رەشنووسی بودجەی ساڵی دارایی 2024ـی تورکیا پەسندکرا

25-11-2023
هێمن عەساف
نیشانەکردن پەرلەمانی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رەشنووسی بودجەی ساڵی دارایی 2024ـی تورکیا لەلایەن لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیاوە پەسندکرا. 
 
شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد شیمشەک، وەزیری گەنجینە و دارایی، لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا دوایین کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ پەسندکردنی رەشنووسی بودجەی ساڵی دارایی 2024ـی تورکیا کرد. 
 
20ـی تشرینی یەکەمی 2023، یەکەم کۆبوونەوەی رەشنووسی بودجەی ساڵی دارایی 2024 لە پەرلەمانی تورکیادا کرا. گفتوگۆکانی لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا 36 رۆژیان خایاند و لەو رۆژانەدا 70 کۆبوونەوە کران کە 218 کاژێریان خایاند و تێیاندا تاوتوێی بابەتەکان کرا. 44.2٪ی سەرجەم بڕگە و مادەکانی بودجەکە بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامان دانوستاندنیان لەبارەیەوە کرا. 
 
بڕیارە رۆژی 27ـی تشرینی دووەمی 2023، سەرۆکایەتیی لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا، رەشنووسی بودجە پەسندکراوەکە بداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا؛ چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوویشدا لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان، رەشنووسەکە بخرێتە دەنگدان. 
 
بودجەی گشتیی ساڵی دارایی 2024ـی تورکیا، 384.15 ملیار دۆلارە؛ داهاتی گشتی 289.36 ملیار دۆلارە و بەمەش رێژەی کورتهێنانی بودجەکە 24.67٪ دەبێت. 
بودجەی بەشێک لە سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتەکان بەمشێوەیەیە:
 
پەرلەمانی تورکیا
330.37 ملیۆن دۆلار
 
سەرۆکایەتیی کۆمار
425.54 ملیۆن دۆلار
 
وەزارەتی گەنجینە و دارایی
158.122 ملیار دۆلار 
 
وەزارەتی پەروەردە
37.843 ملیار دۆلار 
 
وەزارەتی تەندروستی
25.377 ملیار دۆلار 
 
وەزارەتی بەرگری
15.259 ملیار دۆلار
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش
10.582 ملیار دۆلار 
 
وەزارەتی داد
6.883 ملیار دۆلار 
 
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە
6.571 ملیار دۆلار 
 
سەرۆکایەتیی کاروباری ئایینی
3.181 ملیار دۆلار  
 
وەزارەتی ناوخۆ
2.643 ملیار دۆلار
 
وەزارەتی دەرەوە
1.086 ملیار دۆلار
 
وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان
1.674 ملیار دۆلار
 
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت)
605 ملیۆن دۆلار

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە