رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 15 ملیۆن و 701 هەزار و 602 کەس تێیدا دەژین. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایەی تورکیا لە ژمارەی دانیشتووانی 100 وڵات زیاترە.
رۆژی هەینی 7ـی شوباتی 2025، دامەزراوەی ئاماری تورکیا ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە 45 هەزار و 678 کەس زیادیکردووە و کۆی گشتیی دانیشتووانی گەیشتوەتە 15 ملیۆن و 701 هەزار و 602 کەس.
7.82 ملیۆنی دانیشتووانەکەی نێر و 7.88 ملیۆن کەسەکەی دیکە مێن.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا دەڵێت، دانیشتووانی ئیستەنبووڵ 18.3٪ـی کۆی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنن کە 85 ملیۆن و 664 هەزار و 944 کەسن.
بەپێی ئاژانسی تایبەت بە کاروباری دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتووانی ئیستەنبووڵ لە 100 وڵات زیاترە.
بەرچاوترین ئەو وڵاتانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی هێناون ژمارەی دانیشتووانیان لە ئیستەنبووڵ کەمترە بریتین لە:
رواندا: 14.4 ملیۆن
تونس: 12.6 ملیۆن
بەلجیکا: 11.7 ملیۆن
ئوردن: 11.4 ملیۆن
کوبا: 11.2 ملیۆن
سوێد: 10.7 ملیۆن
ئازەربایجان: 10.5 ملیۆن
چیک: 10.5 ملیۆن
یۆنان: 10.3 ملیۆن
تاجیکستان: 10.3 ملیۆن
پورتوگال: 10.2 ملیۆن
هەنگاریا: 10 ملیۆن
ئیمارات: 9.6 ملیۆن
ئیسرائیل: 9.3 ملیۆن
تۆگۆ: 9.3 ملیۆن
نەمسا: 9 ملیۆن
سیرالیۆن: 9 ملیۆن
سربیا: 7.1 ملیۆن
لیبیا: 7 ملیۆن
پاراگوای: 6.9 ملیۆن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ