لە رووداوێکی هاتووچۆ لە مێردین 11 کەس بریندار بوون

29-09-2024
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە مێردینی باکووری کوردستان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە، 11 کەس بریندار بوون. زیانی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشت. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2024، لەسەر رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی نسێبین لە نزیک گوندی کالەجیک سەر بە مێردینی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر لە کۆنترۆڵ دەرچوو و لە رێڕەوی بەرامبەریدا خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشا. 
 
بەهۆی رووداوەکە، 11 سەرنشین لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا برینداربوون. دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی نسێبین کران. 
 
بەپێی زانیارییەکان، سێ لە بریندارەکان  تەندروستییان ناجێگیرە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 344 هەزار و 906 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، کە تێیدا هەزار و 533 کەس گیانیان لەدەستداوە و 215 هەزار و 646 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمە لەکاتێکدایە؛ پار بەگشتی ملیۆنێک و 314 هەزار و 136 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکرابوون. لەو رووداوانەدا 6،548 کەس گیانیان لەدەستداوە و 350 هەزار و 855 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.