رووداو دیجیتاڵ
گوندێک لە سنووری پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆی تێدا راگەیێندرا.
پارێزگای مێردین بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و یاسای تایبەت بە قەدەخەی سەربازی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بڕیاردرا بە راگەیاندنی 15 رۆژ قەدەخەی ئەمنی لە گوندی دەیوان سەر بە شارۆچکەی کەربۆران."
قەدەخەی هاتووچۆ لەو گوندە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 26ی تەممووز بەردەوام دەبێت.
پارێزگای مێردین داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچەیەی قەدەخەی ئەمنی تایبەت دەیگرێتەوە و تەنیا دوای وەرگرتنی مۆڵەت مافیان هەیە بە شێوەیەکی کاتی سەردانی ئەوێ بکەن.
ئەم جۆرە بڕیارە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگار بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە دەدرێت. ئەم جۆرە بڕیارانە زۆرجار پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتمانییان دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای نزیک لە دەم پارتی، لە یەکەم رۆژی قەدەخەکەدا چوار هاونیشتمانیی بەتۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکراون.
پار 11 جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەت لە مێردینی باکووری کوردستان راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ