وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت 24 پێگەی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئەمشەو (چوارشەممە) 24 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کە ئێکسی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی و بە هاوئاهەنگی میت، ئەو پێگانەی پەکەکەیان بۆردوومان کردووە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە شوێنی بۆردوومانکراوەکان کراوە، کە بریتین حەشارگە، ئەشکەوت، کۆگە و پەناگەکانی پەکەکە لە چیاکانی ئاسۆس، گارە، خواکوڕک و قەندیل.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، زۆرینەی ئەو چەک و تەقەمەنی و تەکنۆلۆژیا سەربازییەی لە بۆردوومانەکاندا بەکارهێندران "خۆماڵین".
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداو لە دهۆک کاژێر  21:00ی شەوی چوارشەممە 18-09-2024 فڕۆکەکانی تورکیا سێجار لەسەر یەک چیای خێرێیان کردووە لە سنووری ناحیەی ئەترووشی سەر بە قەزای شێخان لە دهۆک.
 
عەبدولستار مێرسیدی، دانیشتووی گوندی مێرسید بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شوێنە بۆردوومانکراوەکە تەنیا سێ کیلۆمەتر لە گوندەکەیان دوورە، هەرچەندە بۆردوومانەکە هیچ زیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوێکی لە نێو دانیشتووانی گوندەکە دروستکردووە.
 
رۆژی 17ـی ئەیلوولی 2024، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دووجار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا و بەهۆیەوە سەربازێک لە زاپ کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربووە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک بارزانی لەدوای بینینی نمایشەکە

دەرهێنەرى 'داستانی کوردستان': سەرۆک بارزانى و نێچیرڤان بارزانی خۆیان داوای بینینی شانۆگەرییەکەیان کردبوو

لە ماوەی شەش رۆژی نمایشی شانۆگەریی داستانی کوردستاندا لە دهۆک، رۆژانە هۆڵی شانۆگەرییەکە پڕدەبوو لە هەوادارانی شانۆ و زیاتر لە سێ هەزار کەس شانۆکەیان بینیوە. دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە دەڵێت، پێشبینیان نەدەکرد بەم شێوەیە پێشوازى لە بەرهەمەکەیان بکرێت.