سەرۆک شارەوانییەکی دەم پارتی دەستی لەکارکێشایەوە

08-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک شارەوانییەکی دەم پارتی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و دەڵێت، "لەمەودوا وەک سەرۆک شارەوانییەکی سەربەخۆ کار دەکەم." 
 
پێنجشەممە، 8ـی ئابی 2024، زەینی ئیپەک، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کزڵتەپە-ی سەر بە مێردینی باکووری کوردستان بکات، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی راگەیاند. ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتی بڕیاری دابوو لێکۆڵێنەوەی لەگەڵدا بکات.
 
رۆژی 1ـی ئاب، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتی رایگەیاند، سکاڵای زۆریان لە خەڵکی شارۆچکەی کزڵتەپەیان لە دژی زەینی ئیپەک پێگەیشتووە بەوەی ئەرکی خۆی بە باشی رایی ناکات. هەروەها ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیش گلەیی و گازندەی زۆری لێدەکەن. 
 
دەم پارتی دەڵێت: "کارەکانی ئیپەک پێچەوانەی بنەماکان و رێسای کار و چالاکییەکانی پارتەکەمانە، بۆیە نووسینگەی دیسپلینی پارتەکەمان راسپارد لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات و بەمنزیکانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ رای گشتیی بڵاودەکەنەوە." 
 
هەرچەندە زەینی ئیپەک لە سەرەتای بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی دەم پارتیدا بێدەنگی نواند، بەڵام رۆژی پێنجشەمممە بەر لە راگەیاندنی بڕیاری نووسینگەی دیسپلین، لە تۆڕی ئێکس لە بارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی رایگەیاند: "ئاراستەیەکی ناو دەم پارتی دژایەتی زۆرم دەکەن و کێشەم بۆ دروست دەکەن. نامەوێ لەناو پارتەکەمدا ببمە سەرچاوەی کێشە بۆیە بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە. لەمەودوا وەک سەرۆک شارەوانییەکی سەربەخۆ درێژە بە کارەکانم دەدەم." 
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا کە رۆژی 31ـی ئاداری 2024 بەڕێوەچوو؛ زەینی ئیپەک، بەربژێری دەم پارتی 78 هەزار و 790 دەنگی بەدەستهێناو بە سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کزڵتەپە-ی مێردین هەڵبژێردرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''