رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەنقەرە 6 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئاداری 2025، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی سەرەکیی قەزای هایمانا لە ئەنقەرە روویدا و لە ئەنجامدا 6 کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵ بوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئەنقەرە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی داوە.
بەپێی داتاکانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ و ئاسایشی تورکیا، پار لە باکووری کوردستان و تورکیا 623 هەزار و 148 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامدا 2713 کەس گیانیان لەدەستدا و 388 هەزار و 644 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ