قاسم ئەعرەجی بۆ رووداو: چاوەڕێی سەردانی فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانین

30-05-2024
هێمن عەساف
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێیوایە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرهەمدار و ئەرێنییە و دەشڵێت: "چاوەڕێی سەردانی فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانین." 
 
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هەڵسەنگاندنی بۆ دیدارەکە کرد: "دیدارێکی دۆستانە بوو، دیداری برایانەی رۆڵەی نیشتمانێک بوو."
 
باسی لەوەشکرد کە دیداری لێکتێگەیشتنی بەغدا و هەولێر، هێز و گوڕوتینێکی زیاتر بە عێراقی یەکگرتووی فیدراڵی سەربەخۆ دەبەخشێت. دەرەنجام، خاڵی هاوبەشی نێوانمان زۆرن، پێکەوە کار دەکەین بۆ پێدانی هەموو شایستەیەک بەپێی دەستوور و یاساکان؛ "پێموایە کەشەکە زۆر گونجاوە بۆ ئەم جۆرە گفتوگۆیانە."
 
لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ قاسم ئەعرەجی بە پەیامنێری رووداوی گوت: "زۆر بەرهەمدار و ئەرێنی دەبێت. دیداری ئێمەش زۆر ئەرێنی بوو. پەنا بەخوا، عێراق هەمیشە سەرکەوتوو و یەکگرتوو و بەهێز و پابەند بە دەستوور دەبێت، لەژێر چەتری نیشتمانێکی بەهێز و ئارام."
 
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەی پەیامنێری رووداو سەبارەت بە بەردەوامی سەردانەکان گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئەم سەردانانە بەردەوام دەبن و چاوەڕێی سەردانی فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانیش دەکەین. بەرەوپێشچونی زۆر و پەیوەندییەکی بەهێز و فراوان لەنێوانماندا هەیە. پێموایە ئەمە قیبلەنمای سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بەپێی دەستوور." 
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە