رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، سبەی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سبەی سێشەممە 18ـی مانگ، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
رۆژی هەینی 14ـی شوباتی 2025، لە پەراوێزی 61ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە بەرنامەی سەردانەکەی بۆ دەرەوەی وڵات کرد، کە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا بیکات.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد، سەردانی ئیمارات دەکات و لەوێ چەند کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی ئاڵوگۆڕی دیل لە چوارچێوەی جەنگی رووسیا - ئۆکراینا و بەرنامەکانی هاوکاری مرۆییدا دەکات.
سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوە کرد، وێستگەی دوای ئیمارات سەردانی سعودیە دەکات و پاشان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
رۆژی 7ـی تەممووزی 2023، لەسەر بانگهێشتیی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، سەردانی تورکیای کرد و لە کۆشکی وەحدەدین لە ئیستەنبووڵ، کۆبوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ