پێشبینی دەکرێت لە 36 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران ببارێت

24-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ شەممە، 24ـی ئاب لە 8 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران ببارێت، بەڵام ئەو کەشە نابێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت لە 36 پارێزگای تورکیا باران ببارێت. لە باکووری کوردستان تەنیا هەردوو پارێزگای ئەرزینگان و ئەردەخان باران دەبارێت و تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
 
کەشناسیی تورکیا دەڵێت، بارانبارینەکە نابێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما لەو پارێزگایانەدا، کە لەنێوان 33-37 پلەی سیلیزییدا دەبێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان ئامەد، ئێلیهـ و رووها دەبێ بە 40 پلەی سیلیزی. 
 
لە بەشی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستان خێرایی با لەنێوان 65-80 کم دەبێت لە کاژێرێکدا. لە بەشێکی پارێزگاکانی تورکیا خێرایی با دەگاتە 80-90 کم لە کاژێرێکدا.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.