رووداو دیجیتاڵ
ئهمڕۆ ههينى نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لهگهڵ ژمارهيهك له سهركرده و بهرپرسانى باڵاى وڵاتان لە كۆڕبهندى ديپلۆماسيى ئانتاليا بەشداریی دەکات.
کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا سێ رۆژ دەخایێنێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چهند ديدار و كۆبوونهوهيهكى لهگهڵ ژمارهيهك له بهشدارانى كۆڕبهندهكهدا دهبێت و لەبارەی پهيوهندييهكان و دۆخى ناوچهكه بهگشتى، گفتوگۆ دهكهن.
حکومەتی تورکیا بۆ کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا بانگهێشتی 19 سەرۆک و سەرۆکوەزیر، 73 وەزیر کە زۆربەیان وەزیری دەرەوە و وزەن، 73 سەرۆک و نوێنەری رێکخراو و ئاژانسی کردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو 19 سەرۆکەیە کە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بانگهێشت کراوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکەدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەک کۆبوونەوەیشی لەگەڵ سەرکردە و وەزیرانی بەشدار دەبێت. لەو کۆبوونەوانەدا نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەو وڵاتانە، دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
کۆڕبەندەکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت و 52 پانێڵ لەخۆی دەگرێت. گوتاری دەستپێک لە لایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشکێش دەکرێت و دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێک پێشکێش دەکات.
ئەو مژارانەی لە کۆڕبەندەکەدا تاوتوێ دەکرێن بریتین لە هەژاری لە جیهان، کۆچی نایاسایی، کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا، پەتاکان، هەڕەشەی گرووپە پەڕگیرەکان، تیرۆر، ئیسلامۆفۆبیا، جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، جەنگی ئیسرائیل و حەماس، مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد، هەواڵی ساختە و شێوازەکانی رووبەڕووبوونەوەی، قووڵبوونەوەی جیاوازی نێوان هەژار و دەوڵەمەند.
یەکەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لە رۆژانی 18 تاوەکو 20ی حوزەیرانی 2021 بەڕێوەچوو؛ دووەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا لە رۆژانی 11 تاوەکو 14ی ئاداری 2022 بەڕێوەچوو. ساڵی رابردوو بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیاوە کۆڕبەندەکە بەڕێوەنەچوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ