، خێزانێکی سووریایی کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون، بە خنکێندراوی دۆزرانەوە. باوکی منداڵەکان بە دەم و دەست بەستراوی لە ژوورێکی خانووەکەدا هەڵواسرابوو.
کابینەی حکومەتی تورکیا کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی دەکات. یەکێک لە مژارە گەرمەکانی کۆبوونەوەکە، دامەزراندنی مامۆستایانە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری دەدات لە لێزمەباران و لافاو لە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان. دەشڵێت پلەی گەرما شەش پلە دادەبەزێت.
وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن قوتابیی بیانی لە قۆناخی سەرەتاییدا لە سەرانسەری تورکیا دەخوێنن
لە پارێزگای ریزە ـی هەرێمی دەریای رەش ـی تورکیا، لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون، کە دووانیان بووک و زاوا بوون. بەهۆیەوە ئاهەنگەکەیان دواخرا.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەبەرهێنانی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رووی سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، لە ریزبەندیی چوارەمینی ئەورووپایە. دەشڵێت "تورکیا بووەتە جێی بایەخی وەبەرهێنەرە بیانی و نێودەوڵەتییەکان."
یەکەم بڕیاری ئەو سەرۆک شارەوانییەی جەهەپە لە دژی کۆچبەران، لێکردنەوەی سەرجەم تابلۆ عەرەبی و بیانییەکان و داخستنی شوێنکاری کۆچبەرانی سووریاییەکان بوو. ئەوانەی مۆڵەتیشیان هەیە، پێیان راگەیێندرا کە مۆڵەتی کارکردنیان بۆ نوێ ناکرێتەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی شەش گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی لە ناوچەی گارا، لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. هەپەگە-ش کوژرانی 15 سەربازی لە ناوچەی مەتین راگەیاند.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی پرسی هەمواری دەستووری تورکیا، کە ئاکپارتی وەکو پرۆژەیەک ئامادەی کردووە و پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، دەڵێت، "بەر لە هەموارەکە پێویستمان بە گەڕاندنەوەی متمانەیە."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی ئاداری 2024ی فڕۆکەخانەی مێردینی باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، زیاتر لە 57 ھەزار كهس لە فڕۆکەخانەکەوە گەشتیان كردووه
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سەردەمی نەرمی نواندن لە پڕۆسەی سیاسیدا دەستپێدەکەن و ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا پێویستی بەو هەنگاوەیە
حکومەتی تورکیا هەموو جۆرە بازرگانییەکی لەگەڵ ئیسرائیل راگرت. وەزارەتی بازرگانی دەڵێت: "تاوەکو ئەو کاتەی ئیسرائیل بە تەواوی رێگە دەدات هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە غەززە، لە بڕیارەکەیان پاشگەز نابنەوە."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورە برووسکە تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. سبەی لە کاتی بەیانیدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ شەپۆلەکە بەهێز دەبێتەوە.
لەیلا زانا، لە ئامەدی باکووری کوردستان بەشداری لە یەکەمین دانیشتنی دادگەییکردنی کرد کە چەندین تۆمەتی ئاراستەکراوە و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی، کە مەبەست لێی پەکەکە-یە.
وەزیری بەرگریی تورکیا پەیامێک ئاراستەی بەرپرسانی یەکێتی دەکات و دەڵێت: "ئەگەر دەتانەوێت لە سەقامگیریدا بژین خۆتان لە رێکخراوی تیرۆریستی رزگار بکەن، ئێمەش هاوکارتان دەبین."
'عێراق جگە لە نەوت، هیچ شتێک بۆ دەرەوە هاوردە ناکات، ئەمە هۆکارە بۆ ئەوەی دۆلار تەنیا بە فرۆشتنی نەوت بێتە نێو وڵاتەوە'، ئەحمەد تەبەقچەلی رەخنە لەوە دەگرێت و دەشڵێ 'نرخی دۆلار ناگاتەوە 160 هەزار دینار، ئەگەر هەڵەیەکی گەورە نەکرێت.'
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 38 کەس بە گومانی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی داعش لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە پارێزگای موغڵا-ی باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا
لە ئیستەنبووڵ، بەهۆی وێنەگرتن و رێگریکردن لە لێدان و ئازاردانی ژنە پەنابەرێکی سووریایی، دوو رۆژنامەڤان دەستگیرکران
شرۆڤەکارێکی عێراقی پێیوایە چوونەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکان، مایەی خۆشحاڵی دەستەبژێری سیاسییەکانی شیعەیە بە گشتیی و نووری مالیکی بەتایبەتی. دەشڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "گەشبینە بۆ داهاتووی چارەکردنی پرسە ئاڵۆزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق."
لە ئەنجامی شکستەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دا، ئەمڕۆ ئیی پارتی پێنجەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی دەبەستێت. سەرۆکی حیزبەکەش دەڵێت، "خۆم بەربژێر ناکەم و ئامادەم باجی خراپیی ئەنجامی هەڵبژاردن بدەم."
قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، لە هێرشە درۆنییەکەی رۆژی هەینییدا بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، چوار کارمەند گیانیان لەدەستداوە و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون.
دادگەی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ساڵی 2022ی شەقامی ئیستیقلالی لە ناوچەی بەیئۆغڵو بە زیندانیکردنی تاهەتایی سزادا
وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و هەولێر بە "زۆر نایاب" ناودەبات و باس لە سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی سەرۆککۆماری وڵاتەکەیشی دەکات و دەڵێت، "سەرۆککۆمارمان لە سەردانی هەولێردا پەیامی پشتیوانیکردنی بۆ سەرکردەکانی هەرێم نوێکردەوە".
راوێژکاری سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت پێشتر پرسیاری "نەتەوە" لە فۆرمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق، رێگر بووە لە کردنی سەرژمێری، بەڵام دوای لادانی ئەو پرسیارە لە فۆڕمەکەدا، ئێستا هیچ بەربەستێک نەماوە و دەبێت لە کاتی دیاریکراودا سەرژمێرییەکە بکرێت.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە بڕیار دەدات سێ ناوچەی سەر بە پارێزگەی شرنەخی باکووری کوردستان بە ناوچەی ئەمنی بناسرێن و بۆ 15 رۆژ هاتووچۆ تێیاندا قەدەخە بکرێت.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، پلانی دروستکردنی 10 بەنداو لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ئاودێری، ئامادە کراوە و خراوەتە نێو بودجەی فیدراڵییەوە
بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، هەولێر و سلێمانی لە رووی گەشتوگوزار و شوێنەوارە مێژووییەکانەوە کێبڕکێیەکی باش لەنێوانیاندا هەیە و پێکەوە سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی رادەکێشن. "مۆزەخانەی سلێمانی، یەکێکە لە باشترین مۆزەخانەکانی عێراق."
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوژمەی پڕچەککردنی هێزە ئاسمانییەکان و هێزی بەرگریی ئاسمانی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکراکرد، رایگەیاند بە بەهای نیو ملیار دۆلار، چەک لە ئەمریکا دەکڕن.
وەزیری بەرگریی عێراق راگەیاند، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا واژۆی لەسەر رێککەوتنی تایبەت بە پڕچەککردنی هێزە ئاسمانییەکان و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق کردووە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، هاوئاهەنگییەکی باڵایان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش هەیە و باس لەوەش دەکات، سوودانی بۆ بەهێزکردنی زیاتری هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراق رێککەوتنی نوێی لەگەڵ پێنتاگۆن کردووە.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، زیاتر لە حەوت مانگە بۆری تایبەت بە گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان ئامادەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی پێدا هەناردە نەکراوەتەوە.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 18:11 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی نیسانی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.7 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی سولوسەرای سەر بە پارێزگای تۆکات روویدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات، لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ - قوفڵ دەهێنن کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، 2101 کۆچبەر لە نۆ رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستگیر کراون و "دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە."
وەزیری ناوخۆی عێراق لە شاری سلێمانییە و یەکێکە لە میوانانی دیداری سلێمانی، بەشداری لە پانێلی (ئاسایشی هەرێمی؛ دەرکەوتنەوەی پێکدادانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کرد، عەبدولئەمیر شەمەری رایگەیاند، ئەو شارانەی عێراق کە دۆسیەی ئەمنییان رادەستی پۆلیس کراوەتەوە، بەراورد بە شوێنەکانی دیکە سەقامگیرترن.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، کوژرانی سەربازێکی سوپای تورکیای لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش تاوەکو ئێستا پشتڕاستی نەکردووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت. محەممەد شیاع سوودانی بەر لە سەردانەکە گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، ئامانجێکی سەردانەکەی کارکردن دەبێت بۆ راگەیاندنی کاتی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە لە پارێزگای چاناککالە-ی باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژدا نزیکەی 3000 کەسیان دەستگیر کردووە، کە لەلایەن دادگەکانەوە داواکرابوون
دەیان کەسی دیکە گیریان خواردووە و هەوڵی رزگارکردنیان دەدرێت
ئەو گرووپە چەکدارانەی عێراق کە نزیکن لە ئێرانەوە و خۆیان بە "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، هۆشداری بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەن لە ئەگەری هەر هێرشێک و دەڵێن، "راستەوخۆ وەڵامیان دەدەینەوە".
لەبارەی راکان جبووریشەوە رایگەیاند، "شتی وەها نەبووە کە پارێزگاری بەوەکالەت حەوت ساڵ دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت. ئەگەر پارێزگار کورد بێت رێگری لە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەکرێت."
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا گەورە بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر 608 کگم مادەی هۆشبەردا گیراوە.
دوو رۆژە بەفربارین لە بەشێکی پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان بەردەوامە و پلەی گەرما لە هەندێک شوێنی لەنێوان 1-3 پلەی ژێر سفری سیلیزی دایە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش باس لەوە دەکات 3 سەربازی سوپای تورکیای کوشتووە و سێ سەربازی دیکەی بریندارکردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی پشووەکانی جەژنی رەمەزاندا دوو هەزار و 453 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 26 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، لە دووەم رۆژی پشووی جەژنی رەمەزان، سێ کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. "لە دوو رۆژی یەکەمدا 1223 رووداو هاتووچۆ روویانداوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە."
بەهۆی شکستەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئیی پارتی بڕیاری بەستنی کۆنگرەی نائاسایی دا. سەرۆکی حیزبەکە دەڵێت، "خۆم بەربژێر ناکەم و ئامەدەم باجی خراپیی ئەنجامی هەڵبژاردن بدەم."
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە 71 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەست بەسەر 969 چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە یەکەم رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا 9 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
بڕیارە پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی راپرسییەک لەبارەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا بکات و ئەنجامەکەشی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرزبکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان دەدات؛ دەشڵێت، لێزمەباران ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە دوو رۆژدا نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵەوە بۆ پشووی جەژن گەشتیان کردووە
لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـە، کەسێک لە ئیستەنبووڵ دایک و براکەی دەکوژێت و خوشک و باوکیشی بە سەختی بریندار دەکات.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کە لە 31ـی ئاداری ئەم ساڵ بەڕێوەچوو، لاوێکی تەمەن 18 ساڵ بە موختاری گەڕەکێکی پارێزگای کوتاهیا لە تورکیا هەڵبژێردرا و بووە گەنجترین موختاری ئەم وڵاتە.
پلاتفۆرمی 'تاوانەکان بەرامبەر ژنان دەوەستێنین' دەڵێت، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا 25 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیادا بەدەستی پیاو کوژراون.
بەهۆی شکستەکانی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئیی پارتی بڕیاری بەستنی کۆنگرەی نائاسایی دا.
پشووی جەژنی رەمەزان لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستیپێکرد و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 10 ملیۆن کەس بۆ بەسەربردنی جەژن گەشت بکەن.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
سکاڵای بەربژێری ئاکپارتی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەردەخان رەتکرایەوە و بەربژێری جەهەپە دەبێتە سەرۆکی شارەوانی و سبەی فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەردەکرێت.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکیاندا باس لە سزادانی مامۆستایان دەکەن لە رێگەی پەروەردەکانی سنوورەکە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، 45 ملیۆن مەتر چوارگۆشە زەوییان لەناوچە سنوورییەکاندا لە مین پاککردووەتەوە.
دەم پارتی رایگەیاند، دادگەی وان بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری پارتەکە دەکردووە تاوەکو ببێتە سەرۆکی گەورە شارەوانیی وان.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە بڕیارە سبەی 31ـی ئاداری 2024 بەڕێوەبچێت، 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یشیان پیاون.
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی تایبەت بە هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە. یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە کاژێر 18:00ـی ئەمڕۆ شەممە 30ـی ئادار، هەموو بانگەشەیەکی هەڵبژاردن کۆتایی دێت.
یاریدەدەری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکپارتی دەڵێت، لە باکووری کوردستان و تورکیا 250 هەزار و 903 سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دادەنرێن.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "ئیستەنبووڵ پێنج ساڵ تەمەنی بەفیڕۆ چوو؛ پشت بە خودا ناهێڵین پێنج ساڵی دیکە هەمان چارەنووسی هەبێت
راسم ئۆزان ئەمڕۆ هەینی 29-3-2024 لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 15:00ی تایبەت بە باکووری کوردستان و تورکیای تۆڕی میدیایی رووداودا رایگەیاند، ئەگەر دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ نزیکەی 8٪ تاوەکو 9٪ی دەنگەکان بەدەستبێنێت، ئەو کاتە قۆناخێکی گرنگ لە تورکیا دەست پێدەکات.
بەرپرسی نوسینگەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە رووداوی گوت، لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا بە 59 بەربژێر دەچنە هەڵبژاردن.
خانمە سیاسەتڤانی ناوداری کورد پێیوایە ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێت و هێزەکانی لەژێر یەک چەتردا کۆ نەکاتەوە، پشتگوێ دەخرێن و خاوەن هێزەکان فەرامۆشیان دەکەن.
لە هەڵەیەکی پرۆتۆکۆلیدا، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە پێشوازی هاوتا ئیتاڵییەکەیدا، بە هەڵە ئەندامێکی شاندە ئیتاڵییەکە تێرماچ دەکات و دواتر بۆی دەردەکەوێت سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای ماچ نەکردووە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەبەتە خۆراکی مانگی رەمەزان لە هەولێر دابەش دەکرێت.
دەنگبێژانی ئامەدی باکووری کوردستان، بەرهەمەکانیان بە شێوازی ژانری موزیکی "ئاکاپێللا" بڵاودەکەنەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی دەڵێت، پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی، تەنیا لە هەڵبژاردنەکاندا کێشەی کوردی دێتەوە یاد
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای موغڵا لە باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دادگەی باڵای فیدراڵی رایگەیاند، پێویستە یاسا ناوبژیکار و باڵادەست بێت لە رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
کۆمپانیایەکی راپرسی و توێژینەوەی سیاسی، ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆی 81 پارێزگا، ئاکپارتی 32، جەهەپە 30 و دەم پارتی 11 شارەوانیی شارەکان دەبەنەوە
دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا لەڕێگەی موختارەکانەوە زانیاریی تۆماری دەنگدەرانی بڵاوکردەوە و لە پۆرتاڵی دەستەکەشدا دەنگدەر زانیاری لەبارەی بنکە و ناوەندی دەنگدانەکانیش وەردەگرێت
لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەرمی کچێکی 12 ساڵان دۆزرایەوە کە پێش سووتاندنی، شوێنەواری چەقۆ لێدان بە جەستەیەوە دیاربوو. هەروەها مێرمنداڵێکی دیکەش بەهۆی ئەوەی بەردێکی گەورە بەر سەری کەوتووە، بە سەختی برینداربوو.
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە 31ـی ئاداردا بە چارەکردنی کێشەکانیان، ئیستەنبووڵ بە سەدەی نوێی تورکیا ئاشنا دەکەنەوە.
17 رووداوی هاتووچۆ لەنێوان 48 ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان روویاندا و 12 کەس بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکۆس سیتی لە مۆسکۆ دەکات و بە "هێرشێکی تیرۆریستی قێزەون" ناوی دەبات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 24 کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون و هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە راگەیاند.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە سنوورە ئاوییەکانی دەریای سپی لە پارێزگای موغڵای باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
رێگەی 267 گوند و کێڵگە لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراون
بەهۆی خانەنشینبوونی سەرۆکی دادگەی دەستووریی تورکیا، ئەنجوومەنی دادوەرانی سەر بە دادگەکە، سەرۆکێکی نوێیان هەڵبژارد.
پرۆسەی دادگاییکردنی بکوژانی پێنج هاونیشتمانییەکەی پارێزگای دهۆک لە مێردینی باکووری کوردستان بەردەوامە، دەستەی دادوەران داوای وردبینی هەژمارە بانکییەکانی بکوژانیان کرد، بەوهۆیەوە دادگاییکردنەکە دواخرا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە نوێترین راگەیێندراویدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی ئێکس، بۆردوومانکردنی 39 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەشڵێت، لە 21 ساڵدا تورکیایان سێ هێندە گەشە پێداوە و "ئامانجمانە لە قۆناخی داهاتوودا دوو هێندەی دیکە گەورەی بکەین و بیگەیێنینە شوێنی شیاوی خۆی لە نێو وڵاتانی خاوەن بەهێزترین ئابووریی جیهان".
بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکی لە 45٪ بۆ 50٪ بەرزکردەوە و کاریگەری راستەوخۆی کردە سەر بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر لیرەی تورکی. یەک دۆلار بە 31.90 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، یەک دۆلار بەرامبەر 32.42 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری دا، بەهۆی ئەگەری لێزمەبارانەوە لە ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان لافاو دروست دەبێت. دەشڵێت بەفربارین بەردەوام دەبێت.
لە نوێترین راپرسیدا، کۆمپانیای ماک بۆ توێژینەوە و راپرسییەکان MAK، براوەی بەربژێری لایەنە سیاسییەکانی لە هەر سێ پارێزگاکانی ئامەد، وان و مێردین لە باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەم پارتی لە هەر سێ پارێزگاکە بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە.
سەرۆککۆماری تورکیا، پەسنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وڵاتەکەی کرد و گوتی، "لە تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ وڵاتی یەکەمی جیهانین. ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی تورکیای خستە نێو ریزبەندی "وڵاتە یەکەمەکان" ناوی جەنگی نیشتمانیی KAAN'ـە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "60٪ـی کۆمەڵگەی عێراق لە گەنجان پێکدێت". دەشڵێت، ئەزموونی تاڵ هۆکار بووە لە دواکەوتنی گەنجانی عێراق لە گەشەپێدان و پێشکەوتنەکان لە هەموو روویەکەوە. باسی لەوەش کرد پێنج هەزار خوێندکار دەنێرنە باشترین زانکۆکانی جیهان.
ئەندامێکی هاوپەیمانیی عەزم لە کەرکووک پێیوایە، دواخستن و دواکەوتنی یەکلاییکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک دەیسەلمێنێت سەرۆکوەزیرانی عێراق دەسەڵاتی بەسەر لایەنە سیاسیی و پێکهاتەکانی کەرکووک نییە. باس لە پێشنیازێکی سوودانی دەکات بەوەی وەزیرێکی حکومەتەکەی رادەسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی کەرکووک.
کۆمپانیای ئادا بۆ توێژینەوە و راپرسییەکان ADA راپرسییەکی لە هەردوو پارێزگای ئامەد و دیلۆک لە باکووری کوردستان کردووە و دەڵێت، دەم پارتی لە ئامەد و ئاکپارتی لە دیلۆک یەکەمن.
لیرەی تورکی دابەزینێکی نوێی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوە بیانییەکانی دیکە تۆمار کرد. یەک دۆلار بە 32.30 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی دەڵێت، 75 ئەندام و لایەنگریان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە رێوڕەسمی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزدا لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکراون. پارێزگای ئیستەنبووڵیش دەستگیرکردنی 70 کەسی پشتڕاستکردەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی سەردەستە و ئەندامانی باندێکی ئێرانی راگەیاند
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی دەڵێت، ئەو ناوچانەی کوردیان تێدا دەژین، کوردستانی پێ دەگوترێت، نەوەک تیرۆریستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی شوباتی 2024ی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، نزیکەی 15 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە.
لە پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا 18 کەس بریندار بوون.
لە سنوورە ئاوییەکانی پارێزگای چاناککالە لە دەریای ئیجە، بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت، بەپێی نوێترین زانیارییەکان، 21 کۆچبەر خنکان، کە پێنجیان منداڵن و چوار کەسیش رزگارکراون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیێندراوێکی لە بارەی کۆبوونەوەی هاوبەشی لووتکەی کۆبوونەوەی ئەمنیی لەنێوان عێراق-تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەنقەرە خۆشحاڵە بەوەی عێراق، پەکەکە وەک رێکخراوی قەدەخەکراو دەناسێنێت."
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە، دەستگیرکردنی 106 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی هەر سێ شارۆچکەی چەشمە، دیکیلی و ئورلا لە پارێزگای ئیزمیر راگەیاند.
لە پارێزگایەکی تورکیا، فڕۆکەیەکی مەشقی سەربازیی کەوتە خوارەوە، فڕۆکەوانەکە رزگاری بوو، بەڵام کەسێکی دیکە کوژرا.
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕە داراییەکان، لیرەی تورکی داتەپینێکی نوێی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوە بیانییەکانی دیکە تۆمارکرد و یەک دۆلار بە 32.12 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژدا نزیکەی سێ هەزار کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەلایەن دادگەکانەوە داواکرابوون.
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پێنج پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
لە کاتی سەردانیکردنی بۆ مێردینی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی کاروانی پاسەوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، بەهۆیەوە پاسەوانێکی بەناوی فورات دەر گیانی لەدەستدا و دوو پاسەوانی دیکەشی بریندار بوون.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا 18 کەس بریندار بوون.
نزیکەی هەشت مانگە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و دراوە بییانییەکانی دیکە بەهۆی بەرزبوونەوەی قۆناخ بە قۆناخی هەڵاوسانی ئابووریی وڵات و جێگیرکردنی سوودی بانکییەوە، لە دابەزیندایە. لیرەی تورکی لە هەشت مانگی رابردوودا نزیکەی 11.3٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک لە ئیستەنبووڵ کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ پێدانی بەشە خۆراکی مانگانە لە رێگەی بریکارەکانەوە لە تەواوبووندایە و چوار مادەی خۆراکیی دیکەش دەخرێنە سەر بەشە خۆراکی مانگانە و بەو جۆرەش لە رەمەزاندا 11 مادەی خۆراکی دابەش دەکرێن
لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا هۆشداری داوە، بەهۆی لێزمەبارانەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان هەیە. دەشڵێت بەفربارین لە چەند پارێزگایەکی دیکەش بەردەوام دەبێت.
سەرۆککۆماری تورکیا ئامادەیی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی ئاشتی دەربڕی کە رووسیاش تێیدا ئامادە بێت. سەرۆکی ئۆکرایناش سوپاسی سەرۆککۆمار و گەلی تورکیای کرد بۆ پشتیوانیان.
سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکیدا بۆ گەنجانی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، "بەو دەسەڵاتەی یاسا دیاریکردووە، هەڵبژاردنی داهاتوو دوایین هەڵبژاردن دەبێت بۆ من".
لە بەردەم دادگەی گشتیی مێردین لە باکووری کوردستان، شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو و 10 کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، لیرەی تورکی داتەپینێکی نوێی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوە بیانییەکانی دیکە تۆمارکرد. ئێوارەی ئەمڕۆش یەک دۆلار بە 31.96 لیرە مامەڵەی پێوە کرا.
سەرۆکی ئۆکراینا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە ئیستەنبووڵ.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان روویدا.
مەلا بەختیار دەڵێت، بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دەبنە هۆی ئەوەی عێراق بەرەو مەرکەزیبوون بڕوات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە سەرجەم مووچە پاشکەوتکراوەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای لێبووردن لە فەرمانبەران بکات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆندا 47 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستگیرکردووە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر لە پارێزگای چاناککالە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، خەریکە کارەکانی ئەو بازنەیە تەواو دەکەن، کە بە گوتەی ئەو، "سنوورەکانمان لەگەڵ عێراق دەپارێزێت".
بەربژێری موختاری گوندێکی سەر بە رووها-ی باکووری کوردستان، لەلایەن کەسێکەوە بە گولـلە کوژرا و کوڕەکەیشی بە سەختی برینداربوو.
کارەکانی سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا 2024 کە چوار ھەزار و 700 کەسایەتی لە 147 وڵاتەوە تێیدا بەشداربوون، کۆتایی ھات.
لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیادا 21 پانێڵ رێکدەخرێن. وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەشداری لە پانێڵەکان دەکەن.
لە پارێزگای دەنیزلی لە تورکیا، حەوت کەس بە دەستڕێژی گولـلە بریندار بوون.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سیستمی جیهانی داڕێژراو لەسەر بنەمای یاسا، بەها و واتای لەدەستدەدات و ئاماژە بەوەش دەکات کە "پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، خەریکە سەتەی 21 بۆ سەردەمی قەیرانەکان دەگۆڕدرێت".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چهند ديدار و كۆبوونهوهيهكى لهگهڵ ژمارهيهك له بهشدارانى كۆڕبهندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا دهبێت و لەبارەی پهيوهندييهكان و دۆخى ناوچهكه بهگشتى، گفتوگۆ دهكهن
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، نزیکەی چوار ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان هەن و نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر تۆماری بایۆمەترییان کردووە. دەشڵێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، چاوەڕێی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانن.
پارێزگای ئامەد داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، خۆیان بەدووربگرن لە چوون بۆ ئەو ناوچەیەی قەدەخەی ئەمنیی تایبەت دەیگرێتەوە و، تەنیا لە کاتی پێویستدا و دوای وەرگرتنی مۆڵەت، مافیان هەیە بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان لەو ناوچەیە رابپەڕێنن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەمان کاردەکات بۆ ئەوەی ئەم ساڵ یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گشتیی کارا بکرێتەوە.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – دەم پارتی لە وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیادا کە رۆژئاوای کوردستانی بە "تیرۆریستان" ناساندبوو، رایگەیاند، "ئەو شوێنەی پێی دەڵێن تیرۆریستان؛ قامشلۆیە، رۆژئاوای کوردستانە. قامشلۆ و خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان تیرۆریست نین."
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کە وڵاتەکەی لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا "داستانی" تۆمارکردووە و گوتی: "ئەمڕۆ ئاسمانی 34 وڵات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا پارێزراوە."
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "بڕێک لە پشکی 12.67٪ـی بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕین و دەیخەینە سەر بودجەی حاکیمە بۆ دابەشکردنی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان."
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راپۆرتێکیدا باسی خراپی دۆخی ئەمنیی سووریا دەکات و هۆشداری دەدات لە گەڕاندنەوەی کۆچبەر و پەناخوازانی سووریایی بۆ وڵاتەکەیان. دەشڵێت، کۆچبەرە دیپۆرتکراوەکان، لەلایەن حکومەتی سووریاوە بە تۆمەتی ناپاکی ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن.
لە شارەدێیەکی شرنەخی باکووری کوردستان، تەنیا کەسێک خۆی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی بەربژێر کردووە.
لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی ئێکس، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی هێزە ئەمنییەکاندا لە 46 پارێزگا، دەست بەسەر 983 کگم مادەی هۆشبەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی کانوونی دووەمی 2024ی فڕۆکەخانەی عەزیز سانجاری لە مێردینی باکووری کوردستان بڵاوکردەوە.
کەسێک هاوژینەکەی و دوو کچی لەنێو ماڵەکەی لە ئیستەنبووڵ کوشت و دوایی هەڵات.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامهی چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئاشكرا دهكات و دەڵێت، لە شهڕ و پێكدادان لهگەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان "زۆر بەهێز" دەبن و لە هەڵمەتەکانی دیکەدا جیاواز دەبن. دەشڵێت: "مۆدێلی کارکردنی شارەوانییەکانمان لە ژێرخانەوە بۆ سەرخان دەبێت و دەست بۆ ئەوانە دەبەن کە نەکراون."
لەنێو مزگەوتێکی ئامەدی باکووری کوردستان، کەسێکی بەتەمەن بە چەقۆوە هەڕەشە لە چەند منداڵێک دەکات، کە قوتابی خولی خوێندنی قورئان بوون.
لە رێوڕەسمەکەدا بڕیارە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە، گوتارێک پێشکێش بکات. تێیدا سیاسەت و هێڵی گشتیی کارنامەی شارەوانییەکانی جەهەپە رابگەیێنێت لەگەڵ گرنگترین بەڵێنەکان لەسەر ئاستی گەورەشارەوانییەکان.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، بەرنامەی چالاکیی چوار رۆژەی تایبەتی بە زمانی کوردی راگەیاند. پەرلەمانتارەکانیان لە پەرلەمانی تورکیا بڕیاریان داوە بۆ ماوەی چوار رۆژ، بە زمانی کوردی قسە بکەن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد بە رووداوی راگەیاند، وەزیری گواستنەوەی تورکیا پێی راگەیاندووە، بەمنزیکانە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر - ئامەد دەستپێدەکاتەوە.
رۆژ دوای رۆژ، شاری ئیستەنبووڵ کە بە شادەماری ئابووریی تورکیا دەناسرێت، لە مەترسیی روودانی بوومەلەرزەیەکی "زۆر گەورە" نزیک دەبێتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە نێوان 7.5-7.8 پلەی رێختەر بێت. هەرچەندە تاوەکو ئێستا پێشبینیی 100٪ بۆ روودانی بوومەلەرزە ناکرێت، بەڵام زانایان ئەو مەترسییەی سەر شارەکە ناشارنەوە.
لە ئەنجامی لێزمەباران و لافاو، 16 بزنی کێوی جووتیارێک لە ناحیەیەکی سەر بە قەزای ئاکرێ مرداربوونەوە، خاوەنەکەیشی بە رووداوی گوت، "نزیکەی 10 هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتووە."
نزیکەی 48 کاژێر بەسەر رووداوی داڕمانی کانێکی زێڕ و گیرخواردنی نۆ کرێکار لەنێو کانە داڕماوەکەدا تێپەڕیووە و پرۆسەی گەڕان بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە.
سەرۆککۆماری میسر لە گوتارێکیدا ئاماژەی بەوە کرد پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ تورکیا هەڵدەدەنەوە. ئەردۆغانیش لە هەمان کۆبوونەوەدا رایگەیاند، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، پێداگرن لەسەر زیادکردنی دیدارەکانیان لە هەموو ئاستێکدا.
دەستەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە کۆی 15 ملیۆن و 655 هەزار و 924 کەسی دانیشتووی ئیستەنبووڵ، ژمارەی خەڵکی رەسەنی ئەو شارە سەرووی دوو ملیۆن کەس دەبێت و ژمارەی خەڵکی باکووری کوردستانیش لەو شارەدا زیاترە لە پێنج ملیۆن کەس.
پارێزگای رووها قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهت ههڵدانی لە پارێزگەکەدا بۆ حەوت رۆژ راگەیاند.
لێکۆڵینڤانێکی رێکخراوی هیومن رایتس وۆچ دەڵێت، بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ژێرخانی وێستگەکانی ئاو، کارەبا، نەوت، کشتوکاڵ و تەندروستی دەکەنە ئامانج و کاریگەری خراپ و درێژخایەنیان دەبێت.
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا لە بارەگای سەرەکیی پارتەکەی لە ئەنقەرە رایگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار، هەریەک لە مەرال دانیش بێشتاش و موراد چەپنی وەک بەربژێرانی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی وەزیر و سوپاسالاری ئەم وڵاتە بۆ بەغدا و هەولێر رایگەیاند، "وڵاتەکەمان لە پێناو بەدیکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە."
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، پەیامێکی لە بارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، لە زیندانەوە بۆ دەرەوە نارد و رایگەیاند، دەم پارتی پایدەری هیچ لایەنێک نییە بۆ ئەوەی لەسەر شانی ئێمەوە بەرەو پێش بچێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی کرد و رایگەیاند، چەندینجار بە بەرپرسانی یەکێتی و سلێمانیی گوتووە، سنوورێک بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ پەکەکە دابنێن.
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان - دەم پارتی رایگەیاند، 9ـی مانگ بەربژێری سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەن.
لە چوارچێوەی یارییەکانی گرووپی سوور-ی خولی دووەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی تورکیا، ئامەدسپۆر لە یانەی ئیسکەندەرۆنی بردەوە.
ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی، بڕیاریدا، بەربژێریان بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ هەبێت و بڕیارە ئەمڕۆ ناوی بەربژێرەکان رابگەیێندرێت.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا لە هەردوو ناوچەی عەکاشات و قائیم پێکدەهێنێت و رایدەگەیێنێت، دوای ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڕیار و رێکاری پێویست دەگرنەبەر.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڵاویکردەوە، هەڵسووڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بانگهێشتی وەزارەت دەکات و پەیامی فەرمیی ناڕەزایەتیی پێدەدات.
بزووتنەوەی نوجەبا دەڵێت، مقاوەمەی ئیسلامی لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەمریکای "داگیرکەر" دەداتەوە و ئاماژە بۆ ئەو دەکەن کە لە توانایاندایە بگەنە قووڵایی ئامانجەکانی.
سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی یەکێک لە سەربازە بریندارەکانی هێرشەکەی رۆژی 12ـی مانگی رابردووی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو دەڵێت، عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئاشتی بگۆڕێت و "عێراق لە توانایدایە ئارامی و ئاسایشی خۆی بپارێزێت."
پلاتفۆرمی "تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتێكی لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە باكووری كوردستان و تورکیا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا 31 ژن كوژراون و 21 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
پار زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیاری خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق بۆ گەشتکردن چوونەتە باکووری کوردستان و تورکیا.
بڕیارە سەرۆکی رووسیا رۆژی 12ـی ئەم مانگە سەردانی تورکیا بکات. کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا- کریملن دەڵێت، سەردانەکەی پووتین بۆ تورکیا بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و تاوتوێکردنی جەنگی ئۆکراینا دەبێت.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئاماری شەڕوپێکدادانەکانی پەکەکەی لەگەڵ سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە یەکەم مانگی ئەم ساڵدا 99 سەربازیان کوشتووە و سێ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش گیانلەدەستدانی 21ی گەریلای بڵاوکردەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی بکوژی مەلا رەمەزان، کەسایەتییە خۆشەویستەکەی ئامەدی لە ئیستەنبووڵ راگەیاند.
لە پارێزگای کۆجائێلی تورکیا، چەکدارێک هەڵیکوتایە سەر کارگەیەک کە خاوەنەکەی سەرمایەدارێکی جووی بە رەچەڵەک ئەمریکییە و چەند کارمەندێکی بە بارمتە گرتوون.
کەسایەتییەکی خۆشەویست و قسەخۆشی ئامەد، لە ئیستەنبووڵ بەچەقۆ کوژرا، داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئیستەنبووڵ هاتە سەرخەت و هێزە ئەمنییەکانی راسپارد بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی.
سەرۆکی شارەوانیی پارێزگای بۆڵو لە تورکیا، بەڵێنی نەهێشتنی کۆچبەرانی سووریایی لە پارێزگاکەی دەدات و دەڵێت، "تاوەکو نەهێشتنی دوایین پەنابەری سووریایی بەردەوام دەبین لە کارەکانمان."
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنیی تایبەتی لە سێ ناوچەی سەر بە پارێزگای شرنەخ لە باکووری کوردستان بۆ ماوەی 15 رۆژ راگەیاند.
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی دەڵێت، رۆژی 29ـی کانوونی دووەمی 2024، بەربژێرەکانیان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەناسێنن.
لە پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا 11 کەسی بریندار بوون.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی و ئێران لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، پشتیوانیی یەکتر دەکەن.
دوای هێرشە ئاسمانییەکەی سوپای ئوردن بۆ سەر چەند ئامانجێک لە سووریا، حکومەتی دیمەشق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئوردنی بەوە تۆمەتبار کرد کە سنوورەکانی واڵابووە بۆ پەڕینەوەی تیرۆریستان بۆ سووریا. ئوردنیش لە وەڵامدا ئەم قسانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "هیچ کاتێک سنوورەکانمان رێڕەوی پەڕینەوەی تیرۆریستان نەبوون".
نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، فەریقی یەکەمی روکن قەیس مەحمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتیی عەمید نیکۆلا، سوپاسالاری ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆ لە عێراق، پێی راگەیاندووە، هێزەکانیان لە توانایاندایە لە هەموو روویەکەوە عێراق بپارێزن و بەرگری لێبکەن.
لە سنووری گوندێکی کەرکووک هێڵێکى گواستنەوەى گاز لەکاتی کارکردنی شۆڤڵ شکا و دوای ئەوەی بڕێکی زۆر گاز دزەی کرد، هاونیشتمانییانی گوندەکە بۆ پاراستنی ژیانیان، گوندەکەیان چۆڵکرد. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکووکیش دەڵێت، "12 کەس ژەهراوی بوون و لە بنکەی تەندروستی یایچی چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە."
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیار لە بەرژەوەندیی ئاوارەی نێو کامپەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات کە یەکێکیان بریتیە لە پێدانی چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێک کە بگەڕێتەوە زێدی خۆی و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان 27 کەسی بریندار بوون.
بە کرانەوەی بازاڕە داراییەکان، لیرەی تورکی داتەپینێکی نوێی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوە بیانییەکانی دیکە تۆمار کرد؛ ئێستا یەک دۆلار بە لانیکەم 30.23 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت
رێکخستنەکانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی نێوخۆیی، بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان و ئەنجوومەنەکانی، لە ئامەدی باکووری کوردستان یەکلایی کردەوە.
قایمقامی شاری پاسور لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان هێرشی کردە سەر گوتارخوێنی مزگەوتێک و بەرپرسانی کارگێڕیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
فڕۆکەخانەی وان لە باکووری کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت، ئەوەش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی فڕگەی سەرەکییەوە.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئاشكرا دهكات و دەڵێت، لە شهڕ و پێكدادانەکەی گەریلاکان لەگەڵ سەربازانی تورکیا لە بنکەی سەربازی لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای سێواسی باکووری کوردستان روویدا.
بازرگانێکی کورد بەناوی سێزای فەوزی کۆڵسزئۆغڵو لە شاری رووهای باکووری کوردستان بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە. پۆلیسی رووها بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی هۆکاری کوشتنەکە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
حکومەتی تورکیا نیگەرانی خۆی لەو پێشهاتانە دەردەبڕێت کە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر هەولێر و پاکستان لە ناوچەکەدا دروستبوون.
ناردنی کەشتیی ئاسمانی Ax-3 بۆ بۆشایی ئاسمان کە کەشتیوانانی ئاسمانیی تورکیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و سوێدی لەخۆدەگرت، بۆ 18ـی مانگ بە کاتی ئەمریکا دواخرا.
یاریزانێکی ئیسرائیل کە یاری بۆ یانەی ئەنتاڵیا سپۆر دەکرد، لە یارییەکی شەوی رابردوودا بەهۆی رەفتارێکییەوە دەستگیرکرا و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی درا، ئەمڕۆش بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەگەڕێندرێتەوە ئیسرائیل.
کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەولێر شانازی بەوە دەکات کە ئەفریقای باشوور بەرگریکاری یەکەمی دۆزی فەلەستینە، هیواش دەخوازێت کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش چاو لە ئەفریقای باشوور بکەن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان. دەشڵێت، "بە شەکر برینەکانمان ساڕێژ نابن."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، 25 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بۆردوومانکردنی 29 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، 117 کەسیان بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە و "تیرۆر" دەستگیرکردووە.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی پێشکێشکردنی چەندین بەڵگەنامە دەکات بۆ دادگەی دادی نێودەوڵەتیی لە لاهای و دەڵێت، "ئەم بەڵگەنامانە بەسن بۆ دادگەییکردنی ئیسرائیل و نەتانیاهوو".
سوپای تورکیا کوژرانی شەش سەرباز و برینداربوونی حەوت سەربازی دیکەی لە رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا لە 45 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەستیان بەسەر 1.6 تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە.
نزیکەی شەش مانگە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و دراوە بییانییەکانی دیکە لە دابەزیندایە. لیرە لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 10٪ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، دەیانەوێت دەریای سوور بکەنە گۆمێکی خوێناوی.
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیەک لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن سەربازانی سوپای تورکیا لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە قەدەخە کرا و سزای قورس بەسەر سەرپێچیکاران جێبەجێ دەکرێت.
کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی دەم پارتی و سەرۆکی جەهەپە کۆتاییهات، هەر سێ سەرۆک گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردن و چەندین پرسی دیکەی هاوبەشی نێوانیان کرد. "جەختیان لە رەتکردنەوەی سیاسەتی سەپاندنی قەیووم بۆ سەر شارەوانییەکان کردەوە".
نزیکەی شەش مانگە لەسەر یەک بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە بەردەوامە لە دابەزین، بە ساڵی نوێوە لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 10٪ ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
ژمارەیەک قوتابی لە قوتابخانەیەکی شارۆچکەی سیڤەرەک لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان بەهۆی خۆراکەوە، ژەهراوی بوون.
ناوەندی ORC بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دەنگی بەربژێرەکانی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دووبارە بە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ هەڵدەبژێردرێتەوە
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژدا نزیکەی پێنج هەزار کەسیان دەستگیرکردووە، کە لەلایەن دادگەکانەوە داواکرابوون.
بۆ یەکەمجار، چوار زانای بواری جیۆلۆجی و بوومەلەرزەزانی کۆکن لەسەر ئەوەی "بوومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز" لە جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان روودەدات و پێکەوە هۆشداری دەدەن.
بەرپرسی رێکخراوی بەدر لە کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، مقاوەمەی ئیسلامی بە هەڵە بارەگای پێشمەرگەی کردووەتە ئامانج. دەشڵێت، "ئامانجی یەکەم و کۆتایی تەنیا هێزی داگیرکاری ئەمریکایە".
رێگەی هاتووچۆی نێوان 681 گوند لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی بەفربارینەوە گیراوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە 46 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، دەستیان بەسەر 1.3 تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە.
شەوی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیستەنبووڵ و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
لە شارۆچکەی یەنیشەهیری ئامەدی باکووری کوردستان تەقە لە کەسێک کرا و بریندار کرا، شوفێری پاسێکیش کە پەیوەندی بە رووداوەکە نەبووە، دوای برینداربوونی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای بۆڵو لە باکووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رەخنەی تووند لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دەگرێت و دەڵێت، "بەشداریکردنی بەڕێز دادوەر فایەق زێدان لە بۆنە سیاسیی و حیزبییەکان و راگەیاندنی هەڵوێستەکانی، گومان دەخاتە سەر بێلایەنی و سەربەخۆیی دامەزراوەی دادوەری".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیستەنبووڵ و بڕیارە سبەی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتڤانی کورد کرد لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی پارێزگای ئەدیرنە.
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە، دەستگیرکردنی 186 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی هەردوو شارۆچکەی فۆچا و چەشمە لە پارێزگای ئیزمیر راگەیاند.
لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی دادوەریی تورکیا، ئاماری 2024ـی تایبەت بە پارتە سیاسییەکانی تورکیا و ژمارەی ئەندامەکانیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 141 پارتی سیاسی چالاک هەن و ئاکپارتی زیاتر لە 11 ملیۆن ئەندامی هەیە.
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند، تاران داوای لە بەغدا کردووە 38 کەسی داواکراوی رادەست بکات کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
سەرۆککۆماری ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی سەردانی تورکیا دەکات. لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی پرسی پەکەکە و پژاک دەکەن و بۆ گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەروازەیەکی نوێ لە وان دەکەنەوە
پارساڵ لە تورکیا و باکووری کوردستان، 3025 پزیشک کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە، دەستگیرکردنی 43 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی شارۆچکەی فۆچا لە پارێزگای ئیزمیر راگەیاند
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانەکانی تورکیا، ئەمڕۆ نرخی بەکارهێنانی رێگەوبان و پردەکانی لە نێوان 50٪ بۆ 76٪ بەرزکردەوە.
لە چەند شارێکی تورکیا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، نرخی یەک سەموونی 210 گرامی بۆ هەشت لیرە و سەموونی 250 گرامی بۆ 10 لیرە بەرزبووەوە.
ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ، روویان لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان کردووە و بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆتێلەکانی وان 100٪ پڕبوون.
باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتڤانی کورد، لە ئامەدی باکووری کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
میدیای فەرمیی تورکیا بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی وڵاتەکە بڵاویکردەوە، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بکوژی عوسمان کۆسەیان کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە.
گۆڤاری فۆربس گونجاوترین شارەکانی تورکیای بۆ ژیان بڵاوکردەوە، شارەکانی باکووری کوردستان لە ریزبەندەکانی کۆتاییدان وەک خراپترین و ناگونجاوترین شارەکان بۆ ژیان تۆمارکراون.
لە رووهای باکووری کوردستان، کەسێک تەقەی لە پێنج کەس کرد، بەهۆیەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ کوژرا و چوار کەسەکەی دیکەش بریندار بوون.
لە فڕۆکەخانەی ئامەدی باکووری کوردستان، فڕۆکەیەکی تایبەت دوای نیشتنەوەی، لە رێڕەوی خۆی دەردەچێت و دەکەوێتە نێو چاڵێک. بەهۆی ئەم رووداوە، فڕۆکەخانەی ئامەد داخرا.
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
گوتەبێژی هاوپەیمانیی عرووبە لە کەرکووک دەڵێت، پێکهاتەی عەرەبی کەرکووک چاویان لە پۆستی پارێزگارە و زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەی راکان جبووری ببێتەوە پارێزگاری کەرکووک.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە یەک کاتدا لە 37 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، 189 کەس بە گومانی ئەندامبوونیان لە رێکخراوی داعش دەستگیرکران.
ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانیان لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی 2023دا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 928 سەربازیان کوشتووە و 179 گەریلاش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئاماری وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئەم ساڵ زیاتر لە 700 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆککۆماری تورکیا دان بەوەدا دەنێت، رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا لە هەڵکەوتەیەکی جوگرافیی زۆر سەخت و دژواردا دەکرێت و ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەلومەرجی زۆر سەخت ئەنجام دەدەن و دەشڵێت: "بۆ بنکە سەربازییە هەمیشەییەکانمان لە باکووری عێراق، سەتان کیلۆمەتر رێگەوبانمان دروستکردووە."
سەرۆکی پارتی وەتەن دەڵێت، یەکگرتوویی تورکیا، ئێران، عێراق، سووریا و رووسیا رێگریان کرد لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان لە رێگەی گشتپرسییەکەی 2017دا.
بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانگەى خزمەتگوزارى ژینگەپارێزى هەولێر لەبارەی دەرکردن و پەلاماردانی ژنە خۆبەخشە بیانییەکە لە شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر دەڵێت، "پارێزگاری هەولێر لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکات و رێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە دەگیرێتەبەر کە کەمتەرخەم بوونە و کاری نەشیاو و رەفتارى نابەجێیان کردووە."
لە 11 مانگی ئەم ساڵدا، 104 ملیۆن و 315 ھەزار و 857 گەشتیار، هەردوو فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ و سەبیحە گۆکچەن بۆ گەشتکردن بەکارھێناوە.
سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی دەم پارتییەوە رایگەیاند، "ئەم بەناو پارتە سیاسییە، بە بۆچوونی ئێمە رەوایی سیاسیی نییە."
لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرما و سۆڵە، پشووی خوێندن راگەیێندرا.
یاریدەدەری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) ئاشکرای دەکات لەگەڵ ئاکپارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە رۆژی 31ـی ئاداری 2024 ئەنجام بدرێت، رێککەوتوون.
خراپی کەشوهەوا لە بارانبارین و با و بۆرانی ئیستەنبووڵ، کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز ناچار دەکات 41 گەشتیی ئاسمانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەڵبووەشێنێتەوە.
شەوی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لەسەر رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی سێوەرەک لە رووهای باکووری کوردستان، پاسێکی نەفەرهەڵگر بەهۆی تەمومژی چڕەوە وەرگەڕا و کەوتە نێو چاڵێکی نزیک رێگەکە. بەهۆیەوە 9 سەرنشینی ناو پاسەکە برینداربوون کە بەشێکیان مامۆستا بوون.
سوپای تورکیا کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی چواری دیکەی لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیەک لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بریکاری سەرۆکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی دەم پارتی، بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە، رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی جەهەپە بەربژێری 126 شارەوانیی باکووری کوردستان و تورکیای دیاریکرد.
لە 11 مانگی ئەم ساڵدا نزیکەی 47 ملیۆن گەشتیاری بیانی چوونەتە باکووری کوردستان و تورکیا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیدا 304 کەس بە گومانی ئەندامبوونیان لە داعش دەستگیرکراون.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیا روویدا.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) داوای لە سیاسەتڤانی کورد، لەیلا زانا کردووە خۆی بۆ هەڵبژاردنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد یان ئیستەنبووڵ بەربژێر بکات.
لە پێنجەم رۆژیدا، زیاتر لە 237 هەزار کەس لە ئامەد سەردانی پێشانگەی (میزۆپۆتامیا بۆ کتێب)یان کردووە.
بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکی لە 40٪ بۆ 42.50٪ بەرزکردەوە و جەختی لەوەکردەوە ئامانج لەم بڕیارانە جێگیرکردنی بەهای لیرە و کەمکردنەوەی هەڵاوسانە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی جەهەپە، بەربژێری چوار گەورەشارەوانی دیکەی دەستنیشان دەکات.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامهی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا دهكات كه لە شهڕ و پێكدادان له دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی دۆڕاندنیان لە بەرامبەر یانەی وەرزشیی دیاربەکر سپۆر، یاریزانانی یانەی بۆرساسپۆر هێرشیانکردە سەر یاریزانان و دەستەی کارگێڕیی یانەی دیاربەکر سپۆر. بەشێک لە یاریزانان و لایەنگرانی بۆرساسپۆر، بێڕێزییان بە کورد کرد و درووشمی نەژادپەرستییان گوتەوە.
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی رایگەیاند، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەی بڕیاریداوە لە شارە گەورەکانی تورکیادا بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەبێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئامێرەکانی دەنگدان هیچ جۆرە کێشەیەکیان نییە؛ باس لەوەش دەکات، 24 کاژێر دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی گشتی، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە.
کۆمپانیای تورکیش ئێیەرلاینز دەڵێت، 355 فڕۆکەی نوێ دەکڕێت و بەو جۆرەش ژمارەی فڕۆکەکانی دەگەیێنێتە 770 دانە.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئیی پارتی تورکیا وازی لە پارتەکەی هێنا و رایگەیاند، ئامادە نییە لەگەڵ پارتێکی سیاسییدا کاربکات کە باوەڕی بە ناسنامەی نەتەوەیەک و بیروڕای جیاواز نییە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، چاوەڕوانن ئەمریکا رێگریی زیاتر دروستنەکات لە بەردەم کاری وڵاتان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی کەرتی غەززە و ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێستا تەنیا ئەمریکا لە نێوان ئاگربەست و کۆمەڵکوژیی غەززەدا وەستاوە".
پەرلەمانتارێکی تورکیا لە کاتی پێشکێشکردنی گوتاردا کەوت و دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس، وەزیری ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی چوار هەزار و 951 "تاوانباری داواکراو بۆ دادگە"ـی راگەیاند.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ناوی کورتکراوەی لە 'هەدەپ'ـەوە بۆ 'دەم' پارتی گۆڕی.
بڕیارە لە ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2023وە رەشنووسی بودجەی ساڵی دارایی 2024ی تورکیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکرێت
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند هاوئاهەنگیی باڵایان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کارکردن بۆ رێگەگرتن لە بەئامانجکردنی ئەو بنکە سەربازییانەی راوێژکارەکانی تێدان.
لە ئیستەنبووڵ، هەشتەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب کرایەوە، کە تایبەتە بە کتێبی عەرەبی، پیشانگەکەش نۆ رۆژ دەخایێنێت
لە پەرلەمانی تورکیادا 512 دۆسیەی تاوان لە دژی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی هەدەپ بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندییان، تۆمار کراوە. ژنە پەرلەمانتارێکی هەدەپیش زۆرترین دۆسیەی لە دژ کراوەتەوە، کە 92 دۆسیەیە
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرای دەکات، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە دژی حەشارگەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان دەستپێکردووە و دەشڵێت، "دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە."
سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کاروباری ئاو و بەنداوەکانی ئیستەنبووڵ İSKİ رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی رێژەی بارانبارین، دۆخی بەنداوەکانی ئیستەنبووڵ بەراورد بە دوو مانگی رابردوو زۆر باشتر بووە و تێکڕای ئاستی ئاوی ناویان بۆ 32.27% بەرزبووەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری گیانلەدەستدراوانی ئاگرەکەی سۆران دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی تشرینی دووەمی 2023ـی فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 15 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە.
سەرۆکی ئی پارتی تورکیا دەڵێت، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەی رەتیدەکاتەوە هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەگەڵ جەهەپە پێکبهێنێت.
خەڵاتەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور دابەش دەکرێن. کورتەفیلمی کوردی "جانتا" خەڵاتی دووەمی لە بەشەی کورتەفیلم، وەرگرت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بە ئامادەبوونی باڵیۆز و کۆنسوڵی گشتی و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، داوایکرد کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێت.
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاشکرای دەکات، 114 توشبووی شێرپەنجەیان لە غەززەوە گواستوونەتەوە بۆ تورکیا و چارەسەر وەردەگرن و دەشڵێت: "دوو لە تووشبووان، گیانیان لەدەستداوە".
دوو رۆژە لە دێرسمی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت، پارێزگاری شارەکەش رۆژێک پشووی خوێندنی راگەیاند.
سەرۆککۆماری تورکیا، لە ئەسینا-ی پایتەختی یۆنان رایگەیاند، لە نێوان تورکیا و یۆنان هیچ کێشەیەک نییە چارەسەر نەکرێت و گوتی: "دەمانەوێت ئیجە بکەینە دەریای ئاشتیی و هاریکاریی. دەمانەوێت وەک تورکیا و یۆنان بەو هەنگاوە هاوبەشانەی دەیاننێین ببینە نموونە بۆ جیهان". سەرۆکوەزیرانی یۆنانیش رایگەیاند، زۆر گرنگە لە دۆخێکی زۆر ئارامدا بەردەوامی بە پەیوەندییەکان بدەین.
لە جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان، گەلە گورگ پەلاماری رانە مەڕ-ی شوانێکی کوردیان دا و 65 سەر مەڕیان خنکاند. .
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا و گوتی: "رێگە بە دامەزراندنی هیچ جۆرە قەوارەیەکی تیرۆر لە باشووری تورکیا و باکووری سووریا و عێراق نادەین".
لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، له توركیا و باكووری كوردستان 137 كرێكار بههۆی رووداوه جۆراوجۆرهكان لهكاتی كاركردن، گیانیان لهدهستداوه.
سەرۆککۆماری تورکیا پێش سەردانەکەی بۆ یۆنان، پەیامێکی بۆ گەل و حکومەتی ئەسینا نارد و رایگەیاند، تورکیا لەگەڵ دراوسێکانیدا هیچ کێشەیەکی نییە، کە نەتوانێت چارەسەری بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، "دوو لەسەر سێی شەهیدانی غەززە ژن و منداڵن. ژمارەی بێسەروشوێنبووان گەیشتووەتە شەش هەزار و 500 کەس." باس لەوەش دەکات، "غەززە خاکی فەلەستینە و تاهەتایە بە موڵکی فەلەستینییەکان دەمێنێتەوە."
تورکیا هەواڵی کوژرانی 47 سەربازی لە ناوچەی خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە رەتدەکاتەوە
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد دەڵێت، "55%ی هەناردەمان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانە،" باس لەوەش دەکات کە هەرێمی کوردستان باشترین هاوبەشی بازرگانییانە و دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ پیرۆزباییکردن و نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - هەدەپ، لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا خەڵک بەربژێر بۆ هەڵبژاردنەکان دەستنیشان دەکات و هەدەپیش رێز لەو بڕیارە دەگرێت.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری شەڕوپێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردوو 124 سەربازیان کوشتووە و چوار گەریلاش گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش دەڵێت، لەو مانگەدا و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی 49 گەریلا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان 20 قوتابی برینداربوون.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان 12 کەس برینداربوون. رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و پاسێکی نەفەرهەڵگردا بووە و بەپێی زانیارییەکان، دوو لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 16 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ـی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومانکردووە.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامهی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئاشكرا دهكات و دەڵێت، لە شهڕ و پێكدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆنفرانسى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ گۆڕانى كهشوههوا (COP28)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گەیشتە ئیمارات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، کە بڕیارە لە رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک بکرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا ئامانجی سەرەکی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئامانجیان وەرگرتنەوەی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵە
پارێزگای رووها، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی چوار رۆژ قەدەخە کرد
سوپای تورکیا کوژرانی سێ سەربازی لە رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، چوار سەربازیان کوشتوون.
میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا - میت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسێکی یەپەگەی لە رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج. یەپەگە گیانلەدەستدانی ئەو بەرپرسەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
رەشنووسی بودجەی ساڵی دارایی 2024ـی تورکیا لەلایەن لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیاوە پەسندکرا.
پارێزگای وان، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهتههڵدانی لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند. هۆکاری قەدەخەکە بۆ "پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێوخۆیی، رێگەگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی تیرۆر، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان" گەڕاندەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممە بەفر لە ئیستەنبووڵ ببارێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیان بەسەر 951 چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە.
کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئامانجی دەسەڵاتی فەلەستین، راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەییە و ئاماژە بەوەش دەکات ئێستا "غەززە بووەتە ژووری چاودێریی چڕ بۆ 2.5 ملیۆن فەلەستینی".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 17 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
لە مەلەتیی باکووری کوردستان دوو بوومەلەرزە روویاندا، پارێزگاریش هۆشداری بە هاونیشتمانییان دەدات لە باڵەخانە کۆنەکان دووربکەونەوە.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە کاژێر 15:46ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی بەتاڵگازیی مەلەتی روویداوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی دوو هەزار و 136 کەسی راگەیاند، کە لەلایەن دادگەوە داواکراون.
پارێزگای شرنەخ، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی حەوت رۆژ قەدەخە دەکات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، بەهۆی لافاوەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان لە باکووری کوردستانن.
شەوی رابردوو سێ منداڵ لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە بێسەروشوێن بوون. ئەمڕۆ تیمەکانی سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا- ئافاد تەرمەکانیان دۆزییەوە.