کۆمپانیای نایکی فرۆشی ئۆنلاینی بۆ تورکیا راگرت

10-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای نایکی کە براندێکی وەرزشیی جیهانییە، فرۆشی بەرهەمەکانی لە رێگەی ئۆنلاینەوە بۆ تورکیا راگرت. 
 
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 10ـی ئابی 2024، کۆمپانیای نایکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی راگرتنی فرۆشی بەرهەمەکانی لە رێگەی ئۆنلاینەوە بۆ تورکیا و باکووری کوردستان راگەیاند و هۆکارەکەی بۆ رێکارە نوێیەکانی حکومەتی تورکیا لە بواری گومرگدا گەڕاندەوە. 
 
کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات، حکومەتی تورکیا رێکاری نوێی گومرگی لە کڕین و فرۆشتن بە رێگەی ئۆنلاین گرتووەتەبەر و ئەو رێکارانەش دەبنەهۆی ئەوەی نەتوانن لە وادەی دیاریکراودا بەرهەم و کاڵاکانیان رادەستی کڕیارەکانیان بکەن. 
 
کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات، پرەنسیبی گەیاندنی خێرا لە وادەی دیاریکراودا یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی کۆمپانیای نایکی بایەخی زۆری پێدەدات، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا لە تورکیا دەگوزەرێت بەهۆی رێکارە نوێیەکان، ناتوانن گەرەنتی ئەوە بکەن کە بەرهەم و کاڵا نێردراوەکانیان لە کاتی دیاریکراودا دەگاتە دەست کڕیارەکانیان لە تورکیا. 
 
کۆمپانیاکە دەڵێت، لەسەر ئەو بنچینەییە بەشێوەیەکی کاتی و تاوەکو چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، فرۆشی ئۆنلاین بۆ تورکیا و باکووری کوردستان رادەگرێت؛ داوا لە کڕیارەکانیش لە تورکیا و باکووری کوردستان دەکات بەرهەمەکانی نایکی لە کۆگا و فرۆشگاکانیان لەنێوخۆی تورکیا بکڕن. 
 
هەفتەی رابردوو، وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا باجی کڕینی بەرهەمی کۆمپانیاکانی لە رێگەی ئۆنلاینەوە لە 30٪ـەوە بۆ 60٪ بەرزکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.