رووداو دیجیتاڵ
لە 10 مانگی ئەم ساڵدا 21 هەزار و 320 کۆمپانیا لە باکووری کوردستان و تورکیا داخراون و 92 هەزار و 712 کۆمپانیاش دامەزراون.
ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2024 یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان و بۆرسەکانی تورکیا، بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 10 هەزار و 808 کۆمپانیا لە باکووری کوردستان و تورکیا دامەزراون.
بەگوێرەی هەمان دامەزراوە، هەر لەو مانگەدا دوو هەزار و 440 کۆمپانیا داخراون.
یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان و بۆرسەکانی تورکیا ئاماری 10 مانگی ئەم ساڵی دامەزراندن و داخستنی کۆمپانیاکانیشی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە 10 مانگی ئەم ساڵدا 92 هەزار و 712 کۆمپانیا دامەزراون، بەراورد بە هەمان ماوەی پار، دامەزراندنی کۆمپانیاکان بە رێژەی 12.2% کەمبووەتەوە.
هەر لە 10 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 21 هەزار و 230 کۆمپانیا داخراون و بەراورد بە هەمان ماوەی قۆناخی پار، داخستنی کۆمپانیاکان بە رێژەی 21.2% زیادیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ