رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت. پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
کاژێر 07:10 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 22ـی ئاداری 2025، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای وان باری. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش ناوەندی شاری گرتەوە. لە پاڵ بەفر بارینەکە، با و بۆران هەڵیکرد و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا، پلەی گەرما بە کاتی رۆژ لە پارێزگای وان 5 پلەی سلیزییە و بە کاتی شەو بۆ چوار پلەی ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت. خێرایی با لەم پارێزگایە 65-80 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
لە کاتی شەودا بەهۆی بەفربارینەکەوە سەرماوسۆڵە رووی لە پارێزگاکە کرد و بەهۆی سەرماکەوە گژوگیا و درەختەکانی ناوچەکە زوقمیان گرت.
لە دوێنێوە بەفر لە پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس، بەدلیس، ئەرزەڕۆم، چەولیگ و سێواز دەبارێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ