کوێت وڵاتینامەی لە دوو هاووڵاتیی خۆی سەندەوە

14-09-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەوڵەتی کوێت، لە مەرسوومێکی فەرمیدا وڵاتینامەی لە دوو هاووڵاتیی خۆی سەندەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلوولی 2024 لە مەرسوومێکی فەرمیدا بە تۆمەتی "ناپاکی بەرامبەر نیشتمان،" دەوڵەتی کوێت وڵاتینامەی لە عەلا حوسێن عەلی خەفاجی جەبر و محەممەد حەمەد فەقەد جوێعد سەندەوە.
 
لە مەرسوومی دەوڵەتدا هاتووە، بە پشتبەستن بە مادەی 2/14 لە یاسای وڵاتینامەی کوێتی کە تایبەتە بە لێسەندنەوەی وڵاتینامە، بڕیاردرا وڵاتینامە لە عەلا حوسێن عەلی خەفاجی بسەندرێتەوە. ئەو کەسە لە ساڵی 1990 لەکاتی داگیرکردنی کوێت، لەلایەن سەدام حوسێن بە سەرۆکوەزیرانی کوێت دامەزرێندرا، لەسەر ئەم بنەمایە تۆمەتی "ناپاکی بەرامبەر نیشتمان"ی خرایە پاڵ و لە ساڵی 1993 بە زیندانی تاهەتایی سزا درا.
 
کەسی دووەمیش کە محەممەد حەمەد فەقەد جوێعد-ە، لە ساڵی 1990 ئەفسەری سوپای نیشتمانیی کوێت بوو. بەهۆی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی عێراقی بە تۆمەتی ناپاکی بەرامبەر نیشتمان، لە ساڵی 2003 دەستگیرکرا. بەپێی هەمان مەرسووم، وڵاتینامەی لێ سەندرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو منداڵ لەنێو دارووپەردوودی شاری جەبالیای کەرتی غەززە دانیشتوون. وێنە: AFP

نەتەوە یەکگرتووەکان: دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل 142 هەزار کەس لە غەززە ئاوارە بوون

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 142 هەزار کەس لەو کەرتەدا ئاوارە بوون. ئەو بەرپرسە هۆشداریش لە کەمبوونەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەدات.