تورکیا و هەپەگە نوێترین ئاماری شەڕیان بڵاوکردەوە

09-11-2024
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سوپای تورکیا گیانلەدەستدانی 13 گەریلا و شەڕڤان و هەپەگەش کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. 
 
ئەمڕۆ شەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، گیانلەدەستدانی 10 شەڕڤانی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و سێ گەریلای لە هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و تۆپباران بڵاوکردەوە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکان لە هەر دۆخ و هەلومەرجێکدا بەردەوام دەبن. 
 
هەر ئەمڕۆ، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون. 
 
هەپەگە دەشڵێت، لە ناوچەکانی مەتین و زاپ دوو درۆنی هێزەکانی تورکیایان خستووەتە خوارەوە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانەی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.