کوردستان

سەربازێک لە شرنەخ داوا لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک دەکات بوەستێت، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ بوونی قەدەخەی هاتووچۆ. وێنە: ئەرشیڤ
رووداو دیجیتاڵ
وەکو هەنگاوێک لە بەرامبەر کاردانەوەکانی تایبەت بە بڕیاری دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی جۆلەمێرگ، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهت ههڵدان لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
شەوی رابردوو پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، ئامەد، وان، بەدلیس، سێرت، شرنەخ، ئیدر، دێرسم، مووش، ئاگری، ئێلیهـ و مێردین راگەیێندراوی هاوکاتیان بڵاوکردەوە و تێیاندا قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه و خێوهت ههڵدانیان بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە.
لە راگەیێندراوەکاندا هاتووە، "لەپێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە تووندوتیژی، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11یەمین مادەی یاسای ژمارە 5442ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17یەمین مادەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر."
لە راگەیێندراوەکەی هەر 12 پارێزگاکەی باکووری کوردستاندا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 6ی حوزەیران تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 14ی حوزەیرانی 2024 و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامیەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە گردبوونەوە و چالاکییەک قەدەخە کراوە.
بڕیاری قەدەخەکردنەکان دوای ئەوە هات رۆژی 3ی حوزەیران بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا محەممەد سدیق ئاکش، سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ لەسەر کار لادرا و عەلی چەلیک، پارێزگاری جۆلەمێرگ بە قەییوم لە شوێنی دانرا.
بڕیارەکە کاردانەوەی بەدواداهات و دەم پارتی بڕیاری دا لە سەرجەم شارەوانییەکان چالاکی دەستپێبکات و داوای کرد گردبوونەوە و چالاکی ناڕەزایی بکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ