100 دۆنم کشتوکاڵ لە پارێزگای سێواس سووتا

23-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای نزیکەی 8 کاژێر لە کەوتنەوەی ئاگر لە پارێزگای سێواسی باکووری کوردستان، ئاگرەکە کوژێندرایەوە، بەڵام نزیکەی 100 دۆنم کشتوکاڵ، پووش و پاوان سووتان.
 
ئاگرەکە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 23ـی ئابی 2024 لە سنووری گوندی کارابۆغازی شارۆچکەی کامیلاڤا لە پارێزگای سێواسی باکووری کوردستان کەوتەوە. ئاگرەکە بەهۆی کاریگەریی باوە تەشەنەی کرد و لە ماوەیەکی کورتدا رووبەرێکی فراوانی گرتەوە. 
 
دانیشتووانی گوندەکە لە رێگەی تراکتۆر، ئامێر و ئامرازی دیکەوە دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد و دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانیش بە مەبەستی یارمەتیدانیان گەیشتنە شوێنەکە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی دارستانی پارێزگاری سێواس بڵاویکردەوە، لە رێگەی 46 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، 10 تانکەری گەورەی ئاو، هەشت شۆڤڵ بە هاوئاهەنگی گوندنشینان ئاگرەکەیان کوژاندوەتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 100 دۆنم کشتوکاڵ، پووش و پاوان سووتاون.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، پار 1022 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کەوتبوونەوە و لە ئەنجامدا 6 هەزار و 900 هێکتار لە دارستان، پووش و پاوان سووتابوو، 4 کەس گیانیان لەدەستدابوو و 111 کەسیش بریندارببوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حاجی مەحموود.

محەممەد حاجی مەحموود: پزیشکیان خۆی دکتۆرە و خەڵک چاک دەکاتەوە، خەڵک ناکوژێت

سپێدەی ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یەک لە جێگرەکانی و کۆمەڵێک وەزیر پێشوازی لێکرا.