تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ لوبنان هەڵوەشاندەوە

25-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دامەزراوەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی تورکیا، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ لوبنان هەڵوەشاندەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی ئابی 2024 دامەزراوەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی تورکیا، سەرجەم گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی کۆمپانیاکانی تورکیش ئێیرلاینز، ئەی جێت و پێگاسوس بۆ ئاسمانی لوبنان بۆ 48 کاژێر هەڵوەشاندەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بۆردوومانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەرپەرچدانەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل، هۆکاری سەرەکیی هەڵوەشاندنی گەشتە ئاسمانییەکانە و تێیدا هاتووە: "ئاسمانی لوبنان مەترسییە بۆ گەشتە ئاسمانییەکانمان".
 
هەر بەهۆی ئەم پێشهاتانەوە، ئیسرائیل 48 کاژێر باری نائاسایی راگەیاند و لەسەر ئەم بنەمایەش، سەرجەم گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی کۆمپانیاکانی تورکیش ئێیرلاینز، ئەی جێت و پێگاسوس بۆ فڕۆکەخانەی بەیرووت و چەند فڕۆکەخایەکی دیکەی لوبنان هەڵوەشاندوە.
 
هەر سێ کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکەی تورکیا رۆژانە چوار گەشتیی ئاسمانییان بۆ لوبنان هەبووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرکوژێنەوەیەک لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، وێنە: AA

لە بورسە هۆتێلێک گڕدەگرێت

ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.