رێگە بە سەرۆکی جەهەپە دەدرێت سەردانی سەرۆکشارەوانیی پێشووی ئەسەنیورت لە زیندان بکات

27-11-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە گرتووخانەی مەرمەرە لە ئیستەنبووڵ سەردانی سەرۆکشارەوانییە قەییومکراوەکەی ئەسەنیورت دەکات. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی دادی تورکیا، مۆڵەتی بە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دا سەردانی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی شارەوانیی ئەسەنیورت لە گرتووخانەی تاوانەکانی مەرمەرە لە ئیستەنبووڵ بکات.
 
دوای نزیکەی مانگێک، وەزارەتی دادی تورکیا رێگەی بە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دا کاژێر 08:30ـی بەیانی رۆژی هەینی 29ـی تشرینی دووەم، سەردانی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئۆزەر بکات. 
 
رۆژی 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، قەییووم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی ئەسەنیورتی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ دانرا و ئەحمەد ئۆزەر بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کەجەکە/ پەکەکە لە پۆستەکەی لادراو دواتریش دەستبەسەر کرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە